ئۆگه‌ست 14, 2007
ده‌ستپێک و ئه‌بستراک
ئاشوبه‌نانه‌وه Riot ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک یه‌کده‌گرن بۆ تێکدانی باری ئارامی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی توند‌و تیژی بۆ ئاسته‌نگ دروستکردن له بڕیارێک یان هه‌نگاوه چاره‌یه‌کی نوێ، که له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه Nationalencylopedin, 2006)). نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، هه‌ستکردن به گۆشه‌گیری و جوداسازی نه‌ژادی و بڕێکی دی له کێشه چاره‌نه‌کراوه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئاشوبه‌نانه‌وه‌ن که ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌رببڕێت.
مه‌به‌ست و ئامانج
مه‌به‌ستی ئه‌م) ئێسێ( و ڕاڤه‌یه ئه‌وه‌یه که ڕۆناکیێک بخاته سه‌ر دیاره‌ده‌ی ئاشوبه نانه‌وه له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵناسیه‌وه و ڕاڤه‌ی ئه‌و ئاشوبه و هه‌رایه‌ی گه‌ڕه‌کی ئا نگه‌رێد له شاری یۆتۆبۆری، له سوێد بکرێت که ڕێکه‌وتی 9 سێپته‌مبه‌ری 2006 ڕوی دا، که ئه‌و گه‌ڕه‌که یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که دانیشتوانه‌کان‌ی له په‌نابه‌ر پێک دێن. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی(دیارده‌ی ئاشوبه‌نانه‌وه riot) زیاتر ڕون بێته‌وه، پشتم به کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی زانستی به‌ستوه. له‌وانه دیمانه‌یPierre Bourdieus جیاوازگه‌ری و جیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Giddensم به‌کارهێناوه. ئامانج ئه‌وه‌یه بزانرێت بۆ چی ئه‌و ئاشوب و هه‌را، ته‌نها له گه‌ڕه‌کی په‌نابه‌ره‌کان ڕوی دا و گه‌ڕه‌که‌کانی تری شاری یۆتۆبۆری نه‌گرته‌وه.
قوڵبوونه‌وه
به پێی پۆلیسی شاری یۆتۆبۆری ، ڕێکه‌وتی9 سێپته‌مبه‌ری 2006 کاتژمێری 23.30 به‌شێکی به‌رینی گه‌ڕه‌کی ئانگه‌رێد، که گه‌ڕه‌کێکی په‌نابه‌ر نشینه، دووچاری گه‌وره‌ترین ئاشوب و هه‌را ده‌بێته‌وه به‌بێ هۆکارێکی دیار و بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر کاره‌با ده‌کوژێته‌وه. ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌ی که ئه‌و گه‌ڕه‌که به سه‌نته‌ری شار ده‌به‌ستێته‌وه، دوا ده‌که‌وێت و ده‌بێته هۆی توڕه‌یی سه‌رنشینه‌کانی که زۆربه‌یان په‌نابه‌رن و ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئێسگه‌کاند چاوه‌ڕێی ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ره ده‌بن . ئه‌و توڕه بوونه، خیرا گه‌ڕه‌که په‌نابه‌ر نشینه‌کانی تر ده‌گرێته‌وه، له‌وانه یه‌لبۆ و ده‌بێته هه‌را و ئاشوبێکی گه‌وره. نزیکه‌ی سه‌د گه‌نج ده‌ست ده‌که‌ن به‌شکاندن و تێکدانی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستیان. ئه‌و ڕوداوه له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری یۆتۆبۆریه‌وه به ئاشوب دێته ناسین.(Polismyndigheten i Västra Götaland, 2006)
فۆرمالیزه‌کردن و پرسیار
ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه چیه که ده‌بێته هۆی توڕه‌یی مرۆڤێک و هه‌رچی بکه‌وێته ژێر ده‌ستی ده‌یشکێنێت و تێکی ده‌دات؟ سه‌رچاوه‌کانی ئاشوبه‌نانه‌وه کامانه‌ن به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی که په‌نابه‌ری زۆری تیایه؟ بۆچی توند و تیژی به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه؟ بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێکی قوڵم هه‌بێت له باره‌ی ئاشوبه‌نانه‌وه‌که‌ی ئانه‌گه‌رێد له شاری یۆتۆبۆری ساڵی 2006، گه‌شێکم له کۆمه‌ڵێک ئاشوبه‌ی کۆن کردووه و وه‌کو نموونه به‌کارم بردوون، له‌وانه:
1. زۆر له‌و گه‌نجانه‌ی که تێکه‌ڵ به ئاشوبه‌نانه‌وه بوون ، هێزی پۆلیس تاوانبارده‌که‌ن له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران و به‌کارهێنانه‌ی توند‌و تیژی که بووه‌ته هۆی دروست بوونی ئاشوبه‌نانه‌وه. Jorge Aliaga (Aravena, 2006) جۆرج له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ کێشه و ڕوداوێک بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوبراو توند و تیژی له کاتی خۆپیشانداندا به‌کارهێنابێت. به‌پێی جۆرج، پۆلیس که‌سێکی هه‌ڵه‌ی گرت.
2. له‌و ساڵانه‌ی دواییدا زۆربه‌ی ئه‌و پرۆتێست و ناڕه‌زاییانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه ڕویان دا، بوونه سه‌رچاوه‌ی ئاشوب و به‌کارهێنانی توند و تیژی له لایه‌ن خه‌ڵکانی هه‌ڵچوه‌وه. به‌تایبه‌تی 6/11 2005 Seine- Saint-Denis i Paris ئه‌و ئاشوبه گه‌وره‌یه‌ی فه‌ره‌نسا له ڕێکه‌وتی 6-11- 2005 له ڕۆخه‌کانی شاری پاریس. به سه‌ده‌ها ئۆتۆمبێل هاتنه سووتاندن و سه‌ده‌ها دوکان و مه‌گازین تێکدران. توند و تیژی هه‌فته‌یه‌کی خایاند و هه‌ندێ له ئاشوبکه‌ره‌کان له
لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران. به‌پێ پۆلیسی ئه‌و شاره، سه‌رچاوه‌ی ئاشوبه‌که له‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه خۆیان به په‌راویز ده‌زانی و دژی ئه‌و بڕیار ڕیفۆرمانه‌بوون که میری ده‌یویست بیکات بۆ گۆڕینی مافی کارکردن بۆ گه‌نجان.
میتود و شێواز Method
ئاشوبه‌که‌ی ئانگه‌رێد له ژێر ڕوناکی تیۆری و دیدگه‌کاندا
بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونێکی قوڵی کۆمه‌ڵناسیانه بخرێته به‌رده‌م و تێگه‌یشتنێکی ته‌واو هه‌بێت له سه‌ر ئه‌و ئاشوبه‌ی ئانه‌گه‌رێد/یۆتۆبۆری که گه‌نجان کردیان، بیردۆزی Pierre Bourdieus Symboliskt kapital(سه‌رمایه‌یی هێما)م به‌کارهێناوه و له گه‌ڵ دیدگه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی Giddens تێهه‌ڵکێشم کردووه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی زانستیم به‌کارهێناوه که ئه‌م ڕاڤه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند و به پیت بکات. ئه‌م ڕاڤه‌یه 60 کاتژمێری بردووه .
ڕێگوزه‌ری شێواز Procedur
1-سه‌رمایه‌ی هێمایی Symboliskt kapital
سه‌رمایه‌ی هێمایی Pierre Bourdieus له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه به‌نده که گروپێک له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر گروپێکی تردا له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی سه‌رمایه‌ی هێماییه‌وه. ئه‌و سه‌رمایه هێماییه بریتیه بۆ نموونه: مۆسیقا، هونه‌ر، شانۆ و پیشه‌کان. به بۆچونی ئه‌و ده‌سه‌ڵات به سه‌ر ئه‌و جۆره سه‌رمایه‌یه گرێدراوه به پێشینه‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌وه، Bourdieu (2003, 406-407).. خاوه‌نداریه‌تی یا نه بوونی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته هۆی جیاوازی نێوان گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگه، یه‌کێکیان ده‌بێته سه‌رده‌ست و ئه‌وی تریان بنده‌ست. ئه‌و گروپه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداره هه‌وڵ ده‌دات گروپه بنده‌سته‌که ناچاربکات و مه‌رجه‌کانی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. لێره‌دا سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه و نا یه‌کسانێک دروست ده‌بێت، واته جیاوازی چینایه‌تی و له‌یه‌ک نه‌چوون له بواره‌کانی جۆری ئاستی ژیان و ده‌سه‌لاتدا.
ئه‌گه‌ر ئاشوبه‌که‌ی ئانگه‌رێد که 9 september 2006 ڕویدا، له تێڕوانین و دیدگه‌ی Pierre Bourdieus بۆی بڕوانرێت، هه‌مان هۆکار و فاکته‌ری جیاوازی ئاستی ژیان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه ئاشوبه که Pierre Bourdieus له سه‌رمایه‌ی هێماییدا باسی ده‌کات. له‌وانه چینی به ده‌سه‌لات و بێ ده‌سه‌لات. گه‌نجانی ئانگه‌رێد که له گه‌ڕه‌کێکی په‌نابه‌رنیشین و په‌راوێزدا ده‌ژین، خۆیان به بێبه‌ر له مافی خاوه‌نداریه‌تی مۆسیقا، شانۆ و کاردا به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجه سوێدیانه ده‌بیننه‌وه، که خیزانه‌کانیان ده‌سه‌لاتدارن له کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا. ئه‌و په‌راوێزیه‌ی گه‌نجانی په‌نابه‌ر له ڕۆخی شاری یۆتۆبۆری/سوێد، هه‌ستی پێ ده‌که‌ن، ده‌بێته سه‌رچآوه‌ی دڵه‌رواکێ ، شڵه‌ژانی ده‌رونی و ئاسته‌نگی فیزیکی تۆڕه‌یی، که ژیانی ڕۆژانه‌یان تاڵ ده‌کات و وه‌کو بۆمبێکی چێنراوی لێ دێت، که به ئاسانی به‌شێوه‌یه‌ی ئاشوبه و توند‌و تیژی ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌ره‌وه‌کو ئاشوبه‌که‌ی شاری پاریس له 6-11-2006.
2- به پێی دیدگه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی Giddens ( لا 375-378، 2003)، کاتێک خه‌ڵک هه‌ست ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یدا و چاره‌نووس و دواڕۆژی خۆی به ده‌ست خۆی نیه، هه‌ست به نامۆیی و بێ بڕوایی ده‌کات. ئه‌و پێی وایه کاتێک ئه‌و هێزه سیاسیه ناتوانێت کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ربکات، خه‌ڵک ناڕازی ده‌بێت و بزونته‌وه‌ی خۆی پێک ده‌هێنێت، بۆ نموونه له دایک بوونی بزوتنه‌وه‌ی فه‌مێنیسته‌کان و بزافی پارێزگاری ژینگه له نێوان ساڵانی 1960- دا1970. به هه‌موو ووزه‌یه‌که‌وه ئه‌و جۆره بزافانه کاریگه‌ری خۆیان ده‌بینن. بزوتنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌وپێش به‌رێت. په‌راوێزبوون به هۆی بێ کاریه‌وه، سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌سه‌لات له پۆلیتکای گونجاندنی په‌نابه‌ران له کۆمه‌ڵگه‌دا له گه‌ڵ دیدگه‌ی Giddens یه‌ک ده‌گرنه‌وه، که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به هۆی ئه‌و فاکته‌رانه، ناڕازی ده‌بن و خۆیان به بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆ ئۆرگانیزه‌کردن بۆ به‌دیهێنانی داخوازیه‌کانیان وه‌کو هاووڵاتی.
لێره‌دا نابێت ڕۆلێ میری وه‌کو ده‌سه‌لاتدارێک له یاد بکرێت که ئه‌رکی مافی یه‌کسانی هاووڵاتیانی له ئۆباڵدایه. هه‌ره‌و‌ه‌ها جیهانگیری و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری( ئیتێ) که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر هوشیاری مرۆڤ هه‌یه. بۆ زانینی مافه‌کانی خۆی و مرۆڤ ده‌توانێت خێرا هه‌ڵوێست وه‌رگرێت کاتێک گۆڕانکارێک بێته ئاراوه که پێوه‌ندی به ژیانیه‌وه هه‌بێت. به‌پێی گیدنس Giddens ئه‌و پشکه‌وتنه، زنجیره‌ی به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانی پێکه‌وه گرێداوه و ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی فراوان هاوکاری یه‌کدی بکه‌ن و ده‌نگیان یه‌ک بخه‌ن له سه‌ر ئاستی جیهان (Giddens 2003, s. 375-378). بۆ گه‌ڕه‌کێکی وه‌کو ئانگه‌رێدش له شاری یۆتۆبۆری/ سوێد، ئاسان بوو که هاوهه‌ڵوێستی له‌لایه‌ن په‌نابه‌ری شوێنه‌کانی تر بۆ خۆیان ڕابکێشن وئاشوبه‌که گه‌وره‌بێته‌وه.
گفتوگۆ
سه‌رنه‌که‌وتنی پۆله‌تیکیای ئاویته‌بوونی حکومه‌تی سوید له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی که په‌ناهه‌نده‌یان تیایه و کێشه‌ی دی ڕۆژانه، دوورنیه سه‌رچاوه‌یه‌کی له باربن بۆ گۆڕینی ئه‌و پرۆتستۆیه بۆ کاری توند و تیژی و گه‌رای ئاشوبه نانه‌وه، بۆ نموونه: هه‌ندێ ئاوایی بچوک ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به دروستکردنی شه‌قامێک یان هێڵێکی خێرا که ژینگه‌که‌یان تێک ده‌دات ده‌بێته توند و تیژی( Ahrne, Roman & franzèn 2003, s. 273 ) .
هه‌روه‌ها هه‌ستکردنی به‌راوێزی و گوشه‌گیربوون لای هه‌ندێ گروپ ده‌بێته هۆکاری یه‌کگرتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام دانی کارێکی هاوبه‌ش و نانه‌وه‌ی ئاشوبێک و به‌کارهێنانی توند و تیژی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان(Johansson 1999, s .301 ). ڕوداوی ئانگه‌رێد له یۆتۆبۆری/ سوێد له گه‌ل ئه‌م بۆچونه‌دا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نج و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌و گه‌ڕه‌کانه‌دا ده‌ژین، گۆشه‌گیر و هه‌ستی نامۆیی به‌سه‌ریاندا زاڵه و یه‌ک ئامانج کۆیان ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌ی تۆڕه‌یی و نانه‌وه‌ی ئاشوب بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی تیایدا ده‌ژین.
ئه‌نجامگیری
کۆی ئه‌م ئه‌نجامگیریه کۆمه‌ڵنسیانه له‌م ڕاڤه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که ئاشوبه‌که‌ی ئانگه‌رێد، جۆرێکه له شێوه‌کانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی وکاردانه‌وه‌ی له سه‌ر: بێ‌کاری، په‌راوێزی، جوداسازی نه‌ژادی و نه‌بوونی بڕوا به دواڕۆژ که له نیوان ئه‌و گروپانه‌دا که له‌و گه‌ڕه‌که په‌نابه‌ر نشینانه‌دا ده‌ژین.
ڕودانی ئه‌و جۆره ئاشوبه و توند و تیژیه، گه‌رایه‌کی باش و زه‌مینه‌یه‌کی هه‌میشه‌ی له باری هه‌یه.
پێم وایه حکومه‌ت به‌رپرسی یه‌که‌مه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ چاکسازی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی توند و تیژی له‌و گه‌ڕه‌کانه که ڕێژه‌ی په‌نابه‌ری زۆری تیایه. ده‌سه‌لاتداران ده‌بێت پۆله‌تکیایه‌ک و ڕێبازێکی گۆنجاو بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی جوداسازی نه‌ژادی و بێ‌کاری له‌و گه‌ڕه‌کانه‌دا که پرۆسه‌ی ئاوێته بوونی ڕه‌وند و په‌نابه‌ران له گه‌ڵ سوێدیه‌کاندا ئاسان بکات. هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌رپرسه له ته‌رخانکردنی بو‌دجه‌یه‌ک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی خۆێندن و پیشه له ناو په‌نابه‌راندا که هه‌ست بکه‌ن به هه‌مان پێوه‌ری سوێدی له‌بواره‌کانی ژیاندا سه‌یریان ده‌کرێت،. ئه‌و هه‌نگاوه ڕیفۆرمانه پێویستن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گیانی بڕوا به خۆکردن و هاونیشتمانی بوون لای په‌نابه‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌ژین
نووسه‌ر ئاسۆ بیاره‌یی/ساڵی سێیه‌م/ کۆلیژی ده‌روونناسی کۆمه‌لایه‌تی
تاقی که‌ره‌وه و سه‌رپه‌رشتیکار: د. ئیڤۆن سوبیس/زانکۆی خێڤده / سوێد
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی پارێزراوه
زانکۆی خێڤده/سوێد
Riot
ئاشوبه‌نانه‌وه‌ی گه‌نجانی شاری یۆتۆبۆری ڕێکه‌وتی
9-9-2006
ده‌قی وێژه‌یی و ڕاڤه‌ی کۆمه‌ڵناسی
12-10-2006 سوێد
سه‌رچاوه‌کان :
Referenser
Aherne, G, Roman, C & Franzèn, M. (2003). Det social landskapet. Heurlins plats1,413 01 Göteborg: Bokförlaget Korpen
Johansson, T. (1999). Socialpsykolog. Moderna teorier och perspektiv. Lund: studentlitteratur
Aravena, J A. Gripna tvingades sitta på polishusets tak.2006-05-05}[Hämtat den 26 oktober 2006]. http://www.stockholmsfria.nu/modules.php?name=Artikel&id=7104.
Giddens, A. (2003). Sociologi. Lund: studentlitteratur.
Rapporter om vandalism överdrivna:
http://svt.se/svt/jsp/Crosslink.jsp?d=34007&a=676497 Polismyndigheten i Västra Götaland. www.polisen.se [2006-10-09 Västra Götaland]. [Uppdaterad den 10 oktober 2006]
Nationalencylopedin, 2006. www.ne.se/jsp/search/article.jsp?_art_id= 336250&i_sect_id=336250
Nyheter: Världen. Över 500 bilar brända i Paris-upplopp
http://svt.se/svt/jsp/Crosslink.jsp?d=22584&a=481329&lid=puff_481151&lpos=lasMer
[Hämtad 2006-10-26].
لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه
« سایکۆلۆژیای ڕه‌نگ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | زیره‌کی و وه‌بیرهاتنه‌وه له خوێندندا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
