تشرینی یه‌كه‌م 5, 2008
مادە هۆشبەرەکان، مەترسیەک لە سەر ئەمن و ئاسایشى نەتەوەیى
على بداغى
بەرایى:
ئەمڕۆکە دیاردەى قاچاخ و ساتوسەوداى مادە هۆشبەرەکان یەکێک لەو چوار قەیرانى گەور و گرینگى کۆمەڵگەى مرۆیى یە و لە تەنشیت قەیرانى ناوکى و ئەتۆمى، حەشیمەتى و ژینگە زۆرترین دڵەڕاوکێ و کێشەى بۆ رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەت و حکومەتەکان دروست کردوە. ئەوڕۆ لە دنیا دا وڵاتێک نابینین و تەنانەت شارێک بوونى نیە کە دەستەویەخەى دیاردەى قەیرانى مادە هۆشبەرەکان نەبووبێ. درێژە بخوێنەوە »
ئه‌یلول 29, 2008
پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م نووسه‌ر و خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ین ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا بن ، به‌هیوای هاتنه دی ئاوات و خه‌ونه‌کانی هه‌مووان .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئه‌یلول 29, 2008

لەبەر رۆشنایى سۆسیۆلۆژیادا
خوێندنەوەیەک بۆ پێگەى گەنجى کورد ….. بەشى چوارەم
توێژەى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
کەسێتى گەنج
زۆر گرنگە پێش ئەوەى بتوانین پێگە و رۆڵى گەنج بخوێنینەوە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت، پێویستە تواناى ئەوەمان هەبێت کەسێتى گەنج بنووسینەوە و شرۆڤەى بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هەر توێژەرێک بیەوێت لە کەسێتى توێژێک یان کەسێک بنواڕێت و قووڵتر شۆڕ بێتەوە بە نێو نهێنییەکانیدا، پێویستە لە دەوروبەرى ژینگەى ئەو کەسایەتیەى تیایدا دەژى وردبێتەوە، کە بەشێکە لە کۆمەڵگە، کۆمەڵگەش بۆ خەمڵاندن و ئافەریدکردنى کەسێتى، درێژە بخوێنەوە »
ئه‌یلول 29, 2008
ڕه‌گوڕیشه سایکۆلۆژیای کۆمه‌ڵکوژی (جینۆساید)
- به‌شی یه‌که‌م -
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
مه‌به‌ست له‌م نوسینه ناساندنی ئه‌و ڕه‌هه‌نده سایکۆلۆجیانه‌یه که بونه‌ته هۆیی به‌رپاکردنی ئه‌و تاوانه جه‌رگبڕانه مێژووی مرۆڤ به‌خۆیه‌وه بینیوێ‌تی و ئامانجی قڕکردن و له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵه ئه‌تنیک و ئاینی و مه‌زهه‌بێکان بووه، یان ئه‌وانه‌ی بونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی بارودۆخ بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانیان، یان بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تێوه‌گلێن له به‌جێهێنانی ئه‌و تاوانانه. نوسینه‌که باس له شێوه‌کانی که‌سایه‌تی تاوانکارانی درێژە بخوێنەوە »
ئه‌یلول 29, 2008
سه‌باره‌ت به خۆت پرسیار مه‌كه !؟
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئه‌وکاتانه‌ی که ئێمه وزه‌یه‌کی زۆر به‌کارئه‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی باش پێشکه‌ش به ده‌وروبه‌رمان و کۆمه‌ڵگا بکه‌ین، یان هه‌ر کارێکیتر که په‌یوه‌ندی به سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی خودی خۆمانه‌وه بێت، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کارانه‌دا که‌مجار ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین که درێژە بخوێنەوە »
ئه‌یلول 23, 2008
کۆمەڵەى یۆگاى گۆسوامی
پاش 30 خوڵى سەرکەوتوى یۆگا و بەمەبەستى بەدەستهێنانى جەستەیەکى تەندروست و بەهێز و دەرونێکى ئارام ، بۆ فراوانبونى تواناکانى مێشک و دەروون ، بۆ تێگەیشتن لە دونیاى ناوەوەى مرۆڤ ، کۆمەڵەى یۆگاى گۆسوامى هەڵدەسێت بە کردنەوەى سى و یەکەمین خولى یۆگا لە بەروارى 5/10/2008 بۆ 5/1/2009، بە سەرپەرشتى مامۆستا هاوبیر کامەران . هەرکەس ویستى بەشداریکردنى هەیە دەتوانێت لە 22/9 تا 5/10 درێژە بخوێنەوە »
ئه‌یلول 18, 2008
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
لەمێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا، هەموو کەسێک بەدەنگسازو ناسازەوە، بۆ خاڵی کردنەوەی دەروون و بۆ گوزارشت کردن لەخەم و هیواکان، گۆرانی وتوە. پاشان ئەو دەنگانە بەخۆش دانراون کە توانیویانە لەناخی گوێگردا چێژ‌و خۆشى بوروژێنن درێژە بخوێنەوە »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
