حوزه‌یران 28, 2009
په‌روه‌رده له‌نێوان ماف‌و خواستدا
نووسینی: شنۆ عوسمان
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژیانی گشتی مناڵ بریتیه له هه‌ڵبژاردنی جل‌وبه‌رگ‌ویاری‌و سه‌یران‌و هاوڕێیه‌تی… ئه‌مانه سه‌رجه‌میان خێزانه‌كان بڕیاری لێده‌ده‌ن، دواتر مناڵ موماره‌سه‌ی مافه‌كانی له‌ورێگایه‌وه ده‌كات. هه‌ربۆیه له‌م ناوه‌نده‌شدا مناڵ بێبه‌شه له وه‌ی چی مافێتی‌و چی ئه‌ركێتی، ئه‌م نه‌زانینه‌ش چه‌ند هۆكاری هه‌یه له بچوكترین نمونه‌دا : ئه‌و سه‌ردانانه‌ی خیزانه‌كان بۆخۆشی سه‌ردانی پارك‌و باخچه‌كان ده‌كه‌ن، تاراده‌یه‌كی زۆر بۆ كاتی تایبه‌تی گشتیه نه‌ك بۆمناڵه‌كانیان بۆیه سه‌ردانه‌كانیش بۆ شوێنه‌گشتیه‌كانیش ڕۆڵی نیه له دروستكرنی هاورێیه‌تی نێوان خێزان‌و مناڵ. تائه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ده‌بینیت له ناو شوێنه‌گشتی‌وپاركه‌كاندا مناڵ له‌لایه‌ك‌و دایك‌وباوك له‌لایه‌ك. گه‌رچی ئه‌مه دیوێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان دایك‌وباوك‌ومناڵه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، دیوێكی تری ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له‌ئاستێكی نازانستی‌و هه‌ره‌میكیدایه كه‌من ئه‌ودایك‌وباوكانه‌ی كاتی گفتوگۆ دیاری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به ژیان‌وبه‌شێوازی به‌ریوه‌بردنی ژیان دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مناڵه‌كانیان. بۆیه جێی خۆیه‌تی دایكان‌وباوكان له‌گه‌ڵ ئه‌ودنیا پر مه‌شغه‌ڵه‌ته‌ی هه‌یانه به‌ئاگابێن به‌رامبه‌ر ئه‌ركوماف‌و جێبه‌جێكردنی خواست‌و هیواكانی مناڵه‌كانیان تا به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك‌وزانستی مامه‌ڵه‌بكه‌ن گرنگه ئه‌م پرنسیپانه وه‌بیرخۆیان بهێننه‌وه.
پرنسیپه‌كانی په‌روه‌رده:
پرنسیپی سه‌ربه‌ستی: ئه‌م پرنسیپه له‌ده‌ستوری په‌روه‌رده‌یدا جه‌ختی ده‌كرێته سه‌ر. به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر له‌سه‌ر ئاستی ده‌رونی‌وسه‌ربه‌ستی‌وجه‌سته‌ی‌وعه‌قڵی مناڵ. ئه‌م پرنسیپه سه‌ربه‌ستی ده‌رونی بۆ مناڵ ئه‌كاته ده‌ستپێك كه پشگیری له‌هه‌ستی مناڵ ده‌كات بۆپێكهێنانی پێكهاته‌ی سایكۆلۆجی. ئه‌م جۆره له‌سه‌ربه‌ستی ڕازیه به سه‌رجه‌م ئه‌و ئاراسته‌جیاوازانه‌ی كه ته‌عبیرن له‌هه‌سته‌كانی مناڵ له‌م پرنسیپی سه‌ربه‌ستیه‌دا سه‌رجه‌میان وازیلێده‌هێنریت بۆمناڵ كه چۆن بیری لێده‌كاته‌وه.
سه‌ربه‌ستی عه‌قلی: ئه‌م جۆره له سه‌ربه‌ستی وه‌ك داینه‌مۆیه‌ك وایه بۆ فكری مناڵ ، چونكه مناڵ ئه‌توانێت ته‌نها بیرله‌و شتانه‌بكاته‌كه‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌هه‌یه، له‌بیركردنه‌وه‌كانیدا ڕقی له‌و داب‌ونه‌ریتانه‌یه كه سنوربه‌ندی بۆئه‌ودائه‌نێن.
سه‌ربه‌ستی جه‌سته‌ی:ئه‌م جۆره له‌سه‌ربه‌ستی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تاكانی ژیانی مناڵ‌دا گرنگه چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هه‌یه بۆیه ده‌بێت ڕه‌چاوی یاریوجوڵه جیاوازه‌كانی به‌ئازادی خۆی ئه‌نجامبدات.
پرنسیپی خۆشه‌ویست: یه‌كێك له‌وپێویستیانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به هه‌ڵچونه‌كانی مناڵه‌وه‌هه‌یه كه‌پێویسته تیربكرێت ئه‌ویش خۆشه‌ویستیه، ئه‌وكاته‌ی مناڵ بێبه‌شبێت له‌م هه‌سته كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ته‌واوكاری ده‌رونی‌ومرۆی له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا.
پرنسیپی ئه‌زمونگه‌ری خودی مناڵ: یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی نوێ ئه‌م پرنسیپه‌یه كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌زمون‌وئازادی، به‌شێوازێك مناڵ ئاراسته‌ده‌كرێت كه‌گرنگی گه‌شه‌ی خود‌وسه‌ربه‌ستبونه‌كانی كۆبكاته‌وه.له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ئامانجی په‌روه‌ده بریتیده‌بێت له‌ناردنی مناڵ بۆناوبازنه‌ی پشتبه‌ستن به‌تواناو ئیمكانیاته‌كانی خۆی.
پرنسیپی گفتوگۆ: زمان‌وگفتوگۆ كارێكه ئه‌گویزرێته‌وه به‌هۆی عه‌قڵی مرۆڤه‌وه له‌ئاستی بێده‌نگیه‌وه بۆ ئاستی ده‌نگدارێكی چالاك گه‌شه‌كردنی زمان شتێكنیه ته‌نها په‌یوه‌ندی هه‌بێت به گفتوگۆكردنه‌وه لای مناڵ به‌ڵكو زۆرینه‌ی مناڵان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست .
پرنسیپی به‌رپرسیارێتی: هه‌ر مرۆڤێك له ژیانیدا په‌یره‌وی ژیانی ده‌كات به‌پێی ئاستی سه‌ربه‌ستیه‌كانی واته له‌ئاسمانی ئازادییه‌كانیدا چالاكی‌وجوڵه‌كانی ئه‌نجامده‌دات له‌رووی ویژدانی‌وده‌رونی‌وهه‌ڵژونه‌كانیه‌وه، لێره‌دا پرنسیپی به‌رپرسیارێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له ڕه‌فتاره‌كانیمرۆڤ ده‌كه‌ونه‌وه له ژیانیدا ده‌بێت هه‌رخۆی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
له‌سه‌ر ئاستی گرنگی دان به‌سه‌ربه‌ستی چه‌ندین قوتابخانه‌ی جیاوازهه‌ن باسی لێوه ده‌كه‌ن كه سه‌ر جه‌میان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت مناڵ سه‌ربه‌ستی پێبدرێت تا مرۆڤێكی ته‌ندروست گونجاو له‌رووی جه‌سته‌ی‌وده‌رونی‌وعه‌قلیه‌وه‌به‌هه‌مبهێنرێت.
ئه‌و پێویستیانه چین (په‌روره‌دكاران) ئاگاداری بن كه له‌ناخی مناڵ‌دا هه‌یه؟
1.پێویستی بۆ خۆشه‌ویستی :یه‌كێك له‌و پێداویستیه‌هه‌ڵچونیانه‌ی كه مناڵ پێویستیی پێی هه‌یه خۆشه‌ویستیه، كه به‌یه‌كێك له روكنه‌گرنگه‌كانی په‌روره‌ده‌ی دیموكراسی داده‌نرێت ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شێوازه له په‌روه‌رده نه‌هی له رق‌وكینه تۆله‌كردنه‌وه‌ده‌كات چونكه له‌م ناوه‌نده‌دا خۆشه‌ویستی لیدانی بنه‌مای ده‌پێكێت ئه‌وانیش :
-مناڵ فیرده‌كات خۆشه‌ویستی بداته‌كه‌سانی تر .
- ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ی ده‌ی درێتێ دابه‌شی ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر خودی خۆی‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا.
2.پێویستیبوون بۆ ئاسایش: پێویستی ئاسایش یه‌كێكه له‌وپێویستیه بنه‌ماییانه‌ی كه بۆ به‌رده‌وامی ژیانێتی هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تای دروستبونی مناڵ له كۆرپه‌له‌یدا كه‌له‌و قۆناغه‌دا ئاسایشیئه‌م په‌یوه‌ندی به ئااسیشی دایكیه‌وه‌هه‌یه.
3.پێویستی بوون به سه‌ربه‌خۆی : یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی په‌روره‌ده‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه مناڵ سه‌ربه‌ستده‌كات له‌وه‌ی خۆی پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیدا واته پشت به‌ستن به توانا مه‌ركه‌زیه‌كانی خۆی بۆچه‌سپاندنی ئیراده‌ی .
4.پێویستی به ڕیزگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌م پێویستیه خۆی ده‌بینیته‌وه‌له ڕیزگرتنی مناڵ له ناو خێزان‌و له‌لای دایك‌وباوك‌وخوشك‌وبرابچوك‌وگه‌وره‌كانی پاشان له‌ناوقوتابخانه‌كیدا دواتر رابهینریت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریزی خودی خۆی بگرێت.
5. پێویستبوون به سه‌لماندنی خود‌وئه‌زمون : مناڵ پێویستی به‌وه‌هه‌یه كه خۆی بسه‌لمێنێت له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی بینیوێتی ئه‌مه‌ش به‌ده‌ربرینی له‌ریگای هه‌سته‌كانیه‌وه ده‌بێت. واته پێویسته مناڵ خودی خۆی بناسێت، خۆی قبوڵبێت، ریزی خودی خۆی لابێت‌وكاربكات بۆبه‌ده‌ستهێنانی خودی خۆی
لەهاوپۆلی: په‌روه‌رده و فێركردن هیچ بۆچوونێک نییە »
« تێڕوانینێک بۆ په‌روه‌رده‌کردن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی IRD »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
