نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر

ئاب 9, 2007

A.D.H.D
Attention Deficit / Hyperactivity Disorder
هۆکارەکانى ، نیشانەکانى ، دەستنیشانکردنى و چارەسەرى

selah hesenئەگەر بمانەوێت لەم نەخۆشیە ووردبینەوە دەبینین بەم ناوە تازەیەى واتە ( کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر ) مێژوویەکى لە مێژینەى نیە و ماوەیەکى کەمە بەم ناوە هاتۆتە مەیدانەوە ، بەڵام ئەمە ماناى ئەوە نیە کە ئەم نەخۆشیە تازەیە بەڵکو ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە جاران بە ( بچوکە لەناوچوونى مێشک Menimal Brain Damage ) ناسرابوو ، ئەمە لەلایەک.لەلایەکى دیکەوە جاران ناوەکەى هەر ئاماژەبوو بۆ تەنها هۆکارێک و پشت گوێ خستنى هۆکارەکانى تر.

ئەوەى گرنگە لێرەدا وەک دەروازەیەکى ئەم باسە جەختى لەسەر بکەینەوە ئەوەیە کە تێگەیشتنى تەواو دەربارەى ئەم نەخۆشیە لە نێو ماڵ و خوێندنگە و قوتابخانەکاندا نیە.کە ئەمەش وامان لێدەکا لە ئاستیدا هەڵوەستە بکەین و بڵێین ، تا زووە با فریا کەوین بۆ ئەوەى هەوڵ و کۆشش بکەین بۆ چارەسەرکردنیان و پاراستنیان لە داهاتوویەکى خراپ.

ئەم نەخۆشىیە لە سەرەتادا پآى ئەوترا بچوکە لەناوچوونى مێشک ( Menimal Brain Damage ) (MBD) بەڵام لەبەرئەوەى نەخۆشىیەکە چەند هۆکارێکى جیاوازى هەیە وتەنها شڵەژاندن و لەناوچوونى بەشێک لە مێشک نىیەو هەروەها بە پێى کتێبى DSM4 ( Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorder ، Fourth Edition) کەتەنها باسى نیشانەکان دەکات و هۆکار باس ناکات ناوەکەیان گۆڕى بۆ (ADHD).

(ADH) یەکێکە لە بڵاوترین نەخۆشیە تێکچوونە ڕەفتارییەکان کە لە قۆناغى تەمەنى قوتابخانەدا ، بەتایبەت لە سآ ساڵى یەکەمى قوتابخانەدا دەست نیشان کرابێت. ڕێژەى (3-5%) منداڵان لەم تەمەنەدا ئەم نەخۆشىیەیان هەیە،واتە لە بیست قوتابى یەکێکیان ئەم نەخۆشىیەى هەیە و دەرکەوتووە کە لەهەر پۆلێکى قۆناغى سەرەتایى قوتابخانەدا (1-2) مندالڕ تووشبوو بە (ADHD) ى تێدا بێت، هەروەها ئەم نەخۆشىیە لە نێو کوڕاندا چوار ئەوەندەى کچانە ڕێژەکەى.

هۆکارەکانى (ADHD):

هۆکارەکانى بەڕوونى دیارىکراو نین ،بەڵام ئەم هۆکارانەى خوارەوە ڕۆڵیان لە دروست بوونیدا هەیە:

1. (60%) بۆماوەیىیە (وراپی).

2. تێکچونى وڤیفى لەپێکهاتەى مێشک وەک :نەچوونى خوێن بەشێوەیەکى تەواوى بۆهەندێک بەش لە مێشک.

3.کەم بوونى ئۆکسجین (O2) لەلەشدا، کە لەوانەیە لەداهاتوودا ببێتە هۆى (ADHD)،چونکە ئەوبەشەى لەمێشکدا بەرپرسى ترکیز کردن و تەنسیق دروست کردنە زۆر هەستدارە لە بەرامبەر کەم بوونى ئۆکسجین (O2) دا. مندالڕ لەچەند قۆناغێکى تەمەنیدا لەوانەیە تووشى کەم بوونى ( O 2 ) ببێت، لەوانە:

ا.لە کاتى سک پڕیدا لەوانەیە دایک تووشىهەوکردن (التهاب)ى ڤایرۆسى ببێت، مەشروبات و کحول خواردنەوە ، یان جگەرەکێشان.

ب.مندالڕ لەکاتى لەدایک بوونىدا. وەک لە بارى ( لەدایک بوونى زەحمەت (الولادە العسرە)دا، یۆڵاش (حبل السری) بەدەورى ملى منداڵەکەدا هاتبێت ).

4. منداڵ لەکاتى ساوایىدا (مانگى یەکەمى دواى لەدایک بوون) ئەم نەخۆشىیانەى هەبێت (کێشەى هەناسەدان، زەردوویى، هەوکردنێکى پێش وەخت).

5. منداڵ لەتەمەنى باخچەى ساوایان ( روچە )دا تووشى هەوکردنى مێشک یان هەوکردنى پەردەى مێشک (سحایا) ببێت.

6. مندالڕ پێش تەمەنى (4)ساڵى تووشى بەدخۆراکى بەهێز ببێت.

7. بەکارهێنانى هەندێک دەرمان لەلایەن دایکەوە لەکاتى سک پڕىدا وەک (بنزودیازپین).

8. هۆکارى دەروونى کۆمەڵایەتى لەناو خێزاندا وەک: هەژارى و خراپى بارى ئابورى خێزان، دایک یان باوک (مدمن) بێت یان نەخۆشى دەروونىیان هەبێت ، پەیوەندى نێوان ئەندامانى خێزان خراپ بێت بەهۆى ململانێ و بەکارهێنانى زەبرو زەنگ، منداڵەکە خۆى تووشى زەبرى دەروونى (ێدمە) بووبێت.

9. ژەهراوى بوون بە مادەى قوڕقوشم .

10. هەستدارى(حەساسیەت) بەرامبەر هەندێک خواردن .

لەحاڵەتى (ADHD) دا گیرو گرفتمان لەم شتانەدا هەیە: }ووریایى (انتباه) (Attention)، جووڵەو چالاکى (Activity)، پشووکورتى اندفاعیە (Impulsivity){، بۆ ئەوەى دڵنیا بین لەنەخۆشىیەکە بەپآى کتێبى (DSM4) ئەم نیشانەو مەرجانەى خوارەوەیان بۆ نەخۆشىیەکە دانراوە :-

نیشانــــەکانــــى (ADHD):

بە گشتى لەتەمەنى ( 3-7 ) ساڵى نیشانەکانى دەردەکەوێت ،بەتایبەتى لە کاتى چوونە قوتابخانە بەشێوەیەکى ئاشکرا دەردەکەوێت . هەندێک جار لەساڵى یەکەمى قوتابخانەدا جوڵەى زیاد لە پێویست وەکو نیشانەى سەرەکى دەبینرێت .

*پێویستە (6 یان زیاتر) لەم نیشانانەى خوارەوە بۆ کەمى ووریایى(انتباه) هەبن و بەلایەنى کەمەوە بۆ ماوەى (6مانگ) بەردەوام بن و بەشێوازێک بن لەگەلڕ ئاستى گەشەکردنى منداڵەکەدا نەگونجێن.

نیشانەکانى کەمى ووریایى)انتباه(Attention :

1. زۆربەى کات ناتوانێت بە رامبەر ووردو درشت (تفاێیل) ووریا بێت و ترکیزبکات، هەروەها لەئەرکى (قوتابخانە، ئیش کردن، یاخود هەر چالاکىیەکى تر) دا هەڵە دەکات .
2. زۆربەى کات گیرۆدەى زەحمەتى (انتباە) کردنى دوورودرێژە بۆ پێویستىیەکانى یاخود چالاکى یارى کردن.
3. زۆربەى کات وا دەردەکەوێت گوآ ناگرێت ، کاتێک ڕاستەوخۆ قسەى لەگەلڕ دەکەیت.
4. زۆربەىکات لەسەر ڕێنماییەکان ناڕۆن یان (فشل) دەهێنێت لەتەواوکردنى (کارى قوتابخانە، کارى ڕۆژانە، کاروبارى شوێنى ئیش)، ئەمانەش بەهۆى ڕەوشتى پێچەوانەو تێنەگەیشتن لە ڕێنماییەکان نىیە.
5. زۆربەى کات تووشى زەحمەتى دەبێت لەڕێک کردنى پێویستى و چالاکىیەکانى.
6. زۆربەى کات خۆى بەدوور دەگرێت و حەزى لەپابەندبوون بەو ئیشانە نیە کە تواناى ژیرییان (عقلى) دەوێت وەک: ئەرکى فوتابخانەو ئەرکى مالڕ.
7. زۆربەى کات شتومەکى پێویستى خۆى وون دەکات، لەوانە : شتى یارى، قەڵەم ، کتێب …هتد.
8. زۆر بە ئاسانى ووریایى(انتباە) بەهۆى کاریگەرى دەرەکىیەوە لادەچێت.

9- بەردەوام چالاکى ڕۆژانەى بیردەچێتەوە.

*پێویستە (6 یان زیاتر) لەم نیشانانەى خوارەوە هەبن بۆ }جوڵەى زۆر(ماخۆلان) (Hyperactivity) و پشوودورتى اندفاعیە (Impulsivity){و بەلایەنى کەمەوە بەردەوام بێت بۆ ماوەى (6مانگ) و بەڕاددەیەک بێت لەگەلڕ ئاستى گەشەکردنى منداڵەکەدا نەگونجێت :

نیشانەکانى جوڵەى زۆر (ماخۆلان) Hyperactivity :-

1. زۆربەى کات دانیشتنى ناڕێک وپێکى دەبێت یان لەسەر کورسىیەکەى خۆى بەلایەکدا دەخات، یان بەردەوام قاچى یان دەستى دەجوڵێنێت.
2. زۆربەى کات جێگاى خۆى لەپۆلدا یان لەهەندێک شوێن و جێگاى تردا بەجآ دەهێڵێت .
3. زۆربەى کات بەخێرایى بەڕێدا دەڕوات یان ڕادەکات یان زۆر جار لەشوێنى نەگونجاودا هەڵدەخلیسکێت.
4. زۆربەى کات لەبەشدارى کردن لەیارى و پەیوەندى کردن بەهەندێک چالاکىیەوە لەو کاتانەى بەتاڵە ناڕەحەتى هەیە.
5. لەڕۆیشتندا وا دەردەخات وەکو ئەوە وایە بەهۆى مەکینەیەکەوە لێبخوڕدرێت.
6. زۆربەى کات قسە زۆر دەکات، (چەنەباز)ە.

نیشانەکانى پشووکورتى (الاندفاعیە) Impulsivity:-

7. کاتێک پرسیارێکى لێ دەکرێت بەخێرایى وەڵام ئەداتەوە ، پێش ئەوەى پرسیارەکەت تەواو بکەیت ، یان بآ ئەوەى بیرى لێ بکاتەوە.
8. کێشەى لە چاوەڕوانى کردندا هەیە و ناتوانێت ئارام بگرێت .
9. زۆربەى کات (مقاگعە) ى خەڵک دەکات بەتایبەت لەکاتى گفتو گۆ ویارىکردن.

تێبینى 1 :

* بۆ ئەوەى دڵنیا بین حاڵەتەکە (ADHD) یە،پێویستە ئەو نیشانانەى باسمان کرد ببنە هۆى تێکچوون لەدووان یان زیاتر لەم شوێنانە (شوێنى ئیش، قوتابخانە، ماڵەوە).

* بۆ ئەوەى دڵنیا بین حاڵەتەکە (ADHD) یە، پێویستە نەخۆشىیەکە کاریگەرى کردبێتە سەرلایەنى (کۆمەڵایەتى، فێر بوون، چالاکى ئیش) و تووشى لاوازیى کردبێت.

* هەندێک حاڵەتى (ADHD) کەمى ووریایى (انتباە) وجوڵەى زۆریان بەیەکەوە هەیە.

* هەندێک حاڵەتى (ADHD) کەمى ووریایى (انتباە) زیاتر زالڕ ترە.

* هەندێک حاڵەتى (ADHD) جوڵەى زۆر(ماخۆلان) ەکەى زیاتر زالڕ ترە.

تێبینى 2 :

1. جیاوازى کردن لەنێوان چالاکى و جوڵەى زۆرى سروشتى لەگەڵ چالاکى و جوڵەى زۆرى نەخۆشى ئاسان نىیە، چونکە هێڵێکى جیاکەرەوە نىیە لەنێوانیاندا.
2. بەشێوەیەکى گشتى سکاڵا لەسەر ئەم نەخۆشىیە لەلایەن دایک و باوک یان مامۆستا یان هاوڕێکانىیەوە دەبێت.
3. بەئاسانى تووشى ڕوداوى زۆر دەبن.
4. ئەم جۆرە منداڵانە لاى هاوڕێکانیان و مامۆستاکانیان کەسانێکى خۆشەویست نین لەبەر ئەوەى وادەزانن هەموو ئەو کردارانەى ئەو منداڵە دەیکات بە ویستى خۆیەتى،بۆیە هەندێک جار ئەو منداڵانە توشى لێدان و ئیهانەکردن دەبن و ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى زیاتر گۆشەگیربن و ڕقیان لە قوتابخانەبێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ خۆیان و متمانە بە خۆبوونیان بەرەو دابەزین بچێت و زیاتر ڕوبەڕووى کێشە ببنەوە .

داهاتووى (ADHD) :

* هەندێکیان چواردەورەکەیان تێدەگەن لێیان و گرنگىیەکى باشیان پێدەدرێت و چاودێرى دەکرێن و چارەسەر دەکرێن، ئەم منداڵانە کاتێک دەگەنە تەمەنى هەرزەکارى (مراهق) چالاکى و جوڵەى زۆریان کەم دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە کێشەى ترکیزکردن و انتباهکردنیان بەردەوام بێت .

* ئەو منداڵانەى چواردەورەکەیان تێناگەن لە حاڵەتەکەیان و گرنگیان پێ نادرێت و چارەسەر ناکرێن لە داهاتوودا زیاتر تووشى لادان(انحراف) دەبن و ڕێگەى دژى کۆمەڵگا دەگرنە بەر.

دەستنیشان کردنى( تشخیێ کردنى) (ADHD) :

لە ڕێگەى پرسیار کردن لە دایک و باوک و مامۆستا و ئەو ژینگەیەى تیایدا دەژى لەلایەن کەسانى شارەزا(مختێ) و خاوەن ئەزموون وە هەروەها بەپێى ئەو تایبەتمەندیانەى لە هەردوو کتێبى دەستنیشانکردن(تشخیێ) ى نێو نەتەوەیى ) DSM، ICD (بۆ نەخۆشیەکە دانراون .

چارەســـــــــــەرى (ADHD):-

تێبینى :

* پێویستە هاوکارىیەکى تووندو تۆڵ لە نێوان خێزان و قوتابخانە و چەرەسەرسازدا هەبێت .

* دواى دەستپێکردن بەچارەسەر منداڵەکە بەخێرایى گۆڕانکارى تیا دروست نابێت و پێویستى بە کاتێکى درێژخایەن هەیە

* پێویستە بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى خۆیى (القیمە الژاتیە) و متمانە بەخۆبوون ( الپقە بالنفس) لاى منداڵەکە هەوڵ بدەین .

چارەسەر لە قوتابخانە :

1. زانیارى تەواو دەربارەى حاڵەتەکە بۆ زیاتر تێگەیشتن لێى و دڵنەوایى کردنى بدرێت بە مامۆستاو بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە.

2. مندالەَکە لە کورسى پێشەوە دابنیشێت لە تەنیشتى دیوار و دوور لە پەنجەرە و دەرگا بۆ ئەوەى بتوانێت بەشێوەیەکى باش ترکیز بکات .

3. پێویستە وەێفى منداڵەکە بکرێت و لەسەر هەڵسوکەوتە پۆزەتیفەکان و ئەنجامدانى ئەرکى قوتابخانە هان بدرێت . هەروەها بەپێى توانا چاوپۆشى لە هەڵەکانى بکرێ.

4.پێویستە مامۆستا بزانێت ئەنجامدانى ئەرکى قوتابخانە لەلایەن ئەم منداڵانەوە لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکى تر لە گۆڕاندایە، بۆیە پێویستە مامۆستا بەجیاواز ئەرک بەم جۆرە منداڵانە بدات و وەکو ئەوانى تر سەیریان نەکات .

5. نابێت سزاى ئەم جۆرە منداڵانە بدرێت،چونکە دەبێتە هۆى دابەزینى بەهاى خۆیى (القیمە الژاتیە) و خراپ بوونى حاڵەتەکەى .

6. هانى منداڵەکە بدرێت بۆ بەشدارى کردن لەو یاریانەى ترکیزى زۆریان ناوێت و سەربەستن ،ئەمەش دەبێتە هۆى پەیداکردنەوەى متمانە بەخۆبوون .

7.پێویستە ڕێگە بگیرێت لە گاڵتە پێکردن و لۆمە کردنى ئەم منداڵانە لەلایەن کەسانى ترەوە .

چارەسەر لە ماڵەوە :

* ڕۆشنبیرکردنى دایک و باوک و گشت ئەندامانى خێزانەکە دەربارەى نەخۆشىیەکە .

1.نابێت هاندان (تحفیز وایپارە ) بە شێوەیەکى زیاد بدەین بە منداڵەکە وەک : دانانى چەند یارىیەک لە یەک کاتدا لەبەردەم منداڵەکە ، بوونى چەند کەسێکى زۆر لە ژوورەکەدا ، ئەمانە دەبنە هۆى سەرسام بوون و تێکچوونى ترکیزى منداڵەکە .

2. دوورکەوتنەوە لە هەندێک خواردن کە دەبنە هۆى زیادکردنى چالاکىجوڵە لەلاى منداڵ .

3. هانى منداڵەکە بدەین لەسەر ئەنجامدانى کردەوە و ڕەوشتى باش . هەروەها پشت گوێخستنى هەڵەکانى بە پێى توانا .

4. دایک وباوک و خوشک وبراکانى ترى یارمەتى بدەن لەجآبەجآکردنى ئەرکى قوتابخانەو ماڵەوەدا.

5. لەکاتى جآبەجآکردنى ئەرکەکانیدا لەماڵەوە لەشوێنێکى بآدەنگ و ئارام دا بێت.
6. منداڵەکە ئارەزووى چى بوو، یان حەزى لەچ جۆرە چالاکىیەک بوو، هانى بدەیت و بۆى ئاسان بکەیت.
7. کردنى وەرزش بەتایبەت ئەو وەرزشانەى تەنسیقى جووڵەیان پێویستە وەک: (مەلە کردن، ڕیشە).

چارەسەر بە دەرمان :

دەرمان بەکاردەهێنرێت وەک ( Amphetamine ،Methylphenidate ،Pemoline) لە هەندێک حاڵاتى بەهێزى نەخۆشیەکەدا بەتایبەت لەسەروو تەمەنى ( 5 ساڵ ). پێویستە بزانین چارەسەرى دەرمان تەواوکەرى چارەسەرى دەروونى کۆمەڵایەتىیە و بدیل نىیە .

سەرچاوە :

1. کتێبى DSM4 ) ( Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorder، Fourth Edition.
2. کتێبى Attention Deficit / Hyperactivity Disorder Diagnosis and Treatment of .
3. محاچراتى پرۆفیسۆر ( ماریان سیدربلەید ) ڕێکخراوى دیاکۆنیاى سویدى / دهۆک کۆرسى ( Child and Adolescence Psychiatry ) ساڵى 2001 .
4. محاچراتى دکتور ( تۆرگنى گۆستابسون ) ڕێکخراوى دیاکۆنیاى سویدى / دهۆک کۆرسى ( Child and Adolescence Psychiatry ) ساڵى 2000 .
5. Internet

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان

بۆچوونەکان


« توند وتیژی و شه‌ڕ War and ‌Aggression | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پسپۆر له‌ بواری گه‌شه‌كردنی مرۆیی خاتوو ( ڕوخۆش غه‌ریب ) »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional