ئه‌پریل 15, 2008
ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت
له‌نێوان گرفتى ده‌روونى وکێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى دا
نووسینی :
هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجى
بێگومان ژماره‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ڕۆژ له دوواى ڕۆژ ڕووله‌زیادبوون ده‌کات و،ژماره‌ى وڵاتانى به‌شدار بووش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و،واى لێهاتووه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئینته‌رنێت بۆته به‌شێک له پێکهاته‌ى هه‌ر ماڵێک و،له‌م باره‌شدا وه‌ک هه‌ر داهێنراوێکى تر لایه‌نى باش و،لایه‌نى خراپى ده‌بێت و،باشییه‌که‌ى به‌گوێره‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى به‌کارهێنه‌ر و که‌لتور و وڵاتى به‌کارهێنه‌ر دیاریی ده‌کرێت،خراپییهکهشى به‌هه‌مان شێوه.به‌ڵام خراپییه‌ک له‌هه‌ردوو جۆرى به‌کارهێنه‌ردا دروست ده‌بێت،چ له به‌کارهێنه‌رى ڕۆشنبیر وپه‌روه‌رده‌ى که‌لتورى کراوهوپێشکهوتوودا بێت، یان له به‌کارهێنه‌رى ناڕۆشنبیر و په‌روه‌رده‌ى که‌لتوری داخراو دوواکهتوودا،ئهوخراپییهیش به (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت،ادمان الانترنیت) ناسراوه.
به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌کانى (کیمبرلى یونج) ى مامۆستاى زانکۆ له (بووارى ده‌رونى) ى زانستگهى (بیتسبرج) ى (برادفۆرد) له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتووه که (6%) ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت تووشى (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت) هاتوون.
بێگوومان بۆ پێناسه‌کردنى (ئالووده بوون به ئینته‌رنێت) بۆچونى زۆر جیاواز هه‌یه له‌نێوان زانایان دا ،وه‌لێ زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک و ته‌بان که ئالووده‌بوو ڕۆژ به‌ڕۆژ ماوه‌ى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت زیاد ده‌کات ،به جۆرێک که ئالووده‌بوومان هه‌یه زیاتر له 36 کاتژمێر ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنێت ،ئالووده بووه‌کانیش وه‌ک ئالووده‌بووانى ماده بێهۆشکه‌ره‌کان جیاوازن و له پله‌ى نایه‌کسان دان،و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌گوێره‌ى سه‌رئه‌نجامى زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌و به‌شانه‌ى که به‌کارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئالووده ده‌که‌ن ،ئه‌م بووارانهى لاى خواره‌وه‌ن که به کورتى باسیان ده‌که‌ین و،ده‌توانین بڵێن هه‌مان ئه‌و بوارانه به‌شێکى به‌کارهێنه‌رى کوردیشیان تووشى ئالووده بوون،یان نیمچه ئالووده بوون کردووه،ئه‌و بوارانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. ژووره‌کانى چاتChat Rooms: مه‌به‌ست له گفتوگۆى نێوان که‌سه‌کانى به‌شدار بووى تۆڕه‌کانى ئینته‌رنێته له ژووره جیاواز و ماڵپه‌ڕه جیاوازه‌کانى چاتینگ دا،جا بۆ مه‌به‌ستى په‌یداکردنى هاوڕێى نوێ بێت،یان بۆ کات به‌ڕێکردن و گاڵته‌و خۆشى بێت،ئه‌م خاڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌ر بڵاو له‌ناو به‌کارهێنه‌رى کورد دا به‌دى ده‌کرێت و،له ڕاستى دا جێگه‌ى مه‌ترسى و مایه‌ى نیگه‌رانى یه،ئه‌گه‌ر زیاده ڕه‌وى تێدابکرێت .که بێگومان زیادهڕهوییهکى زۆرى تێدا ده‌کرێت و به‌کارهێنه‌رمان هه‌یه جگه‌له‌م به‌شه‌ى ئینته‌رنێت سود له هیچ به‌شێکى دیکه وه‌رناگرێت و،زیاتر له (5 )کاتژمێریش به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌و بێمهودا چات ده‌کات.که‌ئه‌مه‌ش مێشک ماندوو ده‌کات وله‌زۆر ئه‌رک و فرمانى پێویستى ڕۆژانه‌ش دوورى ده‌خاته‌وه‌و،کاتێکى زۆریشى لێبهفیڕۆ ده‌چێت.
2. ماڵپه‌ڕه سێکسییه‌کانSexual Websites:ئه‌م ماڵپه‌ڕانه وێنه‌ى زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشى سێکسی و،پۆرنۆگرافى بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و،واله گه‌نجه تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان ده‌که‌ن ئالووده‌ى بن و،زوو زوو سه‌ردانى بکه‌ن و،له‌نێوان خۆیان دا ناونیشانى ماڵپهڕهسێکسییهکان و به‌سته‌ره نوێکان ده‌گۆڕنه‌وه‌و،بۆ یه‌کترى باسده‌که‌ن و،به‌دیارییه‌وه خووهنهێنى (ده‌ستپه‌ڕ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و،ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ ڕێکبکه‌وێت هه‌وڵى ئه‌نجامدانى سێکسى ته‌واویش ده‌ده‌ن،یان لانى که‌م به‌هۆیه‌وه فێرى ئهوجۆرانهى سێکس ده‌بن کهگرفتیان بۆ دروست ناکات و به‌بێترس ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه‌کو: (سێکسى مێ له‌گه‌ڵ مێ،سێکسی نێر له‌گه‌ڵ مێ له‌ڕێگه‌ى کۆمه‌وه،سێکسی نێر و نێر)بێگومان ئه‌م خاڵه‌شیان له‌نێو به‌کارهێنه‌رانى تازه‌پێگه‌یشتووى کوران و کچانى کورد دا تاڕاده‌یه‌ک،ئه‌گه‌ر چى که‌میش بێت،به‌دى ده‌کرێت.
3. یارى ئینته‌رنێتىInternet Game،له‌نێو ئه‌و مناڵه کوردانه‌ى له‌خوار (12) ساڵییه‌وه‌ن و ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن،شتێکى به‌رچاوه‌و،هاتاوه‌کو ئه‌وکاته‌ى له‌بارى ئاساى ده‌رده‌چێت،واته (1-2) کاتژێر له‌ڕۆژێک دا ،هیچ گرفتێکى نییه، به‌ڵام له‌وه زیاتر گرفتى جه‌سته‌ى و ده‌روونى و،کار و فرمانى ڕۆژانهشى لێده‌که‌وێته‌وه.
4. گفت‌و وگۆ و ڕه‌خنه‌ى نێو یانه‌و کۆمه‌ڵه‌کانClubs.
5. کرده‌یی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
ئالووده‌بووانى ئینته‌رنێت به‌وه ده‌ناسرێن،که په‌یوه‌ندییه‌کى سۆزدارى توند و به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت و،هاوڕێ ئینتهرنێتییهکانیان دا و،ده‌یکه‌نه هۆکارێک بۆ هه‌ڵاتن و ڕاکردن له واقیعى ژیان و پڕکردنه‌وه‌ى که‌م و کوڕییه ده‌رونییه‌کان و،به‌گوێره‌ى زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کانى سه‌ر ئالووده بووان ده‌رکه‌وتووه،که زۆربه‌ى مرۆڤه خه‌مۆکه‌کان و، Bipolar Disorder که‌سایه‌تى یه قهلهقهکان توشى ده‌بن ،یان ئه‌و مرۆڤانه‌ى گومانیان له‌تواناى خۆیان هه‌یه که سه‌رکه‌وتووبن له زۆرینه‌ى بواره‌کانى ژیان دا.
نیشانه‌کانى ئالووده‌بوون
به‌گوێره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌گونجێت مرۆڤى ئالووده بوو توشى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ببێت وگرفتى بۆ دروست ببێت بۆ کاروباره‌کانى ژیانى،چونکه یه‌کێک له هۆکاره‌کانى ئالووده بوون به ئینته‌رنێت به‌هۆى ماوه‌ى زۆر ى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت،بۆ هه‌ڵاتن له گرفته تایبه‌تییه‌کانى سودى لێوه‌رده‌گرێت و له ئه‌نجامیشدا ڕووبه‌ڕووى جۆره‌ها گرفتى نوێ ده‌بێته‌وه ،که به‌گوێره‌ى سروشتى مرۆڤ کێشه‌کان ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن :
1. کێشه ته‌ندروستییه‌کان: ئالووده‌بوو له خه‌وتن و له پشودان دوور دهکهوێًتهوه،به‌هۆى ورده ورده زیادکردنى کاتى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت،که ئه‌مه‌ش واده‌کات کاته‌کانى شه‌و بۆ خه‌وتن و پشودان که‌مببنه‌وه،به‌جۆرێک هه‌یانه شه‌وانه نانوون،مه‌گه‌ر یه‌ک کاتژمێرنهبێت،هه‌تاوه‌کو کاتى کارکردن یان ده‌وامه‌که‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رده‌وام ده‌بن و،ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات له‌کاره‌کانیان و ده‌وامیان دا ته‌مبه‌ڵ و وه‌ڕس بن ونه‌توانن به باشى کاره‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن،ئه‌مه جگه‌له‌وه ى سیسته‌مى به‌رگریشیان لاواز ده‌بێت به‌جۆرێک کهبهئاسانى تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و،به‌هۆى دانیشتنیان بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌به‌رامبه‌ر ئینته‌رنێت دا ،مێشک و چاویان ماندوو ده‌بێت و،وایان لێدێت زیاتر ئاماده‌بن بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشى :Carpal Turrnel Syndrome .
2. کێشه‌ى خێزانى: لانى که‌م ئالووده‌بووان توشى گرفتى نه‌بوونى کات ده‌بن لهنێوخێزانهکانیان دا و،فه‌رامۆشکردنى ئه‌رکى خێزانى و،ناوماڵیش کێشه‌ى دیکه‌ى ده‌بێت و،زۆرجاریش په‌یوه‌ندى نێوان کچ و کوڕه‌کان زیاد ده‌کات بۆ په‌یوه‌ندى سێکسی و،یه‌کتر بینین و،ئه‌مه‌ش به‌خیانه‌تى هاوسه‌رى ناوزه‌د ده‌بێت بۆ خاوه‌ن هاوسه‌ره‌کان و،ڕه‌نگه گرفتى جیابوونه‌وه‌ى لێبکه‌وێته‌وه.
3. کێشه‌ى ئه‌کادیمى: له‌زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان دا ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ،بۆ کار و پیشه‌که‌یان ئینته‌رنێت به‌کارناهێنن،بۆ نموونه لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى USA Today ى ساڵى 1997 ئه‌م ڕاستییه دووپات ده‌کاته‌وه ،که به‌گوێره‌ى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و،به بۆچوونى زۆربه‌ى مامۆستایانى به‌شدار بوو،مناڵان وتازهپێگهیشتوان و به‌شێکى گه‌نجانى به‌کارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ندى به گفتوگۆChat و ماڵپهڕهسێکسییهکانSex Websites خه‌ریکن وبه‌شه‌کانى دیکه‌ى ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن،نیوو ئه‌وه‌نده به‌کارهێنانى ئینته‌رنێتیان په‌یوه‌ندى به ڕاپۆرتى زانستى و لێکۆڵینه‌وه ى ئه‌کادیمى و پرۆگرامى خوێندنه‌که‌یانه‌وه نییه.
4. کێشه‌کانى بووارى کارکردن: به‌هۆى بوونى ئینته‌رنێت له شوێن کارى زۆربه‌ى کارکه‌ران دا،هه‌ندێک کارى کرێکاره‌کان له‌ده‌ست ده‌چێت و،ئه‌گه‌ر ئه‌م کرێکارانه له ئالوودهبووانبن ئه‌وا گرفته‌کان زیاتر ده‌بن.
5. لادان له داب و نه‌ریت و که‌لتوور:به‌هۆى بینینى زۆر و به‌رده‌وامى ماڵپه‌ڕه سێکسی و پۆرنۆگرافى و،ڕیکلامى جلوبه‌رگ و،مه‌ینۆشى و،فاڵ و،قومار و،به‌شداربوون له ژووره جنێو ئامێزه‌کانى ده‌نگ و ڕه‌نگ و زۆرشتى دیکه،ده‌بێته هۆى دوورکه‌وتنه‌وه له که‌لتور و داب و نه‌ریت و،خوگرى و ئه‌نجامدانى هه‌ندێک کرده‌وه‌و کار که‌له‌گه‌ڵ کلتورى کوردی‌دا نه‌گونجێت.
چاره‌سه‌ر کردن
به‌بۆچوونى (پرۆفیسۆر دکتۆر یونغ) ى پسپۆڕ و شاره‌زاى بواره‌که ،ده‌بێت که‌سی ئالووده بوو به ئینته‌رنێت هه‌وڵبدات ده‌ست به‌سه‌ر کاته‌کانى خۆیدا بگرێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌توندى ئالووده بوو بوو ئه‌وا ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر کاته‌کانى خۆیدا بگرێت ، بۆیه پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى بۆ جێبه‌جێبکرێت:
1. کارى پێچه‌وانه‌یی: ئالووده بوو به‌لاى خه‌ودا ناچێت و،خه‌وناچێته چاوانى،بۆیه پێویسته کارى پێچه‌وانه‌ى بۆ بکرێت و،بگێڕدرێته‌وه بۆ بارى ئاسایی ژیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌وى لێبکه‌وێت ،وه بۆ هه‌موو گرفته‌کانى دیکه‌ش به‌هه‌مان شێوه .
2. ڕێگرى ده‌ره‌کى : مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که سوود له ڕێگره ده‌ره‌کییه‌کان وه‌ربگیرێت بۆ وازهێنانى وه‌ک قه‌ده‌غه‌کردنى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت له کاتى ئێش و کاردا وئامابوونى له‌کاتى خۆیدا بۆ سه‌ر ئیش و کار و ده‌وامه‌که‌ى.
3. دیارى کردنى کاتى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت : داوا له ئالووده‌بوو بکرێت که کاتى به‌کارهێنانى ئێنته‌رنێت ڕێکبخات و،که‌مى بکاته‌وه،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک دا چل (40) سه‌عات ئینته‌رنێتى به‌کارهێنابێت،هه‌نووکه که‌مى بکاته‌وه بۆ بیست (20) کاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ک دا و،پاش چه‌ند هه‌فه‌ته‌یه‌ک کهمتریشى بکاته‌وه.
4. به‌کارنه‌هێنانى ژووره‌کانى چات: هه‌ندێک له توشبوان ونهخۆشانى ئالووده‌بوو په‌یوه‌ست نابن به‌کات و،ماوه‌ى به‌کارهێنانه‌وه ،به‌ڵکو په‌یوه‌ند ده‌بن بهخهڵکانى به‌رامبه‌ره‌وه‌و،تائه‌وان له‌سه‌ر هێڵبن ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت و،به‌مه‌ش به‌رده‌وام چات ده‌کات چونکه زۆر که‌م ده‌گونجێت ژووره‌کانى چات چۆڵببن،بۆیه پێویسته ڕێگرى له توشبوان بکرێت له به‌رکارهێنانى ژووره‌کانى چات،یان لانى که‌م کاتى چاتکردنیان بۆ دیارى بکرێت.
5. ئاماده‌کردنى کارتێکى گووشار له‌پێناو هێنانه‌وه هۆشى نه‌خۆش: پێویسته داوا له‌نه‌خۆش بکه‌ین پێنج کێشه‌ى گه‌وره‌ى خۆى بنووسێت له‌سه‌ر هۆکارى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت،که‌واى لێکردووه ئالوودهببێت،هه‌تاوه‌کو چاره‌سه‌رکردنیان ئاسان بێت و،دکتۆر ى ده‌روونى یان چاره‌ساز و درونناس ئه‌و پێنج کێشه‌یه وه‌کو کارتێکى گوشار به‌کاربهێنێت بۆ بههۆشهێنانهوهى نه‌خۆش.
6. دووباره کاته‌کانى دابه‌شبکرێته‌وه: داوا له ئالووده‌بوو بکرێت به‌گوێره‌ى کار و چالاکییه‌کانى پێشترى کاته‌کانى دابه‌ش بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده تێبگات و بزانێت که‌چى له‌ده‌ست داوه به‌هۆى ئالووده‌بوونه‌وه.
7. چاره‌سه‌رى خێزانى: پێویسته له‌بارى ئالووده‌بوون دا هه‌موو خێزانى ئالووده‌بووه‌که گرنگى به که‌سه ئالووده بووه‌که بده‌ن و،هه‌وڵبده‌ن هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن که بۆته‌هۆى ئه‌م گرفت و نه‌خۆشییه.
ڕه‌نگه له ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا ئالووده‌بوومان نه‌بێت،به‌ڵام نیمچه ئالووده‌بوومان زۆره‌و،ئه‌مانه‌ش به‌ره‌و ئالووده‌بوون ده‌ڕۆن،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بێڕهچاو کردنى کات ،گفتوگۆى ئینته‌رنێتى و ماڵپهڕهسێکسییهکان به‌کارده‌هێنن،که‌ئه‌مه‌ش له ئاینده‌دا مه‌ترسى گه‌وره دروست ده‌کات بۆ سه‌ر تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى کوردیش،ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌نووکه گرفتى کۆمه‌ڵایه‌تى زۆریان دروست کردووه،وه‌کو بڵاوبوونه‌وه‌ى سێکسى نادروست و،زۆرشتى دیکه‌ش وه‌کو له خاڵه‌کاندا به‌کورتى ئاماژه‌مان پێدان.
ئه‌گه‌رچى ناکرێت لا له‌لایه‌نه خراپه‌کانى ئینته‌رنێت و هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیاکان نه‌که‌ینه‌وه،وهلێً نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت که فێربوونى ئینته‌رنێت و به‌کارهێنان و شاره‌زابوون تێیدا پێویستییه‌کى هه‌نووکه‌ى ژیانه و،کارئاسانى زۆرمان بۆده‌کات و،ڕێگه‌ى دوورمان بۆنزیک ده‌کاته‌وه،و سه‌چاوه‌ى سه‌رجه‌م لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینهکانمانه،به‌م نووسینه‌ى بهردهستیشتهوه، که‌واته سوودى زۆر زۆر زیاتره له زیانه‌کانى ، بۆیه پێویسته هه‌میشه ئه‌و ڕاستییه‌مان له پێش چاوبێت،نه‌ک به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ،یان بابه‌تێکى هاوشێوه،یان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌و کتێب له‌م باره‌یه‌وه،ببینه ڕێگر له‌به‌رده‌م مناڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان و گه‌نجان دا،به‌ڵکو پێویسته ئاگاداریان بین و نه‌هێڵین به خراپ سود له‌م ته‌کنه‌لۆژیا گرنگ و پڕبایه‌خه وه‌ربگرن و،کات و سه‌رمایه‌و ته‌ندروستى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
Ø ادمان باللانترنت.
Ø New Psychiatric Disease
Ø Other Source
Ø www.fosta.net
Ø www.elaph.com
لەهاوپۆلی: مادە هۆشبەرەکان
« ترس و توندوتیژی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خوان 1 ده‌قێک وشکتر له‌گه‌ڵای پاییز له‌پێناو ته‌ڕی گه‌ڵای به‌هاردا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
