كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
پرسیار : مێرده‌که‌م گرفتێکی هه‌یه له جووت بوونی سێکسیدا ، توانای باشی هه‌یه له‌سێکسدا و جووت بوونه‌که‌ی درێژ خایه‌نه ، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه توانای ئاوهاتنه‌وه‌ی نیه زۆر به‌که‌می نه‌بێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هێز و ووزه‌یه‌کی زۆر ده‌خاته کار و زۆر ماندوو ده‌بێت ده‌رئه‌نجام ده‌ڵێت ڕه‌حه‌ت نابم ، گرفته‌که له چیدایه ؟
وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک باست کردووه دڵه‌ڕاوکێ له کردندا هاوه‌ڵی مێرده‌که‌ته . ئایا جاران ده‌گه‌یشته ئۆرگازم ؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه ، له‌که‌یه‌که‌وه ئه‌م گۆڕانه‌ی تیادا ڕووداوه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕ بکات ده‌گاته چێژ و ئاوی دێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆی بگاته چێژ و له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌گات له‌وانه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوکێ وای لێبکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تۆ ڕازی بکات ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌تی لای ئه‌و پیاوانه ڕووده‌دات که زۆر خه‌میانه هاوسه‌ره‌کانیان به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن ، ڕه‌نگه پیاوه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت پیاوێکی به‌توانایه له‌ڕووی سێکسیه‌وه خۆی زیاد له‌پێویست ماندوو بکات ، ده‌رئه‌نجام هێنده بیر له‌م حاڵه‌ته ده‌کاته‌وه ، ئه‌وه‌نده خۆی له ئۆرگازم دوور ده‌خاته‌وه .
بۆیه باشترین پێشنیار ئه‌وه‌یه به‌یه‌که‌وه دانیشن و ئه‌م کێشه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کدا باس بکه‌ن و بزانن ئه‌و فشاره چیه له‌سه‌ر مێرده‌که‌ت که ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌م حاڵه‌ته ، ڕه‌نگه ئه‌و وا هه‌ست بکات که تۆ چاوه‌ڕوانی شتێکی لێده‌که‌یت که له‌ڕاستیدا وا نیه ، بۆیه ئه‌گه‌ر دڵنیابێت زیاتر گۆڕانی پۆزه‌تیفی به‌سه‌ردا دێت و تۆش هاوکاری بکه که پێکه‌وه بۆ وروژاندنی زیاتر و گه‌یشتن به ئۆرگازم ، بۆ زانیاریت به‌کارهێنانی هه‌ندێ داووده‌رمان کارده‌کاته سه‌ر ئاوهاتنه‌وه‌ی پیاوان ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت داووده‌رمان به‌کارناهێنێت که‌واته هه‌ر به‌هاندان و باسکردنی کێشه‌که له‌گه‌ڵیدا هه‌وڵ بده ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش که‌ڵکی نه‌بوو ئه‌وا با سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکات .
پرسیار : ئایا بۆچی ستافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌سووده هه‌وڵ ناده‌ن به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیتان هه‌بێت تاکو به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی سوودمه‌ند بن له زانیاریه‌کانتان ؟
وه‌ڵام : به‌ڕێز ، ستافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌ریه‌که‌یان له شوێنی کاری خۆی کارده‌کات ، دکتۆری ده‌روونی له نه‌خۆشخانه ، مامۆستای زانکۆ و په‌یمانگا ، توێژه‌ری ده‌روونی ، چه‌ند به‌ڕێزێکیش له ئه‌وروپا ده‌ژین ، بۆیه ئه‌م نووسه‌ر و پسپۆرانه به‌شێوه‌ی گروپ و پێکه‌وه کار ناکه‌ن ، ده‌کرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌ریه‌که‌یان لای خۆی بێت . به‌ڵام به‌گشتی پێشنیارێکی به‌جێیه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نه‌ک ته‌نها به‌رنامه‌یه‌ک به‌ڵکو چه‌ندین به‌رنامه هه‌بێت له ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا که قسه له‌سه‌ر کێشه و گرفته زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بکه‌ن له‌بواره‌کانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ئاواته بێته دی .
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« ته‌نگژه‌ی ده‌روونی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | نامۆبوون Alienation »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

WALAMAKAT JWNA DAST XOSJ