یانوار 22, 2008
قەلەقى(شپرزەیى، راڕایى، دوو دڵى، شڵەژانە)
نووسینی :
دکتۆر دانیال سهعدی حامد
پزیشکی دهروونی
نهخۆشخانهی سلێمانی / بهشی دهروونی
پێکهاتەیەکى دەرونى لاشەیەکە نیشانەى ئۆرگانى، سۆزدارى هەڵسءکەوتء رەفتارء بیرء هۆشمەندى دەگرێتەوە ئەمانە بەیەکەوە هەستێک دروست دەکەن ئێمە پێى دەڵێن، ترس، شڵەژاندن، شپرزەیى، دوو دڵى.
قەلەقى هەمیشە لەگەڵیدا کۆمەڵێک گۆڕانکارى لاشەیى هەیە وەک، خێرا لێدانى دڵ، هێڵنجدان، ئازارى سنگء تەنگە نەفەسى، ئازارى گەدەء هەندێک جار دڵەکزێ، سەر ئێشە یان سەر قورسى.
نیشانە هۆشەندیەکانى قەلەقى بریتى یە لەوەى کەسەکە وا چاوەڕێ دەکات کە مەترسیەک روى تێ بکاتء رو بدات بەڵام خۆشى(کە دەبڕوێنێ) دڵنیا نیە لەوەى کە ئایا روو دەدات یان نا؟ واتە لە گریمانەى رودان دەترسێت..
نیشانەکانى لاشەیىء ئۆرگانى کۆمەڵێک لە نیشانەى خۆ ئامادەکردنى لاشە بۆ مەترسىء هەڕەشەى دەرەکى(کە پێیان دەوترێت پەرچەکردارى بە پەلە. emergency) وەک بەرزبونەوەى فشارى خوێن(چغگ الدم) زیاد کردنى لێدانى دڵ عارەق کردنەوە، زۆر رۆشتنى خوێن بۆ ماسولکە سەرەکیىءگەورەکانى لەش وەک(ئەو ماسولکانەى کە مرۆڤ لەشەڕکردنیاندا لە راکردندا بەکار دەهێنن)، کردارى هەرس کردنء بەرگرى لاشەى (مناعە) رادەوەستێت. لە روخسارى دەرەوە نیشانەى لاشەییەکان ئەوە، کە مرۆڤە زەرد هەڵدەگەڕێتء رەنگى دەگۆڕێت، عارەق دەکاتەوەء پێى دەلەرزێت خۆى بە خۆى دەزانێت کە بن پاڵىء ناو لەپىء چەند شوێنێکى ترى عارەق دەکاتەوە بەزۆرى وەک چۆن لە کاتى تاقى کردنەوەدا خوێندکار هەستى پێ دەکات، گیانى دەلەرزێت، بیلبیلەى چاوى فراوان دەبێت.
لەروى سۆز(عاتیفە)ەوە، کەسەکە هەست بە ترس یان تۆقین دەکاتء واى لێ دێت کە هێڵنج بداتء وەک شۆڕەبى بلەرزێت .
لە روى رەفتارء هەڵسوکەوتەوە کەسەکە هەموو هەڵسوکەوتە خۆویستء خۆنەویستەکان بەرەو ئەو دەڕوات کە یان شەڕ بکات یان را بکات(fight or flight)ء هەوڵ دەدات سەرچاوەى قەلەقیەکە لە خۆى دور بخاتەوە یان خۆى دور بخاتەوە لە سەرچاوەى قەلەقیەکە. ئەوەشمان لە یاد نەچێ کە هەموو کات قەلەقى(شپرزەیىء شڵەژانء دوو دلێء راڕایى) نەخۆشى نیەء خراپ نیە بەڵکو یەکێکە لەبەشە سەرەکىء باوەکانى هەڵچون(emotion) وەک ترسىء توڕەیىء دڵتەنگىء دڵخۆشى، قەلەقى رۆڵێکى سەرەکى هەیە لە بەردەوامى بە ژیانء ئەگەر قەلەقى نەبوایە ئەوا مرۆڤ لە زۆرێک لە کارەکانیدا کەمتەرخەم(لامبالات) دەبوو وە زۆرکارى رۆژانەى خۆیى پشت گوێ دەخست(ئەوکاتەش بیانووشى بۆ پشت گوێ خستنەکەى خۆى نەدەهێناوە!).
بە پێى لێکۆڵینەوە زانستى یەکانى دوو بەشى لە مێشکدا لێپرسراوى قەلەقین کە ئەوانیش(ئەمیگداڵا amygdala کە ناوچەکەى لەلا جانگ ى سەر بۆ ناوەوەیەء بەشى دووەم پێى دەوترێ هیپۆ کەمپەیس hippocampus کە لە شێوەى ئەسپى دەریادایەء هەر بەناوى ئەویشەوە ناونراوەء شوێنەکەى لەناوەڕاستى مێشکدایە).
فاکتەرى دروست بوونى شڵەژانء شپرزەیى(قەلەقى):
دوو بیردۆزى سەرەکى هەیە بۆ روون کردنەوەى چۆنیەتى پەیدا بوونى قەلەقى لە مرۆڤدا کە بەگوێرەى سیگمۆید فرۆید sig freud) شپرزەیىء شڵەژانء راڕایىء دوو دڵى لاى ئەو بەماناى نیشانەى مەترسى” دێت یان هۆکارى “رەفتارە بەرگرى defensive behavior”. کە بەبڕواى ئەو ئێمە هەستى قەلەقى مانە لە فێر بوونى رۆژانەى خۆمانء پێشینە ناخۆشء نەویستراوەکانەوەیە کاتێک کە ئێمە بەرەو رووى شتێک دەبینەوە کە لەوەء پێش بەرەو روى بوینەتەوەء پێشینەیەکى(تجربە) یەکى تاڵء ناخۆشمان لەگەڵ ئەو شتەدا هەیە ئەوا لەو کاتەدا یەکسەر هەستى شڵەژانء دوو دڵىء شپرزەیىء راڕایى(قەلەقى) پەیدا دەبێتەوە لێماندا.. کە زۆر جار ئەم هەستە کاتیەء بە نەمانى یان دوور کەوتنەوەمان لەو شتە هەستەکەش نامێنێ فێرخوازء(قەلەقى): کاتێک گە قوتابى دەترسێت کەلە تاقى کردنەوەیەکدا (یان لە چەند تاقى کردنەوەیەکدا) بکەوێت ئەوا هەستێکى ناخۆشء شڵەژانێکى دەرونى لەو قوتابیەدا پەیدا دەبێت کە پێى دەوترێ شڵەژانى تاقى کردنەوە(قەلەق الامتحانات)، وە لەو کاتەدا قوتابى هەست بە مانە دەکات(لەوانەیە لە عەقڵى شاراوەى خۆیدا هەستیان پێ بکات)
1.هەست بە نرخى خۆى دەکات(لەوانەیە بڵێ من تەمەڵم یان بێ قیمەتء سوکم..هتد)
2.شەرمەزارى لەبەردەم مامۆستاکەیدا یان لەبەردەم قوتابیەکانى ترء ماڵەوەیاندا.
3.ئەم دەرسء پۆلە لە سەرء تواناى منەوەیە وانى یە؟!!
4.ئەم ترسانء لەوەى کە هاوڕێء دایکء باوکى لێ بڕەنجێتء لێ ساردببنەوە.
5.پەستانى کاتء کەمى کات بۆ کۆشش کردن.
6.کۆنترۆڵ لەدەستدان(بەبڕواى خۆى)ء بێ هیوا بوون(لەدەرچوون) بۆیە خوێندکارەکە لەو کاتانەدا هەست بەسەر گێژ خواردنء بێ هیوایى دەکات، هۆشمەندىء هەڵچون(عاتیفە)ء هەڵسء کەوتء رەفتارى قوتابیەکەء نیشانە لاشەییەکان(کە پێشتر باسمان کردن) هەموویان لەوانەیە لەو فێرخوازەدا پەیدا ببن، لەو کاتانەدا عارەق دەکاتەوە، سەرى ئیش دەکات، لێدانى دڵى خێرا دەبێت، دڵى تێک دەچێ، بەپەلە دەستى دەجوڵێنێ یان دێتء دەڕوا وە چەند نیشانەیەکى تر کە خودى خوێندکار شارەزایانە… کە قەلەقى ئەم نیشانەى شپرزەیىء راڕایىء شڵەژانانەى لەگەڵ بوو وا لە قوتابیەکە دەکات کە بیر کردنەوەى راستء ڕەوانى بوەستێء دەبێت بە حاڵەتێکى نەخۆشى بەڵام کە قەلەقى بریتى بوو لە سوربوون لەسەر فێربوونء بیرنە چوونەوە ئەو کاتە ئەو قەلەقیە دەبێتە پاڵنەرى دەرچوونء کۆشش تەواو کردن.
لە ساڵى 2006 دا لە ئەمەریکا 49% خوێندکارانى زانکۆء پەیمانگاکانء خوێندنى باڵا حاڵەتى (قەلەقى الامتحانات) یان هەبوە.
د. دانیال سعدى حامد
پزیشکى دەرونى
سلێمانى
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: نهخۆشییهدهروونیهكان
« دهروونناسی کۆمهڵایهتی( Social Psychology ) و دیاردهی نامۆبوون و نامۆیی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سوپاسنامهیهک لهسهنتهری ڕۆشنبیری ئهکادیمۆسهوه بۆ بهڕێز سیامهند عهلی نهریمان »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

کورهکهم 11 سالانه توشی قلقی بووه دهترسی زور جار دهمهوێ بروم بو شوێنی ئه و له ماله وه بیێت ده ترسێ و هه ست ده که م ره نگی تیک ده جی و دڵی تیک دهجی هیوادارم جاره یه کم بو بدوزنه وه له گه ڵ ریزدا