تهمموز 17, 2008
بوژاندنەوەو گەشەپێدانى وڵات لە پەروەردەوە دەست پێدەکات
عەزیز ئالانى
چالاکوان لهبواری پهروهردهدا
کاتێک مێژووى پەروەرده دەخوێنینەوە ، بۆمان دەردەکەوێت کە پەروەردەکردن سیستمێکمى جەوهەرى بوە لە کارو پرۆژەى بە کۆمەڵایەتیکردنى مرۆڤ و ڕەنگ ڕێژکردنى داتاکانى بونیادى شارستانیە جۆراو جۆرەکان ، بەرە دێرینەکانى مرۆڤ بایەخێکى گەورە بەهاى خۆ ڕوونوسکردنەوەیان لە نەوەکانیاندا زانیوە و بە شێوەیەکى پراکتیکى پەیڕەویان کردوە ، بە بەراورد لەگەڵ بوارەکانى ترى ژیانى ئەو چاخە بەردینەدا بوارى پەروەردە زۆر پێشکەوتوبووە ،چونکە زەرووریەتى ئەو سەردەمە واى دەخواست ، ئەمڕۆش کە مێژوو خۆى دووبارە دەکاتەوە، دیسانەوە پەروەردە بوەتەوە بە زەرورەتى ژیانى هاوچەرخ.
یەکێک لە کارو ئەرکە گرنگەکانى پەرورەردە بریتییە لە هەوڵدان بۆ گونجاندنى مرۆڤ لەگەڵ ژینگە هاوچەرخ و ئایندەکەیدا ،ژینگەش بە سروشت و مرۆڤ و گیانەوەرانەوە،گونجاندن مەشقو پەراوە پێکردن و ڕاهێنانو ئاڕاستە کردن دێتەدى ، بنەماى هەریەکە لەمانەش (فێربوون و فێرکردنە) ،کەواتە بناغەکەى هەریەکە لەو کارە پراکتیکانە بریتیە لە کارێکى تیۆرانەى پێشووتر ، کە ڕاستەوخۆ دەرەنجامى چالاکیەکى هزرى و مەعریفى یە ،واتە جگەلەوەى کە وەزیفەى یەکەمى پەروەردە فێرکردنە ، هاوکات بە بارەکەى تریشدا لە ڕێگەى مەعریفەوە سەر لە نوآ فێرکردن دەڕژێتەوە ناو قاڵبى پەروەردە.
لەڕووى سایکۆلۆژیشەوە ژیان بریتیە لە بەدوایەکدا هاتنى (ڕەفتارو هەڵوێست) ڕەفتاریش لایەنى پراکتیکیانەو،پەرچەکردارى مەعریفەیەکى تیۆرانەى ڕاهێنراوە لە زیندوەراندا ، کەمترین بەش تیایدا میراتى و نەژادە ،کەوابو ڕەفتاروو هەڵوێستەکانمان (ژیان) پەڕەکردنى نەخشەیەکى پەروەردەیە ،جا ئەو نەخشەیە ڕاستە یان هەڵەیە ، کۆنە یان نوێیە ، گونجاوە یان نا ، چەسپاوە یان گۆراو ، ئەمانە بابەتێکى ترن ، گرنگ ئەوەیە بە هەموو بارەکاندا مرۆڤ بۆ دابین کردنى ژیانى پێویستى بە ژینگە هەیە ،ئەو سەرە داوانەى کە مرۆڤیش دەبەستنەوە بە ژینگەوە هەر هەموویان بە گڵۆڵەى پەروەردە ئاڵێنراون، بە واتایەکى تر ئەوکاتەى مرۆڤ تیایدا لە پەروەردە دابڕاوە، ئەوکاتەیە کەمرۆڤ لە ژیادا نەوە .
ژیان بەبآ پەروەردە مەرگێکى نە مەرگ و نەژیانە،چونگە تەنها پەروەردەیە کە مرۆڤ وا دەردەهێنآ شیاوى بە کۆمەڵایەتیکردن بێت و ئامادەى بکات بۆ دروستکردنى شارستانیو سیماکانى مرۆڤایەتى داهێنانو پێشکەوتن .
وڵات: پارچە خاکێکى دیاریکراوە بە شێکى بچوکە لە ژینگە گەردوونیەکەى مرۆڤ ، لێرەوە ڕۆڵى پەروەردە دەردەکەوێت و تێدەگەین کە پەروەردە تا چ ڕادەیەک مرۆڤەکان ئاڕاستەدەکات .
دەبێت تاک لە کۆمەڵگەکەیدا ڕۆشنبیریو هۆشیاریەکى پێویستى هەبێت دەربارەى (چەمکى پەرورەردە ، مەبەستەکانى ، ئامانجەکانى ، ڕۆڵى ،ئێستاو ئایندەى ، ئەرک و مافەکانى ،…..هتد) هەروەها دەبێت تاکەکانى کۆمەڵگە ، بە تایبەتى ئەوانەى تەمەنیان لە سەروو (18) ساڵن، بۆ ئەو مەبەستەش نەخشەو ستراتیژ و بەرنامە ڕێژى وردمان دەوێت ، پێویستە تاکى کۆمەڵگە خۆى بە پەروەردەیەکى گرنگ و بەجآ پەروەردە کرابێ ببۆ بێت بە زانیاریە هزرى و پراکتیکى یەکان ، دیارە تاک لە هەمو بارو بوترى ژیاندا دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانى ئەو کەلتوریە ڕۆشنبیریەى لە وڵاتەکەیدا ، پەیڕەو دەکرآ لە ڕاستیدا کەلتورى کۆمەڵایەتى بآ بەزەییە ، ،هەموو بەهایەک تێک دەشکێنێت،تا دەگاتە بارى هاوسەنگى لە پێناوى مانەوەى خۆیدا بێگومان بنەماى کارى پەروەردەى هەر گەل و نەتەوەیەکیش لەسەر بناغەى (فەلسەفەى پەروەردە) کەیان دادەنرێت، فەلسەفەى پەروەردەش هەر لە فەلسەفەى کۆمەڵایەتى گشتى یەوە هەڵدەگوازرێت،کەواتە بۆ ئەنجامدانى زوربەى چاکسازى و گۆرانکاریە پەروەردەییەکان ، دەبێت لە سەرچاوەکەیەوە کارى بۆ بکەین،واتە لە نێوان سنورە فراوانەکەى (فەلسەفەى کۆمەڵایەتى گشتى) وڵاتەوە ،
ئەمەش زوربەى جار بە پڕۆژەیاساى پەرلەمان دەکرێت و تەنها بە خۆماندوکردنى پەروەردەکاران و ڕۆشنبیران نابێت کێشەى هۆشیارى پەروەردەى تاک لەلاى ئێَمەى کورد لێرەوە دەست پێدەکات ،تا دەگاتە ئاستێکى ئاڵۆز، ئەمەش لەبەر دوو خاڵ:
یەکەم:لیژنەى پەروەردە لە پارلەمانى کوردستان ئەولەویەت نادەن بەم مەبەستە ، جا یان لەبەر گوشارە ،یان لەبەر نەزانى یە ،یان لەبەر هۆکارى ترە ،کەواتە پارلەمان ئەم مەبەستە گرنگە ناکاتە پرۆژەیەکى پەروەردەیى خێراو بەپەلە.
دووەم: پەروەردەکارو ڕۆشنبیرانیش دەست نادەنە کارێکى لەو جۆرە ،چونکە پێیان وایە ئەمە ئیشى وەزارەتى پەروەردەو پارلەمانە .، لەنێوان ئەم دووخاڵەدا پرۆژەى هەڵمەتى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى پەروەردەیى تاکى کۆمەڵگە ، بە پەسێراوى دەمێنێتەوە کەس لاى لێناکاتەوە ، لە کاتێک دا ئەمڕۆ هاوڵاتیانى کوردستان تەنیا دوو قەیرانى گەورە یەخەى پێگرتوون ، (قەیرانى ئابوورى – قەیرانى پەروەردەیى) ئەمانەش هەریەکەیان هۆکارن بۆ ئەوى تریان چارەسەریشە.
بە درێژایى مێژو پەروەردەکردنى منداڵمان داوەتە دەست ڕەگەزى مآ ، بەتایبەتى دایک ،بەڵام کام دایک؟؟
دایکێکى شەکەت و ماندووى کوێرەوەری کارو کاسبى و دەشت و دەرو کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ،..(دایکێکى نەخوێندەوار، کە خۆى پێویستى بەوە هەیەکە پەروەردە بکرآ و ڕێنومایى بکرێت ،دایکێک کە چەوساوەتەوە لە لایەن ڕەگەزى نێرو تیرەو هۆزەوە….
زۆربەشمان منالڕ و نەوەى ئەو دایکە کڵۆڵ و بەدبەختانەین ،ئەمە جگە لە گوشارە گشتییهکانى ترى سەر کۆمەڵگە ،کە لەمەشیاندا دیسان دایک قوربانى یەکەم بووە، وەک کەم دەرامەتى خێزان و قەیرانە سیاسى و کۆمەڵایەتی و فکریەکان و ….هتد.
نابێت چیدی ڕێگە بدەین دایکانى ئەمڕۆو ئایندەمان بەو جۆرەبن،پڕۆژەى هۆشیارى کردنەوەى پەروەردەییانەى تاکى کۆمەڵگەکەمان لێرەوە دەست پێدەکات،ئەوەش دەبێت پرۆگرام و ستراتیژى بۆ دابنرآ ،هەزاران خول و ۆرکشۆپ بکرێتەوە ، دەیان لیژنەو دەستەو تۆڕى ڕۆشنبیرى دروست بکرێن، هەزاران کتێب و نامیلکەو گۆڤارو (C.D) بڵاو بکرێتەوە ، کەناڵەکانى ڕادیۆو تەلەفزیۆنەکان و رۆژنامەکان زۆر بە (جدى) کارى بۆ بکەن ، هەموو ماڵەکان لە جێى خۆیانەوە ببنە قوتابخانەیەک.
شادمانم کە لێرەدا مژدەى پێکهێنانى کەمپینێکتان پێرا بگەیەنم لە بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى مەڵبەندى سلێمانى دامان مەزراندوە لە (18) کەسى خۆبەخش پێکهاتوین، بەناوى ((کەمپى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى پەروەردەیى تاک لە کۆمەڵگەدا)) بەو نیازەى کە هەوێنى پرۆژەیەکى فراوانتر بێت.
لەهاوپۆلی: پهروهرده و فێركردن
« کاریگهری ترس بهسهر کهسێتی مرۆڤهوه / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | تهندروستیمان له قهیراندایه ( لهسلێمانیهوه بانگهوازێ بۆ د . زریان ) »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
