ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
به‌شی یه‌که‌م
دوور نیه جۆرێك له رێكه‌وت بێت یان له گرنگی خۆمه‌وه بێت بۆ كاركردن له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ئامانجی دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی هاورێیانه له نێوان منداڵ و قوتابخانه
قوتابخانه گه‌وره‌ترین فاكته‌ری گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پر كه‌ره‌وه‌ی پێداویستیه جۆر به‌جۆره‌كانی قوتابیه، قوتابخانه له توانیدا هه‌یه پێشره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رده‌می گۆرانی ته‌كنه‌لۆجی و مه‌عریفی (هزر) بكات .
وتاره دڵ خۆشكه‌ره‌كه‌ی په‌روه‌رده‌كارێك و گه‌ش بینی له (رێكخراوی یونسێف) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كردنی قوتابخانه به‌هاورێی قوتابی منی گه‌رانده‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی 22 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، به‌ڵێ منی گه‌رانده‌وه بۆ یه‌كه‌مین رۆژی قوتابخانه له سه‌ره‌تاییدا، ئه‌و رۆژه زۆر به‌تامه‌زرۆییه‌وه له چاوه‌رێ كردنی یه‌كه‌مین رۆژی قوتابخانه بووم، وه‌ك چاوه‌رێ كردنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژن دا، شه‌وه‌كه‌ی خه‌و نه‌چوه چاوانم و فۆرمی وه‌رگرتنم له‌باوه‌ش كردبوو وه‌ك له‌باوه‌ش كردنی جله‌كانی جه‌ژنم.
به‌لێ كات و شوێنی چاوه‌روانكراو هات و به‌هاورێیه‌تی باوكم پێم نایه سه‌ر یه‌كه‌م كاشی ناو صالۆنی قه‌تابخانه‌وسه‌رجه‌م لاشه‌م مورچكه‌یه‌كی خۆشی پێداهات ، چاوه‌كانم زۆر به‌خێرایی سه‌رجه‌م شت و مه‌كه‌كانی ناو قوتابخانه‌كه‌ی ده‌پشكنی (بینایه‌كی گه‌وره ،حه‌وشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌یه‌ها قوتابی تێدابوو …هتد) و به‌رارودم ده‌كرد به‌و وێناهزریانه‌ی خێزانكه‌م بۆیان كێشابووم له مێشكمدا.
به‌ڵام له‌یه‌ك چركه‌ساتی چوونا ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتاخانه راسته‌و خۆ وێنه‌جوانه‌كان پێچه‌وانه‌بوونه‌وه جۆرێك له تێك‌شكان رووی كرده ده‌روونه تامه‌زۆكه‌م ، به‌لێ زۆر به خراپی تێكشكا ، كاتێك به‌رێوه‌به‌رم بینی زۆر بێ به‌زه‌ییانه و به‌بێ هیچ گوێ پێدانێك به‌رببوه جه‌سته‌ی قوتابیه‌ك ، لێدان تێكه‌ڵ به‌گریان و هاواركردن له‌ناو ئاپۆره‌ی مامۆستاكاندا ئه‌وانیش به‌پێكه‌نینین و گاڵته‌جاریه‌وه له دیمه‌نه هیستریه‌كه‌یان ده‌روانی( توخوا مامۆستا تۆبه، به‌خوا من نه‌بووم، به‌خوا دوباره‌ی ناكه‌مه‌وه…هتد) ئه‌مه دیمه‌نێكه رۆژانه له قوتابخانه‌كانی وڵاتم دوباره‌ده‌بێته‌وه له 2 جركه‌دا روداوێكی له‌م جۆره رووده‌دات و به‌م شێوازه ناپه‌روه‌رده‌ییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌م دیمه‌نه خۆشیه‌كان بوون به‌ناخۆشی بوون به رق بوون به‌ترس دڵه‌راوكێ، قوره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ست بۆوه كاتێك باوكم چرپاندی به‌گوێچكه‌مدا ” هه‌مان شت به‌سه‌رتۆشدا دێت گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌یت” گریام و ئه‌و حاله‌َم توش هات كه پێی ده‌وترێت (رهاب المدرسی) تۆقینی قوتابخانه، ئه‌م باره ده‌روونیه نزیكه‌ی مانگێكی خایاند، و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌چوومه‌وه قوتابخانه ، له‌گه‌ڵ رۆژگار‌و به‌یارمه‌تی مامۆستایه‌كی ئافره‌تی دڵسۆز كه‌زانی هۆكاره‌كه‌ی چیبوه به‌شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی یارمه‌تی دام و توانیم له‌و ترسه رزگارببم، و به‌ئاسایی رزگارم ببێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك و توێژه‌ر دامه‌زرام و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌وامم كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی زانیاریه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كامڵ بوونم و تێبینی كردنی حاله‌َته‌كان بۆم ده‌ركه‌وت به‌هه‌مان شێوه چ قوتابی چ دایك و باوك ژووری به‌رێوه‌به‌ر ترس له ده‌روونیان دروست ده‌كات و جۆرێك له‌جۆره‌كان قورسه به‌لایانه‌وه بچنه ژووری به‌رێوه‌به‌ر.
-ئه‌م بۆشاییه‌گه‌وره‌یه بۆ ده‌بێت هه‌بێت له‌نێوان قوتابیه‌كان و كۆمه‌ڵگادا؟
- بۆ قوتابی خواخوایه‌تی ده‌وام زۆر كورت بێت؟ بۆچی چ قوتابی زیره‌ك و تێكۆشه‌ر و چ قوتابی دواكه‌وتوو و هه‌وڵنه‌رده‌ر خۆشترین كاتیان ئه‌و كاته‌یه مامۆستاكه‌یان نه‌یه‌ته‌وه؟ بۆ قوتابی توشی مه‌له‌ل ده‌بێت كاتێك دێته ناو قوتابخانه‌وه؟ ئایا هیچ شتێك له قوتابخانه‌دا نیه حه‌ز بۆ قوتابی دروست بكات؟
_ئایا مامۆستا توانیوه‌تی په‌ره به‌خودی خۆی كاره‌كه‌ی بدات تا بتوانێت بچێته ناو دونیای منداڵانه‌وه ، له‌رێگای گفت‌و گۆو خۆشه‌ویستی و رێز و سۆزه‌وه له‌نێوان خۆیی و قوتابیه‌كانی و بتوانێت تۆرێك له‌په‌یوه‌ندی دروست بكات؟ یان ئه‌می مامۆستا له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی به‌رزی ده‌روونیه‌وه و ده‌یه‌وێت یان داواوده‌كات قوتابیه‌كانی بچنه ناو دونیای پر كێشه‌و نه‌زانین و خۆبه‌زل زانی ئه‌م؟
- ئایا مامۆستا گرنگی به‌گه‌شه سه‌ندنی ده‌روونی خۆی ده‌دات تاله‌گه‌ڵ گۆرانه مه‌عریفی و فیكریه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیه‌كاندا رێچكه بگرێت ، مامۆستا بریارێكی جۆره ره‌های داوه كه‌ته‌نها ئه‌م سه‌رچاوه‌ی زانینه به‌ده‌ر له‌و هه‌موو قوتابی نه‌زانه ، یان ئه‌م جۆره تێروانینه خودیه‌ی گۆراوه و ئه‌م ته‌نها ناوه‌ندێكه بۆ گه‌یاندنی زانین و زانیاریه‌كان له‌نێوان قوتابی و سه‌رچاوه‌كانی زانین.
- ئایا ده‌توانین بلێین قوتابخانه ئه‌ركه فێركاریه‌كه‌شی له‌ده‌ست داوه، به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی فێركردن چۆته ناو ماڵه‌كانه‌وه، هۆكاری ئه‌م رێژه‌به‌رزه‌ی وانه تایبه‌تیه‌كان چیه؟(ته‌نانه‌ت بۆ پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییش؟)
- ئایا پلانی دانانی توێژه‌ر یان رابه‌ر ی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌نگاوێكی دانا نیه بۆ گه‌شه سه‌ندنی قوتابخانه‌كان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه؟
- دیاری كردنی ناوه‌رۆكی كاری توێژه‌ر هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بروای پێی هه‌یه له چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه وه‌ك دیاری كردنی چوارچێوه‌ی كێشه گشتی و هه‌نووكه‌ییه‌كان ی ناوقوتابخانه، ئه‌ویش به‌زانین و ده‌رك پێكردنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بۆنه‌ته‌هۆكار له‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌ك و چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵی و سنوردانان بۆی و دواتر دوررخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. له‌به‌رئه‌وه جۆره‌ها رێگا‌و هۆكار رۆڵیان ده‌بێت له‌یارمه‌تی دانی قوتابی بۆ بنیات نان و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تی و به‌رچاو روونی بۆ واقعی كۆمه‌لایه‌تی و بالاپێكردنی له‌سه‌ر به‌نه‌ما هه‌لس و كه‌وته پۆزه‌تیڤه‌كان له‌نێوان خودی و خۆی و ئه‌و ژینگه سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له ده‌روروبه‌ریدا هه‌یه. به‌ڵام ئایا توێژه‌ر یان رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی پاڵپشتی ته‌واو پێویستی كراوه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه؟ یان بار‌و گورزه‌رانی توێژه‌ریش وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه شاعێركی عه‌ره‌ب له‌باره‌یه‌وه ده‌لێت” ده‌ست و قاچی ببستنه‌وه و بیخه‌نه ناو گۆمێكه‌وه و پێی بلێن نابێت ته‌ر بیت”؟!
- داخۆ كه‌ی بێت قوتابخانه ببێته هاورێی قوتابی و خۆشترین كاته‌كانی تێدا به‌سه‌ر به‌رن، و چه‌مكه به‌خته‌وه‌ریه‌كانیان تێدا ده‌ست بكه‌وێت ، له راست گۆیی نه‌رم و نیانی و ئاسوده‌گی و دڵنیایی، ئه‌و مامۆستایه‌یان ده‌ست بكه‌وێت گوێی لێبگرێت و هانی بدات له‌سه‌ر ده‌برینی بۆچونه‌كانی به‌ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌و شتانه بدۆزێته‌وه له خێزانه‌كه‌یدا لێی بێبه‌ش بووه له رێز و ئازادی‌و چه‌مكه‌كانی دی كه‌له‌وه پێش باسمان كرد، له‌قوتابخانه هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یه‌كسان بن كور‌و كچی مامۆستا هیچ جیاوازیه‌كیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابیه هاورێكانی دیكه‌یاندا، له مافه‌كان و ئه‌ركه‌كاندا، بم بورن گه‌ر نوسینه‌كان جۆرێك له بریناكردنی پێوه دیار بێت به‌ڵام به‌ئامانجی چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م و كوریه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له شێوازه‌كاندا پێویست به قسه‌سه‌كی واقعیانه ده‌كات ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم بروایه‌كی ته‌واوم هه‌یه به‌وه‌ی كه گۆران و تازه‌گه‌ری زۆر ئاسانه بێته سه‌ر ئه‌رزی واقیع گه‌ر دوو ره‌گه‌رزی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وانیش ” ئیراده‌و بروا” یه له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌مه‌ش له‌رێگای گرنگی دان به‌هه‌ندێك بابه‌ت، گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی واقیع جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێك قوتابخانه ده‌بێته به‌هه‌شتی زانین بۆ منداڵان :
1. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: به‌ئاگا بوون و وریایی له‌مه‌رجه بابه‌تیه‌كان بۆ ده‌ست نیشان كردنی مامۆستا، ده‌بێت زۆر گرنگی به‌مه‌رجه ده‌روونییو ره‌وشتیه‌كان بدرێت .
ده‌بێت كه‌سێك بێت به‌سروشت خۆشه‌ویست بێت و ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه په‌روه‌ردییه ده‌رك پێبكات كه‌ئه‌م وه‌ك په‌یام به‌رێك هه‌ڵگریه‌تی (بنیان نه‌ری كه‌سایه‌تی تاكه)
زۆر گرنگه مامۆستا ده‌رونێكی هاوسه‌نگی هه‌بێت، لێهاتوو بێت له‌توانا گه‌یاندنه‌كان و قسه‌كردندا،ئه‌ته‌كیه‌تیقسه‌كردن و گوێ گرتن و گفتگۆ بزانێت، رێزی بۆچونه‌كانی به‌رامبه‌ر بگرێت، لێره‌دا مامۆستا ده‌بێت له تیبینیكردندا زۆر وریا‌و زیره‌ك بێت و به‌توانا بێت، رۆشنبیریه‌كی فراوانی هه‌بێت …هتد) گه‌ر مامۆستا ئه‌و كه‌سه‌بێت هه‌ڵگری ئه‌م سیفاتانه بێت ئه‌وا خودی مامۆستا ده‌بێته باشترین رابه‌رو و توێژه‌ر بۆ قوتابی‌و منداڵه‌كانمان.
له‌پێناو ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌م جۆره به‌هێزه‌بێت له رووی ده‌رونی په‌روه‌رده‌یی یه‌وه ده‌بێت به‌رده‌وام راهێنانیان پێبكرێت و ئاگاداری تازه‌ترین رێ‌و شوێنه‌كان و سیسته‌مه نوێیه‌كانی فێركردن ببن و ده‌بێت رۆڵیان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ر كردنی (كێشه مادی و ته‌ندروستی و …هتد)
كانونی دووه‌م 27, 2010

