یونی 14, 2008
ئەرک و فۆرمى توێژەرى کۆمەڵایەتى – دەروونى لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا
نووسینی : عهزیز ئالانی
چالاکوانی بواری پهروهرده
کۆمەڵگەى کوردەوارى ، وەک زۆربەى هەرە زۆرى کۆمەڵگەى وڵاتانى خۆر هەڵات لەسەر بناغەى ژیانى کۆمەڵایەتى سستمى خێزان پێک دێت ، لەبەر ئەوە (تاک) بە بێ ویستى خۆى دەکەوێتە نێو بازنەى ئەو فاکتەرانەى کار لە کۆمەڵگا دەکەن .
دەتوانین بڵێین : (تاک) لە کۆَمەڵگەى خۆر هەڵاتیدا پابەندە بە هەندێ سستم و هۆکارى گشتى یەوە.
لە بەر ڕۆشنایى ئەو بابەتەى سەرەوەدا ، دەکرێت بڵێین : زۆربەى سەرە هەوداکانى ژیانى تایبەتى (تاک) بەستراوە بە کلولەى گشتى و جەماوەریو سایکۆلۆژیەکانى ئەو ناوەندە ژینگەیەى کە لە کایەیەکى کۆمەڵایەتى چڕو پڕدا حۆى دەنوێنێت.
هەرلادان و لە تەوەرە دەرچونێکى (تاک) لەو جۆرە کۆمەڵگایەدا دەگەڕێتەوە بۆ بنەما گشتى یەکانى سستم ى ژیانو دەستورو نەریتى ئەو کۆمەڵگایە بە گشت ، لەم ڕوانگەیەوە هاوکێشەیەکى دوو جەمسەر بەرپا دەبێت ، ئەویش بریتیە لە (کۆمەڵ تاک) هەردوو پێکهێنەرەکەش کاریگەریان بۆ سەر یەکتر هەیە جاروبار لەناو یەکتریدا دەتوێنەوە .
لێرەدا نامەوێت باس لە سستمى ژیانى کۆمەڵایەتى کوردەوارى بکەمو وەک دەرکەوتنى ڕیشەمێژینەى مرۆیى لە سەنگو سوژنى بدەم ،بەڵکو مەبەستم ڕۆڵى گرنگى (توێژەرى دەروونى – کۆمەڵایەتى)بەر باس بخەم لە نێوان ناوەندە پەروەردەییەکاندا ، بەتایبەتیش (قوتابخانە سەرەتایەکاندا)
توێژەرى (کۆمەڵایەتى دەروونى کێ یە؟؟
بەڕادەى یەکەم دەرچوونى زانستە مرۆییەکان، بە تایبەتیش پسپۆرانى بوارى (سایکۆلۆژى ،پەروەردە، کۆمەڵایەتى) کە شارەزاییەکى تەواویان هەبێ لە بوارى پسپۆڕیەکەیاندا و مومارەسەى ئەزموندارانەى درێژخایەنیان هەبێت ،دەکرێت کەسێکى تر هەمان کارى پێ بسپێردرێت ئەکەر شارەزاییەکى تەواوى هەبێت و چەند ساڵێک لەو بوارەدا مومارەسەى هەبێت ، بەڵام ئەمەیان بۆ پڕکردنەوەى کەلە بەرە لەبەر پێویستیو لە پێناو دابینکردنى ژمارەى توێژەرەکان بۆ پڕاوپرى قوتابخانەکان مەبەستیش ئەوەیە کە تەنها بۆ تەواوکردنى ژمارەبێت، بەڵکو بۆ گرنگى کارەکەو ڕێزى مومارەسەو تواناى کەسى لێهاتوو .
مەرجەکانى توێژەرى سەرکەوتوو کامانەن : ؟؟
جگە لە بوارى پسپۆڕیو مومارەسە .چەند مەرجێک هەیە کە پیًَویستە لە توێژەرى (کۆمەڵایەتى دەروونى) دا هەبێت بەتایبەتیش ئەوانەى کەلە ناوەندەکانى پەروەردەدا کاردەکەن ، ئەوانیش ئەمانەن :
1. پسپۆڕى ،کارامەیى ، ئەزمونداریى .
2. بە سروشت مرۆڤێکى کۆمەڵایەتى بێت و بتوانێت بە سانایە لەگەڵ جۆرەها کەسو جۆرەها دەروون هەڵبکاتو خۆى بگونجێنێت.
3. زرنگ و لێهاتوو بێت ، عەقڵیەتى بیرکاریانەو بەراوردکاریانەو بڵدبێ ،بتوانێت زالڕ بێت بەسەر دۆزینەوەى ڕەگ و گرفتو کێشەکان ، و پۆڵێنیان بکات بەپێى پلەى پێویست ریزیان بکات .
4. خوێندنەوەى بەردەوامى هەبێت ئاگاى لەسەرجەم ئەو کۆڕوو کۆبونەوەو کۆنگرانەبێت کە پەیوەندیان هەیە بە هەردو بوارى (کۆمەڵایەتى – دەروونى پەروەردەیى) وە ئەمە جگە لەو دەستورو یاسا مەدەنیانەى لەسەر ئاستى جیهان و هەرێم دەردەچن گۆرانکاریان تێدا دەکرێت ،هاوکات پەیوەدیەکى تۆکمەى هەبێت بە دەزگاکانى مافى مرۆڤ و مناڵان و مەنهەجەکانى خوێندن و دکتۆرو پسپۆڕانى پەروەردە .-کۆمەڵایەتى – دەروونى – و کەناڵەکانى ڕۆشنبیرى گشتى .
5. عەقلیەتى نەخشەکێشانو وزەى بەدواداچون و لێکۆڵینەوەى وردى هەبێت نەفس دریژو هێمن بێت .
6. پەیوەندى گەرموو گوڕى هەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرو و مامۆستاو قوتابى و کارمەندانى قوتابخانەکەو کەسو کارى قوتابیەکاندا و بەرنامەى بەسەر کردنەوە و سەردانو بەدواداچونى هەبێت کە ئەوانیش لە چوار چێوەى چەند فۆڕمێکى تایبەتى ئامادەکراو دا سازبکرێت، کەبەکورتى لە ئایندەدا باسیان دەکەین .
بۆچى بوونى توێژەر لە قوتابخانەدا پێویستە : ؟
کۆمەڵگاى کوردەوارى بەهۆى بارودۆخى سیاسیو ئابوورى و ڕۆشنبیریەکانى چەرخە مێژینەکانى ئەم میلەتەوە گەلێک کە لە بۆشایى جۆراوجۆرى تێدا دروست بووە ،کە دەبێت ئەوەى ئەمڕۆو حوکمەت و ئیدارەى کوردى خۆماڵیمان باجەکەى بدات ،کەرتێکى گەورەى ئەو کەلە بەر ش لە پڕەنسیپ و پڕۆگرام و میکانیزمى پەروەردەدا ڕنگى داوەتەوە ، هەر لەئەنجامى بایەخ نەدانى ڕژێمى پێشوى دەسەڵاتى ئیدارەى بەسەر هەرێمدا ، پڕۆسەى پەروەردە گەلێک زیانى پێگەیشتوەو ، کاریگەرى سەلبیەکانى لەسەر بەشێک لە ڕۆشنبیرانى ئەمڕۆو بگرە مامۆستاو قوتابیان خوێندکاران ، وەدەرکەوتوە لەوانەس :
1. قالب بەستبوونى مەنهەج و بەرنامەکانى خوێندن ،
2. یاخى بوونو خوێندکارانو قوتابیان لە خوێندن و ڕەق بوونەوەیان لە خوێندەوارى ، کە ئەمەش جێماوەى کارە سەلبیەکانى ڕابردووە لە سەر سڕینەوەى گیانى نەتەوایەتى کورد .
3. بەرپابوونى گرفت وکێشەى (کۆمەڵایەتى – پەروەردەیى – ڕءشنبیریو – ئابوورى - …..هتد ) ، کە زۆربەى ئەو کێشانەبن و بێخیان دەگەڕێتەوە بۆ خرا پەروەردەکردنى نەوەکان . چارەسەرى ئەو کێشانەش بەوە دەکرێت کە پرۆسەى پەروەردەیى لە هەردوو ڕووى (نچرى – عملى) یەوە گۆرانکاریان تێدا بکرآ ، ناوەندى ژینگەى قوتابیو پرۆسەى پەروەردەیى لە خاڵى بەیەک گەیشتنەوەیەکى دروستدا ئاشت بکرێنەوە ، گەشەى پێ بدرێت، ئەو کەسەى ڕۆڵى(ناوەندیار=وسیگ)دابنێ بۆ ئەو ئەرکە گەورەو پیرۆزە دەبێت توێژەربێت ، دەروون ناس بآ، دانا بآ ،مرۆڤێکى کۆمەڵایەتى نەخشەسازو دڵسۆز بآ، کەواتە دەبێت(توێژەرى دەروونى– کۆمەڵایەتى بێت ).
4. ناکرێت مامۆستاى وانە دەزگاى ئیدارە جگە لەیەر قاڵیو ماندوبونى ڕۆژانەى خۆى بەدواى کێشەو گرفتى جۆراوجۆرى قوتابیاندا بچێت، کەلە ڕاستیدا نە ئەرکى ئەوە ، نە کارى ئەوە ،نەبوارى پسپۆڕى ئەویشە ،لە لایەکى ترەوە کار ئاسانکردنێکى گرنگە بۆ بەورەو پێشبردنى پڕۆسەى خوێندنو لە هەمان کاتدا نیشانەیەکى ترى کۆمەڵگاى مۆدێرنە ، لەبەر ئەو هۆکارانەو گەلێک هۆکارى تر بوونى (توێژەرى کۆمەڵایەتى – دەروونى) لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا – بەتایبەتى زۆر پێویستە .واتا دانانى یەکەى توێژینەوەى کۆمەڵایەتى لە قوتابخانەکاندا.
فۆڕمەکانى توێژەر :دەبێت توێژەر چەند کڵێشەو جۆراو جۆرى هەبێت کە تیایدا زانیاریە پێویستەکانى توێژینەوەکانى تۆماردەکات بە شێوەیەک کە هەر کاتێک بیەوێت بە ئاسانى دەتوانێت بگەڕێتەوە سەریان و سود لەو زانیرانە وەربگرێت ..
دەکرێت چەند فۆڕمێک بێت ، یان هەریەکە لە فۆڕمەکان بکرێت بە یەیەک لاپەڕە و بەیەکەوە چەسپ بکرێتو پآ ى بگوترآ (ناسنامە) یان (کوڕاسەى زانیارى) هەریەکە لە قوتابیەکان لە یەکەم ڕۆژى چوونە قوتابخانەیانەوە ئەو فۆڕمەیان بۆ پڕدەکرێتەوە و تا تەواو بوونى خوێندن لە گەڵیان دەبێت، شایانى باسە پێویستە کە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکرێت :
1- تەنها توێژەر فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە .
2- اە ڕێگەى پۆستەى پەروەردەوە لە قوتابخانەیەکەوە دەچێت بۆ قوتابخانەیەکى تر لە حاڵتى گواستنەوەى قوتابیەکەدا و بە هیچ جۆرآ نادرێتە قوتابى خۆى .
لاپەڕەکانى فۆڕمەکە :
هەریەکە لە لاپەڕەکان تایبەتن بە تۆمارى زانیارى دەربارەى لایەنێک لە لایەنەکانى ژیانى قوتابى ، ئەویش بەم جۆرە :
لاپەڕەى زانیارى کەسێتى : کە ئەمانەى تێدا تۆمار دەکرێن (ناوى سیانى خۆى دایک و باوک و خوشکو براو بە خێوکارەکانى و ساڵى لە دایک بوون و درێژى و کێش و جیاکەرەوەکانى و ناونیشانى ماڵیانو کارى دایک و باوکى و پلەى رۆشنبیریان .
لاپەڕەى ئابوورى :
ئەمانەى تێدا تۆمار دەکرێت (سەرچاوەى دەست کەوتى ئابوورى خێزان ،بڕى دەستکەوت ،بەراورد بە بڕى خەرجى خێزانپاشەکەوت ، پڕۆژەى بەر هەمهێن، خاوەن دارێتى دارایى ماڵ ، بەشە بەرکەوت….)
لاپەڕەى کۆمەڵایەتى :
(ژمارەى ئەندامانى خێزان ، شوێنى نیشتەجێبوون ، کرێچى یان خانووى خۆیانە ، چەند ژوورە ، ئایا ژورى تایبەت بە خۆی هەیە ، چى تێدایە ، کێ ى لەگەڵدایە ، چۆن سەعى دەکات ، کآ هاوکارى دەکات؟؟ ،…..)
لاپەڕەى تواناکان :
(توناکانى لەبوارى وانەکانى قوتابخانەوە هونەرو وەرزش و پیشەى دەستاو توانا هزریەکانى ،…هتد)
لاپەڕەى گرفت و کێشەکان :
(هەر جۆرە کێشەیەکى خێزانى ،دارایى ،کۆمەڵایەتى و…هتد لێرەدا تۆمار دەکرێت)
لاپەڕەى تەندروستى :
بارى تەندروستى قوتابى تێدا دەنوسرآ پاش ئەوەى قوتابیەکە پشکنینى پزیشکى وردو گشتى بۆ دەکرێت کەمى ڤیتامین و بارى تەندروستى و دەروونى بەتەواوەتى تێدا دەنوسرێت و بە شێوەى خولى بەردەوام تازە دەکرێتەوە .
لاپەڕەى خوێندنوو ڕۆشنبیرى :
کەبە ڕاوێژو هاوکارى مامۆستایانى قوتابخانەو کەسو کارى قوتابى پڕدەکرێتەوە ).
ئەوانەش هەمویان خانەو (حقل) ى تایبەتى خۆى هەیە و بە پێى (پڕ ، ڕێژە، ژمارە ،پلە) دەنوسرێن و تۆمار دەکرێن.
توێژەر لە ژوورەکەى خۆى لە قوتابخانەکەیدا بەردەوام خەریکى لێکۆلێنەوەى ورد بێت و ئەنجامەکانى دەگەیەنێتە شوێن و فەرمانگە و دەزگا پەیوەندیدارەکان ، زوو …..زوو..سەردانى ماڵ و خێزانى کەس و کار قوتابى دەکاتو لە نزیکەوە چاودێرى دەکات ، ئەوە جگە لەوەى کە هەندآ کۆبوونەوەى تایبەتى بە کەسوکار و دایک و باوکى قوتابیەکان دەکاتو یەک بەیەک زانیاریان لێوەردەگرێت.
ئومێدەوارین وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان ئەم خاڵە بەهەند وەربگرێت و دانانى توێژەرى کۆمەڵایەتى دەروونى بەبایەخدار بزانێت و کارى لەسەر بکات لە قوتابخانە سەرەتایى و ناوەندیەکاندا ، بەنیازى بەرەو پێشبردنى پرۆسەى پەروەردە و پێشتر بردنى پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە کوردستاندا .
هێڵکاریەکى پێشنیارکراو بۆپێکهێنان و کاروبارى ئەندامانى یەکەى توێژینەوەى کۆمەڵایەتى / پەروەردەیى
یەکەى توێژینەوەى کۆمەڵایەتى دەروونى
• پزیشکى دەروونى 2 دانە
• توێژەرى کۆمەڵایەتى 4
• مامۆستاى ئەزموندار 3
• نوێنەرى پەروەردە1
• نوێنەرى لیژنەى باوکان2
• سەرپەرشتیارى پەروەردەیى 2
*پاش هەڵبژاردنێکى ناوخۆ
* سەرۆکایەتى یەکان
• 1سەرۆک
• 7 – 5 ئەنجومەنى ڕاوێژکار
• بەشى نەخشەو پڕۆگرام
• بەشى کارگێڕى
• وردکارى و بڕیاردان
• نوێنەرانى ڕێکخراوى مناڵان
* ئەرک و کارەکانى لیژنەى سەرۆکایەتى
• پێکهێنانى مامۆستایانى خولى بەهێزکردنى توێژەرانو ئامادەکردنى مەلزەمەى خولەکان
• تەواوکردنى خولو ئەنجامدانى تاقى کردنەوەى توێژەرەکان
• دامەزراندنى چەند توێژەرێک لە قوتابخانەکاندا – قۆناغى ئەزمونى
• دابەشکردنى ئەرکو مافو پڕۆگرامى ناوخۆیى کارى توێژینەوە
ئەنجادانو گەلالەکردنى فۆرمى وەرگرتنى توێژەران
داڕشتنى بەرنامەى کاروبارو نەخشەو فۆرمى کارى توێژەران
کۆبونەوەیەکى گشتى دەستەى سەرۆکایەتى و بڕیاردان
تەنفیزى یاسایى و وەرگرتن دامەزراندنى توێژەرانى دەرچوى خول بە ڕەسمى.
لەهاوپۆلی: پهروهرده و فێركردن
« خهون بینین لای نابینایان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خوێندنهوهیهک بۆ کۆمهڵگای کوردی / ئالوودهیی تریاک و حهشیشه و خواردنهوه و …. / بهشی یهکهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
