كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
![]()
پرسیار : خێزانه‌که‌م له‌ڕووی سێکسیه‌وه زۆر سارده ، هۆکار و چاره‌سه‌ر چیه ؟ چی بکه‌م ؟ تکایه ڕێنمایی .
وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان زۆرن ، هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی خێزانه‌که‌ت ، هه‌ندێکی تر بۆ کولتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه ، هه‌ندێکیش پیاو هۆکاره ، ده‌بێت به‌وردی هۆکاری ئه‌م ساردییه لای خێزانه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکرێت ، بێگومان هه‌ندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تی ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان هۆکاره‌کان ڕوون بێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌یانخه‌ینه ڕوو :
1- گیروگرفته ده‌روونیه‌کان ( دڵه‌ڕاوکێ ، تێکچوونی ده‌روونی ، خه‌مۆکێ … ) .
2- هه‌وکردنی ناوچه‌ی حه‌وز .
3- خه‌ته‌نه‌کردن ( بڕینی قیتکه ، یان هه‌ردوو لێوی زێ ، یان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه ) .
4- تێکچوونه هۆرمۆنیه‌کان .
5- خێرا ته‌واوبوونی پیاو له جووت بوونی سێکسیدا .
6- کێشه و په‌شێوی خێزانی .
7- ناپاکی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا .
8- نه‌زانین و نه‌بوونی شاره‌زایی سێکسی لای پیاو وه‌ک ئه‌نجام نه‌دانی گه‌مه‌ی سێکسی و وروژاندنی ته‌واو پێش جووت بوون .
9- ئه‌زموونه سێکسیه به‌خورپه‌کان وه‌ک ده‌ستدرێژی سێکسی .
10- به‌کارهێنانی هه‌ندێک داووده‌رمانی کیمیایی وه‌ک ( ئارام به‌خشه‌کان – مهدئات ، دژه خۆمۆکێیه‌کان ، حه‌بی دژی سکپڕی ، هه‌ندێک ده‌رمانی هۆرمۆنی … ) .
11- یاده‌وه‌ری ئازارده‌ر لای ئافره‌تان .
12- توندوتیژی پیاوان و گیرۆده‌بوونیان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و مه‌ی .
13- په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی خێزانی و به‌گوناه ته‌ماشاکردنی جووت بوونی سێکسی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریشدا .
به‌ڕێز : ده‌کرێت ئێوه وه‌ک هاوسه‌ر به ئه‌رکی هاوسه‌ری خۆتان هه‌ستن ، له‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌سته به تۆی پیاوه‌وه وروژاندنی ته‌واو ئه‌نجام بده بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه هه‌ستیاره‌کانی جه‌سته‌ی خێزانه‌که‌ت ، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه قیتکه ، خۆپه‌رست مه‌به له‌کاتی جووت بوونی سێکسیدا ، خۆشه‌ویستی و ئارامی ببه‌خشه به هاوسه‌ره‌که‌ت ، له‌کێشه و ئاژاوه‌ی خێزانی خۆت به‌دوور بگره ، گه‌لێک شتی تر که خۆت به گونجاوی بزانیت له‌م بواره‌دا . ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده به‌م هه‌نگاوانه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات ده‌بێت لای پزیشکی پسپۆر پشکنینی بۆ ئه‌نجام بده‌یت به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌که‌ی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو .
پرسیار : ده‌کرێت ماچ وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگ ته‌ماشا بکه‌ین له ژیانی هاوسه‌ریدا ؟ ،خێزانه‌که‌م زۆر حه‌زی لێیه ماچی بکه‌م به‌ڵام من وانیم چونکه به‌گرنگی نازانم ، تکایه ڕای ئێوه له‌مباره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، ماچ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له گوزارشت کردنی سۆز و خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا ، ده‌کرێت بڵێین ئه‌و پرده‌یه که دوو جه‌مسه‌ری خۆشه‌ویستی به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت ، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت ماچ ئه‌و ته‌رمۆمه‌تره‌یه که گه‌رمی ژیانی هاوسه‌ری ده‌پێوێت . مه‌رج نیه ماچ کردن ته‌نها له‌کاتی سێکس کردندا بێت ، ده‌کرێت له‌هه‌رکاتێکی تردا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام هێنده هه‌یه ماچ له پێش ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی سێکسی ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له وروژاندنی هاوسه‌ردا و ده‌بێت زۆر شوێنی جیاوازی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت ماچ بکه‌یت نه‌ک ته‌نها گۆنا یان لێوه‌کانی . بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه پێت ده‌ڵێین گرنگی بده به‌م لایه‌نه ئاسووده‌یی و ئارامی و چێژ زیاتر ده‌گه‌یه‌نیت به هاوسه‌ره‌که‌ت و خۆشت چێژی زیاتر وه‌رده‌گریت و خۆشه‌ویستی نێوانتان زیاتر و زیاتر ده‌بێت .
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« به‌رهه‌ڤ نه‌بوونا بابێ و کارتێکرنا وی لسه‌ر پێک ئینانا که‌سایه‌تیا زارۆکان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ده‌روونناسیه‌وه مێژوو دروست ده‌که‌ن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

slaw eki garem bo janabtan,barasti hazem kerd mnish persiarek la eway zanestan bkam wa hiwadarem nabem ba arek botan.mn dasgirandarem wa hawsaraakam dura lemawa balam keshay mn awaya ka dasgiaranakam blem merdakam haz akat mn hamisha lagel ya basi sex bkam : balam mn sharemeki zorem haya wa hamisha haz nakam basi lasar bkayn .wa awish haman kata alet to lagel dlli mna nit .awash chan jarek bwa ba keshaman.hasti pe nakat ka mn haz nakam hamisha xsam lagel nakatu xoy adez akat lem.hiwadarem reyak habet ta mn ba shweayak qana3ati pe bkam.chawrey welami janabatanm.zor supasss