نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ته‌نگژه‌ی ده‌روونی

كانونی یه‌كه‌م 25, 2007

stress.jpg

ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتى بەردەوام ، ئەگەر هەندێک شوێن بە هۆى کارەساتى دەستکردى مرۆڤ وەکو شەڕ و کوشتار و دەستدرێژى ، یاخود ڕوداوى سروشتى وەکو بومەلەرزە و لافاو توشى تەنگژە و قەیران ببن ، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەى ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە ، بە هۆى کەموکورتى لە پێداویستییە سەرەکییەکانى ژیانى ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژى بەشێوەیەکى بەردەوام خەڵکى لە تەنگژە و قەیراندان.
هەوڵدان بۆ دروستکردنى ژینگەیەکى دور لە تەنگژە کارێکى ئەستەم و گرانە ، بەڵام ناسینى جۆرى تەنگژە و قەیرانەکان و مامەڵەکردن لەگەڵیان بە مەبەستى چارەسەر یان خۆگونجاندن ، کارێکى مەنتقى و ژیرانەیە و دەتوانرێت کارى بۆ بکرێت. تەنگژە و قەیران هاوڕێى مرۆڤن لەگەڵ مێژووى دروستبوونیدا و ناتوانین بیاندەینە پاڵ کاتێکى تایبەت ، کەسانێکى تایبەت ، تەمەنێکى دیاریکراو.
تەنگژە لە ژیانى مرۆڤدا ئەتوانێت بەشێوەیەکى پۆزەتیف کاریگەرى هەبێت و هانى بدات بۆ ئەنجامدانى کار و چالاکى باش ، هەروەها دەکرێت بەشێوەیەکى نێگەتیڤ کاریگەرى هەبێت و ببێتە هۆى نیگەرانى سۆزدارى یان جەستەیى وەک (هەست کردن بەخەمۆکى ، توڕەبوون ، ترس ، سەرئێشە ، بێ باوەڕى ، تێکچونى گەدە ، تێکچونى خەو ، بەرزبونەوەى فشارى خوێن ).

تەنگژە ( Stress ) چییە؟
نەبوونى هاوسەنگییە لە نێوان داخوازییە خۆیى و بابەتییەکانى (الژاتیە و الموچوعیە ) کەسێک لەگەڵ ئەو سەرچاوانەى هەیەتى بۆ گەیشتن بە داخوازییەکەى. هەروەها بریتییە لە بوونى چەند فاکتەرێکى دەرەکى کە دەبنە هۆى دروستکردنى فشار لەسەر کەسەکە ، هەرچەندێک بەهێزى فشارەکان زۆر بێت ئەو کەسەش ئەوەندە تواناى ڕاگرتنى هاوسەنگى و خۆگونجاندنى لەدەست ئەدات و هەڵسوکەوت و کەسایەتى گۆڕانى بەسەردێت.

تەنگژەى ڕۆژانە چییە؟
تەنگژە لە ژیانى هەموو تاکێکدا هەیە ، زۆربەی ئەو تەنگژانەى کە ڕۆژانە مرۆڤ توشی دەبیت مەرج نییە ببێت بە قەیران ، بەڵکو زۆربەیان چارەسەر دەکرێن بێ ئەوەى هیچ بارگرانیەک لەسەر ئەو کەسە دروست بکەن.

تەنگژەى کەڵەکەبوو : بریتییە لە کۆمەڵێک ڕووداوى بچوکى تەنگژاوى کە لە ماوەیەکى کورتدا ڕودەدەن و کۆدەبنەوە ، لەوانەیە ببنە هۆى دروستکردنى قەیران. هەندێ کەس ئەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ هەموو ئەو ڕوداوانەى ڕوو دەدەن ، بەڵام لەهەندێ شوێندا دەگەنە خاڵى تێکشکان و توشى قەیران دەبن. زۆرجار ئەو ڕوداوەى لەکۆتاییدا قەیرانەکە دروست دەکات لەوانەیە مامناوەندى بێت ، بەڵام لەکاتێکدا دەچێتە سەر تەنگژە دروستکەرەکانى تر، بەسە بۆ ئەوەى پاڵ بەکەسەکەوە بنێت خاڵى کۆنترۆڵکردنى تەنگژەکە لە دەست بدات.
قەیران چییە؟
بریتییە لە هەر ڕووداوێک یاخود هەڵوێستێک کە بارى ئاسایی کەسێک تێکبدات و بەشێوەیەک دەربکەوێت کە چارەسەرى نەبێت لەرێگا ئاساییەکانى خۆگونجاندنى کەسەکەوە. یاخود بریتییە لە هەر ڕووداوێک یا حاڵەتێک کە لە دەرەوەى ئەزموونە ئاساییەکانى کەسێکەوەیە و ناتوانێت چارەسەرى بکات بەو ڕێگا ئاساییانەى خۆگونجاندن کە ئەو کەسە هەیەتى.

هۆکارە ناسراوەکانى دروستکرنى قەیران بریتین لەمانەى لای خوارەوە:
• ڕووداوێکى تەنگژاوى کوتوپڕ ( بۆ نموونە لەدەستچوونى کەسێکى خۆشەویست ، لە دەستچوونى ماڵ یاخود بوونى مەترسی لەسەر سەلامەتى کەسێک)
• بەردەوام بوونى حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکان (هەبوونى چەند ڕووداوێکى تەنگژاوى و بەردەوام بەیەکەوە بێ ئەوەى کۆتاییەک بەدی بکرێت بۆ تەنگژەکان لە ئایندەدا )
• نەبوونى توانا بۆ چارەسەرکردنى حاڵەتە ئاسایی و تەنگژاوییەکان لە ڕێی شارەزاییە سروشتییەکانى خۆگونجاندنەوە

پەیوەندی نێوان تەنگژە و قەیران چییە ؟
زۆربەى کەس دەتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ تەنگژە و بێزارییەکانى ژیانى ڕۆژانە ، بەڵام لەوانەیە ئەو تەنگژەی توشى دەبیت هۆکارەکەى ڕووداوێکى گرنگ بێت وەک لەدەستدانى کەسێکى خۆشەویست یاخود لەدەستدانى کارێک و ببێتە هۆى دروستکردنى قەیران. بەگشتى زۆربەى خەڵکى دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ هەر ڕووداوێک ئەگەر هاتوو بەتەنیا هاتە ڕێیان ، بەڵام کۆبوونەوەى تەنگژە بچوکەکان بە خێرایی و لە ماوەیەکى کورتدا مایەى دروستکردنى قەیرانن. زۆرجار ئەو حاڵەتەى لە کۆتایدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانى قەیران لەوانەیە بە شێوەیەک لە شێوەکان مام ناوەندی بێت ، بەڵام کاتێک دەچێتە پاڵ تەنگژە دروستکەرەکانى دیکە ، بەسە بۆ ئەوەى پاڵ بەکەسەکەوە بنێت خاڵى کۆنترۆڵکردنى تەنگژەکە لە دەست بدات.

نیشانەکانى تەنگژەى دەروونى :
دکتور جون کارپی John Carpi 1996 ، دەڵێت تەنگژە و فشارى دەروونى ناڕێکى و تێکچوون لەسەرجەم کۆئەندامەکانى جەستەدا دروست دەکات بە مێشکیشەوە. پێشکەوتنى تەکنەلۆژیا سەرقاڵى و ماندوبوونى زیاترى لە ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤەکاندا دروست کردووە و کاتى پشودان و خۆشى وەرگرتنى کەمکردۆتەوە ، تەنانەت کەسانێک دەبینیت کە چۆتە گەشت و سەیران لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەى ، بەڵام هێشتا بەردەوام مۆبایلەکەى بەدەستەوەیە و پەیوەندى بە خەڵکەوە دەکات بە مەبەستى کڕین و فرۆشتن ، دانانى کاتى یەکتر بینین لە دوکانەکەى ، … ئایا بەم کاتە دەوترێت کاتى پشوو وەرگرتن ؟ .
هەر تاکێک بە جۆرێک وەڵامدانەوەى دەبێت بۆ تەنگژە و قەیران. وەڵامدانەوەکان لایەنى سۆزدارى ، هەڵسوکەوت ، ئیدراک و جەستەیی لە خۆدەگرێت ، جۆرى وەڵامدانەوە و نیشانەکان یارمەتیدەرن بۆ بەرچاورونکردنى ئەو کەسەى دەیەوێت دەستێوەردانى چارەسەرى ئەنجام بدات بە مەبەستى یارمەتیدانى ئەو تاکە. لەگەڵ ئەوەى کە خەڵکى جیاوازن لە یەکترى ، بەڵام لەوانەیە دەستنیشانکردنى هەندێک نیشانە و وەڵامدانەوەى ناسراو بۆ تەنگژە و قەیران کارێکى یارمەتیدەربێت.

هەندێک لە نیشانەکانى تەنگژەى دەروونى :
1. نیشانە جەستەییەکان :
• گرژى ماسولکەکانى پشت و مل ، بەتایبەت لەرزین و سەرئێشە ، ساردبوونەوەى پەلەکان.
• ترشانى گەدە ، دڵتێکەڵهاتن ، ئازارى ناو سک.
• تێکچوونى ئارەزوى خواردن ، سکچوون یان قەبزى.
• تێکچوونى خەو : بێخەوى یان زۆر خەوتن ، زووخەبەربوونەوە ، بینینى خەوى ناخۆش .
• ئازارى پشت و شانەکان ، ئازارى ددان.
• زیادبوونى لێدانى دڵ ، ناڕێکى لێدانى دڵ .
• قورسى هەناسەدان ، ئازارى سنگ.
• تێکچوونى هەمەجۆر لە لایەنى سێکسیدا .
2. نیشانە دەروونییەکان :
نیگەرانى ، دڵتەنگى و خەمۆکى ، نا ئارامى و جێبەخۆنەگرتن ، توڕبوون ، ماندویى و شەکەتى ، تێکچوونى بیرکردنەوە و ترکیزکردن ، ڕەشبینى ، نەبوونى تواناى بڕیاردان ، گوێپێنەدان ، تێکچونى گەدە و کێشەى خواردن ، ئازارو سەرئێشە ، تێکچوونى تواناى بەڕێوەبردنى ئیش و کارو ڕۆتینى ڕۆژانە .

ئامادەکردنى
ڕێکخراوى هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستى مرۆیى و مافى مرۆڤ
heartland_education@yahoo.com

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان

3 وەڵام بۆ “ته‌نگژه‌ی ده‌روونی”

  1. جاسم | فەرموی:
    26-12, 2007 كاتژمێر 6:48 سپام

    سلاو بابةتةكة زؤر جوانة بةلام جارةسةرةكةى بيويستة

  2. muna | فەرموی:
    30-12, 2007 كاتژمێر 12:23 ناو

    دةست خؤشيتان لى دةكةم بؤئةم بابةتة كة بةش ةبحالَى خؤم وام هةست ئةكرد باسى خودى خؤم دةكةن…. بةلآم هيوادارم وةك جؤن زؤر بةروونى نيشانةكانى خراوةتة روو, بةهةمان شيوة ريكة جارةى سيطرة كردن بةسةر ئةو حالةتةدا بخريتة روو..,بةمةبةستى هاوكارى كردنى ئةو كةسانةى دةنالينن بةم مةسةلةيةوة و تا جةند داوودةرمانى (مهدىء)أستفادة بةو كةسانة دةكةيةنيت؟؟؟؟
    سوباس

  3. bestunjaf | فەرموی:
    07-04, 2008 كاتژمێر 3:02 سپام

    سلاو بابه‌ته‌که‌تان زۆر به‌ سووده ‌ به‌لام ئه‌م بابه‌ته‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل سه‌دمه‌ی ده‌روونی تکایا وه‌لام

بۆچوونەکان


« زیره‌کی سۆزداری | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پرسیار و وه‌ڵام »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional