مای 4, 2008
گرێ ده‌روونیه‌کان
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
گرێی ده‌روونی کۆمه‌ڵێکی تێکه‌ڵاوه له بیره‌وه‌ری و ڕووداوی چه‌پێندراو(1) که بارگاوین به هه‌ڵچوونی به‌هێزی وه‌ک ترس ، تۆقاندن ، تووڕه بوون ، بێز لێکردنه‌وه ، ڕق لێبوون ، کینه کێشی ( ئیره‌یی ) (2) ، هه‌ست کردن به که‌مسه‌ری یان گوناه . گرێ ی ده‌روونی ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستی چه‌پێندراوه که شێوازی ناوازه له ڕه‌فتار وهه‌ست و بیرکردنه‌وه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاکدا .
ده‌روونه گرێ ڕه‌نگه له خورپه‌یه‌کی هه‌ڵچوونیه‌وه دروست بێت یان له‌چه‌ند به‌سه‌رهاتێکی پڕ ژان و ئازاری فره‌باربووه‌وه یان له‌ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه‌کی چه‌وت و ناڕێکی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه وه‌ک سه‌رکوتکردن و ترساندنی زۆر ، نازدانی زۆر ، گوناهبارکردنی زۆر ،به‌جۆرێک ئه‌وهه‌سته له‌مناڵدا دروست بکرێت که هه‌ر ڕه‌فتارێک ئه‌و ئه‌نجامی ئه‌دات هه‌ڵه‌یه و گوناهباره .
ئه‌م شێوازه چه‌وتانه له په‌روه‌رده‌دا ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی چه‌ندین سۆزی ڕوخێنه‌رو وێرانکه‌ر له ده‌روونی مناڵ‌دا وه‌ک هه‌ستکردن به دڵه‌ڕاوکێ .. گوناه .. که‌مسه‌ری .. ڕقاوی بوون .. کینه کێشی . ئه‌م هه‌ست و سۆزانه‌ش بارێکی گران دروست ئه‌که‌ن له‌سه‌ر ده‌روون بۆیه ده‌چه‌پێندرێن و له نه‌ستی (3) مناڵه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه ، له ئاکامدا گرێیه‌ک یان چه‌ند گرێیه‌کی ده‌روونی لێده‌که‌وێته‌وه .
ده‌روونه گرێ ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستیه که‌سی هه‌ڵگری گرێکه په‌ی به بوونی و به سه‌رچاوه‌که‌ی نابات ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کات ته‌نها شوێنه‌وارو کارتێکه‌ره‌کانی گرێکه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتارو هه‌ست و جه‌سته‌ی وه‌ک ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی هه‌راسانی ده‌کات یان ئه‌و په‌شێویانه‌ی تووشی فه‌رمانه‌کانی گه‌ده یان دڵ یان هه‌ناسه و … هتد- ی ده‌بن. گرێ ی ده‌روونی مانای نه‌خۆشی ده‌روونی ناگه‌یه‌نێت هه‌روه‌کو خه‌ڵکی ئاسایی لێکی ئه‌ده‌نه‌وه ، وه مه‌رج نیه هه‌رکه‌سێک هه‌ڵگری گرێی ده‌روونی بێت ئه‌وا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت به‌ڵکو بوونی گرێی ده‌روونی زه‌مینه خۆشکه‌رێکه بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌گه‌ر فاکته‌ری تر بۆ تووش بوون ئاماده‌یی ئاماده‌یی هه‌بێت وه‌ک بۆماوه یان هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و … هتد . ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆکردنه مه‌ترسیدارترین گرێ و ڕێخۆشکه‌رترینیان بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی و په‌شێویه‌کانی که‌سێتی ئه‌و گرێیانه‌ن که له‌سه‌رده‌می مناڵیدا دروست ده‌بن به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی مناڵ له‌گه‌ڵ باوانیدا . ئه‌و توخمانه‌ی ده‌روونه گرێ پێک ده‌هێنن ڕه‌نگه به‌ته‌واوی یاخود به‌شێکی له‌بیری که‌سه گرێیاویه‌که بچنه‌وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا ، به‌ڵام له‌زۆرباردا ئه‌وه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه بریتیه له وورده‌کاریه‌کانی ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و ڕووداوه یان ئه‌و توخمانه‌ی ده‌روونه گرێکه‌یان پێک هێناوه .
گرێی ده‌روونی یان به‌ناوی ئه‌و هه‌ڵچوونه‌وه ناوزه‌د ده‌کرێت که زاڵه به‌سه‌ر باره ده‌روونیه‌که‌دا وه‌ک گوناهه گرێ و گرێ ی کینه کێشی ، یاخود به‌ناوی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆته ته‌وه‌ری گرێکه ناوزه‌د ده‌کرێت وه‌ک گرێ ی دایک که ناو ده‌برێت به ئۆدیبه گرێ ، گرێ ی باوک ، گرێ ی باوه‌ژن و به‌مجۆره .
نموونه‌یه‌ک بۆ ده‌روونه گرێ
خانمێکی لاو (س) که پیشه‌ی مامۆستا بوو ، وه‌ک سروشتی خۆی هێمن و گۆشه‌گیر بوو ، ئه‌م خانمه هه‌رچه‌نده به‌ته‌نیا بووایه له ژووره‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی ترسێکی هێجگار به تین ده‌بووه‌وه له‌وه‌ی که‌سێک له‌پشتیه‌وه بێت یان له په‌نایه‌کی ژووره‌که‌یدا که‌سێک خۆی حه‌شار دابێت ، ناچار زوو زوو ئاوڕی ئه‌دایه‌وه بۆ پشته‌وه‌ی خۆی و به‌ملاوئه‌ولای خۆیدا ده‌یڕوانی ، هه‌تا به‌ترسه‌وه ئه‌که‌وته پشکنینی په‌ناو پاساری ژوره‌که‌ی ، هه‌رچه‌نده (س) دانی به پڕوپوچی ئه‌م کرده‌وه سه‌پێندراوه‌ی خۆیدا ده‌نا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی به ناچار ده‌زانی که به‌م کرده‌وانه هه‌ستێت چونکه بۆی ده‌بووه ده‌رچه‌یه‌ک له‌و ترسه به‌تینه‌ی تووشی ده‌هات ، کاتێک (س) خرایه ژێر پشکنین و شیته‌ڵی ده‌روونیه‌وه (4) و دوای ئه‌وه‌ی له مێژووی ژیانی کۆڵرایه‌وه ، توانرا ده‌ستنیشانی هۆکارو سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گرێ ده‌روونیه‌ی بکرێت که له ئه‌نجامی ڕووداوێکی ترسناکی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه له ده‌روونی (س) دا درووست بووبوو ، پوخته‌که‌یشی ئه‌مه‌یه { کاتێک (س) مناڵ بووه خوشکێکی گه‌وره‌ی سزای داوه ، سزاکه‌ش بریتی بووه له به‌ند کردنی (س) له‌ناو پێشاو-wc- ێکی تاریکی ماڵه‌وه‌یاندا ، ده‌رگای پێشاوه‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌خات و به ته‌نها جێی ده‌هێڵێت و بۆ خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌و ده‌مه‌شدا ماڵ که‌سی تری لێ نابێت ، (س) تووشی ترسێکی هێجگار به‌تین هاتووه ، له‌ترساندا هه‌میشه ئاوڕی به‌ملاو ئه‌ولای خۆیدا داوه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌و پێشاوه تاریکه‌ی بۆی کراوه‌ته به‌ندیخانه } . ئه‌م ڕووداوه که (س) به‌ته‌واوی له بیری چووبوه‌وه ، کاتێک هاته‌وه یادی له‌و دانیشتنه چاره‌سه‌رسازیه‌دا تووشی خورپه‌یه‌کی ترسی به‌تین هاته‌وه ، لێره‌دا ئه‌و ترسه چه‌پێندراوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو له نه‌ستی (س) دا شاراوه‌و خۆی حه‌شار دابوو و کاری له ڕه‌فتاری کردبوو لێی جودا بوه‌وه و ئه‌و کرده سه‌پێندراوه‌ی(5) هه‌میشه پێی هه‌ڵده‌ستا له‌ئه‌نجامی بوونی ئه‌م گرێیه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه نه‌ما .
گوناهه گرێ
جۆرێکه له گرێ ده‌روونیه‌کان، ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستیه(6) که‌هه‌ست کردنێکی ناوازه به‌گوناهباری ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاکدا یاخود ناچاری ده‌کات که‌هه‌ستێت به کرده‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر له ئازاردان و سزادانی خودی خۆی یان بێ نرخکردن و که‌م ڕاگرتنی خودی خۆی وه‌ک باجدانێک بۆ ئه‌و گوناهانه‌ی پێی وایه ئه‌نجامی داوه .
ئه‌م گرێیه له‌سه‌رده‌می قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی شێوازی په‌روه‌رده‌یی چه‌وته‌وه که تیایدا زیاد ڕه‌وی ده‌کرێت له‌سه‌رزه‌نشت کردن و گوناهبارکردن و سزادانی مناڵ‌دا به‌جۆرێک ئه‌و هه‌سته لای مناڵ دروست ده‌کرێت که گوناهباره له‌هه‌موو ڕه‌فتارو گوفتارێکدا ، یاخود به گه‌وره کردنی هه‌ڵه‌کانی مناڵ و بێ نرخکردنی ڕه‌فتاره چاکه‌کانی ، ئه‌م شێواز و مامه‌ڵه هه‌ڵه‌یه‌ش به ڕۆڵی خۆی ده‌بێته هۆی شێواندنی ویژدان (ویژدان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌روونیه‌یه که ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرێت سزامان ئه‌دات هه‌رکاتێک لاماندا له ویسته‌کانی ئه‌و) به‌جۆرێک که قه‌ڵه‌مره‌وی ئه‌م ویژدانه شێواوه به‌سه‌ر تاکدا وه‌های لێدێت که له‌سه‌ر شتی پڕوپوچ و هه‌ڵه‌ی ئاسایی ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جوڵه‌یه‌کیش له تاکه‌که ده‌پرسێته‌وه و سزای ئه‌دات ، هه‌روه‌ها هه‌مان ویژدانی پیس بوو زیاد ڕه‌وی ده‌کات له فه‌رمانکردن به‌سه‌ر تاکه‌که‌دا ، جا ئه‌م فه‌رمان پێکردنه بۆ ئه‌نجامدان یاخود ڕێگرتن له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک ، به‌چه‌شنێک خاوه‌نی ئه‌م ویژدانه پیس بووانه زۆر له خودی خۆیان ئه‌پرسنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو کردار‌و گوفتارێک ، زۆر نیگه‌ران ده‌بن له کرده‌وه‌کانیان یاخود له بیرکردنه‌وه‌کانیان ، بچوکترین هه‌ڵه‌ی خۆیان به گوناهێکی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن که لێخۆشبوونی نه‌بێت ، سه‌رزه‌نشتی خودی خۆیان له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی وه‌ها ده‌که‌ن که له‌لای خه‌ڵکی ئه‌و کرده‌وه‌یه ئاساییه و شایسته‌ی سه‌رزه‌نشت کردن نیه ، هه‌میشه هه‌ستێکی نادیار هاوه‌ڵیان ده‌کات به‌وه‌ی گوناهبارو خراپه کارن ، تاک له‌م بارانه‌دا هیچ ده‌رباره‌ی بنه‌چه و بنه‌مای ئه‌م هه‌سته نادیار‌و شاراوه‌یه‌ی نازانێت ، له‌م باره‌دا به‌م جۆره که‌سانه ده‌گوترێت گوناهه گرێیان هه‌یه .
ده‌شێت گوناهه گرێ جگه له قۆناغی مناڵی و له‌ژێر کاریگه‌ری خێزاندا ، له قۆناغه‌کانی پێشه‌وه تری ژیانی تاکدا دروست ببێت له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌زگا و ڕێکخراو و گروپی تردا . گوناهه گرێ جیاوازه له هه‌ست کردنێکی ئاسایی به گوناهباری که له‌ئاکامی ئه‌نجامدانی ڕه‌فتارێکه‌وه ده‌خوڵقێت که ویژدانمان پێی ڕه‌زامه‌ند نیه ، له گوناهه گرێدا هه‌ست کردن به‌گوناهباری هه‌ستێکی ناوازه‌یه به‌شه‌رم و سوکایه‌تی و بێزکردنه‌وه له‌خود ، ئه‌م هه‌سته ناوازه‌یه‌ش ده‌رهاویشته‌ی ویژدانێکه که توندوتیژی و سه‌رکوتکردنی زۆر په‌کی خستووه و نه‌یهێشتووه گه‌شه بکات و پێ بگات ، بۆیه هه‌ر به ویژدانێکی مناڵانه ماوه‌ته‌وه و لێپرسینه‌وه له تاکێکی گه‌وره ده‌کات هه‌روه‌کو چۆن ئه‌و تاکه له سه‌رده‌می مناڵێتی خۆیدا له‌سه‌ر شتی پڕوپوچ لێی پرسراوه‌ته‌وه .
ئه‌و ده‌مانه‌ی که ئه‌و ویژدانه نه‌گه‌ییوه هاوبه‌ند بوو له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و سۆزی چه‌پێندراو و ڕێگه پێنه‌دراوی وه‌ک ڕق لێبوونه‌وه له باوک یان برا ، کینه کێشی له برای بچوک و به‌ئاوات خواستنی مردن بۆی ، ئاره‌زووی سێکسیانه به‌رامبه‌ر که‌سێک که له‌ڕووی په‌یوه‌ندی خێزانیه‌وه قه‌ده‌غه و ڕێگه پێنه‌دراو و نه‌شیاو بێت و… هتد ، ئه‌وا له‌م بارانه‌دا گوناهه گرێ زۆر تاو ده‌ستێنێ و توند‌وتیژتر خۆی ده‌نوێنێت .
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به دوای سزادا
کاتێک مناڵێک هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجام ئه‌دات دوور له چاوی باوانیه‌وه ئه‌وا ئه‌و مناڵه له‌بارێکی دڵه‌ڕاوکێ و نائارامیدا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌م باره نائاساییه لای مناڵه‌که کۆتایی پێنایه‌ت هه‌تاکو له‌به‌رده‌م باوانیدا دان به گوناهه‌که‌یدا نه‌نێت و سزای خۆی وه‌رنه‌گرێت (هه‌ر جۆرێکی سزا بێت) . هه‌ندێک جار ئه‌و ڕه‌فتاره‌مان له مناڵ‌دا به‌دی کردووه کاتێک دایکی له ژوورێکی تره یان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه و مناڵه‌که که‌لوپه‌لێکی به‌نرخی ناوماڵ ده‌شکێنێت ، ئیدی ئه‌و مناڵه ئۆقره‌ی لێهه‌ڵده‌گیرێت ، کاتێک دایکی دێته‌وه بێ سێ و دوو به‌ره‌و ڕووی ده‌چێت و به‌شپرزه‌ییه‌وه ئاگاداری ده‌کات و هه‌ندێک جار په‌نا بۆ درۆ ده‌بات و ده‌ڵێت خۆی شکا یان پشیله‌که شکاندی یان ئه‌م کاره ده‌خاته ملی خوشکێک یان برایه‌کی بچوکتر له خۆی ، کاتێک دایکه‌که لێی ئه‌دات یان سه‌رزه‌نشتی ده‌کات ئیدی ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌روونی مناڵه‌که .
به‌هه‌مان شێوه که‌سی تووش بوو به گوناهه گرێ ناتوانێت باری شانی خۆی سووک بکات له‌و هه‌سته شاراوه‌یه‌ی به گوناهباری که هاوه‌ڵی ده‌کات و فشارێکی قورسه له‌سه‌ر ده‌روونی ، ناچار په‌نا بۆ ده‌روازه‌یه‌ک ده‌بات که ئارامی پێببه‌خشێت ئه‌ویش له‌ڕێگای سزادانی خودی خۆیه‌تی یان به ده‌ربڕینێکی تر له‌ڕێگای سزا نۆشینه‌وه‌یه ، ئه‌م سزا نۆشینه‌ش یان له‌لایه‌نی مادیه‌وه یان مه‌عنه‌ویه‌وه یاخود له‌ڕێگای هه‌ردووکیانه‌وه ده‌بێت ، به‌جۆرێک که وه‌ها ده‌رناکه‌وێت له که‌سه‌که‌دا ئه‌م سزادانه‌ی خود به مه‌به‌ست بێت واته که‌سه‌که خودی خۆی مه‌به‌ستی ئه‌م سزا نۆشینه بێت ، بۆ نموونه ئه‌م جۆره که‌سانه خۆیان تێوه ده‌گلێنن له کێشه و گیروگرفتی دارایی یان پیشه‌یی یان خێزانیه‌وه که تیایاندا که‌سه‌که هیچی چنگ ناکه‌وێت جگه له ده‌رده‌سه‌ری ئه‌شکه‌نجه و ناوزڕان و ماندووبوون ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ئه‌م که‌سانه تووڕه‌یی و شه‌ڕه‌نگێزی که‌سانی تر یاخود کۆمه‌ڵگا له‌خۆیان ده‌وروژێنن ئه‌ویش له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی تاوانه‌وه ، وه‌هه‌رکاتێک له‌م که‌ناڵانه‌وه سزای وه‌رگرت ئه‌وا ئارامی پێده‌به‌خشرێت و ئه‌و په‌شێوی و شپرزه‌ییه‌ی لێی ده‌ترسێت تووشی بێت ده‌ڕه‌وێته‌وه . له‌م باره‌دا ڕه‌فتاری که‌سی تووش بوو به گوناهه گرێ وه‌ها به‌رجه‌سته ده‌بێت که هه‌میشه پێویستی به سزادانی خودی خۆی هه‌بێت .
سزای مادی وه‌ک ئه‌نجامدانی تاوان یاخود خۆگیرۆده‌کردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان یان خۆ زامدارکردن به چه‌قۆو گوێزان و ئامێری تر یان به فه‌رامۆشکردنی لایه‌نی ته‌ندروستی و خۆ چاره‌سه‌ر نه‌کردن و … هتد . سزای مه‌عنه‌ویش وه‌ک ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕه‌فتارێک که ببێته مایه‌ی له‌که‌دار بوون و ناوزڕاندن ، یان خۆگێل کردن له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه‌ی به که‌ڵکی دێن و سوودی پێده‌گه‌یه‌نن یاخود به خۆته‌مه‌ڵ کردن گوێ نه‌دان به کار‌و پیشه یان به په‌سه‌ندکردنی سوکایه‌تی پێکردن یاخود بینینی لایه‌نی شه‌ڕ و نێگه‌تیفی هه‌موو کاروبارێک . نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکرێت که خۆکوشتن به‌رزترین پله‌ی سزادانی خوده .
قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵی پێی وایه که ئه‌نجامدانی تاوان لای هه‌ندێک که‌س ئامڕازێکه بۆ سزادانی خودی خۆیان به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار‌و بارگرانیه ده‌روونیه‌ی ده‌رئه‌نجامی گوناهه گرێکانیانه ، ئه‌ویش له ڕێگای ئه‌و سزایانه‌ی له ئاکامی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانیانه‌وه وه‌ریده‌گرن .
له‌چوارچێوه‌ی کارکردنم وه‌ک لێکۆڵه‌رێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی تووشی لادان یاخود تاوان هاتبوون له سلێمانی و شارۆچکه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری و له‌به‌ر ڕۆشنایی لێکدانه‌وه‌کانی قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵی (7) ئه‌م ڕاستیانه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه بوو :
لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان
« زوو باڵقبوونی کچان و گرفتێکی نوێ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی دووه‌م و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
