نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

له‌زانکۆدا : مامۆستا و خوێندکار

كانونی یه‌كه‌م 24, 2007

mamosta.jpg
بەر لەوەی بڕیارێک بدەین یان ڕەخنەیەک بگرین، با لەگۆشەی چەند پرسیارێکەوە، بۆ پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکارى زانکۆی خۆمان بڕوانین.
ئایا لەڕێی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستییەوەیە، کە قسە لەسەر جۆرو ئاستی پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ دەکرێت؟، یان هەر لەخۆڕا و بێ بەڵگەیە زۆرێک دەڵێن هاوڕێ نین و پێان باشە هاوڕێ بن و، لەبەرانبەریشدا هەندێکی تر بەپێچەوانەوە بڕیار دەدەن؟. ئەگەر هاوڕێن، بۆچی دەوترێت هاوڕێ نین؟!. ئەگەر لەواقیعدا هاوڕێن، کێ ناڵێت بەشێک لەکێشەکانی خوێندن، لەو هاوڕێ بوونەوە سەرچاوەی نەگرتووە؟. ئەگەر هاوڕێ نین، ئایا ڕەخنەگرتن لەو هاوڕێ نەبوونە، ڕەخنەیەکە ئەوەندە بەجێ و زانستییە کە ئاراستەی سیستمی خوێندنی زانکۆیی کرا بێت یان بکرێت!؟، خزمەتێک بە مەعریفە و پێشکەوتنی زانکۆ دەگەیەنێت؟، چارەسەرێکە بۆ بەشێکی کەمی کێشەو کەموکورتییەکان؟. ئایا ئاستەنگەکانی بەردەمی خوێندن و پێشکەوتنی زانکۆ، هەر ئەوەیە کە مامۆستا و خوێندکار برادەرو هاوڕێ نین؟ ئەگەر وامان دانا، کەواتە زانکۆ بەناوبانگەکانی دنیا بۆیە پێشکەوتوون چونکە مامۆستاو خوێندکار لەیەک ئاستدان و، نەک هەر دیوارێک لەنێوانیاندا نییەو تەنانەت پەردەیەکی تەنکیش لێکیان جیاناکاتەوە!؟ ئەی لەسایکۆلۆژیادا هاوڕێیەتی مانای نزیکی تەمەن و دۆستی و خۆشەویستی و نەمانی ڕەسمیات و درکاندنی نهێنی و باس کردنی کێشە شەخسیەکان نییە؟ کوا مامۆستا لەگەڵ خوێندکارەکانیدا، لەڕووەکانی تەمەن و ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیری و هیواو ئامانجەوە، ئەوەندە نزیکن تا ببنە هاوڕێ؟ بەبێ یەکتر ناسینی تەواوەتی، شتێک هەیە بەناوی هاوڕێیەتییەوە؟. هاوڕێیەتی، لەگەڵ چەندو لەگەڵ کێدا؟ دەکرێت مامۆستای ئێمە هاوڕێی هەموو خوێندکارەکانی بێت کە ژمارەیان لەهەر قۆناغێکی خوێندندا لەهەشتا خوێندکار تێدەپەڕێت؟، ئەگەر هەموویان نا، ئەی ئەوانە کێن و چەندن کە مامۆستا هاوڕێیەتییان دەکات؟ چییان جودایە لەوانەی کە شەرەفی بەهاوڕێ بوونیان پێ نەبەخشراوە؟. بۆ بوون بەهاوڕێ و چ ئامانجێک، چ بەرژەوەندییەک، کۆی کردونەتەوە؟. کە هاوڕێیەتییەکە بوونی نەبێت، چ زیانێک، بەر کام لا، دەکەوێت؟ ئەی لەبەرقەرار بوونیدا، چ سوودێک دەکرێ و کام لا سوودمەندن؟. هاوڕێیەتی بۆچی و لەسەر چ بنەمایەک؟. مامۆستا کەی وچۆن خوێندکارەکانی بناسێت؟. ئەگەر مامۆستا هاوڕێی هەمووان بوو، ئایا ئەو ژمارە زۆرەی هاوڕێ سروشتی و ئاساییە؟، یان هەردەم مرۆڤی عاقڵ، ژمارەی هاوڕێکانی کەم ودەگمەن نەبوون؟. بەمەبەستی بەهاوڕێ بوون، مامۆستا چۆن و بە چ پێوەرێک، یەکە بەیەکەی خوێندکارەکانی هەڵبسەنگێنێت؟ بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە، ئاستی زانستی و زیرەکی هەژمار بکرێت؟ ئایا ڕەوایە مامۆستا بەتەنها هاوڕێی خوێندکارە زیرەکەکان بێت؟، ئەوانیتر گوناهیان چییە بۆ لەو خێرو بەرەکەتە بێ بەش بن؟ ئەوە هاوڕێیەتی مامۆستا بوو، زیرەکی کردن؟!، یان زیرەکی بوو، کردنی بەهاوڕێی مامۆستا؟!. ئایا بۆ خوێندکاری زانکۆ، هاوڕێیەتی مەسەلەیەکی لاوەکی نییە بەبەراورد لەگەڵ خوێندن وفێربووندا؟. ئایا لەسایکۆلۆژیای پەروەردەییدا، خۆشەویستی بۆ مامۆستا هەر ئەوەندەیە کە داوای هاوڕێیەتی لێبکرێت؟ ئەگەر مامۆستایەک داوایەکی لەو جۆرە ڕەت بکاتەوەو قبوڵی نەکات، ئیدی ئەو مامۆستایە ئاستی زانستی نزمەو ناتەواوی لەکەسێتیدا هەیەو؟! کە قبوڵیشی کرد، ئیتر تەواو بەتواناو سەرکەوتووەو کەسێتیەکی بەهێزی هەیە؟! هاوڕێیەتیەکە تا کەی؟ تا سەر یان تا ئەو کاتەی ئەو مامۆستایەو ئەم خوێندکار؟ دوا تەواوبوونی خوێندنیش، بای بای مامۆستا؟!. مرۆڤ هاوڕێی بۆچیە، لە تەنگەژەو تەنگانەدا فریای نەکەوێت؟ ئایا لای ئێمەو لە زۆر جێگەی تریش، پشکی گەورەی تەنگەژەو تەنگانەی خوێندکار بەر تاقیکردنەوەکان ناکەوێت؟. کاتێک مامۆستا هاوڕێی خوێندکار بوو، نابێت بۆ هاوڕێکەی بە وەفاو دڵسۆز بێت و لەتەنگانەدا فریای بکەوێت؟.
بۆچی ڕێ نەدەین هاوڕێیەتی بەسروشتی خۆی دروست ببێت؟. بۆچی ئەو هاوڕێیەتییە هەڵنەگیرێت بۆ دوای تەواو کردنی خوێندن؟ بۆچی پەیوەندییەک ببەسترێت کە گومانی لێ بکرێت و وەها ڕاڤە بکرێت کە نیازو بەرژوەندپەرستی لەپشتەوەیە؟. لەجێی هاوڕێیەتی: بۆچی داوای زانست وسەرچاوەی زانستی و توێژینەوە لەمامۆستا نەکرێت؟، یان بەپرسیارو گفتوگۆی زانستی، مامۆستا ناچار نەکرێت لەپسپۆڕییەکەیدا قووڵ ببێتەوە، بگەڕێت، بەدواداچوونی هەبێت، بۆ ئەو پەرەسەندنانەی بەردەوام دێنە گۆڕێ؟ بۆچی داوای یەکسانی و عەدالەت و دیموکراسی لەڕەفتارو مامەڵەی مامۆستا لەگەڵ خوێندکاراندا، نەکرێت؟. لەپێناو بەرژەوەندی زانستی خوێندکارو پڕۆسەی خوێندن و بەرەوپێشبردنی زانکۆدا، بۆچی داوا ناکرێت مامۆستاکان لەنێو خۆیاندا، ببنە هاوڕێ یەکتری و لەو ناکۆکییە کوشندانە دوور بکەونەوە کە تەنها وتەنها تایبەتە بە پۆست و بەرژەوەندی مادییەوە؟؟!!.

لەهاوپۆلی: په‌روه‌رده‌ و فێركردن

یەک وەڵام بۆ “له‌زانکۆدا : مامۆستا و خوێندکار”

  1. sarwat | فەرموی:
    09-03, 2008 كاتژمێر 5:28 سپام

    ZORZOR BABATIKE JWNA DAST XOSHET LI DAKAM SARWAT BARETANYA

بۆچوونەکان


« هاوڕێیه‌تی له‌ زانکۆدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به‌ کێشه‌ ده‌روونیه‌کان / به‌شی یه‌که‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional