ئاب 23, 2010
په‌تای ته‌له‌فزیۆن له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا
کامه‌ران چروستانی
chrostani@hotmail.com
ڕوو ده‌که‌یته لای پزیشکێک و نه‌خۆشیت، پێویستت به هێمنی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر له ژووری پزیشکه‌که‌دا ته‌له‌ڤزیۆنێکی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان له ژووری چاوه‌ڕوانکردندا دانه‌یه‌ک دانراوه و هه‌موو نه‌خۆشه‌کان به هه‌موو هێزێکی خۆیانه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن، سکرتێریش به‌شدارییان ده‌کات. ئه‌چیته لای به‌ڕێوبه‌رێک چه‌ند میوانێکی هه‌یه، هه‌موو به یه‌ک ئاراسته ڕوویان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌یه و ته‌ماشا ده‌که‌ن، به‌ڕێوبه‌ریش له‌به‌ر ڕووداوه‌کانی زنجیره تورکییه‌که ئاگای لێت نییه. درێژە بخوێنەوە »
ئاب 23, 2010
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان قه‌یرانیگه‌لێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره هۆکارن، له‌وانه‌ش: ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆکاری ده‌روونی، ئابوری، سێکسیی، سۆزداریی و …تد. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌و کێشانه‌ن که له‌ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و هێدی هێدی ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رانه‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ڕێز و توانای پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ران جێده‌هێڵیت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی و ئه‌گه‌ر به‌بێ درێژە بخوێنەوە »
ئاب 20, 2010
پرسیاری ژیرانه بکه
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
ژیان باشتر‌و ئاسانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه پرسیاره‌کانمان ژیرانه‌تر بێت. زۆر هه‌ن له‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئێمه ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌وێدا بوه‌ستێنین که ئێمه‌ی تیاین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کرن و پێشکه‌وتن له‌ناوماندا ڕوونه‌دات و وه‌ڵامه ڕاسته‌کان وه‌رنه‌گرین.
کاتێك که تۆ پرسیارێك له‌خۆت ئه‌که‌یت هه‌میشه وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت.
به‌خۆت بڵێ: بۆچی هه‌میشه ئه‌وشته له‌مندا ڕوده‌دات؟، تۆ وه‌ڵامێك وه‌رده‌گریت که له‌وانه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه بێتاقه‌تت بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ت ناوێت. درێژە بخوێنەوە »
ئاب 20, 2010
که‌سێتی فێدار
Epileptic Personality
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی دیکه و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به که‌سایه‌تی فێدار ناوبردووه . گرنگترین ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ش بریتین له : گۆشه‌گیری و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆر سکاڵاکردن ، ته‌سکی له بیرکردنه‌وه‌دا ، زوو هه‌ڵچوون ، ڕه‌شبینی ، سه‌رکێشی ، ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی . درێژە بخوێنەوە »
ئاب 20, 2010
براوه كێیه ؟
یۆگی: هاوبیر كامه‌ران
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی
سلێمانی
گه‌وره زانا‌و ده‌رووناسێكی رۆژئاوایی به‌ناوی (كارل گوستاڤ یۆنگ) له كتێبێكیدا به‌ناوی (یۆگا)وه ده‌ڵێت “یۆگیه‌كان ده‌توانن كێوه‌كان له‌بن ده‌ربێنن و جێگۆركێیان پێ بكه‌ن “. بۆچی؟
ئایا ئه‌گه‌ر شاره‌زای ژیانی یۆگیه‌كانیت له هیندستان و هه‌ر شوێنێكی تری ئه‌م دونیایه ، هیچ كات له‌خۆتت پرسیوه ئه‌م هه‌موو توانایه له كوێوه دێت. (سیدهارتا بودا) دێت و به‌هه‌زاران مورید له‌ده‌وری رێنماییه‌كانی كۆده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سێكی درێژە بخوێنەوە »
ئاب 20, 2010
جوگرافیای ده‌روون
د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
لەباسکردنى جوگرافیاى دەرووندا، ژینگەى دەروونى دێتە گۆڕێ و قسە هەڵدەگرێ و ناشتوانیت لەسەر ژینگەى دەروون بدوێى، ئەگەر تایبەت بەژینگەکانى بایۆلۆژىء فیزیایى و کلتورى شتێکت نەوتبێت. ژینگە لەسایکۆلۆژیادا تاکە چەمکێکى دیاریکراونییەو هەر بەتەنها فیزیاى شاخ ودەشت و، سەرماو گەرماو، دەنگ و ڕوناکى و کەرەسە مادییەکانیتر ناگرێتەوە. وەک چۆن بەتەنها بایۆلۆژیاى جەستەوکۆئەندامەکانى دەمارو مێشک وخوێن و زاووززێ و ئەوانیتر ناگرێتەوە. بەهەمان شێوەش هەر زمانء کلتورو نەریت و پێکهاتەى خێزان و دامودەزگا کۆمەلایەتییەکانیتر ناگرێتەوە. درێژە بخوێنەوە »
ئاب 10, 2010
لەنێوان منداڵی بیركۆڵ و منداڵی تەنهاخودی- دا
توێژەری دەروونی: هاوار حەمە ساڵح قادر
نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی
1- منداڵی بیركۆڵ بەوە جیادەكرێتەوە كەئارەزووی نزیك بوونەوە و تێكەڵبوون و خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ دایك و باوكی و گەورەكان و منداڵی هاوتەمەنی خۆیان, كە ئەم خەسڵەتە كۆمەڵایەتییە نادیارە لەمنداڵی تەنها خودیدا.
2- منداڵی بیركۆڵ لەوانەیە دەسكەوتێكی زمانەوانی بۆخۆی بنیاد بنێت و گەشە بەزمانی بدات درێژە بخوێنەوە »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
