ئایار 19, 2009
ده‌روونسازی
زاهیر زانا
ده‌روون كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره و پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌سایه‌تی مرۆڤه و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سروشتی مرۆڤ و سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانی له‌ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا، بایه‌خدانمان به‌م پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌ی كه‌سایه‌تیمان و به‌ره‌و پێشبردن و په‌روه‌رشكردنی رۆڵێكی چالاك و گرنگ و ده‌گێرێت له‌سه‌ر ژیان و بیركردنه‌وه و به‌ره‌وپێش بردن و رزگاربوون له‌كۆمه‌ڵێك گرفت و نه‌هامه‌تی كه‌به‌وه‌لانانی ده‌روون و نادرستی مامه‌ڵه‌مان دێته رێگه‌مان و ژیانمان لاته‌نگ و تاریك و دژوار ده‌كات و پێوه‌ی گیرۆده و ده‌رده‌دار ده‌بین، تا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی له‌گرفتی ده‌روونی و ته‌نگژه و ئاڵۆزیدا ژیان بگوزه‌رێنین، به‌ڵام به‌لاكردنه‌وه‌مان له‌م پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه و دیاریكردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی ده‌روونمان و لابردنی هه‌ر ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رێك كه‌توشی گرفتی ده‌روونیمان ده‌كات هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ده‌رونسازی ده‌نێین و به‌ره‌و خۆشبه‌ختی ده‌ڕۆین و تامی ژیان لامان شیرین ده‌بێت و گرفت و كێشه‌كان له‌به‌رده‌مماندا بچوك و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بێوێنه و نایاب و ناواز و به‌رده‌وام و ده‌گمه‌ن ده‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌روونی ئارام و ساز و ته‌ندروسته به‌راستی پاشایه و گه‌یشتۆته خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان له‌به‌رامبه‌ریدا سه‌ریان نه‌ویكردوه و به‌سه‌ر سه‌ختی و دژوارییه‌كاندا سه‌ركه‌وتووه و گوڵی باخچه‌ی ژیانی له‌به‌رۆكی داوه، بۆ گه‌یشتن به‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه پێویسته دوور بكه‌وینه‌وه له هه‌ر شتێك كه‌نائاسوده‌مان ده‌كات و هه‌ستده‌كه‌ین ده‌روون پێِی نیگه‌ران و ناجێگیر و هه‌راسان ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه سودمه‌ندن بۆ ده‌روونسازی و ئارامی ده‌روونی:
1- روانینت بۆ كێشه و گیر و گرفت و ته‌نانه‌ت بۆ هیوا و ئاوات و خه‌ونه‌كانیشت ده‌بێت به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان بێت و نابێت له سه‌نگ و قورسایی و قه‌باره‌ی خۆیان زیاتر یا كه‌متر بۆیان بڕوانین، چونكه هه‌ردوو باره‌كه به‌ره‌و ناجێگری ده‌روونیمان ده‌بات، به‌ڵكو ده‌بێت بزانین هه‌ر شتێك گرنگی خۆی هه‌یه و هیچ شتێكیش هه‌موو شتێك نیه.
2- دنیای خه‌یاڵی مه‌سازێنه و وامه‌زانه ته‌نها تۆ توشی گیر و گرفت ده‌بیت و كه‌سانی تر له‌ژیانی نمونه‌ییدا ده‌ژین، بزانه هه‌موو كه‌سێك گرفتی توشبووه و رێگه‌ی ئه‌وانه بگره كه‌به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزی ژیریه‌وه به‌ره و خۆشبه‌ختی و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاویان ناوه و ره‌شبینی ناكرێتیان واز لێهێناوه.
3- به‌سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر دڵ ته‌نگ مه‌به بزانه بۆ سه‌ركه‌وتن پێویسته سود له‌توان و لێهاتویی خۆمان وه‌ربگرین نه‌ك شكستی كه‌سانی تر، خاڵی سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتووان ده‌ست نیشان بكه و سود له‌ئه‌زموونیان وه‌ربگره و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆماربكه.
4-به‌شكست تێك مه‌شكێ ئه‌گه‌ر له‌كارێكدا سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا جارێكی تر به‌شێوازێكی تر هه‌وڵی بۆ بده له‌كه‌وتن و شكسته‌كانته‌وه وانه فێربه و بیانكه به ئه‌زموونگه‌ی ژیانت هه‌روه‌ك له‌گریمانه‌كانی NLP دا هاتووه( لیس هناك فشل ولكن هناك تجربه وخیبرات) .
5- رێزی خودی خۆت بگره و بزانه تۆ هه‌ی، تۆ گرنگیت و هه‌روه‌ها رێزی پیشه‌كه‌ی خۆت بزانه هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش ده‌نێیت سوپاسی خودی خۆت بكه و داوای به‌رده‌وامبوون و به‌ره‌و پێشچونی لێبكه و له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا نه‌رم نیان و ته‌بابه.
6- هاوێكانت له‌كه‌سه ده‌روون دروست و شاد و گه‌شبینه‌كان هه‌لبژێره، وه‌ك وتویانه” پێم بڵێ هاورێكه‌ت كێیه پێت ده‌ڵێم تۆ كێیت”.
7- هاوكاری كه‌سانی تر و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌تۆیه ده‌روون ئاسوده ده‌كات و كه‌شێكی ئارامی بۆ ده‌سازێنێت.
8-تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی باری ته‌باو ته‌نروسته بۆ مرۆڤ به‌تایبه‌ت كاتێك مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئازیزانیدا ده‌بێت.
9- خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی و نه‌بوونی رق و كینه به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر ده‌تگه‌یه‌ننه به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه و ده‌روونت ساز و شاد ده‌بێت.
10- كاره‌كانت به‌باشی جێبه‌جێبكه تا ئه‌رك فه‌رمان به‌سه‌رتدا كۆنه‌بێته‌وه و هه‌ست به‌بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازی خۆت بكه‌یت و ده‌روونت ناساز و هه‌راسان بكات.
به‌ئومێدی ده‌رونێكی ساز و ته‌ندرووست و دوور له‌كێشه و گرفتی ده‌روونی و ژیانێكی ئاسوده و ئارام و پڕ به‌خته‌وه‌ری.
zahirzana@yahoo.com
لەهاوپۆلی: نهخۆشییهدهروونیهكان هیچ بۆچوونێک نییە »
« نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و که‌لتوری به‌عه‌یب زانین | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیارده‌ی ترس و که‌سایه‌تی کوردی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
