حوزه‌یران 28, 2009
تێڕوانینێک بۆ په‌روره‌ده‌كردن
نووسینی: شنۆ عوسمان
زانستی په‌روه‌رده بریتیه له‌و تێز‌و تیۆرانه‌ی كه ئاماژه به چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردن‌ومامه‌له‌كردن ده‌كه‌ن له ژیانی منداڵدا به‌شێوازێكی تر هاوكاری په‌روه‌ردكاران ده‌كه‌ن له ناوخیزان‌و باخچه‌ی ساوایان‌وقوتابخانه‌كاندا، تاكێشه‌كانی مناڵ چاره‌سه‌ربكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی كه جارێكی تریش ئه‌و زانسته كه بۆ په‌روه‌رده دارێژراوه هه‌میشه له‌نوێبونه‌وه‌و خۆتازه‌كردنه‌وه‌دایه ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌هۆی ئه‌وباردۆخه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه گوزه‌رانمان پێیدا تێپه‌ریوه ئه‌و تیزوتیۆرانه‌ی كه‌هه‌ن، له وڵاتانی پێشكه‌وتودا په‌روه‌رده‌ی پێناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێزوتیۆری پێشكه‌وتوتر كه‌له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی په‌روره‌ده‌ی مرۆڤایه‌تیدان وه‌به‌رهه‌م هێنراون، به‌ڵام لای ئێمه وابیر ناكریته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مه‌به‌ستی نه‌بوه یان نه‌ی په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه تا ئێستا له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خه‌ڵكی ئێمه ئاستی زانیاری‌وبه‌دواداچونی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر دیاریكراوه، هه‌ربۆیه دواتر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به ئاراسته‌یه‌كی نازانستی‌و هه‌ره‌مه‌كی دا گوزه‌ر ده‌كات، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پیاده‌كردنه‌ش خێزانه‌كان نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن، یاساكانی پاداشت‌وسزا نازانن، ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی بۆ مناڵه‌كانیان نازانن یان بێباكن به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌سته كه منداڵه‌كانیانی لێ دڵنیابكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا راستیه‌ك هه‌یه به‌رامبه‌رئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌ویش شێوازی ژیانی خیزانه‌كانه كه‌ڕۆڵی هه‌یه له ڕاده‌ی گه‌شبینی لای خێزانه‌كان بێگومان ئاستی گه‌شبینی به‌رامبه‌ر ژیان كاریگه‌ری خۆی جێدێڵت له ڕێكخستنی ژیانی ناوخیزاندا، یان له‌ژیانی خێزان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باری ئابوری‌وكومه‌ڵایه‌تی له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌كانن، كه ڕۆڵیان هه‌یه له دابه‌زاندنی ڕاده‌ی گه‌شبینی خێزانه‌كانه‌كان به‌رامبه‌ر ژیان به‌گشتی.
سه‌رئه‌نجام هۆكاره ئابوری‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكردوه ئه‌و شێوازه له بیروباوه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌هه‌مبهێنێت كه پلانێكی زانستی بۆ په‌روه‌رده‌كردن نه‌بێت‌و خێزانه‌كان وه‌ك پێویست نه‌زانن پلان‌وكات دابنێن بۆپه‌روه‌ده‌كرنی مناڵه‌كانیان.
ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌دیوێكی تریشدا به‌رۆكی سیستمی سیاسی ده‌گرێته‌وه كه به‌داخه‌وه مناڵ بۆته سه‌نته‌ری تاقیگه بۆ لایه‌نی زانستی، ئه‌مڕۆ ده‌بینین گۆانكاری ده‌كرێت به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان جێگای مه‌ترسین به‌وه‌ی گۆرانێكی ته‌ندروست نییه، ئه‌و تیۆرانه‌ی بۆ ئه‌م گۆرانه پاڵپشتی لێكراوه ڕوون نه‌كراونه‌ته‌وه یان به‌مانایه‌كی تر ڕانه‌گه‌یه‌نراون، كه ده‌كرا له ڕوانگه‌ی زانستی‌وپه‌روه‌رده‌یه‌وه بمانزانیبایه كام تیرۆ‌و كام قوتابخانه بۆته جێگا باوه‌ڕ‌و متمانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و سیستمی سیاسی بۆگۆڕینی كۆمه‌ڵگه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌دای كۆمه‌ڵایه‌تی ؟ كه‌پاڵپشت به‌م مه‌سه‌له‌یه كه گرنگی تیۆره‌كانی په‌روه‌رده‌ییه له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئاستی پێشكه‌وتوی ئاستی فه‌شه‌ل‌وسه‌ركه‌وتن زووتر دیاری ده‌كرێت نه‌ك به‌م شێوازه له‌هه‌ره‌مكیه‌ت‌و پرش‌وبڵاوی به‌رده‌وامی هه‌بێت كه ده‌بینین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆسیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌روی په‌روه‌رده‌ییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه هێند ئاڵۆزبوه به زه‌حمه‌ت ده‌توانیت جیاكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی بۆبكه‌یت له‌و رانگه‌یه‌ی كه ئایا ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كراون باشن یان خراپ؟ چۆن كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشیه‌كان زیادبكرێت خراپیه‌كانی سیستمه‌كه كه‌مبكرێته‌وه؟ به‌ڕای من كێشه‌كه له‌وه‌دایه تێروانینێكی زانستی تیۆریمان نییه بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌و له‌وه‌ش كێشه‌تر گفتوگۆیه‌كی جدی ناكرێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه ئه‌گه‌ر كرابێتیش یان ئه‌وه‌نده كه‌م بووه كاریگه‌ری نه‌بوه یان كاری پێنه‌كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌بێته چاره‌سه‌ر له‌م قۆناغه‌دا دیاریكردن‌و ڕێكه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای تێز‌و تیۆره زانستیه‌كان بۆمه‌سه‌له په‌روه‌رده‌ییه‌كانی وه‌ك( ئاڕاسته‌كرن، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ومامه‌ڵه‌كردن) . كه‌واته ئه‌ركی ئه‌و داموده‌زگا ئه‌هلی‌وحكومی‌وئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پشكیان هه‌یه له‌ئاڕاسته‌كردنی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روره‌ده‌كردن، تیۆری كارپێكراوی خۆیان راگه‌یه‌نن دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ باشترینیان بكرێت به‌مه‌ستی دروستكرنی ململانێی زانستی له‌و ناوه‌نده‌دا .
لەهاوپۆلی: په‌روه‌رده و فێركردن یەک بۆچوون »
« دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لوقمان سیوه‌یلی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | په‌روه‌رده له‌نێوان ماف و خواستدا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

dast xoshyt le dakam . babatakat gwana