نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ڕێزگرتن له‌ژیانی هاوسه‌ریدا

ئه‌پریل 15, 2008

images61.jpg( ڕێز گرتن لە ژیانى هاوسەریدا )
نووسینی : فه‌رهه‌نگ جه‌لال

Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com

ژیانى هاوسەرى پەیوەندییەکى مرۆڤانەى دروست بوونى نێوان دوو هاوسەرە کە لەسەر بنەماى خۆشەویستى و بەرپرسیارێـتى و
لەیەک گەیشتن و بەزەیى و گەیاندنى ئەرک و پابەندبوون بە وەفا و پەیمان و مافى یەکترى دروست دەبێت . وە بایەخ دان بە ماڵى هاوسەرییان بدەن و ڕۆژ بە ڕۆژ بنیاتى بنێن بە هەوڵ و کۆششى هەردولا .
ئایا بۆچى ژن و مێرد هەندێ جار وا ڕێکەوتووە کە ڕقیان لە ماڵەکەى خۆیان بێتەوەو قین لە سەرجەم کەل و پەلى ناومەڵەکەشیان هەڵبگرن و ووردە ووردە پەیوەندییەکانى نێوان ئەو ژن و پیاوە تێک ئەچێت و ناکۆکى و نا ئارامى دێتەوە ئاراوە ؟
ئەو کاتەى کە هەردوو هاوسەر دەزگاى هاوسەرى خۆیان خۆش دەوێت و ئومێد دەخوازن لێى جیا نەبنەوە لەبەرئەوەى هێندە ڕێز لە نێوانیاندا هەیە ، چونکە سروشت وا خوڵقاوە کە مرۆڤ هەمیشە گەشبین ئەبێت لە کاتێکدا کە ڕێزى لێبگیرێت وە ڕێزیش لە کەسێک دەگرێت کە خۆشى دەوێت ، چونکە ڕێزگرتن پێویستیەکى دەروونى مرۆڤە . ڕەنگە هەندێ جار ڕەفتار و بۆ چوونى تایبەت هەبێت لاى پیاوەکە کاریگەرى کردبێتە سەر پەیوەندییەکانى لەگەڵ ژنەکەى ، وە ئەو بۆ چوون و ڕەفتارە هەڵانەش ڕەنگە لە ژینگەکەیەوە هەڵیگرتبێت کە پێشتر تیایدا ژیاوەو هێشتا کاریگەرى لەسەر مابێت یان لە شێوازى پەروەردە بوونى یان گەشە کردن و
ڕۆشنبیر بوونى ، پێویستە هەر یەک لە ژن و مێردەکە بەشدارى هەست و نەست و سۆزى یەکتر بکەن لە خۆشى و ناخۆشیدا ، خۆ ئەگەر یەکێک لە دوو هاوسەرەکە ئەوى دیکەیان بە تەنها بە جێ بهێڵێت لە هەستەکانیدا جا چ خۆشى بێت یان ناخۆشى ، لێرەدا بەرامبەرەکەى ئەو خاڵەى بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هاوسەرەکەى گرنگى پێ نادات ، ئەکرێت ئەمەش جۆرێک بێت لە دیالۆک کردنى هەست و نەستى یەکتر ، وە بەرگرى کردن لە هاوسەرەکەت ئەگەر هاتوو یەکێک بە خراپى باسى بکات یان کەم و کورتى باس بکات ، هەرچەندە هەندێ جار ڕێز نەگرتن وەکو کاردانەوەیەکى لایەنەکەى ترە چونکە ئەو ڕێزى ئەمیان ناگرێت ، بۆیە ئەم تەوەرەیە زۆر هەستیارە لە نێو خێزاندا کەواتە ڕێزگرتن پێویستیەکى سەرەکییە بۆ بەردەوام بوونى ژیانى هاوسەرێتى و زیاد بوونى خۆشەویستى لە نێوان ئەو دوو هاوسەرەدا .

لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه‌

بۆچوونەکان


« لاو له‌نێوان به‌سمبولکردنی ئه‌وین و سنووره‌ تابۆکاندا / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | لاو له‌نێوان به‌سمبولکردنی ئه‌وین و سنووره‌ تابۆکاندا / به‌شی دووه‌م و کۆتایی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional