نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

له‌نێوان جه‌سته‌ و ده‌رووندا

سێبته‌مبه‌ر 27, 2007

geste.jpg

مرۆڤ لە کۆنەوە دەرکی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا هەیە لە نێوان جەستەو دەورووندا ، ئەم راستییە رۆژ بە رۆژ روونتر و بەرجەستەتر بووە و زانستی دەروونزانی لەم رۆدا ئەو پەیوەندییە روونتر دەسەلمێنێ بە جۆرێک کەس ناتوانێ نکوڵی لەو راستییە بکات.
ئەم پەیوەندییە بە هەردوو ئاراستەکە هەیە واتە نەخۆشییە جەستەییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر شلەژان و نیشانە دەروونییەکان لەهەمان کاتدا شلەژانە دەروونییەکان دەبێتە هۆی نەخۆشی و نیشانەى جەستەیی .
یەکەم: کاریگەرى جەستە لەسەر دەروون:
1- هەندێ جار نەخۆشییە جەستەییەکان دەبێتە هۆی سەرهەلدانی نەخۆشی دەروونی وەکو ئەوەی تاکێک دەستنیشان بکرێت بەوەی نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە وەکو (نەخۆشی شەکرە ، بەرزی فشاری خوێن….) یان نەخۆشییەکى هەیە ئەگەری چاک بوونەوەی کەمە یان لە دواقۆناغەکانی نەخۆشییەکەدایە و ئەگەری چاک بوونەوەی نییە ،یان بەهۆی رووداوی بەرکەوتنەوە تووشی ناتەواوی جەستەیی یان تێک چوونى جەستەیی [کاتی یان هەمیشەیی] دەبێت .بێگومان ئەم هەواڵە جگە لە نیشانە جەستەییەکانی تایبەت بە بارەکە کۆمەلێ نیشانەى دەروونی هاوشانی دەبن وەکو دڵ تەنگی و نەمانی ئارەزووی کار کردن و بێ ئومێدی و….. کە هێندە توند و درێژ خایەنە کە دەتوانرێت بە شلەژانێکی دەروونی دەستنیشان بکرێت وەکو خەمۆکى یان دلەراوکێ …. .
2- هەندێ جار نەخۆشییە جەستەییەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەی دەروونی وەکو ئەو نیشانە دەروونییانەی هاوشانن لەگەل نەخۆشی زیادبوون یان کەمبوونەوەی چالاکی رژێنی پەریزادە ( غدەى دەرەقی) وەکو دڵ تەنگى و نەبوونی ئارەزووى کارکردن وکەمی هۆشپێدان ……… .
دووەم : کاریگەری شلەژانە دەروونیەکان لەسەر جەستە :
1- شلەژانە دەروونییەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانە جەستەییەکان بۆ نمونە نیشانە جەستەییەکانى نەخۆشی خەمۆکى وەکو گۆران لە شەهییەى خواردن و خەوتن [کەم بوون یان زیاد بوون] و سێکس ….. . هەروەها نیشانە جەستەییەکانى دڵەراوکێ وەکو خێرا لێدانی دلڕ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و دڵ تێکەل هاتن و هێلنج دان و زوومیزکردن و تێک چوونی سووری مانگانە و چالاکی سێکسی و …….. .
2- شلەژانە دەروونییەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانى نەخۆشییە جەستەییەکان:
ئەو نەخۆشییە جەستەییانەی لە ئەنجامی شلەژانى دەروونییەوە پەیدا دەبێت گەلێ زۆرن و نیشانەکانیان دەگۆرێت بە پێی ئەو سیستەمەی (کۆئەندامەى) کە تووش دەبێت و هەروەها لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازى هەیە و بەپێی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری تەندروستی ئەو کەسە ، تاکو لە ئاستێکی بەرزتردا بێت نیشانەکان سنووردارتر دەبێت بە کۆئەندامێکی دیارى کراوەوە . ئەم کۆمەلە نەخۆشییە پێیان دەلێن نەخۆشییە سایکۆسۆماتییەکان .دەتوانین بلێین هیچ کۆئەندامێکی لەش نییە بە دوور بێت لە کاریگەری باری دەروونی.
1- تێکچوونەکانى کۆئەندامی سوران:
لە هەموو کۆئەنامەکانی تر زیاتر نیشانەکانی تێدا بەدى دەکرێت دیارە هۆی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو پایە گرنگەى کە دڵ هەیەتی لای تاک هەروەها کاریگەری ئاشکرای لە رووی سۆزداری و ماناى ژیان و مردن لە لایەک و لە لایەکی ترەوە ئەم کۆئەندامە پێش کۆئەندامەکانى تر وەلام دانەوەی هەیە بۆ گۆرانکارییە دەروونی وسۆزدارییەکان .لەو گۆرانکاریانەش وەکو هەست کردن بەئاراز لە ناوچەی دلدا و خێرا لێدانی دلڕ و دلە کوتێ بەرزبونەوی فشاری خوێن یان هەندێ جار نزم بوونەوەی ، یان نیشانە لاوەکییەکانی کە ئەنجامی هەست کردنە بە نەخۆشی یان ناتەواوی لە دڵدا وەکو هەناسە تەنگی و سەرگێژبوون و لەرزین ….
2- کۆئەندامی هەرس:
تەنگژە دەروونیەکان کاریگەری ئاشکرای هەیە لەسەر ئەم کۆئەندامە هەر لەنەمانی ئارەزووی خواردن ودڵ تێکەل هاتن و سکچوون ورشانەو ئازارى ناو سک ، رەنگە ببێتە هۆی برینی گەدە و دوانزەگرێ و هەوکردنی کۆلۆن و برینى کۆلۆن .
3- کۆئەندامی هەناسە:خێرا هەناسە دان یان هەناسەى قول وپچر پچر و هەناسە برکێ 0کورتە هەناسە.
4- کۆئەندامی جولە:پەیوەندی نێوان نەخۆشیەکانی کۆئەندامی جولە و باری دەروونی جێى بایەخ و سەرنج راکێشانی گەلێک لە توێژەران بووە .بەپێی لێکۆلینەوەکان باوەرێکی زیاتر هەیە لەمەر پەیوەندی نێوان ئەو دووانە بەڵام ووردەکاری ئەو پەیوەندییە روون نییە .
5- کۆئەندامی دەمار: پەیوەندى نێوان باری دەروونی و سەرئێشە و بێخەوی وسەرگێژبوون ومێروولەکردن هێندە روونە هیچ ووتەیەکی ناوێ.
6- کۆئەندامی زاوزێ : ئەمیش وەک کۆئەندامەکانى تر بەهۆی باری دەروونییەوە گۆرانکاری تیا رووئەدات. هەندێ لادانى سێکسی بنەمایەکی دەروونی هەیە و تێک چوونەکانی سوری مانگانە کە دەشێ زووتر یان درەنگتر بێت هەروەها بری خوێن کەمتر یان زیاتر دەبێ ، دەشێ سورەکە بە ئازار بێ.هەندێ جار باری دەروونیەکە هێندە توندە دەبێتە هۆی نەمانی سووری مانگانە.لە نێرینەدا دەبێتە هۆی نەمانی ئارەزووی سێکسی ، رەپ نەبوون و لە هەردوو رەگەزدا دەشێ هۆیەک بێت بۆ نەززۆکی .

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشیه‌ سایكۆسۆماتیه‌كان

بۆچوونەکان


« یه‌که‌م بینین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | که‌سێتی 1-1 که‌سێتی پارانۆیی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional