ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟ به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
بابه‌ت یان خاڵی ده‌ووه‌م : چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیدا له هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كاندا :
ئاشكرایه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه قوتابی بووین له منداڵی‌دا ، زۆرێك له‌و مامۆستایانه‌مان بیر دێت و تا هه‌نووكه‌ش خۆشمان ده‌وێن ، ئه‌و مامۆستایه‌ی گوێ بیستمان ده‌بوو و رێنومایی ده‌كردین گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كمان بكردایه، به‌مه‌ش هه‌ستمان به گه‌وره‌ترین دڵنیایی و ئارامی ده‌كرد، هه‌ركات كێشه‌یه‌كمان توش بهاتایه په‌نامان بۆ ده‌بردو ئێمه‌ش هه‌رگیز كارێكمان نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی زویر بكردایه.
زۆرێك له‌قوتابی ساڵانه له‌خوێندن واز ده‌هێنن، كه‌ئه‌مه دیارده‌یه‌كه‌و تا هه‌نووكه‌ش گرنگی پێنه‌دراوه له هۆكاره‌كانی، به‌لێ زۆرێك له‌قوتابی واز ده‌هێنن به‌هۆی مامه‌ڵره‌قی مامۆستاكانیان و نه‌زانینیان، مامۆستا تا ئه‌م چركه‌یه‌ش له قوتابی منداڵ ده‌دات و گه‌ر خۆشی كێشه‌كی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ره‌وانه‌ی ژوری به‌رێوه‌به‌ری ده‌كات، رۆڵ و بوونی توێژه‌ر یان رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌سرنه‌وه ، له‌م كاته‌دا ژوری به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت به ژوری سزادان و ئازاردان و قوتابی ئه‌و جۆره ئاراسته ده‌روونیه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و له پاشه‌رۆژیشدا زۆر ئاسته‌مه ئه‌م وێنا زیهینیه له مێشكی‌دا بسرێته‌وه.
ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی جوان هه‌یه ده‌لێت “ئێمه له‌وانه‌وه فێر ده‌بین كه خۆشمان ده‌وێن و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته” ته‌نها شی كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سزا جه‌سته‌ییه‌كان به‌ڵگه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی مامۆستا ده‌رده‌خات له چاره‌سه‌ركردندا و زانینی بۆ شێوازه په‌روره‌ده‌ییه‌كان.
- په‌روره‌ده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ( ئه‌و مرۆڤه‌ی شێوازه‌كانی له‌خۆش ویستن و متمانه‌و صراحه‌ت و گفتوگۆی كراوه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا په‌یره‌و ده‌كات ) هۆكاره زانستیه‌كان په‌یره‌و ده‌كات له ئاراسته كردن و ئاگادار كردنه‌وه و فێركردن و فێربوون، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما مه‌عریفیه لۆجیكیه كار ده‌كات كه ده‌لێت” ده‌بێت قوتابی فێربكرێت چۆن فێرببێت!”
مامۆستا ده‌توانێت وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر په‌نا بۆ سزا په‌روره‌ده‌ییه‌كان ببات ( وه‌ك بێبه‌شی كردن له گه‌شتێكی زانستی، گۆرینی جیگای قوتابی، بێ به‌شی كردنی له‌خه‌ڵاتێك، بانگكردنی كه‌س و كاری)
3 – بابه‌تی سێه‌م : گرنگی دان به‌قوتابخانه‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات قوتابی قوتابخانه‌ی خۆش بوێت:
زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان باخچه‌و یاریگایان نیه، له‌كاتێكدا له رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی زه‌ویدا دروست كراوه، قوتابیه‌كان ناچارن كاته‌كانی پشوو ی نێوان وانه‌كان و خواردنیان له ژێر تیشكی خۆری گه‌رماو سه‌رمای زستاندا به‌سه‌ر به‌رن، له‌كاتێكدا دروست كردنی باخچه‌یه‌ك زۆر ئاسانه‌و پێویست به رۆتینیاتی ئیداری ناكات كیتابنا كیتابكم، ئه‌ویش به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌روه، پاش ده‌ست نیشانكردنی رووبه‌رێك له‌زه‌وی بۆ باخچه‌كه، ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه و به‌شی چالاكی قوتابخانه له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م كاره ده‌گرنه به‌ر، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی خودی قوتابی بۆئه‌م مه‌به‌سته، چۆن؟ له‌پاش ئه‌نجام دانی تاقی كردنه‌وه‌ی وه‌رزێك، و وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كان ، نه‌مامێك ده‌درێت به‌و قوتابیه‌ی به‌رزترین نمره‌ی به‌ده‌ست هێناوه تابه‌ده‌ستی خۆی بینێژێت و چاودێری بكات رۆژانه ئاوی بدات و لق و پۆپه‌زیاده‌كانی ببرێت ، تائه‌و كاته‌ی ئه‌م قوتابیه له‌م قۆناغه‌دا كۆتایی دێت ئیتر ئایا سه‌ره‌تایی بێت و بچێته ئاماده‌یه‌وه یان له ئاماده‌ییدا بێت و بچێته قۆناغێكی پاش ئه‌و قۆناغه،به‌مه‌ش له‌پرۆسه‌یه‌كی خۆشی و شاد به‌خشدان ئه‌م قوتابیه ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م نه‌مامه ده‌به‌خشێته هاورێیه‌كی زیره‌كی تری، ئیتر به‌م جۆره ئه‌م پرۆسه‌یه له‌پاشه رۆژدا وه‌ك نه‌ریتێكی په‌روه‌رده‌یی ئاسایی لێدێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانین پیشبركێ یه‌ك ساز بكه‌ین بۆ ده‌ست نیشان كردنی جوانترین دره‌خت، به‌مه‌ش ده‌سته‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه چه‌ند ئامانجیكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی پێكا، یه‌كه‌م ئه‌م هه‌نكاوه هه‌ڵنانێك و تشجیع كردنێكه بۆ زیاتر هه‌وڵدانی قوتابی بۆ خوێندن و سه‌عی كردن و به‌ده‌ست هێنانی نمه‌ری به‌رز، هه‌وره‌ها رێگایه‌كه بۆ دیاری كردنی قوتابیه‌به‌هره‌مه‌نده‌كان و سود لێوه‌رگرتنیان ودۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناكانیان و چونه‌ناو ئه‌و بوارانه‌ی خۆیان حه‌زی پێده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتوو ببن، ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه دروست كردن و بینیات نانی باخچه‌یه‌كه هه‌م دیمه‌نێكی جوانی ده‌به‌خشێته قوتابخانه‌كه‌و دیمه‌نی گه‌ڵاسه‌وزه‌كانی شادی ده‌به‌خشنه دڵی منداڵ و هه‌رزه‌كارو لاوه‌كان، و پاشان هه‌رخودی قوتابیه‌كان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دارانه‌دا ده‌حه‌وێنه‌وه‌و یاری و گه‌مه ده‌گه‌ن. هه‌وره‌ها ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی ده‌پێكێت له‌و به‌دی هێنانی ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته یان پرۆژه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م پرۆسه‌ی نه‌مام ناشتنه هۆگری قوتابی دروست ده‌كات بۆ قوتابخانه‌و خۆشه‌ویستنی قوتابخانه له‌دڵیدا جێگیرده‌كات، و ئه‌و كات په‌یوه‌ندی قوتابخانه به قوتابیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی هاورێیانه ده‌بێت.
4 = پۆل: ئه‌و جێگایه یان ئه‌و شوێنه‌یه قوتابی زۆرترین كاته‌كانی قوتابخانه‌ی تێدا به‌سه‌ر ده‌بات، چه‌ند به‌سود ده‌بوو گه‌ر ژماره‌ی قوتابی له پۆلێكدا له نێوان 20-25 قوتابی زیاتر نه‌بوایه، به‌مه‌ش به‌شداری كردنی قوتابی ئاسان ده‌بوو، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه مامۆستاش زیاتر بواری چاودێری كردنی ده‌بێت.
دانیشتنی قوتابیه‌كان به شێوه‌ی دوا به‌دوای ته‌قلیدی سلبیاتی زۆری هه‌یه، لێره‌دا چه‌ند سودی گه‌وره‌ی ده‌بوو گه‌ر به‌شێوه‌ی گروپ گروپی بچوك و به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی دابنیشتنایه(مێزی بازنه‌یی)؟
گرنگترین خاڵه ئیجابیه‌كانی ئه‌م جۆره دانیشتنه:
-دانیشتنیان به‌شێوه‌ی گروپ گیانی خۆپه‌رستی و ئیره‌یی و داخران و جیاوازی ره‌گه‌زیان تێدا ناهێلێت، و به‌پێچه‌وانه‌وه گیانی یارمه‌تی دان و چه‌مكه ئیجابیه‌كانیان تێدا دروست ده‌كات .
- ئه‌م دانیشتنه فێری گفت‌و گۆو گوێ گرتن له‌یه‌كتری و هه‌ست كردنیان به‌لێپرسراوی تێدا دروست ده‌كات.
- هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه قوتابیان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن وه‌ك شه‌رم و داخران و فێرنه‌بوون.
- ئه‌م دانیشتنه یه‌كسانی و داد په‌روه‌ری دابین ده‌كات و كێشه‌ی دانیشتن له پێشه‌وه یان له دواوه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه زۆر جار ئه‌م كێشه‌یه تا كۆتایی ساڵ درێژه ده‌كێشێت.
- سه‌ردانه زانستیه‌كان كه به‌هیج جۆرێك لای سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێمه بوونی نیه، و هیج گوێ پێدانێكی پێده‌درێت ته‌نانه‌ت به‌باس كردنیش بێت ، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زانستی كه له دواهه‌مین قۆناغی زانكۆیدا له پرۆگرامی زانكۆدا هه‌یه زۆر جار ناكرێت وه‌ك زانكۆی سلێمانی كه بۆساڵی خوێندنی 2006-2007 بۆ فێرخوازان ساز نه‌كرا، سودێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ده‌بێت، بۆ كارگه‌و تاقیگه‌كان و جێگا ئاسه‌واریه‌كان و ناوچه فراوان كردنی گه‌شت بۆ ناوچه جیاوازه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌نها پێویستی به پاسێك ده‌بێت.
- زۆر گرنگه گرنگی به هیوایه‌ته‌كان و حه‌زه‌كانی قوتابی بدرێت و كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه كردنی و به‌هێز كردنی له رێگای دروست كردنی گروپه وه‌رزشیه‌كان و مۆسیقیه‌كان و هونه‌ریه‌كان …هتد ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت كردنی كه‌سانی پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند له‌م بوارانه‌دا. من بۆیه ئه‌مه ده‌لێم چونكه زۆر چاك ده‌زانم رۆڵی گرنگی وانه هونه‌ریه‌كان و وه‌رزشیه‌كان و مۆسیقیه‌كان چیه بۆ قوتابی و ئاستی زانستی ، به‌ڵام ئه‌م وانانه زۆر پشت گوێ خراون و گرنگی پێدان به‌م وانانه له‌ئاستی پێوستدا نیه,
له كۆتایی دا ده‌بێت زۆر چاك بزانرێت روو به‌روووبونه‌وه‌ی گۆرانه مرۆڤیه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیه‌كان ، پێویست به‌نه‌وه‌یه‌كی مامۆستا ده‌كات توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م لێپرسراویه‌ی هه‌بێت و بتوانێت قوتابیه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت زۆر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوی هه‌بێت .
- خۆشبه‌ختی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه تۆله‌پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجێكدابیت و به‌ئامانجێكی پیرۆزی بزانیت ، من وه‌ك خۆم به‌و جۆره تێروانینم بۆژیانه، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به موڵكی خۆم ده‌زانم و هه‌رچیه‌كم هه‌بێت پێشكه‌شی ده‌كه‌م له هه‌رچه‌مكێكی جوان و به‌رز و ئیجابی ، تائه‌و كاته‌ی دوا هه‌ناسه‌م هه‌ڵده‌مژم و هه‌رچه‌ند هێلاك ببم پشودانم درێژتر ده‌بێت.
كانونی دووه‌م 27, 2010


ئةو دةستانةت خوش بيت بو ئةو دوو بابةتة جوانةت هيواي سةركةوتن و بةردةوامي بوت دةخوازم, من وةكو ماموستايةك زؤر قسةكانت بة راست ئةزانم و لةو جوارجيوةي كة دةبيت قوتابي ماموستا خوش بويت و بيان خوش نةبيت كة ماموستايةكايان نةيتة دةوام زؤر راستة بةداخوة زؤر ماموستا هةن كة خويان بة زؤر كرنك دادةنن بةرامبةر قةتابي و قسةي ناشرين بة قةتابي دةلين وةك بةريز ووتت ريكة بو سزةداني قوتابي ئةوةنية قةسة بي بلي يان لي بدةيت ريكة زؤرن خوم كة ساليك و 30 رؤز مامؤستام هيج كاتيك قسةم بة قةتابيةكانم نةوتوة ئةكةر خةلةت بكةن بؤ 3 جار ئاكاداريان ئةكر بؤ جاري جوارةم خةلةتي كرد ئةو كاتة ناجار دةبم كة بي بليم بةخيوكةرت بينة قوتابخانة و لةكةل تويزةري قوتابخانة قسة لةكةلي ئةكةم بةراستي ئةو ماموستايةي قسةي ناشرين بة قوتابي بليت كةسايةتي خوي لة دةست ئةدات بة بوجوني خوم . دوبارة دةستخوشي ليت ئةكةم و تةمةن دريز بيت .
لة جوارجيوةي خوشةويستي لة نيوان قوتابي و ماموستا دا بة بوجوني خوم وةك ماموستايةك ئةتوانم بلين دروستكردني خوشةويستي لة نيوان ماموستا و قوتابي بة دةست ماموستا ية ماموستايي وا هةية زؤر بة داخوة ئةليت قةتابي لة مستةواي من نية تارةفاقةتي بكةم,خوم كة ماموستام وةك رةفيقةك و برايةك مامةلة لةكةل قةتابيةكانم ئةكةم بيم واية ئةمة باشترن ريكاية بؤ نيزيك كردني قوتابي لة ماموستا ئةتوانم بلين لة 500 قةتابي كة هةمة 450 لة قةتابيانة توانيمة مايان ليبكةم منيان خوش بويت ج كور و ج كج بيت و لة وةي كة بةريز ووتت قوتابي حةز ئةكات ماموستايةكي نةيتة وانةي خوي لةي من بة بيجةوانةية ئةكر رؤزيك بةهوي زروفيكةوة نةجمة قوتابخانة رؤزي دوايي ئةلين ماموستا بيرمان كردي بو نةهاتي و كة ئةجمة بؤل بة جةبلة ليدان و شعري خوش بيشوازيم ئةكةن و كة زةنك ليدةدات ئةلين جةند زوو ئةم وانةية تةواو بوو كة من ماموستاي فيزيام كة زوربةي قوتابي رقي لة وانةي فيزياية بةلام قوتابيةكانم ئةلين خوشترن وان فيزياية جونكة خوشةويستم كردوة لايان بروة بكن قوتابيم هةية تةنها لة فيزيا دةرجووية كة لة كاتي خومان تةنها قوتابي لة فيزيا ئةكةوت, دوبارة و سي بارة دةستةكان خوش بيت .