یونی 14, 2008
سەرەتایەک لەسەر فەلسەفەى پەروەردەیى
ئامادەکردنى : عەزیز ئالانى
چالاکوان لهبواری پهروهردهدا
*پێناسە :
1. توێژینەوەى ئەزمو نێکە بەشێوە گشتى یەکەى ، یان توێژینەوەى بەشێکە لەو ئەزمونە لە ڕوى هەبونى پەیوەندیەکانەوە بە (گشتى)یەکەوە .
2. تێڕوانینیچکە بۆ ناخ و جەوهەرى شتەکان وەک هەولێک بۆ پەى بردنى ئەو دیوى
* بۆزانین :
1. فەلسەفە هەر خۆى پەروەردەیە ، چونکە کۆلکەى هاوبەشى نێوان هەردوو چەمکەکەیە ،(چەمکى مرۆڤ )و (چەمکى ژیان)
2. هەموو کارێکى پەروەردەیى ، هاوکات کارێکى فەلسەفیشە فەیلەسوف خۆشى پەروەردەکارە، هەموو پەروەردەکاریچکى ڕاستەقینەش فەیلەسوفێکى دانایە.
3. فەلسەفە ، ڕێگەیەکە لە ڕێگەکانى تێڕامان لە (زانیارى) ئەو زانیاریەى کە بەڕاستى لامانەو ئەمانەش دەگرێتەوە : {ڕێکخستن - ڕڤە - روونکردنەوە – رشەخنەگرتن }لەو زانیارانەى لە ئارادایە و بەڕستى بوونیان هەیە .
4. فەلسەفە ،کارى هەموو کەسێکەو تایبەت نییە بە کۆمەڵێک کەسى دیارى کراوەوە ،لەبەرئەوە مافى هەموو کەسێکە پرسیارى لادروست بێت و بەدواى وەڵامەکاندا بگەڕێت ،سود لەتواناى ژیرى خۆیى و خەڵکانى تر وەربگرىچ گریمانەکانى ناخى خۆى بخاتە ڕوو ، بەشوێن پاسەداناندا بگەڕێتو پەراوەى ڕەوشت و ڕەفتارە مرۆڤانییەکەى خۆى بکات و بیرو بۆچونەکانى پیادە بکات ، هەموکەسێک لە مەیدانى فەلسەفەدا متفى خۆیەتى کە تیچبکۆشێت بۆ بەرپاکردنى بیرو ئەندیچشەزو هزرێکى گشتگیرانەو بنیاتنانى ئارشستەى کەسێتى خۆى .
5. ووشەى فەلسەفە بۆیەکەم جار لەلایەن فەیلەسوفى یۆنانى (ڤیساگۆرس)ەوە ڕڤەکراو گوتى : philosophy لەدووبەش ێێک هاتووە (philo) کە بەماناى خۆشویستن دێت sophia)) بەماناى (دانایى ،الحکمە) دێت بەم پێیە وشەى فەیلەسوف بەماناى (ئەو کەسەى دانایى خۆشى دەوێت ) دێت ، فەلسەفەش (خۆشویستنى دانایى و حیکمەتە )
6. فەلسەفە چەپکێک زانیارى نیە ، وە ئامرازیچکیش نیە بۆ وەرگرتنى زانیارى بەڵکورێگەیەکە لە ڕێگەکانى تێڕوانین و وردبونەوە لە زانیارى .
7. لەڕاستیدا (حیکمەت ) بیریتى نیە لە زانیارى (المعرفە) بەڵکو حیکمەت بریتیە لە تێڕوانینێکى پێگەیشتوانەو تێرو تەسەل و بیرو هزرێکى تیژو توانایەکى گەورە لە (تێگەیشتن ) و (پەى پێبردن) کە (معرفە) نەیتوانیوە لە بونى دڵنیابێت.
پێناسە تایبەتیەکانى فەلسەفە :
بێجگە لەو دو پێناسە گشیى یەى کە کران ، هەریەک لە فەیلەسوفە دێرینو نوێ کانیش پێناسەى تایبەتیان هەیە ، بۆ نمونە:
ئەرسگو دەڵێت : فەلسەفە گەڕانە بەدواى (بوون) دا وەک ئەو (بونیایەتەى) کە لەخودى بوونەکەدا هەیە .
تێبینى : هاوکات ئەرستۆ ، وەک (حیکمەت) یش پێناسەى فەلسەفەى واکردوە کە بەدواى (هۆکار) و (بنەمابەراییەکان) رادەگەڕێت.
(ابن سینا) دەلًَێت : (حیکمەت تەواوکردنى دەروونى مرۆڤە بەکاروبارو سەلماندنى ئەو تیور کرداریانە بەپێى تواناى مرۆڤیانە)
*ئێمە لێرەدا زۆر وردنابینەوە بەباسى فەلسەفەو جۆرەکانیان و ڕاو بۆچونو قوتابخانەکانیان و ڕەخنەو بەراوردکارییان بەڵکو تا ئەو شوێنە باسى فەلسەفەمان پێویستە کە لە خزمەتى داڕشتنى دەقى پێناسەى (فەلسەفەى پەروەردەیى ) دابێت هەروەها بۆ پێناسەو باس و خواستى(پەروەردە)ش هەربەهەمان شێوە .
لەڕاستیدا دەمانەوێت سەرداوو کورتەیەک دەربارەى چەمکى (فەلسەفەى پەروەردە یى) بزانین و دواتر کاربکەین بۆ لێکدانەوەو ڕاڤەو بەراورد کردنو گفتوگۆکردن و هەنگاونانى پەراکتیکى لە پەیڕەو کردنى فەلسەفە یەکى گونجاو پەروەردەیى بۆ (سستمى پەروەردە) لە هەرێمى کوردستاندا .
گرنگ ئەوەیە کارى بۆ بکەین ، کەى دێتەدى ئەوەیان زۆر گرنگ نیە هەتاکو یەکەمیان نەیەتەدى .
*ئامانج:
ئامانجى سەرەکى لە توێژینەوەى فەلسەفە ، پەراوەرکردنى خودى فەلسەفەکە خۆیەتى بە چەشنێک گیانى ڕاستەقینەى هەموو ڕێگاکانیان بێت بۆ گەیشتنى هزرو ژیریمان بە ئاستى کامڵى و پێگەیشتن.
*سودى فەلسەفە چیە ؟
ژیان گۆرانى بەردەوامە لە یەکەى کاتدا ، ئێمەى مرۆڤیش وەک بونەوەرێکى زیندوو بەردەوام کرداروو ڕەفتارمان دەگۆڕێ لەگەڵ خودى خۆمانو لەگىڵ دەوروبەرو ژینگە کەیشمان بەو (بۆشایى) یەکەمەى دەکەوێتە ڕەفتارێک و ڕەفتارێکى ترمانەوە (کەڕاستەوخۆى بەدواى یەکدا هێناتبن) دەگوترێت (هەڵوێست).
هەمووجۆرە هەڵوێستێکیش پێویستى بە خستنەگەڕى ئەوپەڕى تواناى عەقڵى وبیرکردنەوەى هەیە ،لەبەر ئەوە دەکرێت هەندێ بەڵگە بخەینەڕوو کە پێویست بوونى فەلسەفە لە ژیاندا دەچەسپێنێت لەوانەش :
1. ئارەزوى زانین: پێویستى پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بۆ ئەوەى شت بزانێت و بیانناسێتو لەوواتاى ڕاستەقینەیان تێبگات لە ڕێى بەگەڕخستنى توانا عەقڵیەکانەوە .
2. بایەخى هێمایى : سروشتى مرۆڤ وایە کە بایەخ بە (هێما) دەدات ئەو هێمایانەش پۆڵێندەکات بۆ چەند چەشنو جۆرێکى ڕێکخراو بەمەبەستى دۆزینەوەى واتاى ڕاستە قینەى ئەو هێمایانەو زانینى نهێنى یەکانیان پەیوەندیەکانیان
3. گەڕان بەدواى واتادا : ژیانى مرۆژ فرە لق و ئاڵۆزەو چەندینگرفتى تێدایە ، گەڕن بەدواى دۆزینەوەى ئەو واتایانەدا ڕێگەیەکى ژیرانەیە بۆ لابردنى تەمو مژى گومانەکانو ڕێبەدەریەکى سەرکەوتوو.
4. ئارەزووى چارەسەرکردنى کێشەکان : پەراوەکردنى فەلسەفە واتا ئارەزووى ڕاستگۆیانە بۆ دەست نیشانکردنى کێشەکانو دۆزینەوەى چارەسەریان ، بە شێەیەکى قوڵ لە شیکارکردنى کێشەکان و جۆرایەتیانو چارەسەریان.
5. پاڵنەرى تەواوکارى : فەلسەفە ئاڕاستەیەکى گونجاو دروست دەکات بۆ تێڕوانینێکى هەمگیرى .گشتى
6. پێویسیتى فرۆسماندن : (اڵالهام) ئەمەیان کارى تێگەیشتن و پەى پێبرردنەو زیاتر کاروبارى ئەندێشەو خەیاڵى بەسود ئەگرێتەوە.
ئەو هۆکارانەو هەندێکى ترن وامان لێدەکەن کە ئێمە وەک مرۆڤ پێویستمان بە زانین و پەراوەى فەلسەفە هەبێت لە ژیانى ڕۆژانەمانداو بۆ چرکەیەکیش نەتوانین دابڕێین .
2-چەمکى پەروەردە
چەند لێکدانەوەى جیاواز هەیە دەربارەى چەمکى پەروەدە ئێمە لێرەدا بە کورتى ئەو چەمکە دەخەینە ڕوو کە (هیپۆرت) ئاماژەى پێداوەو دایڕشتوە ، ئەویش بەم جۆرەیە :
1. فبَرکردن بنیاتنانى مرۆڤە ، مامۆستاش پەروەردەکارە .
2. هەندێ تیورى پەروەردەیى پێکەوە دەتوانن ئاڕاستەى پەروەردەکاران بکەن لە پیچناوى پەرەپێدانى ڕژێمە پەروەردەییەکان .
3. پەروەردە کارێکى (تیۆرى کرداریانەى پراکتیکى یە).
4. پەروەردە تەنها پڕۆژەیەکى بەکارهێنە (استهلاکى) نیە ، بەڵکو بەرهەمهێنیشە .
*کارى پەروەردە ئەمڕۆ لە جیهاندا بوەتە ئاڵۆزترین و گرنگترین کارو لەوە دەرچوە کە تەنها فێرکرنو ئاراستەکردن و پەروەردەى نەوەکان بێت ، بە ڵکو بە قوڵایى ناخى کۆمەڵگەدا ڕۆیشتوە تە خوارەوە و تاکو کۆى کۆمەڵگەى گرتوەتەوە ، هیچ کەسێک نیە کە نەکەوتبێتە ژێر کاریگەرى پەروەردەو گیانى تێدابێت .
پێویستە بزانین هەر شتێک بەقوڵایى ناخى گەلو تاکەکانى کۆمەڵگەدا شۆڕبوەو چەسپى ، ئیتر وەک کەلتورى لێدێت و لەق کردن و لابردن و گۆڕینى کارێکى سەختو مەحاڵە ، کاتێک دەمانەوێت کۆمەڵگەى کوردەواریمان بکەینە پەروەردەیى زۆرترین ئەرک و لێبڕانمان دەوێت.
(1) هەمگیرى : هەمووگیرى ،شمولى
ئەمەش نەک هەر لەبەر ئەوەى کە ئامادەیى تەواو لە تاکەکانى کۆمەڵگەکەماندا نیە ، بەڵکو لەبەر ئەم دوو هۆکارە:
1- تائێستا گەل و نیشتمانێکى ئازاد نەبووین و مێژوویەکى پەروەردەى سەربەخۆمان نەبووە ، تا لەناو گەلەکەماندا ڕەگى نەکوتابێت.
2- فەلسەفەیەکى پەروەردەیى تایبەت بە خۆمانە ، نەبووە تاکو بیبوژێنینەوە بەڵکو هەمیشە پاشکۆ کراوین بە تورک و فارسو عەرەبەوە واتا ڕەهەندى مێژوویى سیاسی و ئابورى کارێکى گەورەى هەبووە لەسەر ڕەهەندى کۆمەڵایەتیمان و دواتر ڕۆشنبیریمان.
3- ئەو ماوە کەمو کورتەى ناوبەناو کورد خۆى سەرکردایەتى خۆى کردووە ، پشتگیریەکى فەرمى نێودەوڵەتى نەبوە و مەسەلەى کوردیش وەک نەتەوەیەک لەرووى سیاسى یەوە مامەڵەى لەگەڵدا نەکراوە ، بەڵکو تەنها لەڕوى مرۆڤایەتیەوە جاروبار داڵدەدراوە ،هاوکات کاربەدەستو سیاسیەکانمان هەر بە ڕەهەندێکى سیاسى یەوە کاریان کردوەنەیانتوانیوە وەک پێویست لە چەمک و کاریگەرى پەروەردە تێبگەن بۆ ئاراستە کۆمەڵایەتیەکانى خۆیان، بگرە زۆربەیان تا ئسَستا لەو بایەخو ئەرکە گشتیە تێنەگەیشتون ،سیاسى شارەزاو کاربەدەستى لێهاتو ئەو کەسەیە هاوکێشەى پەیوەندى نێوان (دەوڵەت)و (پەروەردە)دەدۆزێتەوەو پەیڕەوى دەکات.
4- نەبوونى هۆشیارى پەروەردەیى لە تاکەکانى کۆمەڵگەدا بە هۆى بارودۆخى ئابوورى و سیاسى ……هتد
پەروەردە
*پێناسە : لەبەرئەوەى پەروەردە مێژوویەکى دێرینى هەیە ، بە پێى جۆرى ژینگەو گەل و نەتەوەو کەلتورو کاتە جیاوازەکان پێناسەکانیش جۆراو جۆرن لەبەر ئەوە دەکرێت بڵێین :هەموو پێناسەکان هاوبەشن لە چەند بنەمایەکى سەرەکیدا ، ئەمانەن :
1. پەروەردە تایبەتە بە جۆرى مرۆڤ .
2. پەروەردە خزمەتەکانى پێشکەش بە تاک و کۆمەڵ دەکات لە یەک کاتدا .
3. پەروەردە کارێکى بەردەوامو ئامانجدەرە .
4. پەروردە خوازیارى هێنانەدى گەشەکردنێکى تێرو تەسەلى مرۆڤە.
5. ماناى ڕاستەقینەى پەروەردە قوتابخانەو ماڵو کۆمەڵگە دەگرێتەوە .
پێناسەیەکى پەروەردەى گشتى : کارێکى مەبەستدارانەى ئاڵۆزو بەردەوامە بۆ هەموو تەمەنەکان یارمەتى مرۆڤ دەدات لە کردارى خۆ بنیاتنانى پلەدارانەى بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە پێناوى بنیاتنانێکى سەرتاسەرى ئازادوو ڕوەو گونجاندنێکى لەبار لەگەڵ ژینگەدا وێڕاى هەبوونى بارودۆخى جیاوازیش بۆمانەوەى مرۆڤو درێژەدان بە ژیانى .
ئەرکەکانى پەروەردە :
پەروەردە چەند ئەرکێکى گرنگى لە ئەستۆدایە ، گرنگترینیان ئەمانەن :
1. گواستنەوەى کەلتورى رۆشنبیرى بۆ نەوەکانى ئایندە .
2. ئەنجامدانى کارى ئاساییکردنەوەى کۆمەڵایەتى.
3. سەلماندنى گشتێتى گەشەکردنى بوارە جیاجیاکانى تاک .
4. وەرگرتنى جۆرەها چەشنى رشەفتارە جیاجیاکان .
5. وەرگرتنى شارەزایى کۆمەڵایەتى ، زمان ، بەها ڕەوشتى یەکان ،
6. ئاڕاستەکردن و کۆنتڕۆڵکردنى کۆمەڵایەتى .
ئامانجەکانى پەروەردە
پەروەردە چەند ئامانجێکى هەیە ، هەریەکە لەو ئامانجانەش دوو ڕەهەندى هەیە :
ڕەهەندى یەکەم : هێنانەدى ئامانجى تاکەکەسى ، کە مەبەست لە پەرە پێدانى توانا جۆراوجۆرەکانى تاکە.
ڕەهەندى دووەم : هێنانەدى ئامانجى پەروەردەى بە کۆمەڵ
هەریەکە لەم دوو ڕەهەندەش لایەن گرى خۆى هەیە بۆ نمونە (کانت و پینشه) لەگەڵ پەروەردەى تاکە کەسیدان ، بەڵام ئەفلاتۆن – ئەرستۆ – نیتشە – هێگڵ – جیوڤانى . لەگەڵ پەروەردەى بە کۆمەڵدان (واتە پەروەردەى کۆمەڵایەتى) بەڵام دوو زاناى فەلسەفەى پەروەردەیى هاتن هەردوو جۆرە ڕەهەندەکەیان کرد بە یەک ئاڕاستە ، ئەوانیش بریتیبوون لە (ئەلسێربیر سى نن) و(جۆندیوى) ، بەمەش بەمەش پەروەردە بوو بە خاوەنى سەرمایەیەکى گەورە لە دیاریکردنى ڕەهەندی ئامانجە پەروەردەیى یەکان.
فەلسەفەى پەروەردە
لەمەو بەر بە کوردى هەوڵماندا بۆ پێناسەکردنى هەریەگ لە (فەلسەفە ) و (پەروەردە) بە جیا ، بۆ ئەوەى بنەمایەک دا بڕێژین لە پێناسەى چەمکێکى نوێ کە پێکهاتەى جەوهەریانەى ءەو دوو ئەو دوو زاراوەیە دەگرێتەوە و بریتیە لە (فەلسەفەى پەروردە) .
فەلسەفەى پەروەردە هاوکاریمان دەکات لە دابینکردنى ئەو هۆکارو کەرەسە جیاوازانەى کە چەندین ململانێ ى نێوان بیردۆزەى پەروەردەو پراکێکیەتى پەروەردە سەرکەوتو دەکەن و ئەنجامەکەى دەگاتە ئەوەى کە (پەروەردە) لە ڕوى ناخو ڕووکەشدا هەمان ڕواڵەتى هەبێت ، ئەویش بە بەراورد کردن و لێوردبونەوە و ڕاڤەکردنو ئەزمونو ڕەخنە لێگرتن ، تاکو بگەینە دواهەمین ڕاڤەى گونجاو بۆ پەروەردە بە (نچرى) و(عملى) یەوە .
لەڕاستیدا فەلسەفە هەموو لایەنێکى ژیانمان دەگرێتەوە، پەروەردەش بناغەى سستمى ژیانە ، بەم جۆرە هەریەکە لە (فەلسەفە) و (پەروەردە) لە خاڵێکدا یەکانگیر ئەبن و کە بە بەرژەوەندى کۆمەڵگا تەواو ئەبێ.
(فەلسەفەى پەروەردە) یارمەتیمان دەدات بۆ دۆزینەوەى ڕەوتو نەخشەو کاروبارى پەروەردەییمان ، بە جێهێنانى گریمانەکان لە مەیدانى واقعدا ، ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ هێنانەدى هاوکێشەى پەیوەندى نێوان (فەلسەفە) و(ڕۆشنبیرى) واتا دەبێت ڕۆشنبیرى لە خزمەتى پەروەردەدا بێت، (جۆندیوى) دەڵێت : (هەتاکو بە شێوەیەکى تەواوەتى بڕوانینە فەلسەفە باشتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە ).
ئێمە لە (واقع) تێناگەین هەتا شارەزایى ئەو دیوى (واقع) نەبین چونکە هەستى بەراوردکاریمان تێدا دروست نابێت ، کە ئەویش دروست نەبوو جیاوازى بەدى ناکەی نو کەمو کورى نابینین لەم ژیانە واقیعیەماندا بەو بەراوردکردنە کەمووکرویەکان دەزانین و هەوڵى گۆڕینیان دەدەین و چاک سازیان تێدا دەکەین ، پەیوەندى نێوان (فەلسەفەو پەروەردە) هیچى کەمتر نیە لە پەیوەندى نێوان (پەروەردەو سیاسەت ) ، پەیوەندى نێوان فەلسەفەو پەروەردەش دەبێتە کارتێکەرێکى باش بۆ پەیوەندى نێوان فەلسەفەکانى خەڵکى بە گشتى و لە مەیشەوە کار لە فەلسەفەى کۆمەڵایەتى دەکرێت ، هەرکاتێک فەلسەفەى کۆمەڵایەتیو فەلسەفەى پەروەردە یەکانگیر بوون ، کۆمەڵگەش دەبێتە کۆمەڵگەیەکى پەروەردە.
* پێناسەى گشتى :
فەلسەفەى پەروەردە
(ئەوچالاکیەیە کە کۆمەڵێک لە پەروەردەکاران و فەیلەسوفان و شارەزایانى ئەو دوبوارە ئەنجامى دەدەن ، لە پێناوى دۆزینەوەى پەیوەندى نێوان (پەروەردە) و(فەلسەفەکەى)و بەمەش کاروبارى پەروەردە دەکەوێتە ژێر ئەزمونو ڕەخنەلێگرتن ،و ڕاستکردنەوە وە لەبەر ڕۆشنایى کێشە ڕۆشنبیریەکاندا کە فەلسەفە گەڵاڵەى کردوون یان کەلًَەکەى کردوون )
پێناسەى تایبەت:هەریەکە لە فەیلەسوفانو شارەزایانى بوارى پەروەردەش لەلایەن خۆیانەوە بە جۆرێکى تایبەتى پێناسەى فەلسەفەى پەروەردە یان کردوە ، بۆ نمونە : (نیلەر) دەڵێت : جێ بەجێ کردنى فەلسەفە تیۆریە بە سەر بوارەکانى پەروەردەدا )
بەڵام (پۆشامپ)دەڵێت : ( کۆمەڵەگریمانەو پێشنیارێکە، کەلە تێڕوانینێکى فەلسەفیانەوە دەرشوانێتە سروشتى مرۆڤ و زانیارى ئامانجى سروشتى کۆمەڵگە) هەروەها هەریەکە لە (فینکس ، عبدالله عبدالدایم ، غەزالى ، و…..هتد)لە لایەن خۆیانەوە پێناسەیان کردووە ، یاخود ڕەفتارناسیان لەسەر بنیات ناوە .
تایبەتمەندیەکانى ناسینەوەى فەلسەفەى پەروەردە ، بێگومان زۆرن بەڵام گرنگەکىیان ئەمانەن :
1. پشت بە حەقیقەتى بابەتیانە دەبەستێ.
2. ئاڕاستەو بەهاکان بە ئاشکرا دەخاتە ڕوو.
3. گشتى و هەمە لایەنەیە.
4. فەلسەفەى پەروەردە بە پێى (ئامانج) و (بەهاکان) دەگۆڕێت.
ڕەهەندەکانى فەلسەفەى پەروەردە
1. ڕەهەندى پێکهاتەى گشتى و هەمەلایەنە.
2. ڕەهەندى وەسفى .
3. ڕەهەندى شیکارى .
4. ڕەهەندى پەروەردەیى.
لەهاوپۆلی: پهروهرده و فێركردن
« خوێندنهوهیهک بۆ کۆمهڵگای کوردی / ئالوودهیی تریاک و حهشیشه و خواردنهوه و …. / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هاوڕێیهتی له زانکۆدا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
