ئاب 6, 2007
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقه‌وه ناوبه‌ناو له میدیاكانی كوردستانه‌وه هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به‌بڕ و جۆری جیاواز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت ، وێڕای ئه‌مه‌ش ناوبه‌ناو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌رچاو و گوێمان ده‌كه‌وێت . گومان له‌وه‌شدا نیه به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش نه پیروپه‌ككه‌وته‌كان و نه مناڵانن ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م مادانه ده‌به‌ن لاوانن كه هه‌وێن و داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكاری و بنیاتنان و پێشه‌وه‌چوونێكن .
ئه‌م هه‌واڵانه خۆی له خۆیدا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ناكرێت به‌لاوه‌كیانه لێی بڕوانین ، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ( به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا ) ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت ده‌كاته بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ژیری كه خراپترینیان نه‌خۆشی ئایدزه ، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها تاوانی وه‌ك دزی و كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی ، هه‌روه‌ها به فیڕۆچوونی توانا‌و به‌هره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی ئه‌م مادانه و ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر خێزان و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا دروستی ئه‌كه‌ن ، وێڕای ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌فیڕۆچوون و دۆشینی ئابووری وڵاته ، له‌لایه‌ك ئه‌م مادانه خۆشبه‌ختانه له كوردستان به‌رهه‌م نایه‌ن بۆیه هێنانه‌ناوه‌وه‌ی بۆ ناو كوردستان تێچوونێكی زۆری له ڕووی ئابووریه‌وه ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه ئه‌م مادانه له‌ڕووی نرخه‌وه گرانبه‌هان ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پرۆسه‌ی نه‌هێشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه و چاره‌سه‌ركردنی گیرۆده‌بووان به‌م مادانه بارگرانیه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر حكومه‌تی كوردستان ، بۆیه هه‌روه‌ك وتراوه خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن ، به‌رله‌وه‌ی ئه‌م په‌تا ترسناكه ته‌شه‌نه بكات له‌ناوماندا با زه‌مینه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی لێ تێك بده‌ین ، به پلانی گونجاو و زانستیانه به‌ڕوویدا بوه‌ستینه‌وه ، چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م ئافاته هۆشیار بكه‌ینه‌وه ، پێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌یی خۆیان هه‌بێت له‌م بواره‌دا ، ڕۆشنبیران و پسپۆران قسه‌ی جدی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مه‌ترسیانه ، حكومه‌ت پلانی تۆكمه‌تر و گونجاوتری هه‌بێت له‌م بواره‌دا . ده‌بێت له‌وه دڵنیا بین كه ئه‌گه‌ر له وڵاتانی ئه‌وروپادا وه‌ك دیارده‌یه‌كی كولتوری له‌م مادانه بڕوانن ئه‌وا لای ئێمه‌ی كورد ده‌بێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی سیاسی لێی بڕوانین كه ئامانجی دوژمنكارانه‌ی له پشته‌وه‌یه ، بۆیه له جێی خۆیدایه كه له‌بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا به ئه‌نفالی سپی ناوزه‌د كراوه ، ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌سانی چاوچنۆك و هه‌لپه‌رستیش به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی گیرفانیان له‌سه‌ر حسابی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان ڕه‌نگه تێكه‌ڵ به‌م پرۆسه نا مرۆڤانه‌یه ببن و بكه‌ونه بازرگانی كردن به‌م مادانه‌وه .
شایانی ئاماژه بۆكردنه كه ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی كوردستان به‌نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان جێ ده‌ستیان دیاره‌و چالاكن له‌م بواره‌دا ، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه دڵنیا بین كه ئه‌و بڕانه‌ی ده‌هێنرێت یان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت زۆر زیاتره له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت . ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕه مادانه‌ی له جیهاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت ده‌كاته ( 20٪ – 30 ٪ ) ی كۆی ئه‌و بڕه‌ی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت . له وڵاتانی ئه‌وروپاش وێڕای ئه‌و هه‌موو توانا و شاره‌زایی و ئیمكاناتانه‌ی بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس فه‌راهه‌م كراوه و وێڕای ئه‌و هه‌موو ڕێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازرگانانی ئه‌م مادانه هه‌ر دزه ده‌كه‌نه ناو بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاوه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و له دیرۆكی دوور‌و نزیكماندا پێشینه‌ی نه‌بووه ، بۆ ئاشنا بوونی خوێنه‌رانی به‌ڕێز به مێژوو و سروشت و جۆر و زیانه‌كانی ئه‌م مادانه و باری گیرۆده بوون ( الادمان ) و چۆنێتی ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م مادانه ، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانم له زنجیره وتارێكدا تیشكێك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌م مادانه كه پوخته‌ی ئه‌و كۆڕه‌یه كه كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردی له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا بۆیان ساز كردم له یادی نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا .
مێژووی ماده هۆشبه‌ره‌كان :
مرۆڤ هه‌ر له چاخه هه‌ره كۆنه‌كانه‌وه هه‌میشه وێڵ بووه به‌دوای كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازاره جه‌سته‌ییه‌كانی و ڕه‌واندنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م و په‌ژاره‌كانی ، یاخود له ڕێوڕه‌سم و سروته ئایینیه‌كاندا هه‌وڵی داوه گۆڕانكاری له هۆشیدا بكات . بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه كه‌وتۆته پشكنینی ژینگه‌كه‌ی و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی له ده‌وروبه‌ریدا هه‌بووه ، له‌ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ست بووبێت یان به ڕێكه‌وت بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له‌سروشتدا چه‌ندین جۆر له ڕووه‌ك و گژوگیا هه‌یه كه گۆڕان له جه‌سته یان له مه‌زاژ و باری ده‌روونی یان ژیریدا ده‌كه‌ن .
هه‌ربۆیه له كه‌له‌پوری شارستانیه‌ته كۆنه‌كاندا زۆر به‌ڵگه هه‌یه كه ئاماژه بۆ بوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن له‌و سه‌رده‌مه كۆنانه‌دا ، جا چ له‌شێوه‌ی ئه‌و نه‌خش و نیگارانه‌دا بن كه له‌سه‌ر دیواری په‌رستگا و گۆڕستانه‌كاندا نه‌خشاندوویانه ( وه‌ك ئه‌وه‌ی له گریكه‌كانه‌وه جێماوه) ، یان له‌سه‌ر تابلۆ و كاره ده‌ستیه‌كانیان ( وه‌ك ئه‌وه‌ی له سۆمه‌ریه‌كانه‌وه جێماوه ) ، یاخود له ڕێگای نوسین و ده‌ستنوس و كتێبه‌وه ( بۆ نموونه میسریه كۆنه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڵای هه‌ندێك ڕووه‌كی وه‌ك زه‌ل نوسراویان هه‌بووه كه ئاماژه بۆ بوون و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان كراوه تیایاندا ) ، یاخود له شێوه‌ی ئه‌فسانه‌دا كه ده‌ماوده‌م گواستراوه‌ته‌وه له نێوان نه‌وه‌كاندا ، بۆ نموونه هیندۆسه‌كان باوه‌ڕیان وابووه كه خواوه‌ند ” شیفا ” ڕووه‌كی قه‌نه‌بی بۆ هێناون . خێڵه‌كانی ئیندیزیش ئه‌فسانه‌یه‌كیان له‌ناودا بڵاوبووه كه ده‌ڵێت ئافره‌تێك له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری مرۆڤه‌كان كه‌م بكاته‌وه وخه‌وی شیرینیان پێببه‌خشێت ، به سایه‌ی هێزی خواوه‌نده‌وه ئه‌م ئافره‌ته بووه به دره‌ختی كۆكا ، مه‌به‌ست له‌و ڕووه‌كه بووه كه ماده‌ی كۆكایینی لێ وه‌رگیراوه .
گریكه‌كانیش نیگاری ڕووه‌كی خه‌شخاشیان(ئه‌فیون) له‌سه‌ر دیواری په‌رستگاو گۆڕستانه‌كاندا نه‌خشاندووه و هێمای ئه‌م نیگارانه به پێی ئه‌و خواوه‌نده‌ی له نیگاره‌كه‌دا ئه‌م ڕووه‌كه‌ی له‌ده‌ست بووه جیاوازی هه‌بووه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه به‌ده‌ستی خواوه‌ند ( هیرا ) وه بووبێت له نیگاره‌كه‌دا ئه‌وا هێما بووه بۆ دایكێتی ، لای خواوه‌ند ( دیمیته‌ر ) هێما بووه بۆ به‌پیتی زه‌وی ، لای خواوه‌ند (بلۆتۆ) ش هێما بووه بۆ مردن یان خه‌وی ئه‌به‌دی .
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی ته‌كنۆلۆژیا و زانسته‌كان به‌تایبه‌تی زانستی پزیشكی و ده‌رمانسازی و له‌ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌كان ، به ئاوێته كردنی ئاماده‌كراوه كیمیاییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر له ڕووه‌كه سروشتیه‌كان توانرا جۆره‌ها ماده و ده‌رمان به‌رهه‌م بهێنرێت كه كۆمپانیاكان و پزیشكه‌كان له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كاندا به‌كاریان ده‌برد ، به‌ڵام له‌پاشاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك جۆری ئه‌م ده‌رمانانه جگه له به‌جێهێشتنی كاریگه‌ری و ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌روون و باری ژیری ، نه‌خۆشه‌كانیش دووچاری ڕاهاتن و به‌رده‌وام به‌كارهێنان ده‌كات و ده‌یانگه‌یه‌نێته قۆناغی گیرۆده‌بوونه‌وه به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م مه‌ترسیانه داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان و ڕێكخراو و حكومه‌ته‌كان ناچاربوون بكه‌ونه‌خۆ و به‌ر به‌دروستكردن و به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ماده و ده‌رمانانه‌دا بگرن قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن و سزای توندیش بسه‌پێنن به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران و بازرگانانی ئه‌م مادانه‌دا . له‌م بواره‌شدا هه‌ماهه‌نگی نێو ده‌وڵه‌تی چه‌ند جارێك هاتۆته ئاراوه و له چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م مادانه به فه‌رمی قه‌ده‌غه كراون و خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه . نموونه‌ی ئه‌م مادانه‌ش مۆرفین ، هیرۆیین ، كۆكایین ، كۆدایین و… هتد . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌هه‌ندێك وڵات‌دا كارخانه و جێگای مۆڵه‌ت پێنه‌دراو دروست بوون كه به ( ڕه‌ش ) ئه‌م مادانه به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یانخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه ، بۆ نموونه شاری پیشاوه‌ری پاكستانی و ناوچه سنووریه‌كانی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان بوونه‌ته گرنگترین ناوچه‌ی گۆڕینی ئه‌فیون بۆ هیرۆیین .
له‌پاش ئه‌م قۆناغه و له‌دوا چاره‌كی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا و له‌ئه‌نجامی زیاتر پێشكه‌وتنی زانست و پیشه‌سازیه‌وه ، دروست كردنی هه‌ندێك ماده و داووده‌رمان پێینایه قۆناغێكی نوێوه ئه‌ویش به‌دروست كردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان كه پێكهاته‌كانیان ته‌نها ماده‌ی كیمیایی بووه و به‌هیچ جۆرێك ڕووه‌كه سروشتیه‌كان به‌شدار نه‌بوون له پێكهاته‌یاندا ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مادانه‌ش بۆ بواری پزیشكی و له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیریه‌كاندا به‌كارهاتووه و به‌كارده‌برێت به‌ڵام له تووشكردنی به‌كاربه‌ر‌انیدا به گیرۆده بوون هه‌مان ڕۆڵی ماده هۆشبه‌ره‌كانی پێشوویان هه‌یه نموونه‌ی ئه‌م مادانه‌ش : خه‌و به‌خشه‌كان (المنومات) ، هێور به‌خشه‌كان ( المهدئات ) ، چالاك به‌خشه‌كان ( المنشطات ) و … هتد .
لێره‌دا به‌كورتی مێژووی هه‌ندێك ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌خه‌ینه ڕوو كه زۆر ناسراو و به‌ربڵاون له جیهاندا :
١- ئه‌لكهوله‌كان :
مه‌ی كۆنترین ماده‌ی هۆشبه‌ره كه مرۆڤ به‌كاری هێناوه و په‌نای بۆ بردووه ، گوشراوه‌ی هه‌ندێك به‌رووبومی كشتوكاڵی وه‌ك دانه‌وێڵه و جۆره‌ها میوه به ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆی كارێكی ئاسان بووه بۆ مرۆڤه‌كان هه‌ر بۆیه له‌پێش هه‌موو ماده هۆشبه‌ره‌كانی تردا زۆر له كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان په‌نایان بۆ بردووه . چینینه‌كان كۆنترین كۆمه‌ڵگه‌ن له دروستكردنی مه‌یدا، سه‌ره‌تا له گه‌نم و جۆ و په‌تاته و گه‌نمه‌شامی جۆره‌ها خواردنه‌وه‌یان دروست كردووه كه به ( جیو ) ناویان بردووه واته مێوژ ، له‌دوای دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی چینی و ڕۆمانیدا له‌ده‌وربه‌ری (200) ساڵ ( پ.ز) مێوژیان له ڕۆژئاواوه بۆ ڕۆیشتووه و پاشان ئه‌میشیان به‌كارهێناوه له‌م بواره‌دا . له‌سه‌رده‌مه زۆر كۆنه‌كاندا چینیه‌كان ئه‌م خواردنه‌وه ئه‌لكهولیانه‌یان له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كارهێناوه و پێشكه‌شیان كردووه وه‌ك له‌كاتی قوربانی كردن‌دا بۆ خواوه‌نده‌كانیان یان له‌كاتی ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه . له شارستانێتیه كۆنه‌كانی تریشدا لای یۆنانیه‌كان و هیندیه‌كان و ڕۆمانیه‌كان و میسریه‌كانیش، به‌هه‌مان شێوه دروست كردن و به‌كارهێنانی خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان بوونی هه‌بووه . هه‌روه‌هامه‌ی لای چه‌ندین كۆمه‌ڵگه و خێڵی سه‌ره‌تایی له ئه‌فه‌ریقیا و ئاسیا ناسراو بووه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌لكهوله‌كان له‌و مێژووه كۆنه‌وه كه هه‌یه‌تی هه‌تاكو ئێستا قه‌ده‌غه نه‌كراوه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ( ئه‌گه‌رچی له ئاییندا حه‌رام كراوه ) ، هه‌ربۆیه زۆرترین به‌كاربه‌ری هه‌یه له جیهاندا له‌چاو هه‌موو ماده هۆشبه‌ره‌كانی تردا ، له ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆشدا پیشه‌سازی دروست كردنی خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناو كه‌رتی پیشه‌سازی زۆربه‌ی وڵاتاندا .
قه‌نه‌ب ( كه‌نابیس ) وشه‌یه‌كی لاتینیه مانای ژاوه‌ژاو ده‌گه‌یه‌نێت ، هۆكاری ناونانی به‌م ناوه له‌وه‌وه هاتووه كاتێك ئه‌م ماده‌یه ده‌گاته ترۆپكی كارتێكردنی ، كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ژاوه‌ژاو دروست ده‌كات . له ماده‌كاریگه‌ره‌كه‌ی ڕووه‌كی كه‌نابیسه‌وه حه‌شیش دروست ده‌كرێت . حه‌شیش له زمانی عه‌ره‌بیدا واتای ( گیا ) یان ( ڕووه‌كی وشكاوه‌كی ) ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ندێك له توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ( شیش ) ی عیبریه‌وه وه‌رگیراوه كه واتای( خۆشی ) ده‌به‌خشێت .
ئه‌م ڕووه‌كه مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و لای زۆر له گه‌لان به‌كارهاتووه . سه‌ره‌تا په‌ت و قوماشیان له دا‌و و ڕیشاڵه‌كانی ئه‌م ڕووه‌كه دروست كردووه ، پاشان وه‌ك ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه .
دیرۆكی به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پتر له چوار هه‌زار ساڵ به‌لانی كه‌مه‌وه . سه‌ره‌تا هیندیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا له ڕێوڕه‌سم و سروته ئایینیه‌كانیاندا ، پاشان له بواری پزیشكیدا به‌كاریان ده‌هێنا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته و بێهۆشكردن ، هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و په‌ژاره . هیندیه‌كان حه‌شیشیان به ( كه‌مكه‌ره‌وه‌ی په‌ژاره ) ناوزه‌د كردووه . پیاوانی ئایینی لای هیندیه‌كان پێیان وابووه كه حه‌شیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌وا لای خواوه‌نده‌كانیانه‌وه هاتووه ، هه‌ربۆیه له ڕێوڕه‌سم و سروته ئایینیه‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه ، له ئه‌فسانه كۆنه‌كانیشیاندا هاتووه كه حه‌شیش خۆشه‌ویسترین ماده‌یه لای خواوه‌ند ( ئه‌ندرا ) . هه‌تا ئێستاش ئه‌م ڕووه‌كه له په‌رستگاكانی هیندۆس و سیخ له هیند و نیپال و په‌رستگاكانی په‌یڕه‌وی شیتا له جه‌ژنه پیرۆزه‌كانیاندا به‌كارده‌هێنرێت . پاشان له هینده‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ چین ، ئیمپراتۆری چینی ( شینگ نانگ ) له ساڵی ( 2737 ) پ. ز له په‌ڕتوكێكیدا به‌ناوی ( ده‌رمانگا ) باسی له حه‌شیش كردووه و به ( به‌خته‌وه‌ری به‌خش ) ناوی بردووه . له وڵاتی چینیشه‌وه گوستراوه‌ته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ، له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می ( پ. ز ) دا ئاشوریه‌كان له ئاهه‌نگه ئایینه‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه و به ڕووه‌كی (كۆنۆبۆ) ناویان بردووه ، هه‌ر له‌م ناوبردنه‌ی ئاشوریه‌كانه‌وه بووه كه زانای ڕووه‌كناس ( لیناوس ) له ساڵی ( 1753 ) زایینی‌دا ووشه‌ی كه‌نابیس(Cannabis ) ی بۆ ئه‌م ڕووه‌كه به‌كارهێنا . له وڵاته ئیسلامیه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتن و به‌كارهێنانی حه‌شیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌می زایینی ، له‌م ڕووه‌وه ( ابن كثیر ) ده‌ڵێت : ( الحسن بن الصباح ) جۆره خوارده‌مه‌نیه‌كی ئه‌دایه ده‌ست وپێوه‌ند و كه‌سه نزیكه‌كانی كه مه‌زاژ و ده‌ماغی ئه‌شێواندن . هه‌روه‌ها ده‌وترێت كه كه‌سی ناوبراو حه‌شیشی وه‌ك پاداشتێك به‌كارهێناوه بۆ كه‌سه ده‌ركه‌وتووه‌كانی خێڵه‌كه‌ی . به‌كارهێنانی وشه‌ی حه‌شیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ، هه‌ربۆیه ئه‌م خێڵه ناوده‌بران به خێڵی حه‌شاشه‌كان . ( مه‌قریزی ) ش ده‌ڵێت ده‌ركه‌وتنی حه‌شیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی له‌سه‌ر ده‌ستی ( شێخ حه‌یده‌ر) دا كه به حه‌شیشی هه‌ژاران ناویان بردووه . له ( بدائع الزهور فی وقائع الدهور ) ی (ابن ایاس ) دا هاتووه كه له‌ساڵی ( 922 ( كۆچی‌دا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو له ڕووباری نیل ، كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتبووه مه‌ترسیه‌وه ، به‌م هۆیه‌وه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه داوا له دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ واز له حه‌شیش و مه‌ی بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی خودا به‌زه‌یی پێیاندا بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ زۆر بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانی حه‌شیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا لای میسریه‌كان . پاشان له دوای هێرشی ناپلیۆن بۆ سه‌ر میسر ، حه‌شیش له میسره‌وه گه‌یشته ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ، له ئه‌وروپاشه‌وه په‌ڕیه‌وه بۆ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست و جامایكا و مه‌كسیك . له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا به‌هۆی ئه‌و كرێكاره مه‌كسیكیانه‌ی كه بۆ كار كردن ڕوویان ده‌كرده وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، حه‌شیش له‌م وڵاته‌دا ناسرا . شایانی ئاماژه بۆكردنه كه ماده‌ی كاریگه‌ر له‌م ڕووه‌كه‌دا ئاوێته‌یه‌كی كیمیاییه به‌ناوی (تتراهایدرۆكانبۆل) كه له‌ساڵی (1970) دا له تاقیگه‌دا ئاماده‌كرا .
٣- ئه‌فیون – opium – الخشخاش – تریاك :
خه‌شخاش ئه‌و ڕووه‌كه‌یه كه ئه‌فیونی لێوه‌رده‌گیرێت . حه‌وت هه‌زار ساڵ ( پ. ز ) له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ یه‌كه‌م جار ناسراوه ، له‌وێشه‌وه به ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه . میسریه كۆنه‌كان چوار هه‌زار ساڵ ( پ. ز) ئه‌م ڕووه‌كه‌یان ناسیوه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازار به‌كاریان هێناوه . سۆمه‌ریه‌كانیش ئه‌م ڕووه‌كه‌یان به ( ڕووه‌كی به‌خته‌وه‌ری ) ناوزه‌د كردووه و له چه‌ند تابلۆیه‌كی سۆمه‌ریدا كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3300 ) ساڵ ( پ. ز) ، ئاماژه به وه‌رزی دروێنه‌ی ئه‌م ڕووه‌كه دراوه . ئه‌فیون لای بابلی و فارسه‌كانیش ناسراو بووه ، هیندی و چینیه‌كانیش به‌كاریان هێناوه ، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ یۆنان و ڕۆمان . عه‌ره‌ب له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایینی‌دا ئه‌م ڕووه‌كه‌یان ناسیوه .
هیندیه‌كان كه له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌مه‌وه ئه‌فیونیان ناسیوه ، هه‌میشه له ئاڵووێره بازرگانیه سنوورداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ چیندا ئه‌فیونیان به‌كارهێناوه ، هه‌تاكو كۆمپانیای هیندی ی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئینگلیزه‌كان توانیان بازرگانی له‌گه‌ڵ چیندا بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه ، ده‌رئه‌نجام ئینگلیزه‌كان توانیان بازاڕه‌كانی چین نوقمی ئه‌فیون بكه‌ن ، هه‌ربۆیه وڵاتی چین كه‌وته به‌رهه‌ڵستی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ئینگلیزه‌كان ، له‌ئاكامدا جه‌نگێك به‌رپابوو له‌نێوان چین و ئینگلیزدا (1842-1839) كه به‌جه‌نگی ئه‌فیون ناسراوه و به شكستی چینیه‌كان كۆتایی پێهات و ئیمزا كردنی په‌یماننامه‌ی ( نانكین ) ی لێكه‌وته‌وه له‌ساڵی ( (1843دا و ئینگلیزه‌كان به‌هۆیه‌وه توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگدا بگرن ، هه‌روه‌ها میناكانی چینیش كرانه‌وه به‌ڕووی كاڵا ڕۆژئاواییه‌كاندا به باجێكی كه‌م كه (5٪) به‌رزترین ئاستی باج بوو بۆ چینیه‌كان . وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش توانی خۆی بخزێنێته بازاڕه‌كانی چینه‌وه و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هیندی ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا بكات له‌و جه‌نگه‌دا هه‌ربۆیه چین ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی تریشی ئیمزا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا هاوشێوه‌ی ( نانكین ) له‌ساڵی ((1844 دا . له ئاكامه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامانه بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌فیون بوو له چیندا ، بۆ نموونه له‌ساڵی ( 1906) دا ، ژماره‌ی گیرۆده‌بووانی ئه‌فیون گه‌یشته پانزه ملیۆن كه‌س ، له‌ساڵی (1920) دا ڕێژه‌ی گیرۆده‌بووان به (25٪) ی ڕه‌گه‌زی نێر له شاره‌كانی چیندا خه‌مڵێنراوه . به‌م شێوه‌یه چین له‌ده‌ست ئه‌م ماده هۆشبه‌ره ده‌یناڵاند هه‌تاكو حكومه‌تی ماوتسی تۆنگ له‌ساڵی (1950) دا به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و كاریگه‌ری دانا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه و له‌م بواره‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا .
شایانی ئاماژه بۆكردنه كه ئه‌فیون یه‌كه‌م ماده‌ی هۆشبه‌ره كه خراوه‌ته ژێر چاودێری نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌ك كه به په‌یماننامه‌ی ئه‌فیون ناسراوه، له به‌رواری1912 /1/13) ) له شاری لاهای مۆركراوه به‌ڵام له به‌رواری ( 1920/1/10 ) كه‌وته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه . پێده‌چێت هۆكاری دواخستنی كاركردن به‌م په‌یماننامه‌یه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو بێت ، چونكه له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌فیون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌كار هێنراوه .
٤- مۆرفین :
ئه‌م ماده‌یه له ئه‌فیونه‌وه وه‌رگیراوه و له‌تاقیگه‌دا به ئاوێته‌كردن له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا به‌رهه‌م هاتووه ، زانای ئه‌ڵمانی ( سیر تبرز ) له‌ساڵی (1806) دا توانی ئه‌م ماده‌یه له ئه‌فیون جیا بكاته‌وه و ناوی لێنا مۆرفین به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوی مۆرفیوس كه خواوه‌ندی خه‌ون بووه لای گریكه‌كان . له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانیه‌وه مۆرفین له بواری پزیشكیدا به‌كارهاتووه له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا ، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا له‌ساڵی ( 1861 ) دا زۆر به‌كارده‌هێنرا له بواری نه‌شته‌رگه‌ریدا . له‌گه‌ڵ داهاتنی ده‌رزی پزیشكیشدا مۆرفین به‌كارهێنراوه له ڕێگای ده‌رزی له‌خۆدانه‌وه .
ئه‌م ماده هۆشبه‌ره له مۆرفینه‌وه وه‌رگیراوه و به ئاوێته كردنی له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا به‌رهه‌م هێنراوه ، بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بایه‌ر بۆبه‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ، به‌رهه‌م هاتووه له‌ساڵی ( (1874دا ، سه‌ره‌تا له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه به‌ڵام له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌كارهێنه‌رانی به‌زوویی توشی گیرۆده‌بوون ده‌بن ، هه‌ربۆیه له‌ساڵی ( 1922) دا قه‌ده‌غه‌كرا و خرایه ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له هه‌ندێك شوێنی جیهان له‌شوێنی مۆڵه‌ت پێنه‌دراو و نه‌گونجاو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت . یه‌كه‌م وڵات گرفتی هیرۆیین به‌كارهێنانی تیا ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا بوو ، پاشان میسر له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ، پاشان چین بووه مه‌ڵبه‌ندێك بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی .
٦- كۆكایین :
ڕووه‌كی كۆكا ئه‌و ڕووه‌كه‌یه كه ماده‌ی كۆكایینی لێوه‌رده‌گیرێت ، ئه‌م ڕووه‌كه له ئه‌مه‌ریكای خواروو پێش زیاتر له ( 2000 ) ساڵ ناسراوه ، هیندیه سوره‌كان گه‌ڵای كۆكایینیان ده‌جوو له سرووته ئایینیه‌كانیاندا . له‌ساڵی ( 1860 ) دا زانا ( ئه‌لفرید نیمان ) توانی ئه‌و ماده كاریگه‌ره‌ی له‌م ڕووه‌كه‌دا هه‌یه جیا بكاته‌وه‌و به‌ئاوێته كردن له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا ئه‌و ماده‌یه به‌رهه‌م بهێنێت كه پێی ده‌وترێت كۆكایین . هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌م ماده‌یه بڵاوبوه‌وه و له پیشه‌سازی ده‌رمان دروست كردن‌دا به‌كار ده‌هێنرا . له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كۆكایین بۆ مه‌به‌ستی بێهۆشكردن له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا به‌كارهاتووه ، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی چاو و گه‌ده‌دا به‌كارهاتووه ، وێڕای ئه‌مانه‌ش وه‌ك ماده‌یه‌كی چالاك به‌خش به‌كارهاتووه هه‌ر بۆیه له دروستكردنی چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كدا به‌كارهاتووه وه‌ك ( كۆكا كۆلا ) ، به‌ڵام پاشتر و له‌ساڵی (1903) دا به‌كارهێنانی كۆكایین له به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی ( كۆكا كۆلا ) دا دوور خرایه‌وه. سه‌رده‌مانێك كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی ده‌رمان به‌توندی پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد بۆ كۆكایین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كاریگه‌ری كۆكایین له كاریگه‌ری قاوه و چا زیاتر نیه ، له به‌ناوبانگترین ئه‌و پزیشكانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌م ماده‌یه ده‌كرد پزیشكی ده‌رمانسازی فه‌ڕه‌نسی ( ئه‌نگیلۆ ماریان ) بوو ، هه‌ربۆیه له‌و ده‌مانه‌دا كۆپانیاكان له زیاتر له پانزه به‌رهه‌مدا ئه‌م ماده‌یه‌یان به‌كارده‌هێنا . به‌ڵام له پاشاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه كۆكایین ماده‌كی مه‌ترسیداره و به‌كارهێنه‌رانیشی تووشی گیرۆده‌بوون ده‌كات ، به‌م هۆیه‌وه له‌ساڵی ( 1912 ) دا قه‌ده‌غه‌كراو خرایه ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه . شایانی ئاماژه بۆكردنه بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌رمترین بازاڕی ئه‌م ماده‌یه‌یه له جیهاندا هه‌تا ئێستاش .
٧- ئه‌مفیتامینه‌كان – Amphetamine - ( چالاك به‌خشه‌كان ) :
![]()
ئه‌م مادانه له‌خانه‌ی ماده چالاك به‌خشه‌كانن و گه‌لێك جۆریان هه‌یه كه به‌ناوبانگرینیان ( به‌نزدرین ، دیكسدرین ، میثدرین ) ه ، هه‌روه‌ها ( ریتالین ) كه له‌لیستی ئه‌میتامینه‌كاندا نیه ، به‌ڵام هه‌مان خه‌سڵه‌ت و كاریگه‌ری ئه‌وانی هه‌یه . ئه‌مفیتامین بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی ( 1887 ) دا به‌رهه‌م هێنرا به‌ڵام له‌ساڵی (1930) ه‌وه له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه . ئه‌م مادانه وه‌ك ده‌رمانێك به‌كارهێنانێكی سنوورداری به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌وانه : به‌رهه‌ڵستی كردنی خه‌واڵوویی یان له‌چاره‌سه‌ركردنی خه‌ولێكه‌وتنی كتوپڕدا ، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دیارده‌ی بزێوی و فره‌جوڵه‌یی لای مناڵان و نه‌وجه‌وانان . به‌ڵام به‌و پێودانگه‌ی ئه‌م مادانه چوست و چالاكی ده‌به‌خشنه فه‌رمانه‌كانی ناوه‌نده كۆئه‌ندامی ده‌مار (مێشك) هه‌ربۆیه به‌زوویی ته‌شه‌نه‌ی كردووه و به‌كارهێنانی فراوانی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌تی بۆ مه‌به‌ستی شه‌ونخوونی كردن و به‌رهه‌ڵستی كردنی خه‌و و به‌رهه‌ڵستی كردنی ماندوێتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و دابه‌زاندنی كێش. بۆ نموونه له بواری وه‌رزشدا هه‌ندێك له وه‌رزشه‌وانه‌كان به‌كاریان هێناوه و یاخود ئه‌و شۆفێرانه‌ی له نێوان وڵاتاندا كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی درێژ ده‌بڕن . به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنانی خراپی ئه‌م مادانه گرفتی ته‌ندروستی گه‌وره بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست ده‌كات ، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه گرفتی گیرۆده‌بوونه . له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا زۆر له سه‌ربازان و فڕۆكه‌وانه‌كان ئه‌م مادانه‌یان به‌كارهێاوه به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی جه‌نگیش نه‌یانتوانیوه ده‌ست به‌رداری بن و به‌رده‌وام بوون له‌به‌كارهێنانیاندا . له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوودا ئه‌مفیتامینه‌كان له وڵاتی یابان بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی له‌نێو لاوان‌دا ، بۆ نموونه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ساڵی ( 1954) دا به ملیۆن و نیوێك لاو خه‌مڵێنراوه ، به‌م هۆیه‌وه حكومه‌تی یابان هه‌موو تواناكانی به‌گه‌ڕخست بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا هه‌تا توانی له‌ساڵی (1960) دا تا ئاستێكی به‌رز زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌دا .
٨- قات :
![]()
قات ڕووه‌كێكه كه تایبه‌ته به كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقیا ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن حه‌به‌شیه‌كانه‌وه به‌كارهاتووه ، له حه‌به‌شه‌وه بڵاوبۆته‌وه به وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له سۆماڵ و یه‌مه‌ن و ئه‌ثیوبیا و كینیا و سودان و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌و كیشوه‌ره به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی به‌خۆوه بینیوه ، له‌ساڵی ( 525 ) ی زایینی‌دا ئه‌م ڕووه‌كه گه‌یشتۆته یه‌مه‌ن . جووینی گه‌ڵای قات به‌ده‌م كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له‌وه بۆته به‌شێك له دابونه‌ریته‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی له سۆماڵ و یه‌مه‌ن ، كه له‌كاتی خۆشی و پرسه و به‌سه‌ربردنی كاتی به‌تاڵی به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ داده‌نیشن و ئه‌م ڕووه‌كه به‌كارده‌هێنن . یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی زانای سویدی ( فورسكال ) دا بوو . ئه‌گه‌رچی ڕووه‌كی قات نه‌خراوه‌ته ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ، به‌ڵام دوو ڕه‌گه‌زی كاریگه‌ری ئه‌م ڕووه‌كه ( قاتین و قانتینون ) به‌پێی په‌یماننامه‌ی كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان له‌ساڵی ( 1971 ) دا خرایه ژێر چاودێری نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه .
لەهاوپۆلی: مادە هۆشبەرەکان
« ژنسالاری و قه‌یرانی پیاو له خێزانی ئه‌مڕۆدا. | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کاریگەری دەروونی ئەنفلوەنزای باڵندە »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
