ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه؟
ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه؟
عه‌زیز ئالانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی
هه‌موومان ده‌زانین كه گه‌لی كورد یه‌كێكه له گه‌له دێرینه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و له 1800 ساڵ پێش له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئیداری و ناوچه‌یی خۆی له‌ده‌ست داوه و تاكو ئێستاش نه‌بوه‌ته‌وه خاوه‌نی خۆی و خاك و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی. به‌ڵكو واهاتی ڕوداوه‌كانی مێژوو چاره‌نووسی گه‌یانده ئه‌وه‌ی كه ببێته پاشكۆی میلله‌تانی دراوسێ و خاكه‌كه‌شی له‌ت و په‌رت بكرێت.
به‌هه‌ر حاڵ میلله‌تی كورد میلله‌تێكی سۆزدار و هه‌میشه سینه و خاك و وڵات و داهاتیان كراوه و واڵابوه بۆ هه‌موو گه‌لانی كۆچه‌ری و ده‌رو دراوسێكان و جێگه‌ی داڵده‌ی ڕاكرده و لێقه‌وماوان و بگره داگیركه‌رانیش بووه. كورد ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی كولتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له‌ئه‌ده‌بیات بووه و سه‌رمه‌شقی زانست و داهێنان بووه له‌ڕووی كشتوكاڵ و ئاودێری و بیناسازی و پزیشكی و ده‌رمانزانی, هه‌ر ئاینێكی تازه‌ش هاتبێته ئاراوه گه‌لی كورد كه‌م تا زۆر هۆگر و هه‌ڵگری بوون.
له‌كاتی هاتنی ئیسلامیش دا زۆربه‌ی كورده‌كان به‌خواستی خۆیان مسوڵمان بوون و دواتر ده‌یان زانای گه‌وره‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه له‌بواری شه‌ریعه‌ی ئیسلام و زمانه‌وانی عه‌ره‌بی و فه‌رمووده ناسی, به‌ڕاده‌یه‌ك كه بونه پێشه‌نگی زانا هه‌ره گه‌وره‌كانی ئیسلام, وه‌ك ( أبن سیرین, أبن سه‌لامی شاره‌زوری و أبن خه‌له‌كان و … هتد ). له‌نێوه‌ندی به‌سۆزی تاكی كورد و سینه‌سافی دا خاكی كوردستان و زمانی كوردی و ئیداره‌ی كوردی كه‌وتۆته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه, به‌ڕاده‌یه‌ك كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و وڵاته پان و به‌رینه ئێستا ته‌نها خاوه‌نی سێ شاره له‌م جیهانه گه‌وره‌یه‌دا, ئه‌ویش به‌ته‌واوه‌تی نه‌چه‌سپاوه و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پاڵدا نیه.
به‌كورتی تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كی كولتوری و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پشتاوپشت به‌شێوه‌ی زاره‌كی پارێزراوه, كه ئه‌ویش له‌سایه‌ی هه‌ندێ هۆكاردا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه بۆنمونه : په‌نده كوردیه‌كان, كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر كه‌م به‌كار ده‌هێنرێن و له لێواری تێداچووندان.ئه‌گه‌ر چی تاكو ئێستاش گه‌لی كورد خاوه‌نی پره‌نسیپ و به‌رنامه‌یه‌كی نوسراوی خری نیه, وه‌ك ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی یه‌كانگیر, به‌ڵام شێواز و ڕێگه‌كانی ئاڕاسته‌كردن و په‌روه‌رده و ڕێنومایی تیۆری و پراكتیكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ناو گه‌لی كوردا به‌شێوه‌یه‌كی له‌یه‌كتره‌وه نزیك هه‌رماوه.
بۆ نمونه: هه‌موو دایك و باوكێكی كورد كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه مناڵ و نه‌وه‌كانی خۆی وافێر بكات كه ( چاكه كار و ژینگه پارێز و ده‌ست و زمان پاك و له‌ش ساخ و ده‌رون ساخ بێت) ئه‌مانه‌ش له چۆنیه‌تی
ڕه‌فتار گه‌رای پراكتیكی دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه, كه‌واته گه‌رچی (ده‌ق) ێكمان نیه, به‌ڵام ئه‌نجامی به‌رهه‌م هاتووی پێگه‌یه‌نراوه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كچووه كه وه‌ك ئه‌وه وایه له‌سه‌ر ده‌قێكی یه‌كانگیر په‌روه‌رده كرابن, ئه‌مه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازی په‌روه‌رده‌یی گه‌لانی تر, به‌ڵام له‌ڕوی به‌راوردكاری ناوخۆی هێشتا دوریه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان شێواز و ستایڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خێزان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان.
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕی ژیانی هاوچه‌رخی كورده‌واریماندا گه‌لێك ده‌ق هه‌یه كه ده‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ نوسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی یان پراكتیزه‌كردنی جێ به‌جێ كردنێكی په‌روه‌رده‌یی, له‌وانه‌ش:
ده‌قی ئاینی , له‌وانه‌ش ئاینی ئیسلام و ئاینه كانی تری كوردستان .1
ده‌قی حیزبه سیاسیه‌كان, به‌كۆن و نوێ وه.2
ده‌قه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت و ده‌ستوره‌كان و یاساكانی داد و كۆمه‌ڵایه‌تی .3
ده‌قه وه‌رگیراوه‌كان له گه‌لانی بیانی و ده‌رو دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان .4
5. ده‌قه مه‌نهه‌جیه‌كان, ئه‌و ده‌قه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی له چوارچێوه‌ی سستمی خوێندندا ده‌خوێنرێن له‌قۆناغه‌كانی خوێندن له باخچه‌ی ساوایان و بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و زانكۆیی هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قی تری كۆمه‌ڵه و ڕێكخراو و دام و ده‌زگا جۆراو جۆره‌كان, بكۆی ئه‌م هه‌موو ده‌قانه‌و ئه‌و نه‌ریت و كولتوره باوه‌ی كه په‌یڕه‌وده‌كرێت شتێكی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ناوی په‌روه‌رده‌یه, ئیتر ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له‌ناو خێزاندابێت یان له‌ناو كۆمه‌لڵاَگه‌دا.
كه‌واته كوت و مت ده‌قێكی یه‌كانگیری نوسراومان نیه, كه هه‌موو خێزان و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌و بكات, له‌به‌رئه‌وه تاكو ئێستاش جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له ڕێگه و شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانماندا, دیاره هه‌مه جۆری شێوازی په‌روه‌رده‌كردن هه‌مه‌جۆری ر ِه‌فتاری مرۆڤه‌كانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه, له‌به‌رئه‌وه شێوازی ڕه‌فتارگه‌رایی شارێك بۆ شارێكی تر, گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر, گوندێك بۆ گوندێكی تر, ماڵێك بۆ ماڵێكی تر جیاوازه, ئه‌م جیاوازه تاسنورێكی دیاریكراو بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ئاساییه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ڕه‌فتار گه‌رایی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت و لێكیان بترازێنێت ئه‌وا مه‌تریسداره.
واده‌بینم ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و باره زاڵه به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ماندا, هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه تاكه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان, به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نها به‌هۆی زمانه‌وه پابه‌ندی یه‌كترین و له هۆكاره‌كانی تری پابه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تا رشاده‌یه‌ك دوورن. مناڵی خێزانێك و خێزانێكی تر له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه زۆر له‌یه‌كتری جیاوازن ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ش له‌یه‌ك بنه‌ماڵه بن.
نه‌ك هه‌ر تاكی كورد به‌ڵكو زۆربه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات دوچاری ئه‌وباره هاتوون و نه‌یان توانیوه
ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی گونجاو بۆ خۆیان فه‌راهه‌م بهێنن و به‌هۆیه‌وه كلتوری ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان بپارێزن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن, له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌یان بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌ی نه‌ریت و كلتوری گه‌لانی بیانی و ده‌رهاته‌ی سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم.
ده‌بێت ئێمه‌ی كورد, به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیه‌كانمان و پارله‌مان و ڕوناكبیرمان له‌خه‌می ئه‌وه‌دابن كه به‌رنامه‌یه‌كی په‌رورده‌یی نایاب دابڕێژن بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی ڕاست و دروستی كوردانه له ڕووی
په‌روه‌رده‌ی زانستی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یه‌وه .1
په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌پارێزی و نیشتیمان په‌روه‌ری و یاسا ناسییه‌وه .2
ڕوناكبیری و ڕه‌فتار گه‌رایی و هزریه‌وه.3
ده‌بێت ئه‌و پرۆگرامه وه‌ك ده‌ستورێكی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه دابڕێژرێت و ساغ بكرێته‌وه و دواتر ده‌سه‌ڵاتی باڵای وڵات كاربكات بۆ پراكتیزه‌كردن و به‌دواداچوونی له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاو ڕێكخراوه خۆماڵی و بیانیه‌كانه‌وه, چونكه ته‌نها په‌روه‌رده ده‌توانێت مرۆڤ بۆ ئاینده ئاماده بكات, په‌روه‌رده‌ش به‌شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ند و سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌قی یاسایی نووسراو,ئێستا باشتره له سبه‌ینێ, چونكه نه‌وه‌ی ڕابردوو ورده ورده نامێنێ و كو‌لتور و نه‌ریت و زمان و به‌ها په‌روزه‌رده‌ییه كورده‌وارییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته ژێر گڵه‌وه و نه‌وه‌ی داهاتووش سه‌رگه‌ردان و سه‌رسام ڕاده‌وه‌ستێ و نازانێ له‌سه‌ر چی بڕوات؟ كه كێ , چۆن؟ له‌كوێ بۆی به‌جێ هێشتووه؟
كانونی دووه‌م 2, 2010

