ئاب 13, 2007
{ به‌شی دووه‌م }
گیرۆده‌بوون ( ئاڵووده‌بوون ) – الادمان :
كاتێك ووشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بیستین بێ یه‌ك و دوو حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون به یادماندا گوزه‌ر ده‌كات ، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌ی .. ئه‌و دۆزه‌خه پڕ نه‌هامه‌تیه‌ی كه مرۆڤ ڕاپێچی ده‌یان نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و لادان و تاوان ده‌كات ، بێ به‌رهه‌م و مشه‌خۆر و بێفه‌ڕی ده‌كات بۆ خودی خۆی و ده‌وروبه‌رو نیشتمانه‌كه‌ی ، سات له‌دوای سات له لێواره‌كانی مه‌رگی نزیك ده‌كاته‌وه . به‌شێكی زۆر له ده‌ست درێژیه‌كان به تایبه‌تی ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌كان و كاری به‌دڕه‌وشتی و جۆره‌ها لادان و تاوانی تر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وابه‌سته‌ی گیرۆده‌بوونن .
ده‌شێت مرۆڤ له ژیاندا له‌سه‌ر جۆره‌ها شت گیرۆده ببێت ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا كه‌سانێكی زۆر گیرۆده‌ن له‌سه‌ر قوماركردن .. یاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان .. كۆمپیوته‌ر .. ته‌له‌فیزیۆن .. خواردن .. هه‌ندێك ڕه‌فتاری سێكسی …و هتد . كه ده‌كرێت ئه‌مانه‌ش وه‌ك ڕه‌فتارێكی گیرۆده‌یی لێیان بڕوانرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌وه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه‌یه لێره‌دا ، گیرۆده‌بوونه له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و ده‌رمانانه‌ی كه له‌ڕووی فسیۆلۆژی یان ده‌روونی یان هه‌ردووكیان تاك تووشی چه‌ندین گرفت و په‌شێوی و تێكچوون ده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا ، به‌واتایه‌كی تر وا له‌تاكه‌كه ده‌كات تووشی زیانێكی زۆر ببێت و زیانیشی بۆ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ش ببێت . هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی كه ده‌بنه هۆی گیرۆده‌بوون له‌حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانیاندا گۆڕانی قوڵ دروست ده‌كه‌ن له لایه‌نی ده‌روونی و ژیری و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا . ئه‌م مادانه‌ش ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه كراون وه‌ك حه‌شیش و كۆكایین و هیرۆیین و ئه‌وانی تر ، به‌ڵكو چه‌ندین ماده‌ی تری وه‌ك نیكۆتین و مه‌ی و داووده‌رمانه پزیشكیه‌كانیش هه‌ن كه له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه نه‌كراون و له‌كاتی خراپ به‌كارهێناندا ده‌بنه هۆی گیرۆده بوون ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌مان كاریگه‌ری خراپ و ترسناكی ئه‌و مادانه‌یان هه‌یه كه له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه كراون ، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی به‌بایه‌خه‌وه له مه‌ترسی ئه‌م مادانه ناڕوانن و به هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی نابینن له‌سه‌ر خۆیان . هه‌ربۆیه هه‌ر ماده‌یه‌ك تێكه‌ڵ به زینده پرۆسه سروشتیه‌كانی جه‌سته ببێت و گۆڕان له باری هه‌ستونه‌ست و مه‌زاژ و ئیدراكدا بكات ئه‌وا به ماده‌ی هۆكار بۆ گیرۆده‌بوون داده‌نرێت .
زانایان و پسپۆران و ڕێكخراوه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مه‌ڕ دانانی پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیارده‌ی گیرۆده بوون گه‌لێك تاووتوێیان كردووه ، بیروڕای جیاواز سه‌باره‌ت به چوارچێوه و نیشانه‌كانی گیرۆده‌بوون هاتوونه‌ته گۆڕێ ، ته‌نانه‌ت بۆ خودی زاراوه‌كه‌ش چه‌ندین جار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه . له‌و زاراوانه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌یه به‌كارهێنراوه : گیرۆده‌بوون ، ڕاهاتن ، پشت پێبه‌ستن ، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان ، خراپ به‌كارهێنانی ماده‌كان ، گرفتی ده‌رمان به‌كارهێن ،…. هتد .
بۆ ئه‌وه‌ی بوارمان بۆ بڕه‌خسێت كه ئه‌م دیارده‌یه به خوێنه‌ران بناسێنین ، ئه‌وا خۆمان له پێناسه جۆراوجۆره‌كان به‌دوور ده‌گرین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین دیارده‌ی گیرۆده‌بوون له‌شێوه گشتیه‌كه‌یدا بخه‌ینه ڕوو كه ده‌رئه‌نجامی زۆربه‌ی پێناسه‌كانه.
گیرۆده‌بوون بارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی یان هه‌ردووكیانه له‌ئه‌نجامی وابه‌سته‌بوونێكی سه‌پێنراوانه‌ی كه‌سێك به‌ده‌رمانێك یان ماده‌یه‌كه‌وه په‌یدا ده‌بێت ، تیایدا داواكاری و پێویستی بۆ په‌نا بردن بۆ ئه‌م مادانه هه‌میشه نوێ ده‌بێته‌وه له پێناوی ده‌ستبه‌ربوونی بارێكی مه‌زاژی یان بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له هه‌ست كردن به بێزاری و نائارامی .
مه‌به‌ست له باره جه‌سته‌ییه‌كه ، پشت پێبه‌ستنی فسیۆلۆژیانه‌یه به ماده‌كه ، واته هه‌ركاتێك بڕی ئه‌و ماده‌یه له جه‌سته‌دا كه‌می كرد ، یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی یان به‌یه‌كجاری ده‌ستی لێهه‌ڵگیرا ئه‌وا كه‌سه گیرۆده بووه‌كه دووچاری چه‌ندین په‌شێوی و تێكچوونی جه‌سته‌ییانه ده‌بێت ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به كشانه‌وه ناسراوه له‌بواری گیرۆده‌بووندا ، له نیشانه‌كانی كشانه‌وه : بێخه‌وی ، لاواز بوونی ته‌واو ، ئازاری جه‌سته ، سه‌ر ئێشه ، زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ ، زیادبوونی هه‌ستكردن به خه‌مۆكێ ، سك چوون ، كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌هیه ، زیادبوونی ده‌ردراوی لوت ، زیاد ده‌ردانی فرمێسكی چاوان ، زیادبوونی له‌رزینی چوارپه‌ل و مێرووله كردنیان ، گێژ بوون ، ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر . ماوه‌ی ئه‌م نیشانانه به‌نده له‌سه‌ر: كه‌سێتی تاكه گیرۆده بووه‌كه ، جۆری ماده‌ی به‌كارهاتوو ، ماوه‌ی گیرۆده‌بوونه‌كه ، بڕی به‌كارهێنراو له ماده‌كه . هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه له باری كشانه‌وه‌دا زۆر جار كه‌سی گیرۆده‌بوو ترس دایده‌گرێت و به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی خۆی . له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا جۆرێك له گونجاندنی خانه‌یی له جه‌سته‌ی كه‌سی گیرۆده‌بوودا ده‌خوڵقێت كه تیایدا پێویستی به‌كارهێنانی بڕی زیاتر له‌و ماده‌یه پێویست ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌مان كاریگه‌ری پێشووی هه‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته كه به‌بڕێكی كه‌متر له‌و ماده‌یه هه‌یبووه له پێشتردا. بۆ نموونه كه‌سێك ئه‌گه‌ر بۆ خوڵقاندنی بارێكی مه‌زاژی دیاریكراو ، یه‌ك گرام له ماده‌یه‌كی پێویست بووبێت ، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌مان كه‌س پێویستی به دوو یان سێ گرام ده‌بێت له‌هه‌مان ماده بۆ خوڵقاندنی هه‌مان باری مه‌زاژی كه پێشتر به یه‌ك گرام بۆی خوڵقاوه . هه‌روه‌ها نموونه‌ی جگه‌ره‌كێشێك كه له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند جگه‌ره‌یه‌ك به‌س بووبێت بۆی له‌ڕۆژێكدا ، به‌ڵام له ئه‌نجامی زۆر كێشان و تێكه‌ڵ بوونی نیكۆتین به خوێن و زینده پرۆسه‌كانی جه‌سته ، ئه‌وا پێویستی كێشانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌جگه‌ره سه‌رهه‌ڵئه‌دات كه ڕه‌نگه دوو تا سێ پاكه‌ت جگه‌ره ئینجا بتوانێت هه‌مان كاریگه‌ری ئه‌و چه‌ند جگه‌ره‌یه‌ی هه‌بێت بۆ كه‌سه‌كه كه پێشتر له‌سه‌ری ڕاهاتووه بیكێشێت ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به به‌رگه‌گرتن ناسراوه له بواری ئه‌و مادانه‌ی گیرۆده‌بوون دروست ئه‌كه‌ن .
مه‌به‌ست له باره ده‌روونیه‌كه‌ش ، پشت پێبه‌ستنی ده‌روونیانه‌یه به ماده‌كه ، كه بریتیه له ئاره‌زوویه‌كی زۆر بۆ به‌كاربردنی ماده‌یه‌ك به‌جۆرێك كه كه‌سه‌كه ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه‌یدا ، هه‌ر كاتێكیش كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستی له ماده‌كه هه‌ڵگرت یان به‌یه‌كجاری ئه‌وا تووشی هه‌ستێكی پڕ بێزاری و نائارامی و دڵته‌نگی ده‌بێت . شایانی ئاماژه بۆ كردنه كه هه‌ندێك ماده هه‌ن ته‌نها له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه گیرۆده‌بوون دروست ئه‌كه‌ن وه‌ك حه‌شیش و قات و ماده وڕێنه به‌خشه‌كان ( LSD ) .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌سێك گه‌یشتۆته قۆناغی گیرۆده‌بوون چه‌ند نیشانده‌رێك هه‌یه كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن له‌وانه : كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ماده‌كه به درێژایی رۆژ ، بێ توانایی له كه‌مكردنه‌وه یان له ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی ته‌واو له ماده‌كه ، سه‌رنه‌كه‌وتن له هه‌وڵدانه فره‌باركراوه‌كاندا بۆ ده‌ست لێهه‌ڵگرتنێكی كاتی یاخود بۆ ڕاگرتنی بڕی ماده‌ی به‌كارهێنراو له ئاستێكدا، به‌رده‌وامی له به‌كارهێنانی ماده‌كه وێڕای زانیاری كه‌سه‌كه به‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌م به‌رده‌وامیه ده‌بێته هۆی چه‌ندین گیروگرفتی ترسناك له ته‌ندروستیدا ، كه‌سه‌كه ناتوانێت به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت به‌بێ په‌نا بردنێكی ناچاریانه بۆ ماده‌كه ، ده‌ركه‌وتنی باری به‌رگه گرتن ، ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كشانه‌وه ، ناوبه‌ناو سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك نیشانه‌ی وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه‌ی كاتی یان تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕه ماده‌یه‌ی كه‌سه‌كه له‌سه‌ری ڕاهاتووه ئه‌مانه‌ش له‌ئه‌نجامی توشبوون به ژه‌هراوی بوون له ماده‌كه‌وه په‌یدا ده‌بێت . ئه‌و نیشانده‌رانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا ده‌بێت لانیكه‌م مانگێك دیاری بدات ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك ماده‌ی وه‌ك ئه‌فیون و لێوه‌رگیراوه‌كانی بۆی هه‌یه له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو هه‌فته له به‌كارهێنانی به‌به‌رده‌وامی ، حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون دروست بكات . وێڕای ئه‌مانه‌ش له بواری كار‌و فه‌رمان و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا بوونی چه‌ندین نیشانه‌ی ڕه‌فتاری ده‌بنه نیشانده‌ر بۆ گیرۆده‌بوون كه ئه‌مانه‌ن : كه‌م بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی ، نه‌توانین به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه گرنگه‌كانی ، ڕه‌فتاری هه‌ره‌مه‌كیانه‌و نابه‌رپرسیارانه ، ده‌ربڕینی ئاره‌زووه سێكسی یان شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته ، ڕه‌فتاری تاوانكاری یان دژ به‌كۆمه‌ڵ وه‌ك ده‌ستدرێژی و شه‌ڕ كردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌ژێر كاریگه‌ری ماده‌كه‌دا یاخود دزی كردن له‌پێناوی دابینكردنی ماده‌كه‌دا ، زیاد بوونی ئاماده نه‌بوون له قوتابخانه یان زانكۆ و یان شوێنی كار یان فه‌رمانگه ، سست بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی له خوێندن و كار‌و پیشه‌دا.
تێكڕا ئه‌م نیشانده‌رو نیشانانه بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاكانی چوونه ناو جیهانه به‌د و پڕ مه‌ترسیه‌كه‌ی گیرۆده‌بوونه به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌نا ئه‌م مادانه كاریگه‌ری و زیانی گه‌لێك زۆر و ترسناكیان هه‌یه كه له‌جێی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ئه‌ده‌ین .
له‌ڕاستیدا گیرۆده‌بوون هاوواتای به‌ندایه‌تیه واته كه‌سی گیرۆده‌بوو ده‌بێته به‌نده‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی گیرۆده‌ی بووه .
ئه‌و مادانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی گیرۆده‌بوون گه‌لێك زۆرن كه له‌وانه‌یه چه‌ند جۆرێكی زۆر كه‌م له‌ڕێگای بیستن یان خوێندنه‌وه یان به‌كارهێنانه‌وه به ئێمه ئاشنا بێت ، هه‌ندێك له‌م مادانه له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیدا به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام ده‌رچوون له ڕێنماییه‌كانی پزیشك یاخود به‌كارهێنانیان به‌بێ سه‌ردانی پزیشك و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن ( ته‌نها له‌ڕێگای بیستن و كارتێكردن له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه ) ده‌بێته مایه‌ی گیرۆده‌بوون ، هه‌ندێك ماده‌ی تریش هه‌یه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه كراون و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زیاتر ناسراوترن وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فیونه‌كان ، هه‌ندێكی جۆری تر هه‌یه له‌م مادانه كه به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌لێك زۆر بڵاوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه‌كراو نین وه‌ك نیكۆتین و ئه‌لكهول و كافیین . ئه‌گه‌رچی جیاوازی له كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م مادانه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و دره‌نگ و زوویی بۆ توشبوون به حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون هه‌یه ، به‌ڵام دواجار به‌هۆی به‌كارهێنانیانه‌وه مرۆڤه‌كان ڕه‌وانه‌ی یه‌ك دۆزه‌خی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش به‌ندایه‌تیه بۆ ماده به‌كارهێنراوه‌كه .
به‌رله‌وه‌ی جۆره‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بخه‌ینه ڕوو ، تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ر سێ ماده‌ی ( نیكۆتین و ئه‌لكهول و كافیین ) ، كه هه‌رسێكیان له لیستی ماده چالاك به‌خشه‌كانه و ده‌بنه هۆی گیرۆده‌بوون .
نیكۆتین :
ڕوه‌كی توتن دیرۆكێكی كۆنی هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده ، له كۆمه‌ڵگه جیاجیاكاندا به‌چه‌ندین شێوه به‌كارهێنراوه كه كێشانی له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه سه‌ره‌كیترینیانه ، هه‌روه‌ها له‌بواری چاره‌سه‌ری پزیشكی و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیه‌كان و بۆ چێژ لێوه‌رگرتن به‌كارهێنراوه . سه‌ره‌كیترین ماده‌ی توتن نیكۆتینه، ناونانی ئه‌م ماده‌یه‌ش به‌م ناوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( نیكۆت ) كه باڵوێزی فه‌ره‌نسا بووه له پورتوگال له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا ، له‌و ده‌مه‌دا توتن دێته ناو هه‌ردوو وڵاتی پورتوگال و ئیسپانیاوه ، ( نیكۆت ) ی باڵوێز باس له چاكی و كه‌ڵكه‌كانی توتن ئه‌كات و زۆر به‌شان و باڵی ئه‌م ڕوه‌كه‌دا هه‌ڵئه‌دات ، ئیدی له‌وده‌مه‌وه ئه‌م ناوه به‌سه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌دا دابڕا .
دوكه‌ڵی جگه‌ره تێكه‌ڵێكی ئاڵۆزه له چه‌ندین ماده‌ی كیمیایی كه ژماره‌یان له سه‌د ئاوێته‌ی كیمیایی زیاتره ، ماده‌ی وه‌های تیایه كه ڕه‌قه وه‌ك نیكۆتین ، گازیشی تیایه وه‌ك یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن . ته‌نها له یه‌ك جگه‌ره‌دا نزیكه‌ی ( 2-1 ) ملیگرام نیكۆتینی تیایه ، نیكۆتین ماده‌یه‌كه كاریگه‌ری به‌هێز و ژه‌هراوی هه‌یه . ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش به‌نده له‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندێتی جگه‌ره كێشان و ئه‌و جێگایه‌ی لێی ده‌كێشرێت و باری ته‌ندروستی كه‌سه‌كه به گشتی و باری ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی .
وێڕای نیكۆتین ، دوكه‌ڵی جگه‌ره چه‌ند ماده‌یه‌كی زیان به‌خشی تریش له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك قه‌تران و یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌ری زیان به‌خشی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته . Your browser may not support display of this image.
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی نیكۆتین ( جگه‌ره كێشان ) :
١- كاریگه‌ریه‌كانی گیرۆده‌بوون به نیكۆتین :
به‌هۆی كه‌م و زیاد بوونی ڕێژه‌ی نیكۆتین له خوێندا له جگه‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ جگه‌ره‌یه‌كی تر یان له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ، خانه‌كانی مێشك كاریان تێده‌كرێت به‌مه‌ش كه‌سی جگه‌ره كێش نائارام و په‌شێو ده‌بێت ، توانای خاوبوونه‌وه‌ی نابێت ، به‌سه‌ختی ئه‌توانێت ته‌ركیز بكات ، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی ژانه سه‌ر و زوو هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون ، ئه‌م باره‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی گیروگرفت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له كاركردندا بێت یاخود له چوارچێوه‌ی خێزاندا ، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاریگه‌ری نیكۆتینه‌وه باری خه‌وتنی كه‌سی جگه‌ره‌كێش هه‌میشه ناڕێك و به‌كێشه ده‌بێت وه‌ك خه‌و زڕان و ناوبه‌ناو به‌ئاگا هاتنه‌وه له‌خه‌ودا كه تیایدا كه‌سی جگه‌ره كێش كاتێك له‌خه‌و به‌ئاگا دێته‌وه یه‌كسه‌ر جگه‌ره ده‌كێشێت ئه‌وجا ده‌خه‌وێته‌وه ، هه‌ندێك جار به‌هۆی تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و زۆر كۆكینه‌وه كه‌سه‌كه ناوبه‌ناو به‌ئاگا دێته‌وه ، ئه‌م تێكچوونه‌ی باری خه‌ویش ده‌بێته هۆی زیاد بوونی په‌شێوی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون و داچوون له ڕه‌فتاردا و لاواز بوونی ته‌ركیز . هه‌روه‌ها گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیش هه‌ركاتێك كه‌سی جگه‌ره‌كێش تووشی ژه‌هراوی بوونی هێواش ببێت به‌هۆیه‌وه ئه‌وا كه‌سه‌كه تووشی خه‌مۆكێ و لاواز بوونی یاد و له‌بیرچوونه‌وه و … هتد ده‌بێت . ئه‌مانه وێڕای چه‌ندین ماده‌ی ئه‌ندامی تر كه ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه . به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان به‌تایبه‌تی له باری گیرۆده‌بووندا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو :
تێكچوونه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ، زامی دوانزه گرێ ، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری ، كرژ بوونی خوێنبه‌ره‌كان ، ئه‌گه‌ری سنگه كوژه و جه‌ڵته‌ی مێشك ، شێر په‌نجه ، كه‌مكردنه‌وه‌ی وزه‌ی سێكسی ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن له باری دووگیانی‌دا ئه‌وا كۆرپه‌كانیان كاتێك له‌دایك ده‌بن كێشیان كه‌متر و له‌ڕووی ژیری و جه‌سته‌ییشه‌وه چوستیان كه‌متر ده‌بێت له چاو مناڵانی ئاسایی‌دا .
٢- كاریگه‌ریه‌كانی كشانه‌وه له نیكۆتین :
باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه جگه‌ره ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ره و ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوون ئه‌و نیشانه جه‌سته‌یی و ده‌روونیانه‌یه له كه‌سی جگه‌ره‌كێش ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی وازهێنانی له جگه‌ره‌كێشان ، ئه‌و نیشانانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی كه‌م بوونه‌وه و لێبڕانی نیكۆتین له خانه‌كانی مێشك و جه‌سته‌وه په‌یدا ده‌بێت ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ی خوێنی كه‌سه‌كه ، ئه‌مه‌ش كتومت گیرۆده‌بونه . ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه وایكردووه كه ڕێژه‌ی ده‌رچوون له‌و ئه‌زموونه سه‌خته ( واز هێنان له جگه‌ره ) له‌نێو جگه‌ره‌كێشه‌كاندا له ( 12٪ ) تێپه‌ڕ نه‌كات ، هه‌ندێك له‌وانه‌ی وازیش ده‌هێنن پاش ماوه‌یه‌ك یان ساڵانێك دووباره ده‌بنه‌وه هاوڕێی گیانی به گیانی ئه‌م ماده ترسناكه .
كاتێك كه‌سی جگه‌ره كێش پاكه‌ته جگه‌ره‌كه‌ی فڕێ ئه‌دات و بڕیاری واز هێنان ئه‌دات ئه‌وا نیشانه‌كانی كشانه‌وه له ماده‌ی نیكۆتین له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاژێردا سه‌رهه‌ڵئه‌دات ، له‌و نیشانانه‌ش : نائارامی ، دڵه‌ڕاوكێ ، تووڕه‌بوون ، زوو هه‌ڵچوون ، په‌شێوی ، خه‌و بردنه‌وه ، تێكچوونی خه‌و ، هه‌ست به ته‌نگی كردن له سنگ و هه‌ناسه‌داندا ، سه‌رئێشه ، وێڕای هه‌موو ئه‌م نیشانانه‌ش ئاره‌زوویه‌كی به‌تین بۆ جگه‌ره كێشان هاوه‌ڵی كه‌سه‌كه ده‌كات بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و نیشانه بێزاركه‌رانه‌ی ده‌ركه‌وتوون له جه‌سته و ده‌روونیدا . ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خۆی به ده‌سته‌وه نه‌دات هه‌تا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ئه‌وا ئه‌و نیشانانه نامێنن و كه‌سه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م قۆناغه دژواره ده‌بڕێت و به‌مه‌ش هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر ( ثۆماس كوبه‌ر _ توێژه‌ر له كاروباری گیرۆده‌بوون به جگه‌ره‌كێشان له زانكۆی كه‌نته‌كی له ئه‌مه‌ریكا ) ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی گیرۆده‌یه به نیكۆتین و وازی لێده‌هێنێت ، چه‌ند ساڵێك ده‌خاته‌وه سه‌ر ته‌مه‌نی خۆی . ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه زۆر هه‌ستی به تێكچوون و په‌شێوی كرد ده‌توانێت سه‌ردانی پزیشك بكات و به‌یارمه‌تی ده‌رمانی پێویست ئه‌م نیشانانه تێپه‌ڕێنێ . هه‌ندێك جار كه‌سی جگه‌ره‌كێش وه‌ها ڕاهاتووه كه كێشانی جگه‌ره بۆی بۆته نه‌ریتێك یان خوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه وابه‌سته‌ی ئه‌م ماده‌یه بووه ، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ قاوه و چا خواردنه‌وه‌دا و له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوه‌ڵاندا و شێوازی گرتنی جگه‌ره له ده‌ستدا و كێشانی و چۆنێتی ده‌رهێنانی جگه‌ره له پاكه‌تدا و هه‌ڵگرتنی پاكه‌ت و ئاگره‌كه‌ی و … هتد ، تێكڕا ئه‌م كرده‌وه و جوڵانه ده‌بنه به‌شێك له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی كه‌سه‌كه و ئه‌و هه‌سته وه‌همیه‌ی لا دروست ده‌بێت كه جگه‌ره كێشان ئارامی و توانای هه‌ڵكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كانیدا پێده‌به‌خشێت .
له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا گه‌لێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان وه‌ك گرفتێك له دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌ڕوانن به‌تایبه‌تی كه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌یه‌كی هێجگار به‌رز له هه‌رزه‌كاران ( خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ ) جگه‌ره ده‌كێشن ، وێڕای زۆری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه په‌یدا ده‌بن و خه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان . هه‌ربۆیه له‌م وڵاتانه‌دا چه‌ندین پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته دانراوه و كاری پێده‌كه‌ن ، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردن یان سنووردار كردنی پڕوپاگه‌نده بۆ جگه‌ره ، گران كردنی نرخی جگه‌ره له بازاڕه‌كاندا ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای زیادكردنی باجی سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره ( بۆ نموونه نرخی پاكه‌تێك جگه‌ره كه حه‌ڤده جگه‌ره‌ی تیایه له ئه‌ڵمانیا چوار ئۆیرۆیه، به‌هه‌مان شێوه له چه‌ند وڵاتێكی تریشدا نرخی جگه‌ره به‌رزه به تایبه‌تی له به‌ریتانیا ) ، قه‌ده‌غه كردنی كێشانی جگه‌ره له شوێنه گشتیه‌كاندا وه‌ك فه‌رمانگا و چێشتخانه و قاوه‌خانه و ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بازاڕ و گوزه‌ره داخراوه‌كاندا ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوه له چه‌ند وڵاتێكدا چه‌ند ساڵێكه یان له‌م دواییانه‌دا كه‌وتۆته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه وه‌ك سوید ، ئیتاڵیا ، ئیرله‌ندا ، فه‌ره‌نسا . به‌ڵام هێشتا له ئه‌ڵمانیا له چێشتخانه و قاوه‌خانه و فارگۆنی تایبه‌ت له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا جگه‌ره ده‌كێشرێت . سه‌باره‌ت به هه‌رزه‌كارانیش به‌فه‌رمی فرۆشتنی جگه‌ره به ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ساڵ قه‌ده‌غه‌یه ، ئه‌گه‌رچی له ئه‌ڵمانیا تا كۆتایی ساڵی ( 2006 ) ده‌زگای تایبه‌ت به جگه‌ره له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا هه‌بوو كه به تێكردنی چوار ئۆیرۆ پاكه‌تی ویستراو ده‌هاته ده‌ره‌وه ، به‌ڵام بۆ به‌رگرتن له هه‌رزه‌كاران له‌سه‌ره‌تای ساڵی ( 2007 ) ه‌وه گۆڕانكاریان له‌م ده‌زگایانه‌دا كرد به‌وه‌ی وێڕای پاره‌كه ، به‌كارهێنانی كارتی بانك یان مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كرێته ده‌زگاكه‌وه بۆئه‌وه‌ی پاكه‌ت بدات ، كه ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێك بوو له‌به‌رده‌م هه‌رزه‌كاران ئه‌گه‌رچی گرفته‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ناكات وه‌ك پێویست .
خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان ( مه‌ی ) :
له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تیدا له‌دێر زه‌مانه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له خه‌ڵكی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ، به‌كارهێنه‌رانیشی له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا زۆر زیادی كردووه ، له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا به ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێت كه بۆته به‌شێك له كولتوری ئه‌م وڵاتانه ، ته‌نانه‌ت هه‌رزه‌كاران و لاوانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی هێجگار به‌رز په‌نای بۆ ده‌به‌ن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی یاساییه‌وه بۆ ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵیش قه‌ده‌غه‌یه . له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌هۆی ئایینه‌وه به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی مه‌ی ڕێگه پێنه‌دراوه ، ئه‌وا به‌هۆی ئاسانی دروست كردنی مه‌ی له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه ، كه‌سانێكی زۆر خۆیان له ماڵه‌كانیاندا جۆره‌ها مه‌ی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یخۆنه‌وه ، یاخود به‌نهێنی بازرگانی به خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كانه‌وه ده‌كرێت و له بازاڕه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت .
خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان له‌و مادانه‌ن كه گیرۆده‌بوون دروست ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی كاته‌وه مرۆڤ دره‌نگتر گیرۆده ده‌بێت به مه‌ی له‌چاو ماده هۆشبه‌ره‌كانی تردا . ده‌شێت كه‌سێك به‌سنورداری مه‌ی به‌كاربهێنێت به درێژایی ژیانی به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته باری گیرۆده‌بوونه‌وه . هه‌ربۆیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره له‌نێوان به‌كارهێنانێكی ئاساییانه و نائاساییانه بۆ خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان توێژه‌ره‌وه‌كان له‌م بواره‌دا ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و پێناسه‌ی جیاجیا بۆ كه‌سی گیرۆده‌بوو به ئه‌لكهول ( ئه‌لكهولیست ) كراوه . بۆ نموونه توێژه‌ر ( دیفز 1974 ) ده‌ڵێت ئه‌لكهولی بریتیه له نۆشینی ئه‌لكهول به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان ناوبه‌ناو كه ده‌بێته هۆی پشتپێبه‌ستن و زیان ) . له پێناسه‌یه‌كی تردا هاتووه كه ده‌ڵێت ( ئه‌لكهولیست به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه مه‌ی زۆر ده‌خواته‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌ك زیان به ته‌ندروستی جه‌سته ، یان به ئه‌ركه كه‌سێتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ، بگات). هه‌ندێكی تر له توێژه‌ران ده‌ڵێن ( ئه‌لكهولیست ئه‌و كه‌سه‌یه كه له یه‌ك ڕۆژدا ئه‌وه‌نده مه‌ی بخواته‌وه كه بڕی 120 گرام له ئه‌لكهولی ڕه‌های تێدابێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه كه له (cc 375 ) ئه‌و خواردنه‌وه‌یانه‌دا ده‌بێت كه ڕێژه‌ی (40٪) یان ئه‌لكهوله وه‌ك عه‌ره‌ق و ویسكی و هاوشێوه‌كانیان ، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕه له یه‌ك لیتر شه‌رابدا هه‌یه كه له‌پێكهاته‌یدا ئه‌لكهول به ڕێژه‌ی (16٪) به‌شدار بێت ، یاخود ئه‌م بڕه له (3) بیره‌دا هه‌یه كه ڕێژه‌ی ئه‌لكهول تیایدا (5٪) بێت ) . له‌ئه‌نجامی تاوتوێكردنی زیاتری ئه‌م دیارده‌یه‌وه شاره‌زایان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زاراوه‌یه‌كی نوێیان به‌كارهێنا كه ناویان لێنا ( پشتبه‌ستن به ئه‌لكهول ADS ) بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سێ نیشانه‌یان دیاری كردووه :
١- خواردنه‌وه‌ی زۆر .
٢- بوونی گیروگرفتی خێزانی یان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر .
٣- ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی به‌رگه‌گرتن و كشانه‌وه .
بوونی ئه‌م سێ نیشانه‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ دیاریكردنی باری گیرۆده‌بوون به خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان . ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆكردنه ئه‌لكهوله‌كان له‌و ماده هۆشبه‌رانه‌یه كه له‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌روونی و فسیۆلۆژیه‌وه گیرۆده‌بوون دروست ده‌كات .
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه ئه‌لكهولیست سه‌ره‌تا وه‌كو كه‌سانی ئاسایی تر ده‌ست به مه‌ی نۆشین ده‌كه‌ن به‌ڵام له زۆر باردا له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن ، پاشان بڕی خواردنه‌وه‌كه زیاد ده‌كه‌ن و زۆرتر دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ماوه‌ی درێژ تر ده‌مێننه‌وه به دیار خواردنه‌وه‌وه ، هه‌تا وایان لێدێت خواردنه‌وه ده‌كه‌نه ئامڕازێك بۆ به‌رهه‌ڵستی كردنی چه‌ند بارێكی مه‌زاژی وه‌ك بێزاری و دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگی ، به‌هۆی ئه‌م زۆر په‌نا بردنه بۆ خواردنه‌وه‌یه‌وه كێشه و گرفتی تریان بۆ زیاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزان و شوێنی كار و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیاندا به‌گشتی ، ئه‌مه وێڕای كێشه‌ی ئابووری كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ، ده‌رئه‌نجام ئه‌م كه‌سانه له‌ناخیاندا دووچاری هه‌ستكردن به گوناه ده‌بن ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات بارگرانتر بن له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه بۆیه زیاتر په‌نا بۆ خواردنه‌وه ده‌به‌ن . به‌مه‌ش نیشانه‌كانی به‌رگه‌گرتنیان تیا ده‌رده‌كه‌وێت ، واته ماوه دوای ماوه بڕه‌كه زیاد ده‌كه‌ن بۆ خوڵقاندنی ئه‌و باره مه‌زاژیه‌ی تێی ده‌كه‌ون . هه‌ندێك جار ده‌بیستین له زمانی كه‌سانێكه‌وه كه جاران به دوو بیره مه‌ست بووه به‌ڵام ئێستا به شه‌ش یان حه‌وت بیره ده‌كه‌وێته باری مه‌ستیه‌وه ، ئه‌مه نیشانه‌ی به‌رگه‌گرتنه .
گرفتی گیرۆده‌بوون به مه‌ی یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كانی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگه‌كان ، به‌تایبه‌تی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا . ئه‌و هۆكارانه‌ی له پشت دروست بوونی ئه‌م گرفته‌وه‌یه ( واته بۆ گه‌یشتنی تاك به قۆناغی گیرۆده‌بوون ) به كورتی ئه‌مانه‌ن :
١- هۆكاره‌كانی ده‌وروبه‌ر : ئاسان ده‌ستكه‌وتنی ئه‌لكهول و هه‌رزانی نرخ و لێبوورده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌لكهول ، وابه‌سته‌بوونی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول به زۆرێك له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ، كه‌مبوونه‌وه و لێكترازانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، زۆربوونی فشاره ده‌روونیه‌كان ، هاوڕێ و ده‌وروبه‌ری یارمه‌تیده‌ر و … هتد .
٢- هۆكاره پێكهاته‌ییه‌كانی تاك : هه‌ندێك له توێژه‌ره‌وه‌كان وای بۆ ده‌چن كه پێكهاته‌ی بایۆلۆژی یاخود بۆماوه‌یی به‌شداریه‌كی كاریگه‌ری هه‌یه له كارلێكردنی نێوان ماده‌ی ئه‌لكهول و پێكهاته‌ی بایۆلۆژیانه‌ی كه‌سه‌كه‌دا كه وایلێده‌كات تووشی گیرۆده‌بوونی بكات . هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن فاكته‌ری كه‌سێتی تاكه‌كه‌ش ڕۆڵ ده‌بینێت له‌م بواره‌دا . بۆ نموونه ئاكامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریان خستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئاڕاسته‌ی گیرۆده‌بوون به ئه‌لكهولدا ده‌ڕۆن له قۆناغه‌كانی مناڵی و هه‌رزه‌كاریاندا: باوه‌ڕی زۆریان به خۆیان هه‌بووه ، چالاك بوون ، توندوتیژ بوون ، له‌گه‌ڵ دایكیاندا به سۆز نه‌بوون ، پیاوێكی نموونه‌یی له ژیانیانیاندا نه‌بووه ، كێشه‌و گرفتی زۆریان له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیاندا هه‌بووه . هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی تر وای بۆ چوون كه بوونی په‌شێویه سۆزداریه ده‌روونیه‌كان و ئاره‌زووه هونه‌ریه‌كان و لادانه سێكسیه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن له پاڵپێوه‌نانی تاك به ئاڕاسته‌ی گیرۆده‌بوون به ئه‌لكهوله‌كان .
٣- خه‌سڵه‌ته‌كانی ماده‌ی ئه‌لكهول خۆی : ئه‌مه‌ش له دوو ڕێگاوه به‌شداری ده‌كات له درووست بوونی ئه‌م گرفته‌دا . یه‌كه‌م : ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌م ماده‌یه له مه‌زاژی به‌كارهێنه‌رانیدا ده‌یخوڵقێنێت كه وایان لێده‌كات له‌ڕووی ده‌روونی وجه‌سته‌ییه‌وه پشتی پێببه‌ستن . دووه‌م : كاریگه‌ری ئه‌م ماده‌یه له‌سه‌ر خانه و ناوه‌نده ده‌ماره‌كانی مێشك كه ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوون .
له‌باری گیرۆده‌بووندا كشانه‌وه له ئه‌لكهول هاوشێوه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی تر گه‌لێك گرفتی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆ كه‌سه گیرۆده‌بووه‌كه پێشدێت وه‌ك خه‌مۆكێ ، تێكچوونی خه‌و ، وڕێنه‌ی بیستن ، له‌رزین ، عه‌ره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر ، په‌شێوی له بیركردنه‌وه‌دا ، نائارامی و … هتد . بۆیه زۆر جار ئه‌لكهولیست دوای واز هێنانی ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی و له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بمێنێته‌وه هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی . ئه‌مانه وێڕای چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌یی له جگه‌ر و گه‌ده و ڕیخۆڵه و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ی گیرۆده‌بوودا په‌یدا ده‌بێت به‌هۆی ئه‌لكهوله‌وه .
به‌شێك له تاوانه‌كان و ده‌ستدرێژیه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا وابه‌سته‌ن به ئه‌لكهوله‌وه ، هه‌روه‌ها لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل به‌سه‌رخۆشی گه‌لێك ڕووداوی دلته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه ، بۆ نموونه ئاماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت (40٪) ی ڕووداوه‌كانی ئۆتۆمۆبیل به‌هۆی ماده ئه‌لكهوله‌كانه‌وه ڕووده‌دات ساڵانه له‌و وڵاته‌دا، كه‌ژماره‌ی قوربانیه‌كان ده‌گه‌نه 5 هه‌زار كه‌س كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكهول له‌كاتی لێخوڕیندا ده‌بنه قوربانی . له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا یاسا سزای داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌لكهولیان خواردۆته‌وه و ئۆتۆمۆبیل لێده‌خوڕن ، بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌رشه‌قامه گشتیه‌كاندا ناوبه‌ناو كۆنترۆڵی شۆفێره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته . له ئه‌مه‌ریكادا ڕێگه به لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل نادرێت ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه له (100 ملگ/ لیتر) زیاتری خواردبێته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه ته‌مه‌نی له 21 ساڵ كه‌متر بێت ئه‌وا تووشی سزای به‌ند كردن ده‌بێت ( هه‌روه‌ك ئه‌م سزایه‌یان به‌سه‌ر كچه‌كه‌ی جۆرج بوش‌دا سه‌پاند له ماوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی باوكی‌دا ) .
٣- كافیین :
ئه‌م ماده‌یه له ماده چالاك به‌خش ووریاكه‌ره‌وه‌كانه بۆ جه‌سته به‌گشتی و كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌تایبه‌تی . ئه‌م ماده‌یه له زۆر به‌روبوومی سروشتی‌دا هه‌یه وه‌ك چا ، قاوه ، كۆلا ، كاكاو ، هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك پیشه‌سازی وه‌ك شۆكۆلاته و هه‌ندێك ده‌رمانی به‌كارهاتوو بۆ سه‌رئێشه و هه‌ندێك ماده‌ی چالاك به‌خشدا به‌كار ده‌هێنرێت . به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه له ڕۆژگارێكی وه‌ك ئێستادا زۆر زیادی كردووه و بۆته به‌شێك له كولتوری زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه جیاواز له ماده‌كانی تر مناڵان و هه‌رزه‌كاران و گه‌وره و پیر ، له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه ، به‌كاری ده‌هێنن . ئه‌گه‌رچی له ڕای گشتی زۆربه‌ی خه‌ڵكیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مادانه زۆر بلاوه و كۆمه‌ڵگه‌كان به گشتی به‌كاری ده‌هێنن هیچ زیانێكیان نیه ، به‌ڵام واقیعی پزیشكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه و ئه‌م ماده‌یه به‌یه‌كێك له‌و مادانه داده‌نێت كه گیرۆده‌بوون ده‌خوڵقێنێت . له‌ڕوانگه‌ی توێژه‌ره‌وانه‌وه خواردنی (250 ملگم) له كافیین هیچ زیانێكی نیه ئه‌م بڕه كافیینه‌ش له نزیكه‌ی چوار كوپ قاوه یان چا یان كۆلادا هه‌یه . به‌ڵام به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی زیاتر له‌م هه‌نده به‌كارده‌هێنن كه ده‌گاته (500 ملگم) یان زیاتر . تێبینیه كلینیكی و تاقیگه‌ییه‌كانش ده‌ریان خستووه كه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئاسایی به‌كارهێنان و نائاسایێتیدا بریتیه له بڕی ( 600-500 ملگم ) له ڕۆژێكدا ، واته هه‌تا ئه‌و هه‌نده ئاساییه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هه‌نده نائاسایی ده‌بێت و به‌كارهێنه‌ریش تووشی ژه‌هراوی بوونی كافیینی ده‌بێت . نیشانه‌كانی كارتێكردن به كافیین له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی له بڕی ماده به‌كارهاتووه‌كه‌دا به‌ته‌نها ، به‌ڵكو به‌پێی هه‌ستیاری كه‌سه‌كه‌ش بۆ ئه‌م ماده‌یه . له نیشانه‌كانی كارتێكردن به كافیین : زۆر میز كردن ، ناجێگیری ، له‌رزین ، زۆر چالاك بوون ، هه‌ڵچوون ، زۆر هه‌ستیار بوون ، گوێ زرنگانه‌وه ، بریسكانه‌وه‌ی چاو . به‌هۆی ئه‌م نیشانانه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی تر سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن وه‌ك : هه‌ستكردن به ماندوێتی، سه‌رئێشه ، زوو تووڕه‌بوون ، سك چوون ، ئازاری ناو سك ، خه‌و زڕان به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای خه‌ودا ، بێبه‌ش بوون له خه‌وی قووڵ .
له‌به‌رئه‌وه‌ی كافیین له‌و مادانه‌یه گیرۆده‌بوون دروست ئه‌كات هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاهاتبێت له‌سه‌ری و به‌زۆری ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه‌ی به‌كارهێنا بێت وه‌ك قاوه یان چا ، ئه‌وا له‌كاتی وازهێناندا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵئه‌دات وه‌ك : كرژبوونی ماسولكه‌كان ، خه‌واڵوویی ، سستی ، گێژ بوون ، هاتنه خواره‌وه‌ی ئاو به لوتدا ، نه‌مانی ئاره‌زووی كاركردن ، تووڕه‌بوون ، هه‌ڵچوون ، هه‌ستكردن به دڵته‌نگی .
هه‌رچه‌نده ئه‌م ماده‌یه نابێته هۆی مردن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بڕی زۆر به‌كاربهێنرێت (10-8 گرام ) له‌ڕۆژێكدا كه له ( 100-75 ) كوپ قاوه‌دا هه‌یه ئه‌م هه‌نده ، ئه‌وا كه‌سه‌كه ده‌مرێت .
لەهاوپۆلی: مادە هۆشبەرەکان
« هەرزەکارى | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌لکهول »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

ده‌ست خۆشیت لێئه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و به‌که‌ڵکه ..هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم .