نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ڕێنمایی بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌

سێبته‌مبه‌ر 13, 2007

bandy.jpg
هەڵسوکەوت کردن لە گەڵ بەندکراودا شارەزایى ولێزانینێکى زۆرو تایبەتى دەوێ،ئەوکەسانەى کە بەندن(بەتایبەتى ئەوانەى کەحوکمى هەتاهەتایى دراون یان حوکمى چەنەها ساڵ دراون)بەشێوەیەکى گشتى تاوانێکى گەورەیان ئەنجامداوە(ئەگەر چەند تاوانێکى گەورەیان ئەنجام نەدابێت!)بۆیە بەندکراون و حوکم دراون بەو چەند ساڵە یان بە شێوەیەکى هەتاهەتایى..
مامەڵەکردنى بەندیخانە هەڵسوکەوتە لەگەڵ ئەو تاوانبارانەدا کەلەوانەیە خۆیان تێکچونى کەسێتیان هەبێت بە تایبەت لەجۆرى دژەکۆمەل یان کەسێتى پارانۆیى ….ئەمە جگە لەوەى کە کەسى بەند کراو خۆى لەناو بەندیخانەدا تووشى چەندەها نەخۆشى دەروونى دەبێت وەک:(خەمۆکى-الکابە-،دڵەڕاوکێ وشپرزەیى ودوودڵیى-القلق- ،ئاڵوودەبوون بە ماددەسڕکەرەکان وبێهۆشکەرەکان-الادمان- وە تێکەڵاوى کردن لەگەڵ کۆمەڵێکى تر لە تاوانبارانى ترى جۆراوجۆردا…)
کەسى بەندکراو هەمیشە (شەووڕۆژ لەبەندیخانەکەدا)لەبیرى ئەوەدایە چۆن لەبەندیخانە هەڵبێت لەدەستى بەندیخانە و ئەوکەسانەى کە سەرپەرشتى بەندیخانەکە دەکەن وخۆى دەربازبکات،ئیتر بەهەرڕێگەو فڕوفێڵێک بووبێت…
بۆ چۆنێتى هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەندکراوێکدا کە نە خۆشى دەروونى هەیە دەبێت ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکەین:
1-هەموو ئەو کەسانەى کە دەڵێن گیروگرفتى دەرونیمان هەیەدەبێت وەک نەخۆشى دەروونى مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت
2-کەسێک کە هەڵس وکەوتى ڕۆژانەى گۆڕڕا (وەک ئەوەى زۆر شەڕەنگێز بوو یان زۆر گۆشەگیر بوو….)با خۆیشى نەڵێت و نکوڵى لەوە بکات کە نەخۆشى دەروونى هەیە، دەبێت وەک نەخۆشى دەروونى ڕەفتارى لەگەڵ بکەین….
3-ئەوانەى کە ئاڵوودە بوون بە ماددە بێ هۆشکەرەکان(بەتایبەتى ئەو دەرمانانەى کە ئاڵودە بوون _ادمان_دروست دەکەن ،دەبێت مامەڵەى تایبەتیان لەگەڵ بکرێت وەک لە خوارەوە باسى دەکەین:
ڕ//تەنها پزیشکى دەروونى بڕیار دەدات چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو کەسەى کە ئاڵودە بووە(مدمن على الادویە)لەسەر هەردەرمانێک کە بۆى کەم بکاتەوە لەچ کاتێکدا ،نەوەک کەسى تر…
ب//کەسى ئاڵوودە(المدمن)نەخۆشە” لەڕووى دەرونیەوە”وە هەندێک جار لێى دەکات بە نەخۆشى لاشەیش ،چونکو ئاڵودەبوون یان :سایکۆلۆجیە بەتەنها ،یان سایکۆلۆجى و فسیۆلۆجیە بەیەکەوە (کەیەکێکیان ئەوى تریان دروست دەکات) ،یان فسیۆلۆجیە..،وەئەو کەسەى بەندکراوە(المسجون) ئەبێت وەک نەخۆشى دەروونى مامەڵەى لەگەڵ بکرێت لەناو بەند یخانەدا لە لایەن پزیشکانەوە بەتایبەتى پزیشکى دەروونى نەک وەک تاوانبار…

ج//دەبێت تەنها پزیشکى دەروونى بڕیار بدات چ دەرمانێک بگۆڕێت (کە بەندکراوەکە ئاڵودەبووە لەسەرى) بەچى یان کەم بکرێتەوە یان زیاد بکرێت یان بەتەواوى بیبڕێت لە کەسەکە ، هەندێک جار لەڕوى بەزەییەوە سەرپەرشتیارانى بەندیخانە یان کارمەندانى بنکەى تەندروستى ناو بەندیخانە دەرمانى قەدەغەکراو دەدەن بەکەسى ئاڵودە بوو بەمەش ئەو خشتەیەى کە پزیشکە دەروونیەکە دایناوە تێک دەچێت و دەشێوێ…

4-بەشێک لە بەند کراوەکان تێکچونى کەسێتیان هەیە (اچگراب الشخێیە) بەتایبەتى لە جۆرى کەسێتى دژەکۆمەڵ(antisocial personality disorder )،کەئەمانە چەندەها تاوانى گەورەیان ئەنجامداوە و زۆربەیان چەندەها جارى تر بەند کراون…ئەم جۆرانە مامەڵەى تایبەتییان دەوێ لەلایەن سەرپەرشتیارانى بەندیخانەکە و کارمەندانى تەندروستیەوە ، چونکە ئەمانە هەمیشە خەریکى ئاژاوە نانەوە و گیروگرفت دروست کردنن بۆ بەندکراوەکانى تر و بۆکارمە ندانى بەندیخانەکە ، بۆیە دەبێت سەرپەرشتیارى بەندیخانەکان پەیڕەوى ئەم خاڵانە بکەن لەهەڵس وکەوت کردنى لەگەڵیان:
ڕ//دیارى کردن و ناسینى زووى ئەوجۆرە کەسانەى کە ئەم جۆرە کەسێتیەیان هەیە..
ب//باشتر وایە لە یەک هۆڵدا نەبن وجیاکردنەوەیان لەیەکتر،چونکە بەیەکەوەبوونى ئەوکەسانە کە کەسێتى دژەکۆمەڵیان هەیە گیروگرفتى زۆر گەورە دروست دەکات و نمونەش هەیە..
ج//دەبێت ناوبەناو پزیشکى دەروونى بیانبینێت وچونکە هەندێکیان سوود لە دەرمانى دەروونى دەبینن (مەبەستمان ئەودەرمانانە نیە کەئاڵوودە بووە لەسەرى)
د//بەهیچ شێوەیەک نابێت خاڵى لاوازى سەرپەرشتیار وکارمەندى تەندروستى بزانن ودەرکەوێت لایان..
ه//هەندێک جار (هەندێکیان ) ڕام دەبن بەوەى شێوەیەک لە سزاى دەروونیان بدەى وەک:جیاکردنەوە(العزل)،جوڵاندنى سۆزى(وەک باسکردنى مناڵەکانى و واى لێ بکەى کە بیر لە داهاتووى بکاتەوە)،دەرمان لێبڕینى،.
و//ئەو جۆرە بەندکراوانەى کە تێکچوونى کەسێتیان هەیە(کەسێتى دژەکۆمەڵ یان کەسێتى پارانۆیى) نا بێت بەهیچ جۆرێک ئامێرى تیژ و کون کەر یان پێ بێت یان لە نزیکیانەوە دابنرێت چونکە یەکسەر بەکارى دەهێنن وکەسى ترى پێ بریندار دەکات ولەوانەیە پێشى بکوژێت (ئەمە ئەگەر خودى خۆیى پێ بریندار نەکات ( deliberate self harm )،بە پێچەوانەى ئەو کەسانە ى کە خەمۆکییان( الکابە) هەیە یان نەخۆشى دەروونى تریان هەیە وخۆیانى پێ دەکوژن ..
د.دانیال سەعدى حامد
پزیشکى دەرونى/نەخۆشخانەى گشتى سلێمانى
danielhamid2003@yahoo.com

لەهاوپۆلی: نه‌خۆشییه‌ده‌روونیه‌كان

بۆچوونەکان


« ده‌ستدرێژی سێکسی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | جوگرافیای ده‌روون »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional