نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

لاو له‌نێوان خه‌مۆکی و سوڕانه‌وه‌ له‌بازنه‌ی به‌تاڵدا

نۆڤه‌مبه‌ر 30, 2007

ganj.jpgنووسینی :
هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجی

- 1 -
دەروازەى باسەکە
ئەوکاتەى لاو لەبازنەى بەتاڵى بێهاوسەریدا دەخولێتەوە ، خەمۆکى بەرۆکى دەگرێت و،ڕێگەچارەیەکى گونجاو بۆ گرفتەکان لەبەردەستدا نابێت و،کۆمەڵگەش دووچارى دوو گرفتى بنچینەى دەبێتەوە . چونکە لەم بارەدا دوو جۆر لادان بەدى دەکرێت ،لادانى خودىو ،لادانى کۆمەڵگەى دەگرێتەوە ،کە یەکەمیان زیانى خودى هەیەو ،لادانێکى تاڕادەیەک ( ڕێژەییە) بێزیان دەبێت ، ئەگەرچى هەر کۆمەڵگە بەرەو داڕمان دەبات و، دەبێتە میتۆدێکى چەسپاوى خوى (لاساى) ،هەتا نەوەکانى دوواى پەیڕەوى بکەن ، وەلێ بێزیانى ئەم دیاردەى لاوانە لەوەدا دەبێت ، کە جگە لە خودى خۆ هیچ کارایەکى یاریدەدەرى ڕاستەوخۆ لە ئارادا نابێت ، بەمانایەکى دیکە جگە لەبکەرو کارێکى ڕۆحى کە مرۆڤە ، کراوێکى ڕۆحى و جەستەى نابێتە هاوکارى بکەرو کارو ، هاوکێشەیەکى بوونى زیندوو دروست نابێت و، جگە لە خودى خۆ مرۆڤێکى دیکە لەبەرامبەردا نابێتە قوربانى ،بەمەش دەبێتە بنچینەى زیانى خودى ، نەک بنچینەى کۆمکەڵگەى ( کۆمەڵایەتى ) ،ئەگەرچى لەمڕۆى تەکنەلۆژیاو زانستدا خوێندنەوەو ،لێکدانەوەى جیاواز بۆ زیانى خودى دەکرێت ، بەدیاردەبوونى جگەرەکێشان لە وڵاتێکى وەک سوێد دا بەنموونە وەردەگرین ، کەلە سوێد دا بەلادان و، زیانى حودى ناژمێردرێت بە پێچەوانەى کۆمەڵگەى ڕۆژهەڵاتییەوە . چونکە جگەرە لەمادەکانى ( قەتران ، بوللى سایکلک ، فینۆل ، و کهول ) پێکهاتووە ، کەدەبنەهۆى نەخۆشى شێرپەنجىو ،مادە ڕووشێنەکان ، کەدەبنەهۆى شێواندنى فرمانەکانى کۆئەندامى هەناسەو ، لێدانى دڵ ،وەک نیکۆتین ،کە کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر مێشک دەبێت و، داوالە جگەرەکێش دەکات کە بەردەوام بێت لەسەر جگەرەکێشان ، هەروەها هاوکات گازە ژەهراوییەکانى وەک یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن ( CO) و کبریتیدى هایدرۆجینیشى ( H2S) تێدایە ، کەزیانى بۆ خەڵکانى دەوروبەر دەبێت و، لادان و،زیانەکان لە خودییەوە دەکاتە کۆمەڵگەى ، لەبەر ئەوە وڵاتى سوید جگەرەکێشان لە شوێنى گشتى و، قەرەبڵغ و ،تەنانەت ماڵیشدا قەدەغەدەکات ، هەتاوەکو کەس نەبێتە قوربانى ، بەپێى ئەم پێوەرەیە کەلێکدانەوە لەنێوان زانایان و، زانکۆکانى توێژینەوەدا دەگۆڕێت ، لادانەکانى وەک مەشروب خواردن و،مودمین بوون بە حەب و، دەرمان و، مادەبێهۆشکەرەکان لێکدانەوەى جوداى بۆ دەکرێت ، وەلێ لادانە سێکسییەکان دەبێتە بەشى دووەمیان کەلادانى کۆمەڵگەییەو ، زیانى بۆ هەموو کۆمەڵگە دەبێت و، پێکهاتەى تەواوى کۆمەڵگە دەگرێتەوە ، بەمەش داڕمانى کۆمەڵگە بە دووزنجیرەى لێک ئاڵاودا ڕەت دەبێت ، بە پێچەوانەى لادانى خوودییەوە کە بە دووزنجیرەى تەریبى لادەرو ، کۆمەڵگەیدا ڕەتدەبێت .

- 2 -
خەمۆکى و، ڕەگەزەکانى مرۆڤ
بێگوومان وەک زۆرێک لە جووداییە سروشتییەکانى ڕەگەزەکانى نێرو مێ ، لەخەمۆکیشدا جیاوازییان هەیە ، چ لە ڕووى هۆکارى تووشبوون ، چ لە ڕووى هەوڵدان بۆ چارەسەر کردن ، وەلێ لێرەدا مەبەستمان لەو خەمۆکییەیە کە بەهۆى قەیرەبوونى کچان و، ڕەبەن بوونى کوڕانەوە ، دروست دەبێت ،ئەگەرنا ، هۆکارى دیکەى خەمۆکى (الکئابە ) زۆرەو ، لێرەدا دەرفەتى باسکردنیمان نییەو ، هەڵیدەگرین بۆ کات و،شوێنێکى دیکە.
( ترانس ڕیڵ ) کە دەرونزانى خێزانییە ، دەڵێت : ( ژنان پەى بەوە دەبەن کە گوشارى دەرونى دا ژیان دەگوزەرێنن و، هەوڵى چارەسەر کردنى خۆیان دەدەن ، وەلێ پیاوان بەجۆرێکى دیکە خەمۆکییان دەردەبڕن ) لێرەدا ڕیڵ دەیەوێت پێمان بڵێت ، کە هەردوو ڕەگەز تووشى خەمۆکى دەبن ، وەلێ لە پەنابردنیان بۆ چارەسەرکردنى خۆیدا جیاوازن ، ئەمەش لەوانەیە سروشتى ، یان کۆمەڵگەى بێت ، ( مایکڵ ) ى مامۆستاى دەرونزانى لە زانستگەى ( کلارک) ئەم ڕاستییەمان زیاتر بۆ ڕوون دەکاتەوەو ، لاى وایە ، کە بەشێوەیەکى گشتى ژنان لە پیاوان زیاتر ڕوودەکەنە چارەسەر کردنى نەخۆشى خۆیان و، لە پیاوان زیاتر گرنگى بەو مەسەلەیە دەدەن ، و هەوڵى خۆراگرى دەدەن ، ئەمەش دەمانباتەوە سەر ئەو قسەیەى ( ترانس ) کە زۆر جار لە لێکۆڵینەوەکانیدا دووبارەى دەکاتەوەو ،دەڵێت : ( ژنانى خەمۆک ئارەزووى پشودان و، حەوانەوە دەکەن و، خەمو نیگەرانییەکەیان لەلاى خۆیان دەهێڵنەوە ، لە کاتێکدا کە پیاوان بەو شێوەیە گرفتەکانیان دەرنابڕن و، لەوانە خۆیان لە خێزان و، کەسوکاریان دووربخەنەوەو ، بێ ئارامیشى لەگەڵدایە ، لەکاتێکدا خەمۆکى لە ژناندا حاڵەتى ماتى و، خەمبارى هەیە ) .
- 3 -
خەمۆکى دوواى هاوسەر گرتن
خەمۆکى شتێک نییە تەنها پەیوەندى بە بێئومێدى تاکەوە هەبێت و، کاتێک لە پرۆسەى هاوسەرگرتن سەرکەوت و،نابێت ، یان بەهۆى ئیفلیج بوونى پرۆسەى هاوسەر گرتنەوە بەتەنیاو ، لە بازنەى بەتاڵدا دەخولێتەوە ، هەربۆیە ئەم پەتا کۆمەڵایەتییە لە هەموو ئان و، ساتێکدا مەترسى لێدەکرێت و، هاوسەرەکانیش زۆر جار دەکەونە ئەم گرفتەوە ، هەندێک جار بەهۆى دووانى ناشایستەى نێو هاوسەرەکانەوە دەبێت و،بەنموونە و، بۆ پشت ڕاستکردنەوە باسەکەمان بۆ چوونى دوکتۆر ( ولیام دوهێرتى ) بەرپرس لە بەشى چارەسەرى دەرونى پرۆژەى هاوسەرگرتن لە زانستگە ( زانکۆ )ى (مێتسۆتا ) وەردەگرین ، کە دەڵێت : ( پیاو لە جێگەى ئەوەى بەژنەکەى بڵێ ، نامەوێت و، ڕێگە نادەم کوڕەکەم بەگەڕەکى خوێڕییەکاندا ڕەت ببێ و، پایسکیل لێبخوڕێت ، دەڵێت : مەگەر تۆ شێت بوویت کە ڕێگە دەدەیت ، منڵەکەمان بچێتە ئەو کۆڵانەوە ، دایک بەو قسە ناخۆش و،نابەجێیانە بریندار دەبێت و، دوورنییە کە خەمۆکى ئافرەتەکەى لێبکەوێتەوە ،کە زۆر جار خەمۆکى هۆکارى جیابوونەوەى هاوسەرەکانە ، و ئەم ئاڵۆزییەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆدزینەوەى مێرد لە لە ڕاستییەکان و،تۆمەتبارکردنى دایک و ،دروستنەبوونى هیچ ئاڵوگۆڕێکى فکرى و،بۆ چونەکانیان ،کە (ئەرستۆ ) وتەنى (ئەگەر ئاڵو گۆڕ نەبێت ، ئەوا : ژیانى کۆمەڵایەتى دروست نابێت ) و،لێرەوە دەچینەوە سەر ئەو ڕاستییەى دکتۆر ( ئارسەر ڤنلیر ) ،کەلاى وایە : ( پیاوان بەرلە قسەکردن هەمیشە هەوڵدەدەن بەرنامەى کارێکى تایبەت داڕێژن ،وەلێ ئافرەتان نیگەرانییەکانیان دەردەبڕن و، لەگەڵ هاوڕەگەزەکانیاندا گفتوگۆى چارەسەرکردنى دەکەن )

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان

بۆچوونەکان


« ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌م خۆشم له‌خۆم بێزارم …. چیبکه‌م ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئۆقیانووسێک له‌ تاوان ….. به‌شی پێنجه‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional