نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

له‌کاتێکدا پشوو ده‌ده‌یت ده‌رگای نائاگاییت ده‌کرێته‌وه‌

فێبرایه‌ر 2, 2008

images-200.jpg له‌ کاتێکدا که پشووده ده یت ده رگای نا ئاگایت ده‌ کرێته‌ وه
نووسینی : عه‌بدوڵلا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان
سوید

پشودان ، شێوه‌ و شێوازه‌ کانی خۆ خاوکردنه‌ وه‌ و خه‌ وتن رێگایه‌ کن بۆ دوورکه‌وتنه‌ وه له‌ و باره‌ به‌ ئاگاهیه‌ ت له‌ و دونیا گرژو پڕ له‌ کێشه‌و ڕاکه‌ ڕاکو سه‌ختیه‌دا که‌ تیایدا ده‌ ژیت . له وکاته‌دا که‌ تۆ زۆر له‌ خۆت ده‌که‌یت که‌ به‌ ئاگابیت له‌ ده‌ وروبه‌رت و ڕوداوه‌کان به‌ خۆش و ناخۆشییه‌وه‌ تۆ وزه‌یه‌کی زۆرت لێده‌روات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تۆ هه‌ست به‌هیلاکی ده‌که‌یت و جاجارێک په‌ست و توڕه‌ ده‌بیت، ته‌رکیزت که‌م ده‌بێته‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر گوێ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆت
بگریت له‌ هه‌ردوو ڕووه‌ فیزیکی و سایکۆلۆژییه‌که‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ تێکچونێک بکه‌یت. زۆر له‌ ئێمه‌ هه‌وڵده‌دات که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کانی پشودان ئارامی و وزه‌یه‌کی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر نه‌زانینی شێوه‌یه‌کی باش بۆ پشوودان ئێمه‌ هه‌ست ناکه‌ین که‌ئه‌و پشووه‌ بۆمان بووه‌ته‌ مایه‌ی هێمن کردنه‌وه‌مان له‌ دۆخی به‌ ئاگایی.

شێوه‌و شێوازی زانستی بۆ پشودان و خاوبوونه‌وه‌ زۆرن که‌ باشترین و دیارترینیان که‌ له‌ دونیای چه‌رخی مۆدێرندا باوه‌و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌رکراوه‌ و ته‌کنیکه‌کانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا که‌ ئه‌وانیش/ مێدیتاشون،یۆگا، شیگۆنگ، تایشی، خۆخاوو کردنه‌وه‌ به‌هۆی مۆسیقای هێمنه‌وه، بیرکردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ/باش، خه‌وتنی باشو به‌ کڤالیتێت، هیپنۆتیزم/ خۆخه‌واندن چه‌ندین شه‌وازی تری له‌م جۆره‌ که‌ ناوده‌برێن به‌ وه‌رزشی ده‌رونی ئه‌م جۆره‌ وه‌رزشه‌ ده‌تبات به‌ره‌و ئه‌ودونیایه‌ی که‌ له‌ نائاگاییتدا هه‌یه.له‌وێدا سه‌رچاوه‌ی گه‌ شه‌کردن وتا‌زه‌گه‌رییه.ئه‌گه‌ر فێربوین به‌شێوه‌یه‌کی زانستی بچینه‌ ناو نائاگاییه‌وه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ لای راستی مێشکمان ده‌توانین له‌ ژیانماندا به‌سه‌رکه‌وتوی و ته‌ندروستی باشه‌وه‌ بژین. ئه‌گینا ناتوانین و ده‌سته‌لاتمان نابێت به‌سه‌ر دونیا پڕ له‌ کێشه‌و فشاره‌ ده‌رونیه‌کان و رق وناته‌بایدا. له‌بیرت نه‌چێ که‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ پشوو خاوبوونه‌وه‌ له‌ له‌ش و ده‌روونتا له‌ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات. ‌هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ له‌ لوتته‌وه، هه‌ناسه‌که‌ بڕوات بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌کانت واته‌ سکت به‌رزببێته‌وه‌ له‌کاتی هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژیندا نه‌ک سه‌ره‌وه‌ی سنگت و شانت. هه‌ناسه‌که‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ پاشان هه‌ناسه‌که‌ به‌هێمنی بنێره‌ ده‌ره‌وه. که‌ هه‌ستت کرد که‌ که‌مێک خاوبویته‌ته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ بیرکردنه‌وه‌کانت به‌ پۆزه‌تیڤبن و بیر له‌ شتی خۆش بکه‌ره‌وه.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان, وه‌رزشی ده‌روونی

2 وەڵام بۆ “له‌کاتێکدا پشوو ده‌ده‌یت ده‌رگای نائاگاییت ده‌کرێته‌وه‌”

  1. Dana Sofi | فەرموی:
    03-02, 2008 كاتژمێر 2:58 ئێواره‌

    slaw, la dast pek da amawet hast xoshy xom darbaray buny aw site dar brem.away gey rasty bet wistem lasar aw babate kamek birw ray xom dar brem. harchande nusina ka lasa benamayaky zansty nanusrawe , renumay w tebiny bashy teyadaye bo hewr kerdenaway rerawy birkerdenawa lakatekda shelajany akawete naw. raste systemy atention karigary haye lasar birkendenawe we anxity/tention atwannen aw rerawe karigar bekan. away men amawet sarncy bedame awe ka Pespory barez w nusar zyatr sarncy abuwaye bexstaye sar rerawakany atention we ba chy karigary akrete sar bashewayaky barfrawan ter chunka birkerdenawe trigger ray akeshet w dwaye away atention t dat baw triggerane birkerdenawe dast pedekat. ladway da sarnc xstena sar anatomie meshk wa wabaste kerdeny ba xoshbaxty awe shteky na raste la ruy zanstyawe chunka zor bash la meshka ce rast w che chap bar persen lasar LTM we STM/ atention hata dway. hiwadarm bardawam by la nusinakant balam sarncy tij ter we runkerdenaway dyar try zansty/anatomi babatakan run ter w ba swd ter akan. rez w slaw.

    Drs. Dana Sofi\

  2. Abdullah Tawfik | فەرموی:
    04-02, 2008 كاتژمێر 9:07 ئێواره‌

    Walam bo barez Drs. Dana Sofi
    Barezm mn sopasi tebiniyakant dakam, Awash dazanm ka barezt kaseki sharazait la bwari draunida ama bo mn xoshhalya ka tebini barezt habe bo mn. Mn rahenari darunim lagal wrdakariyakanw shikrdnawai meshkda karnakam, ama kari darunasakana.mn kar asanidakam ka hamw takek btwanet ba shewayaki asan kar lagal xoidabkatw lazhiyanida arambet, ka amash haqi hamw takeka la duniyada. Mn hawlw payamm awaya ka xalk hast bkat ka hamwman xawan twanayaki bahezin w aw twanayash lakati pshwdanda hast pedakret. Harwak zorbai zanaw filasufakan amayan drkandwa. Mn hawldadam ka hamw kask wata awai kamekish xwendawari habet la payamw nwsinakanm bgat, ama shewaw shewazi nwsini mna, bo awai am zanstai ka la kurdstanda niya bgata hamwan labar awai am zansti warzshi daruniya la naxi hamwmanda haya tanha dozinawai kamek grana, awish renmay dawet.
    Lagal xoshawistimda bo barezt
    Abdullah Tawfik Lic. Mental Trainer
    http://www.warzshidaruni.com

بۆچوونەکان


« گه‌نده‌ڵی و ویژدان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چۆن ده‌بیته‌ که‌سێکی ووزه‌ به‌خش ؟ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional