ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکی هاوسه‌ریی – (ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که) – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی
(ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
هێشتا زوو بوو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری بۆ من، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نم ته‌نها 13 ساڵ بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کچه شۆخێکی باڵا به‌رز و جه‌سته پڕ و سه‌رنجڕاکێش بووم له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا، زۆرێک له کوڕان هه‌میشه هه‌وڵیان بۆ ده‌دام تاکو سه‌رنجم بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ته‌نانه‌ت که ده‌چوومه بازاڕ له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکه‌کانمدا زۆرێک له پیاوان و دوکانداره‌کانیش چاوه بزه‌یان بوو له‌گه‌ڵمدا، له‌ناو بازاڕ زۆرجار دووچاری ته‌علیق لێدانی گه‌نجان ده‌بوومه‌وه، هه‌ندێکیان خۆیان ده‌کرد به‌قوربانم.. هه‌ندێکی تر که به‌لامدا ده‌ڕۆیشتن ئاخ و ئۆفیان هه‌ڵده‌کێشا و به‌مجۆره. ئه‌م ڕه‌وشه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی خۆمان بۆم خوڵقابوو که تیایدا هه‌ستم به‌بوونی خۆم ده‌کرد و هه‌ستم ده‌کرد جێی بایه‌خ و سه‌رنجڕاکێشانی چوارده‌ورم، ته‌واو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشی ناو خێزانه‌که‌مان بوو، که به‌رده‌وام له‌ده‌ست ئاژاوه و شه‌ڕی نێوان دایکم و باوکم و نه‌بوونی ئارامی و ئاسووده‌یی و په‌راوێز خستن ده‌مانناڵاند. باوکم زۆر سه‌ری کردبووه سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه و تاقه‌تی کارکردنی نه‌مابوو، به‌مهۆیه‌وه باری ئابوریمان خراپ بوو. زۆرجار له‌ترسی ئه‌و توندوتیژییه خێزانییه‌ی ژیانمی تاڵ کردبوو خۆم گۆشه‌گیر ده‌کرد تاکو پریشکی ئه‌و شه‌ڕ و هه‌را به‌رده‌وامه‌م به‌رنه‌که‌وێت، ده‌بوو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دوو خوشکه‌که‌ی ترمدا خۆمان له‌چاوی باوکم وون بکردایه چونکه بێ لێدان یان قسه‌ی سووک ده‌رباز نه‌ده‌بووین له‌به‌رده‌میدا، ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که به‌رده‌وام هه‌ست به‌ته‌نهایی بکه‌م، ئااای خودایه له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌قوربان و به‌ساقه‌م ده‌بن که‌چی له‌ناو خێزانه‌که‌مدا ئاوا بێ‌ناز و بێ خۆشه‌ویستی و بێ گرنگیپێدانم، ئه‌م هه‌ست و بیرکردنه‌وانه‌م له خۆم منی خستبووه کێشمه‌کێشێکی سه‌یره‌وه، له‌ماڵه‌وه هه‌ستم به‌بوونی خۆم نه‌ده‌کرد، له‌ده‌ره‌وه وه‌ها خۆم ده‌هاته پێش چاو که کوڕانی دنیا مه‌منوونم ده‌بن ته‌نها نیگایه‌کیان بۆ بکه‌م، ئه‌مه‌ش وایلێکردبووم هه‌میشه خواخوای ئه‌وه‌م بوو ده‌وامی قوتابخانه ببێت به بیست و چوار کاژێر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ماڵه‌وه.
ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ستم ده‌کرد به‌رهه‌ڵستیم بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و داواکارییه‌کانی ئه‌و کوڕانه‌ی هه‌وڵیان بۆ ده‌دام، که‌متر ده‌بووه‌وه، کاتێک گه‌یشتمه قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی (سێی ناوه‌ندی) دواجار وه‌ڵامم بۆ یه‌کێک له‌و کوڕانه هه‌بوو، به‌ڵام به‌ربه‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان ئه‌وه بوو که من مۆبایلم نه‌بوو، له‌لایه‌ک نه‌مده‌وێرا داوای کڕینی بکه‌م له‌ماڵه‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مزانی توانای ئابوری خێزانه‌که‌م لاوازه، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی هاوڕێم هه‌ر زوو مۆبایل و سیم کارتێکی بۆ کڕیم و هه‌فته‌ی دوو یان سێ کارتی بۆ ده‌ناردم. ئه‌م هه‌نگاوه‌م ده‌ستپێکی شکاندنی ئه‌و ترسه‌م بوو که هه‌مبوو له خێزانه‌که‌م، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ئیتر زۆر به وریاییه‌وه له ماڵه‌وه مامه‌ڵه‌م ده‌کرد چونکه خه‌می ئاشکرابوونی مۆبایله‌که‌م بوو، له‌ترساندا زوو زوو شوێنی شاردنه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌م له‌ماڵه‌وه ده‌گۆڕی، ئه‌گه‌رچی بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانه ڕێگه‌پێنه‌دراو بوو به‌ڵام له‌لایه‌ک له‌ترساندا نه‌مده‌وێرا له‌ماڵه‌وه جێیبهێڵم، له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێکم بۆ بڕه‌خسایه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ که‌پڵه‌که‌مدا بکردایه که ناوی (ڕێباز) بوو، به‌ڵام دووباره له قوتابخانه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ مۆبایله‌که‌م ده‌کرد چونکه به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان زۆر توندبوو به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه. ڕۆژێک زۆر حه‌زم ده‌کرد قسه له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بکه‌م، له‌سه‌ره‌تای وانه‌یه‌کدا ده‌ستم گرت به سکمه‌وه و به‌مامۆستام گوت سکم زۆر دێشێت، مامۆستا ڕێگه‌ی پێدام بچمه ده‌ره‌وه، به‌هه‌لم زانی چوومه ناو یه‌کێک له پێشاوه‌کان ((w.cی قوتابخانه‌که‌مان، ده‌ستبه‌جێ له‌ناو پێشاوه‌که‌دا مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ده‌ستمکرد به قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبازدا، زۆرم پێچوو، له‌ناکاو توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مان له ده‌رگای پێشاوه‌که‌یدا، منیش له‌ترساندا خێرا مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و هاتمه ده‌ره‌وه، له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌مدا ده‌ستم به سکمه‌وه گرتبوو، به‌ڵام توێژه‌ره‌که‌مان ئاگای له‌وه بووبوو که من قسه‌م کردووه بۆیه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، یه‌کسه‌ر داوای مۆبایله‌که‌می کرد، مۆبایله‌که‌م له گیرفانم ده‌رهێنا و دامه ده‌ستی، تکام لێکرد که لای به‌ڕێوه‌به‌ر قسه نه‌کات، به‌ڵام یه‌کسه‌ر بردییه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ر له‌و ساته‌دا بانگکرام، به‌ڕێوه‌به‌ر زۆر لێم تووڕه بوو، گوتی:
- ئێستا ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌تان ده‌که‌م، چۆن مۆبایلت ده‌ده‌نه ده‌ست بیهێنیت بۆ قوتابخانه، من چه‌ند جارم پێگوتون مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه بۆ قوتابخانه، سێوه تۆ پۆلت به‌جێهێشتووه له‌به‌رخاتری قسه‌کردن به مۆبایل؟ ئه‌ی وانه‌کانت؟ ئه‌ی ڕێنماییه‌کانی قوتابخانه؟ ….
- (ده‌ستمکرد به گریان) به‌خوا مامۆستا جارێکی‌تر دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام تکایه به ماڵه‌وه‌مان مه‌ڵێ، تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بم (به‌رده‌وام بووم له گریان).
- چۆن پێیان ناڵێم، خوا ده‌زانێ چه‌ند جاری تر ئه‌مه‌ت کردووه، دیاره ئه‌مه ئیشی یه‌که‌م جارت نییه، هه‌ر ئێستا ته‌له‌فۆن ده‌که‌م (ده‌ستی دایه ته‌له‌فۆنی سه‌ر مێزه‌که‌ی).
- (به‌گریانه‌وه هاوارم کرد) توخوا مامۆستا نه‌که‌ی.
- (ده‌ستی گێڕایه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که) تۆ جارێ بچۆره‌وه پۆل، کۆتایی ده‌وام وه‌ره‌وه بۆ لام.
له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌دا هاتمه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و پۆل ده‌چووین، له‌و کاته‌دا پێمگوت که ده‌مه‌وێت که‌مێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م له ژووره‌که‌ی خۆتدا، ئه‌ویش ئاماده‌یی ده‌ربڕی و له‌جیاتی چوونه‌وه پۆل، چووینه ژووره‌که‌ی ئه‌و و ده‌رگاکه‌م داخست.
- دانیشه سێوه، قسه بکه بزانم ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
- ڕاستییه‌ک هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م به تۆی بڵێم به‌ڵام توخوا فریام بکه‌وه (ده‌ستمکرده‌وه به گریان).
ده‌سڕێکی دایه ده‌ستم تاکو فرمێسکه‌کانمی پێ بسڕم، گوتی:
- چیت هه‌یه بیڵێ، نه شه‌رم بکه و نه بترسه، من ده‌مه‌وێت هاوکاریت بکه‌م و کێشه‌کانت بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌م.
- ئه‌و مۆبایله‌ی پێمه ماڵه‌وه بۆیان نه‌کڕیوم، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات تووشی به‌زمێکی گه‌وره ده‌بم، تکایه فریام بکه‌وه و مه‌هێڵه به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات.
- ئه‌ی کێ بۆی کڕیویت؟
- (نه‌مده‌زانی چۆن درۆیه‌ک ڕێکبخه‌م، بیرم ده‌کرده‌وه، بۆیه زنجیره‌ی بیرکردنه‌وه‌که‌می پچڕاند و گوتی:)
- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوکارت بم ده‌بێت درۆم له‌گه‌ڵدا نه‌که‌یت، ڕاست پێم بڵێ، کێ بۆی کڕیویت؟ ئه‌ی ئه‌وسا قسه‌ت له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرد له‌ناو پێشاوه‌که‌دا؟
- ڕاستییه‌که‌ی کوڕێک وازی لێنه‌ده‌هێنام هه‌موو ڕۆژێک ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، منیش دواجار ڕازی بووم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه، به‌ڵام چونکه مۆبایلم نه‌بوو، ئه‌و کوڕه ئه‌م مۆبایله‌ی بۆ کڕیم و ئه‌وساش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا قسه‌م ده‌کرد، ماڵه‌وه‌شمان به بوونی ئه‌م مۆبایله‌ی من نازانن، خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بگوترێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه خوا ده‌زانێت چیم به‌سه‌ر ده‌هێنن، توخوا مه‌هێڵه ته‌له‌فۆن بکات، توخوا خێرا به به‌ڕێوه‌به‌ر بڵێ.
- تۆ لێره دانیشه ئێستا ده‌چمه لای به‌ڕێوه‌به‌ر و دێمه‌وه.
- (که ئه‌و چووه ده‌ره‌وه، دڵم زۆر به‌په‌له لێیده‌دا، هه‌ر دوو قاچم ده‌له‌رزی، زۆر شڵه‌ژام، وه‌کئه‌وه‌ی تاوانبار بم و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بم، هێنده‌ی نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ژووره‌که‌ی و گوتی:)
- من قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا کرد، ئه‌و تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و ته‌له‌فۆن ناکات بۆ ماڵه‌وه‌تان، به‌ڵام ڕێکه‌وتین که ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ت بکه‌ین، ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ ناگه‌ڕێته‌وه، جارێ لای ئێمه داده‌نرێت هه‌تا چاره‌سه‌رێک ده‌دۆزینه‌وه.
- ئاخر خۆ مۆبایلی خۆم نییه، ئه‌و کوڕه قبوڵی ناکات به‌مجۆره، ئینجا ده‌ترسم له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌دا تووشی کێشه بم.
- باشه بۆ خۆت خسته ئه‌م گێژاوه‌وه، بۆ ڕێگه‌تدا کوڕێک مۆبایلت بۆ بکڕێت، تۆ له‌م ته‌مه‌نه ناسکه‌دایت و ده‌خوێنیت، چیتداوه به‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌وه؟ به‌هه‌رحاڵ هه‌سته بچۆره‌وه پۆل و دوایی قسه‌ی لێده‌که‌ین.
- (به‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆره‌وه گه‌ڕامه‌وه ناو پۆل و ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری ناخۆش به‌مێشکمدا ده‌هات و ده‌چوو هیچ ئاگام له مامۆستا و ناو پۆل نه‌بوو).
ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌رم هات سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بۆ دروستکردم، کاتێک ئاگادارم کرده‌وه که مۆبایله‌که‌م له قوتابخانه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، ئه‌و به‌وجۆره لێکیده‌دایه‌وه که من ده‌مه‌وێت وازی لێبهێنم و دڵم دابێت به کوڕێکی تر، ڕۆژانه ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم به‌وه‌ی ماڵه‌وه‌مان ئاگادار ده‌کاته‌وه تاکو ئه‌و مۆبایله‌ی بۆ بکڕنه‌وه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ته‌واو شپرزه‌ی کردبووم، ئیدی ئه‌وه‌ی ناوی خۆشه‌ویستی بوو له‌نێواماندا نه‌ما و ڕێباز وه‌ک دوژمنێک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کردم، ده‌مویست ڕزگارم بێت له‌ده‌ستی به‌ڵام نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، ڕۆژێک چوومه لای توێژه‌ره‌که‌مان و له‌م قسه و باس و ڕه‌فتارانه‌ی ڕێباز ئاگادارم کرده‌وه، توێژه‌ره‌که پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا بڕیاریدا ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که بکات تاکو سه‌ردانی قوتابخانه بکات و له‌نزیکه‌وه قسه بکات له‌سه‌ر کێشه‌ی مۆبایله‌که و ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یکات، بۆ ڕۆژی پاشتر ڕێباز هاته قوتابخانه‌که‌مان و له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌ماندا دانیشتبوو، دوای ڕۆیشتنی ڕێباز، توێژه‌ره‌که‌مان بانگی کردم بۆ ژووره‌که‌ی خۆی و گوتی:
- سێوه باش گوێم لێبگره، ئێمه مۆبایله‌که و سیم کارته‌که‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕێباز، پێمان ڕاگه‌یاند که واز له تۆ بێنێت و ته‌نگت پێهه‌ڵنه‌چنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت به‌رامبه‌ری، به‌ڵام ئیتر تۆش خۆت مه‌خه‌ره کێشه‌ی تره‌وه، خه‌ریکی خوێندنی خۆتبه، ئه‌م ماوه‌یه‌ت له‌بیر نه‌چێت له چ گێژاوێکدا بوویت.
- زۆر سوپاسی تۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ڕزگارت کردم له‌م کێشه‌یه و ئیتر ته‌واو، خوای کرد من ڕزگارم بوو له ڕێباز، جارێکی‌تر هه‌ڵه‌ی وه‌ها دووباره ناکه‌مه‌وه.
به‌مجۆره له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا بوومه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی شکستخواردوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕێباز پاشه‌کشه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌که‌مان کرد، به‌ڵام چه‌ندین کوڕی تر هه‌ر له هه‌وڵدا بوون تاکو نزیک ببنه‌وه لێم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ببه‌ستن. ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که مێشکم له‌سه‌ر خوێندن نه‌ما بوو، ئاستم له خوێندندا ڕوو له دابه‌زین بوون، له تاقیکردنه‌وه‌ی مانگانه‌دا له دوو وانه ده‌رنه‌چووم، ڕۆژێک له قوتابخانه ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان دایه ده‌ستم تاکو به‌خێوکارم (باوک یان دایک) ئاماده‌بن له قوتابخانه، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له باوکم شارده‌وه چونکه ده‌مزانی تووشی به‌ڵای گه‌وره‌م ده‌کات، هه‌ربۆیه به دایکم گوت که سه‌ردانی قوتابخانه بکات و پێشمگوت که ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانم له دوو وانه‌دا باش نییه و به‌ڵێنم پێدا که سفره‌کانم پڕ بکه‌مه‌وه به‌مه‌رجێ لای باوکم قسه نه‌کات.
هێشتا زۆر به‌سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی من و ڕێبازدا تێنه‌په‌ڕیبوو، کوڕێکی تر که به ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل به‌رزه‌وه ده‌هاته نزیک قوتابخانه و سه‌ر ڕێگه‌م سه‌رنجی ڕاکێشام، ئه‌گه‌رچی به‌ستنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی تر جۆرێک بوو له سه‌رکێشی و ده‌رچوون له‌و به‌ڵێنه‌ی به خۆم و به توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مانم دابوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م بڕیاره له‌ده‌ست خۆمدا نه‌بێت و هێزێک په‌لکێشی ده‌کردم بۆ لای ئه‌و کوڕه.
ئه‌م کوڕه که ناوی (هونه‌ر) بوو، زۆر کراوه‌تر بوو له‌چاو ڕێبازدا، زیاتر گرنگی به ڕوخسار و جلوبه‌رگی ده‌دا، به‌تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار خۆشم نه‌مزانی چۆن که‌وتمه داوی ئه‌ویشه‌وه و په‌یوه‌ندیمان دروستکرد و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه مۆبایل و سیم کارتی بۆ کڕیم و به‌رده‌وام کارتی بۆ ده‌ناردم له‌ڕێی نامه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌مده‌وێرا له‌ناو قوتابخانه‌ش به‌کاریبهێنم، به‌ڵام هه‌میشه پێمبوو بۆ قوتابخانه، هونه‌ر داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کردم ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵیدا به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی بڕۆم و پیاسه‌م پێ‌بکات، ڕۆژێک زووتر نێردراینه ماڵه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مامۆستایه‌کمانه‌وه به‌هه‌لم زانی ئاگاداری بکه‌م تاکو ئه‌و کاته زیاده‌ی هه‌مه له‌گه‌ڵ هونه‌ر بم و به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین، هونه‌رم ئاگادار کرد و ئه‌ویش له‌خۆشیدا له‌زووترین کاتدا ئاماده‌بوو، له دوو کۆڵان پشت قوتابخانه‌که‌مانه‌وه ژووانمان دانا و بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به ئۆتۆمبێل ڕۆیشتم، هه‌رچه‌نده دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو له‌وه‌ی که‌سێک بمبینێت به‌ڵام هونه‌ر زوو زوو ده‌ستێکی ده‌دا به ڕانمدا و ده‌یگوت خه‌می هیچت نه‌بێت، کوشنه‌کان نزمه و له شه‌قامه گشتییه‌کانه‌وه ناڕۆم. ڕێباز ده‌ستی گرتم و ده‌ستمی توند ده‌گوشی، ته‌زوویه‌ک به سه‌رتاپای گیانمدا هات، منیش بێئاگایانه که‌وتمه گوشینی ده‌ستی هونه‌ر. هونه‌ر هه‌ر خۆی ده‌کرد به‌ساقه و قوربانم، قسه‌کانی نوقمی هه‌ستێکی سه‌یری ده‌کردم، کۆڵان و کۆڵانی زۆرمان کرد، له‌هه‌ر شوێنێک گومانی ماڵه خزمێکم بکردایه نه‌مده‌هێشت له‌وێوه بڕوات. ئینجا به‌ره‌و قه‌راغ شار ڕۆیشت تاکو له قه‌ره‌باڵغی و له‌چاوی خه‌ڵکی دوور بکه‌وینه‌وه، گه‌یشتینه شوێنێکی چۆڵه‌وانی له‌وێ داوای کرد ماچێکم بکات، نازانم بۆ واملێهاتبوو له‌جیاتی ڕوومه‌تم لێوه‌کانم برده پێشه‌وه و هه‌ردووکمان تێر که‌وتینه مژینی لێوی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌و به‌ته‌نها لێوه‌کانی نه‌خستبووه کار به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستی خستبووه ناو ڕانه‌کانم و توند ده‌یگوشین، له‌پڕێکدا ترسێکم لێ‌نیشت و پێمگوت کات بۆ من دره‌نگه و خێرا بمبه‌ره‌وه نزیک ماڵه‌وه، قسه‌ی نه‌شکاندم و گه‌یاندمییه‌وه نزیک ماڵه‌وه و بێ کێشه خۆم کرده‌وه به‌ماڵه‌وه‌دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی قسه کردنم به مۆبایل زۆر که‌م بوو، بۆیه ناچاربووم شه‌وانه دره‌نگ له‌ناو جێگادا و له‌ژێر نوێنه‌وه به نامه قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین، به‌مجۆره په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا دوو جاری تریش له‌گه‌ڵ هونه‌ردا و به ئۆتۆمبێله‌که‌ی چووینه ده‌ره‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌م وایلێکردبووم زیاتر حه‌زم به ته‌نهایی ده‌کرد، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر داده‌بڕام ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌شم، ئاگام له خوێندن و قوتابخانه هه‌ر نه‌مابوو، له‌دوای نیوه‌ی ساڵ نمره‌کانم زۆر به‌ره‌و خراپی چوون، ژماره‌ی وانه ده‌رنه‌چووه‌کانم زیاتر بوون، شه‌وێک باوکم هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم ناهێڵێت بچمه‌وه بۆ قوتابخانه.
چه‌ند هاوڕێیه‌کی نزیکم له‌قوتابخانه درکیان به‌م په‌یوه‌ندییه‌م کردبوو، من حاشام لێده‌کرد، ته‌نها لای یه‌کێکیان نه‌بێت که هه‌موو شتێکم باس ده‌کرد، ئه‌ویش وه‌ک من که‌پڵی هه‌بوو و ئیتر وامان لێهاتبوو ڕۆژانه شته‌کانی یه‌کترمان ده‌گێڕایه‌وه. به‌هۆی کچێکی خزمی ڕێبازه‌وه هه‌واڵ گه‌یشتبووه ئه‌و که من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا هه‌یه، ئیتر له‌و کاته‌وه کێشه‌کانم زیاتر بوو، چونکه دووجار هاته سه‌ر ڕێگه‌م و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم ئه‌گه‌ر واز له هونه‌ر نه‌هێنم ئه‌وا ئاگاداری ماڵه‌وه‌مان ده‌کات، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ژیانمی تاڵ کردبوو، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م و ڕوو له‌کوێ بکه‌م، له‌ترساندا جارێکیان پێمگوت ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی ببه‌ستینه‌وه؟ ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه گوتی زۆر، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجی ئه‌وه بوو که من په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ببڕم، منیش له‌لایه‌ک هۆگری هونه‌ر بووبووم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ خۆ ده‌ربازکردن له‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ی تێیکه‌وتبووم، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا به‌سته‌وه و لای ئه‌ویش وه‌ها خۆم پیشان ده‌دا که په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا بڕیوه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی وانه‌بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا له‌یه‌ک کاتدا په‌یوه‌ندیم هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بووم که نه‌هێڵم (ڕێباز) و (هونه‌ر) هیچ کامیان به‌ویتر بزانێت، چونکه ده‌مزانی ئاشکرابوونی ئه‌م جووت په‌یوه‌ندییه لای هه‌ر کامێکیان بێت تووشی سه‌رئێشه‌ی گه‌وره‌م ده‌کات، ئه‌گه‌ر جاران خه‌مم ته‌نها شاردنه‌ئێوه‌ی مۆبایلێک بوو، له‌و کاته‌دا خه‌می شاردنه‌وه و ئاشکرانه‌بوونی دوو مۆبایل بوو، له‌قوتابخانه و له ماڵه‌وه‌ش، ئه‌م ڕه‌وشه بێئاگای کردبووم له خوێندن و ماڵه‌وه و زۆر په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هاورێیه‌تی، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کم بۆ دروست بووبوو زۆرجار له‌ماڵه‌وه له‌کاتی خه‌ودا تووشی بینینی خه‌ونی ناخۆش ده‌بووم، به‌ده‌م خه‌ونه‌وه به‌گریان و زریکه بێ‌دار ده‌بوومه‌وه، شه‌وێکیان له خه‌ونمدا باوکم هه‌ردوو مۆبایله‌که‌ی دۆزیبووه‌وه و به‌ده‌ستییه‌وه بوو، ده‌هات لێمبدات، ئه‌وه‌نده ترسام له‌خه‌ونه‌که‌مدا به‌ده‌م هاوار و گریانێکی زۆره‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م بێداربوونه‌وه و ک لام، دایکم ده‌یگوت ئه‌م چه‌تیوه‌مان شێت بووه بابیبه‌ین بۆ لای شێخێک یان مه‌لایه‌ک، به‌خوا جنۆکه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌و ساڵه‌ی خوێندن ده‌رنه‌چووم، ئیتر گرفته‌کانم زۆر زیادیان کرد، جگه له‌وه‌ی لێدانێکی زۆرم خوارد به‌ده‌ستی باوکم، دایکیشم هه‌ر لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ده‌کردم، زوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌کردم که ده‌مدات به شوو، باوکم نه‌یهێشت بچمه‌وه بۆ قوتابخانه، ئیتر وه‌ختبوو شێت ده‌بووم له ماڵه‌وه، سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن توێژه‌که‌مان دووجار ته‌له‌فۆنی کرد بۆ ماڵه‌وه‌مان و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایکمدا کرد تاکو بمنێرنه‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام دایکم ده‌یگوت له‌ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه و باوکی ڕێگره و زۆر توڕه‌یه لێی. هه‌تا ڕۆژێک توێژه‌ره‌که‌مان سه‌ردانی ماڵه‌وه‌مانی کرد تاکو قسه له‌گه‌ڵ باوکمدا بکات، باوکم زۆری قسه به من گوت و زۆر منی شکاندوه له‌به‌رچاوی ئه‌ودا، دوای هه‌وڵێکی زۆر ده‌رئه‌نجام باوکم گوتی سوێندم خواردووه ئه‌مساڵ نابێت بڕواته‌وه قوتابخانه، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مساڵ بۆتان عاقڵ ده‌که‌م و ساڵێکی‌تر بۆتان ده‌نێرمه‌وه.
ئه‌و ساڵه خۆم چه‌نده دڵته‌نگ بووم، ڕێباز و هونه‌ر خراپتر بوون، هه‌فته‌ی جارێک یان دووجار به‌دزییه‌وه نامه‌م ده‌گۆڕییه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، حه‌زم ده‌کرد هه‌ر جارێک دایکم یان پورێکم بچوونایه بۆ بازاڕ له‌گه‌ڵیان بچوومایه، هه‌ر جاره به نامه ئاگاداری یه‌کێکیانم ده‌کرده‌وه که بێنه فڵانه بازاڕ یان شه‌قام تاکو له‌نزیکه‌وه یه‌کتری ببینین.
ساڵی داهاتوو چومه‌وه قوتابخانه به‌ڵام به‌مه‌رجی ده‌رچوون، باوکم هه‌ڕه‌شه‌کانی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رم، ده‌مویست تۆڵه‌ی ئه‌و داخه بکه‌مه‌وه له‌دڵمدا بوو له‌ساڵی پێشووتردا که له‌ماڵه‌وه بووم، هه‌ر ده‌رفه‌تێکم بۆ بڕه‌خسایه له‌گه‌ڵ ڕێبازدا به ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌ڕۆیشتم، به‌ڵام جار دوای جار زیاتر ده‌کرامه‌وه له‌گه‌ڵیدا، هه‌ر سه‌رده‌که‌وتم له ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌ستی نه‌ده‌سره‌وت، واملێهاتبوو دڵم نه‌ده‌هات بێ دڵی ئه‌و بکه‌م، ده‌ستی ده‌خسته ناو سنگمه‌وه توند مه‌مکه‌کانمی ده‌گوشی، ئه‌و هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌ی لێده‌کردم که من هیچ بۆ ئه‌و ناکه‌م، هه‌ر تێنه‌ده‌گه‌یشتم له‌و گله‌ییه‌ی، هه‌تا جارێکیان گرته‌یه‌کی سێکسیی له‌مۆبایله‌که‌ی خۆیدا پیشاندام گوتی ئه‌وه‌م ده‌وێت، که سه‌یرم کرد، زۆر قورس بوو بۆ من هه‌ستم ده‌کرد بێز ده‌که‌مه‌وه له‌و داوایه‌ی ئه‌و، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر داواکه‌ی. هونه‌ر ته‌نها پشتی به مۆبایل ده‌به‌ست له‌په‌یوه‌ندی کردنه‌کانیدا، زووزووش ده‌هاته سه‌ر ڕێم، به‌ڵام من له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبازدا له‌یه‌کتری ئاشکرا نه‌بن، به‌رده‌وام ده‌مترساند به‌وه‌ی باوکم چاودێریم ده‌کات و دره‌نگ دره‌نگ وه‌ره سه‌ر ڕێگام.
ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێده‌کرد له‌و دوو ساڵه‌دا هونه‌ر ڕاستگۆیانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم و داوای هیچ شتێکی لێنه‌ده‌کردم، ناوبه‌ناویش باسوخواستی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌کردم که به‌رنامه داده‌نێت دوای ته‌واوکردنی قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی بێته داوام، به‌ڵام ڕێباز خۆپه‌رست بوو هه‌ر خه‌ریکی تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده لێزانانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم زیاتر و زۆرتر سه‌رنجی منی ڕاکێشابوو.
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و ساڵه‌م بڕی به‌نزمترین نمره‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌م هه‌ر به‌رده‌وامبوو، کاتێک گه‌یشتمه پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئیتر به‌ته‌واوی له‌ڕووی جه‌سته‌وه کچێکی ته‌واو به‌ژنوباڵا هه‌ڵچوو و جه‌سته‌م پڕ و ڕوخسارم تابڵێی سه‌رنجڕاکێش بوو، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چه‌ند داواکارێک هاتنه داوام، هه‌میشه وه‌ڵامی ماڵی ئێمه بوو که سێوه جارێ خوێندنی ماوه و کاتی شووکردنی نییه.
ڕێباز ڕۆژێکیان ئاگاداری کردم که خوشکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ده‌چنه وڵاتێکی دراوسێ بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و ماڵه‌که‌یان چۆڵه و کلیلی خانووه‌که‌یان لای ئه‌وان داناوه، ڕێباز ئه‌مه‌ی به هه‌ل ده‌زانی تاکو بچینه ماڵی خوشکه‌که‌ی و له‌وێ به کامی دڵ کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌سه‌ربه‌رین، ئه‌و ده‌یزانی من له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێمدا مامۆستای تایبه‌تیمان بۆ گیرابوو هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ له‌کاتی عه‌سراندا له‌ماڵی هاوڕێیه‌کمان وانه‌ی تایبه‌تیمان ده‌خوێند، هه‌موو جارێ بۆ هاتووچۆی ماڵی هاوڕێکه‌م دایکی هاوڕێکه‌ی ترم به‌ئۆتۆمبێل ده‌هات به‌شوێنمدا و ده‌یبردم و ده‌یهێنامه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ڕێباز واده‌یه‌ک و پلانێکی بۆ دانام چۆن له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و داینابوو بتوانم به‌ناوی وانه تایبه‌ته‌که‌وه بێمه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ دایکی هاوڕێکه‌مدا سه‌رنه‌که‌وم، پلانه‌که‌ش به‌مجۆره بوو، دایکم وه‌ک هه‌موو جارێک دڵنیابوو که من له‌گه‌ڵ دایکی هاوڕێکه‌مدا ده‌ڕۆم، بۆیه بۆ ئه‌و ڕۆژه وه‌ک جاران خۆم گۆڕی و له‌و کاته‌دا که دایکی هاوڕێکه‌م گه‌یشته به‌رده‌رگا چوومه ده‌ره‌وه، به‌ڵام پێمڕاگه‌یاند که پورێکم نه‌خۆشه و له‌گه‌ڵ دایکمدا ده‌چین بۆ ماڵی پورم، هاوڕێکه‌م و دایکی ڕۆیشتن، به‌ڵام من نه‌گه‌ڕامه‌وه ژووره‌وه و به‌پێ چوومه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی لای ماڵی خۆمان و ڕێباز له‌وێ به ئۆتۆبێله‌که‌یه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌کردم. له‌گه‌ڵ ڕێباز چووینه ماڵی خوشکه‌که‌ی.
ڕێباز زۆر هه‌وڵیدا هه‌موو شتێکم له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یویست من نه‌مهێشت به‌ڵام ڕووتی کردمه‌وه و که‌وته ماچ کردن و مژینی هه‌موو جه‌سته‌م، ئه‌وه‌نده وروژام خه‌ریکبوو بێهۆش ده‌بووم، منیش خه‌ریکی جه‌سته‌ی ئه‌و بووم، له‌ناکاو ڕێباز به‌مۆبایله‌که‌ی وێنه‌یه‌کی منی گرت به ڕووتی، که ته‌واو بووین زۆر هه‌وڵمدا وێنه‌کان بسڕێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو، به‌ڵێنی پێدام ده‌یپارێزێت و مه‌ترسی دروست نه‌کات له‌سه‌ر من. له واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایی خۆم له‌وانه تایبه‌ته‌که‌دا گه‌یاندمییه‌وه نزیک ماڵه‌وه و خۆم کرده‌وه به ماڵه‌وه‌دا بێئه‌وه‌ی که‌س بزانێت که نه‌چووم بۆ ماڵی هاوڕێکه‌م.
کاتێک شه‌و داهات مێشکم زۆر ماندووبوو به‌و وێنه ڕووتانه‌م له‌ناو مۆبایله‌که‌ی ڕێبازدا، ئه‌وه‌نده له‌مێشکی خۆمدا ده‌مهێنا و ده‌مبرد به‌هیچ جۆرێک خه‌وم لێنه‌که‌وت. بۆ ڕۆژی دوایی نامه‌یه‌کم بۆ نارد و نووسیم:
- تکایه ئه‌و وێنانه‌م بسڕه‌وه.
- که‌واته تۆ بڕوا به من ناکه‌یت، ئه‌ی چۆن منت خۆش ده‌وێت که ئاوا متمانه‌ت پێم نییه؟
- مه‌سه‌له متمانه نییه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و مۆبایله‌تی بینی؟ ئه‌گه‌ر لێتبکه‌وێت؟ ژیانم ده‌فه‌وتێت.
- تۆ هه‌ر بۆ خۆم ده‌بیت له کۆتاییدا، خه‌می هیچت نه‌بێت گیانه.
هه‌ستمده‌کرد تازه که‌وتومه‌ته ژێر ڕه‌حمه‌تی ڕێبازه‌وه و ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی خۆی یاریم پێ‌بکات، له‌و ساته‌وه هیچ هه‌ستێکم بۆی نه‌ما، بگره لێی ده‌ترسام، به‌ڵام ئه‌و هیچ مامه‌ڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵمدا نه‌گۆڕی و وه‌کو جاران ئاسایی خۆی پیشان ده‌دا.
ئه‌م ڕووداوه وایلێکردم زیاتر خۆم له هونه‌ر نزیک بکه‌مه‌وه و قه‌دری ڕاستگۆیی ئه‌و زیاتر بزانم، به‌ڵام ڕێباز له‌به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌کانی مندا هه‌میشه دڵی ده‌دامه‌وه.
دایکم به‌درێژایی پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییم زوو زوو قسه‌یه‌کی ده‌دا به‌گوێمدا و ده‌یگوت: کچێ باش بخوێنه با شوێنێک وه‌رتبگرێت به‌خوا باوکت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چیت یان نمره‌ی باش نه‌هێنیت ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌بێت شوو بکه‌یت.
ڕۆژێک به مۆبایل له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ قوتابخانه قسه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ده‌کرد، ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بووم به‌مه‌سه‌له‌ی وێنه‌کانم له‌ناو مۆبایله‌که‌ی ڕێبازدا خه‌ریکبوو ئاگاداری بکه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه، دوایی دانم به‌خۆمدا گرت و هیچم نه‌گوت، هونه‌ر هه‌ر لێی ده‌پرسیم بۆ ئاوا بێتاقه‌تیت، منیش ده‌مگوت که‌مێک سه‌رم دێشێت و ناساغم. پاشتر که بیرم لێکرده‌وه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت باشه ئه‌گه‌ر من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هونه‌ر بڵێم ئیتر ئه‌و منی ناوێت و ناشیه‌ته داوام و ئه‌م نهێنییه ناشیرینه‌شم ده‌که‌وێته لای ئه‌ویش.
هه‌موو سێ هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا نه‌چوو له‌گه‌رمه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی مانگانه‌دا بووین، ڕێباز داوای ده‌کرد له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌مگوت تاقیکردنه‌وه‌م هه‌یه و سه‌رقاڵم، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت:
- پێت ده‌ڵێم وه‌ره له‌گه‌ڵمدا، هه‌تا ماڵی خوشکه‌که‌م نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆت کاتێک ڕێکبخه و ئاگادارم بکه‌ره‌وه.
له‌م جۆره قسه‌کردنه‌یدا هه‌ستم به هه‌ڕه‌شه کردن کرد، ناچار ڕازی بووم و جارێکی تریش بردمییه‌وه ماڵی خوشکه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره پێش هه‌موو شتێک ده‌ستم به‌گریان کرد که مۆبایله‌کانی بکوژێنێته‌وه، به‌قسه‌ی کردم، به‌ڵام ئه‌مجاره ناچاری کردم به زۆر و به هه‌ڕه‌شه که جگه سێکسی پێشه‌وه ده‌بێت هه‌موو شتێکی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، له‌ترسی وێنه‌کانی ناو مۆبایله‌که‌م زۆر هه‌ستم به لاوازی ده‌کرد له‌به‌ر ده‌میدا، هه‌موو خواسته‌کانیم به‌جێگه‌یاند، به‌ڵام له‌کۆتاییدا داواملێکرد، لێیپاڕامه‌وه به‌گریانه‌وه که ئه‌و وێنانه‌م بسڕێته‌وه، هه‌روه‌ک جاران ده‌یویست دڵنیام بکاته‌وه که هیچی خراپ ڕوونادات.
کاتێک گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه له‌تاو ئازاری دواوه‌م و هه‌ستکردنم به سوکایه‌تی و شه‌رمه‌زاریم خه‌ریکبوو دڵم ده‌ته‌قی، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، تووشی بارێکی ده‌روونی ناجێگیر بووم، هه‌تا چه‌ند ڕۆژێک نانم بۆ نه‌ده‌خورا، دایکم ده‌یویست بمبات بۆ لای پزیشک، به‌رده‌وام ده‌مگوت پێویست ناکات خۆم باش ده‌بم.
چه‌ند ڕۆژێک خۆم توڕه کرد له ڕێباز و قسه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌و خۆی وه‌ک جاران پیشان ده‌دا و هه‌ر ده‌یگوت دڵت باش ده‌بێت هیچ نییه ئه‌مه نازه ده‌یکه‌یت به‌سه‌رمدا.
تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ نزیک بووه‌وه، ئاگاداری هه‌ردووکیانم کرده‌وه که من ئه‌م ماوه‌یه هه‌موو کاته‌کانم ته‌رخان ده‌که‌م بۆ خوێندن چونکه پاشه‌ڕۆژم له‌سه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌نده. هه‌ردووکیان ڕازی بوون هه‌تا دوای تاقیکردنه‌وه‌کان قسه نه‌که‌ین.
به‌هۆی ئه‌و گێژاوه‌ی تێیکه‌وتبووم هه‌رچه‌ندم ده‌کرد نه‌مده‌توانی به‌باشی خۆم ئاماده بکه‌م بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان وه‌ک پێویست، هه‌رچه‌ند کتێبم ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه مێشکم ده‌چووه لای په‌یوه‌ندییه‌کانم و ئه‌و وێنانه‌ی لای ڕێباز بوون.
له‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا باش نه‌بووم، چاوه‌ڕوانیشم ده‌کرد له وانه‌یه‌کدا ده‌رنه‌چم، یه‌ک ڕۆژمان مابوو بۆ دوا تاقیکردنه‌وه نامه‌یه‌کم نارد بۆ ڕێباز، لێم پرسی ئاخۆ ماڵی خوشکه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه‌ڵامی به به‌ڵێ دامه‌وه، ئاره‌زوویه‌کم لادروستبووبوو که له‌دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه، چونکه ده‌مزانی پشووی هاوین ڕه‌نگه هه‌ر ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسێت بۆمان، تێلێکم بۆ ڕێباز کرد:
- حه‌ز ده‌که‌م دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کان که سبه‌ینێ ده‌کات، به‌یه‌که‌وه بچینه ده‌ره‌وه.
- ئه‌وه چۆن بێت وا دڵت نه‌رم بووه؟ هه‌زار جار گیانی من، خۆ من خه‌ریکه شێت ده‌بم بۆت.
- ئه‌مجاره خۆم پلان داده‌نێم بۆ ده‌رچوونه‌که‌مان.
- ئاده‌ی هه‌ناسه، پێم بڵێ بزانم پلانێکی سه‌رکه‌وتووه.
- له تۆوه فێری زۆرزانی بووم، به‌دایکم ده‌ڵێم به‌بۆنه‌ی کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم ده‌چین بۆ ڕیستۆرانت و پیاسه کردن، چونکه پار ساڵیش دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕاستی وامان کرد، باوه‌ڕم پێده‌کات.
- به‌ساقه‌ی پلانه‌کانیشت بم، هه‌ر زۆۆر زۆۆر باشه.
- هه‌روه‌ک جاران سبه‌ینێ دوای ته‌واوبوونی تاقیکردنه‌وه له جێژوانه‌که‌ی خۆمان بوه‌سته من دێمه لات.
- ئۆکه‌ی باوانم.
ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌یه‌که‌وه ده‌رچووین به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد زیاتر له جاران به‌تاسه‌وه حه‌زم له باوه‌ش و ماچی ڕێباز ده‌کرد. خه‌ریکبوو مه‌سه‌له‌ی وێنه‌کان لام ده‌بووه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و گرنگیم پێنه‌ده‌دا.
که‌وتینه پشووی هاوین و له چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کاندا بووم، ناوبه‌ناو سه‌ردانی ماڵی پورم ده‌کرد له‌وێ به‌هه‌لم ده‌زانی قسه بکه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ڕێبازدا، هونه‌ر به‌ڕاستی خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بوو تاکو بێته داوام، به‌ڵام من پێمده‌گوت په‌له مه‌که بزانم ئه‌نجامه‌کانم چۆن ده‌بێت و له‌کوێ وه‌رده‌گیرێم.
ئه‌نجامه‌کان ده‌رچوون، ڕاسته ده‌رچووم به‌ڵام نمره‌کانم ئه‌وه‌نده نزم بوون چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا نه‌ک هه‌ر له زانکۆ به‌ڵکو له په‌یمانگه‌کانیش وه‌ربگیرێم.
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌نجامه‌کان ده‌رچوون، باوکم شه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خواردبووه‌وه به‌ته‌واوی مه‌ست بووبوو، به هاواره‌وه بانگی کردم، زۆر ترسام، دایکم هات له‌گه‌ڵمدا، باوکم داوای نمره‌کانمی لێکردم، لێی پرسیم کوا نمره‌کانت، چووم بۆم هێنا، دوای ئه‌وه‌ی که‌مێک سه‌یری کرد، به‌هاواره‌وه گوتی:
- به‌ڕه‌ڵای بێشه‌ره‌ف، ئه‌ی تۆ ساڵێک خه‌ریکی چی بوویت؟ ئه‌و نمره جوانانه‌ت بۆ من هێناوه‌ته‌وه؟ مامۆستای تایبه‌تیت به من گرت بۆ ئه‌م نمرانه؟ هه‌ستا بۆم لێمبدات، به قیژه و هاواره‌وه ڕامکرد له‌به‌رده‌ستیدا، دایکم باوکمی گرت، من چوومه قاتی سه‌ره‌وه، گوێم لێ‌بوو باوکم هه‌ر هاواری ده‌کرد، سه‌گی سه‌گباب شه‌رت بێت نه‌یه‌ڵم بکه‌ویته سێ مانگی تر، بتده‌م به قه‌حبه‌بابێکی وه‌ک خۆت و ڕزگارم بێت له‌ده‌ستت. به دایکمی گوت: ئافره‌ت ئه‌مجاره هه‌ر سه‌گبابێک هاته داوای ئه‌م چه‌تیوه‌ی بده‌نێ، دۆم بێت.. قه‌ره‌ج بێت، بیده‌نێ بابڕوات.
ڕۆژگار تێپه‌ڕی و ناوی وه‌رگیراوه‌کان له کۆلیژ و په‌یمانگه‌کان ده‌رچوو، ناوی من نه‌هاتبووه‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رچووانه‌ی پۆلی شه‌ش که نمره‌کانمان زۆر که‌مبوو. ئیتر که‌وتمه به‌رده‌می قۆناغێکی تر که چاره‌نووسێکی نادیار چاوه‌ڕێی ده‌کردم.
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ڕێباز ڕازی بکه‌م بێته داوام، چونکه هه‌ستمده‌کرد به‌مه له‌مه‌ترسی ئه‌و وێنانه ڕزگارم ده‌بێت که له‌لای بوو، کاتێک ئه‌و پێشنیاره‌م به ڕێباز ڕاگه‌یاند، پاش قاقایه‌کی زۆری پێکه‌نین، گوتی:
- ده‌ترسم تێکچووبیت، ژنهێنانی چی و شووکردنی چی؟ من 10 ساڵی تریش بیر له ژنهێنان ناکه‌مه‌وه، له‌کوێ تاقه‌تی نه‌وت کڕین و غاز کڕین و شیر کڕینم هه‌یه بۆ منداڵ، باجارێ تۆزێ دنیا ببینین، ناشێ حه‌ز بکه‌ی شوو بکه‌یت؟ ئه‌وه نییه منت هه‌م؟ ئیتر په‌له‌ی چیته؟ ئه‌وه‌ی مێرد له‌گه‌ڵتدا ده‌یکات منیش ده‌یکه‌م، ئیتر شووکردنت بۆچییه؟
- ڕێباز من له ڕه‌وشێکی خێزانی ناخۆشدام، خواخوامه له‌ده‌ست باوکم و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ماڵه‌وه ڕزگارم بێت، باوکم هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شوودانم لێده‌کات، ناوم نه‌هاتۆته‌وه له هیچ زانکۆ و په‌یمانگه‌یه‌ک، به‌خوا ئه‌و شه‌وه به‌دایکمی ده‌گوت، هه‌ر که‌سێک هاته داوای بیده‌نێ، خۆشت ده‌زانی من داواکارم زۆره …
- ئینجا ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه سێوه گیان، تۆ سه‌ر له‌خۆت تێکمه‌ده، شوو بکه، من و تۆ هه‌ر ئه‌بێت په‌یوه‌ندیمان بمێنێت، دڵنیابه من هه‌زار ژنم هه‌بێت هه‌ر دڵم لای تۆ ده‌بێت، تۆش هه‌روا ده‌بیت.
- ڕێباز گیان، ئه‌و وێنانه‌م؟
- ئاخ له‌ده‌ست تۆ، بڕوام پێبکه هه‌موو شه‌وێک له‌باوه‌شی خۆمدا ده‌تخه‌وێنم، به‌ده‌م سه‌یرکردنی وێنه‌کانته‌وه خه‌و ده‌چێته چاوم، وه‌ک چاوه‌کانی خۆم ئه‌و وێنانه‌ت ده‌پارێزم.
هه‌رچیم کرد له‌گه‌ڵیدا سوودی نه‌بوو، دیاربوو ئه‌و هه‌ر بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆی منی ده‌ویست، ناچار قسه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا کرد، ئه‌و زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دا بوو که باری ئابوری خێزانه‌که‌یان ته‌واو نه‌بوو، هه‌رچه‌نده من ئه‌و شتانه کێشه نه‌بوو له‌لام، به‌ڵام ده‌مزانی دایکم به‌و جۆره خێزانانه ڕازی نه‌ده‌بوو.
زۆری پێنه‌چوو ڕۆژێک دایکی و هونه‌ر و دوو خوشکی هاتن بۆ ماڵی ئێمه، دایکم پێشوازی لێکردن و به‌ڵام دوای چه‌ندین پرسیار له‌لایه‌ن دایکمه‌وه، کۆتاییه‌که‌ی به‌وه هێنا که گوایه دانراوم بۆ خوشکه‌زایه‌کی باوکم، دایک و خوشکه‌کانی هونه‌ر هه‌ستان و به‌نائومێدی چوونه ده‌ره‌وه.
به‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی دایک و خوشکه‌کانی هونه‌ر، دایکم که‌وته بۆڵه بۆڵ به‌سه‌ر مندا، هه‌رده‌یگوت:
- ئه‌م سواڵکه‌رانه چین؟ کێن؟ ده‌ترسم ده‌ستی خۆتی تێدابێت؟ تۆ ده‌زانی له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و خانه‌دان هاتنه داوات، به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌که‌ته‌وه وه‌ڵامی که‌سمان نه‌داوه‌ته‌وه.
- دایکه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی؟ من له‌کوێ ئه‌مانه ده‌ناسم؟ (ویستم دایکم توڕه بکه‌م) ئیتر کچ که مه‌لیکه جه‌مال بوو هه‌موو جۆره که‌سێک دێنه داوای (ههههه).
- ده‌ک خوا هه‌زار مه‌لیکه جه‌مالی ئاوا ببڕێت، له خوێندندا مه‌لیکه جه‌مال بوویتایه، نه‌ک له خۆ بادان و خۆ ڕازاندنه‌وه‌دا.
هه‌رچۆنێک بێت توانیم په‌یوه‌ندییه‌ک به هونه‌ره‌وه بکه‌م، زۆر نیگه‌ران بوو هه‌ڵوێستی دایکم که به‌وجۆره وه‌ڵامی دایکی و خوشکه‌کانی داوه‌ته‌وه، منیش هه‌وڵمدا دڵنیای بکه‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی دایکم گوتویه‌تی ڕاست نییه و ماڵی ئێمه گفتیان به که‌س نه‌داوه. هونه‌ر پێشنیاری کرد که شه‌وێک باوکی بنێرێت بۆ لای باوکم تاکو قسه له‌باره‌ی خوازبێنی کردنی منه‌وه بکه‌ن.
چه‌ند شه‌وێک تێپه‌ڕی و شه‌وێک باوکی هونه‌ر و دوو پیاوی خزمیان هاتنه لای باوکم، له‌ترساندا نه‌مده‌زانی له کوێ خۆم بشارمه‌وه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت بڵێی باسی باوکی هونه‌ر باسی په‌یوه‌ندی من و کوڕه‌که‌ی خۆی بکات؟.
ئه‌وان ڕۆیشتن و باوکم بانگی دایکمی کرد و که‌وتنه قسه کردن پێکه‌وه، ته‌نها گوێم له به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی دایکم بوو که ده‌یگوت:
- ئه‌م ماڵه سواڵکه‌ره چین وازمان لێناهێنن.
- خۆت سواڵکه‌ری، ماڵێکی باش و ڕێکوپێک دیارن، ئێمه ده‌توانین پرسیار له‌سه‌ر کوڕه‌که‌ی و ماڵه‌وه‌یان بکه‌ین، هه‌ر له‌خۆته‌وه تفه‌نگ به تاریکییه‌وه مه‌نێ.
دایکم هه‌رچه‌ند ده‌یویست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابخرێت و قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌کرێت به‌ڵام باوکم خه‌ریکی پرسیارکردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و ماڵی هونه‌ر.
دواجار و دوای کێشمه‌کێشێکی زۆر له‌ناو خێزانه‌که‌مدا و چه‌ندین شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان دایکم و باوکمدا کۆتایی به مه‌سه‌له هات و نه‌یاندام به هونه‌ر.
له‌و داواکارانه‌ی پێشتر هاتبوونه داوام، دایکم به دزی من و باوکمه‌وه وه‌ڵامی بۆ ماڵێکیان ناردبوو که ده‌توانن ئێستا بێنه داوام.
نه‌مزانی چۆن ئاوا به‌خێرایی هه‌موو شتێکیان بڕانده‌وه، ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران کردبوو ده‌مویست ئه‌و مۆبایلانه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ هونه‌ر و ڕێباز و له‌ده‌ست ئه‌و کێشانه ڕزگارم بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌کانی لای ڕێباز که بووبوو به دێوه‌زمه‌یه‌ک له‌لام و شه‌و و ڕۆژ لێم نه‌ده‌بووه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار یاده‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا چێژێکی بێمانایان پێده‌به‌خشیم.
ماره‌یان بڕیم و ئیتر له‌گه‌ڵ (هاوژین)ی ده‌ستگیرانمدا ده‌چووینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو ڕێباز یان هونه‌ر بمبینن و کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بکه‌ن.
هاوژین کوڕێکی باشبوو، حه‌وت ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، خه‌ریکی خانوو دروستکردن بوو، ده‌یگوت دوو مانگی تر ته‌واو ده‌بێت، ناوبه‌ناو ده‌یبردمه خانووه‌که و بۆی باس ده‌کردم که ته‌واو بوو چۆن که‌لوپه‌له‌کان دابنێن و ناوبه‌ناویش ڕای منی وه‌رده‌گرت.
دایکم زۆر ئاسووده‌بوو به‌م هاوسه‌رگیرییه‌م، باوکیشم ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مندابوو له‌ماڵه‌که، ئه‌وه‌نده خه‌می نه‌بوو له‌گه‌ڵ کێ هاوسه‌رگیریی ده‌که‌م.
ویستم ئه‌و ماوه‌ی ده‌ستگیرانییه بکه‌م به هه‌لێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵواسراوه‌کانم له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ڕێبازدا و پێدانه‌وه‌ی مۆبایل و سیم کارته‌کانیان به‌خۆیان، بۆئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌نێوانماندا نه‌مێنێت، سه‌ره‌تا تێلم بۆ (هونه‌ر) کرد و درۆیه‌کم ڕێکخست.
- هونه‌ر خۆت ده‌زانی من زۆر هه‌وڵمدا بۆ تۆ بم، به‌ڵام خۆت ده‌زانی هیچ شتێک به‌ده‌ستی من نییه، باوکم و دایکم به‌دزی منه‌وه به‌ڵێنیان به ماڵی پورێکم دابوو که بمده‌ن که پورزاکه‌م، زۆر هه‌وڵمدا سه‌رنه‌گرێت، زۆۆر لێدانم خوارد له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام دواجار دایکم و باوکم قسه‌که‌ی خۆیان برده سه‌ر و له کوڕی پوره‌که‌م ماره‌یان کردم.
- ده‌زانم، دایکه پاره په‌رسته‌که‌ت به‌قسه‌کانیدا دیاربووه که ده‌یه‌وێت بتفرۆشێت به که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئێستا ماره کراویت؟
- به‌ڵێ.
- ئاااخ، زۆرم پێناخۆشه، به‌ڵام من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه.\
- هونه‌ر، ده‌مه‌وێت ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ بگێڕمه‌وه، حه‌ز ناکه‌م خه‌فه‌ت بخۆیت، چونکه گوناهی که‌سمانی تێدانیه. که‌ی و له‌کوێ لێم وه‌رده‌گریت.
- تکایه واز له مۆبایل بێنه، بیشکێنه، چۆن دڵم دێت لێتوه‌ربگرمه‌وه، زۆۆر به‌داخه‌وه زۆر دڵم به تۆ خۆش بوو، برا گه‌وره‌که‌م له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌میشه پێیده‌گوتم که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هیچ ئه‌نجامێکی نابێت چونکه کوڕ له‌زۆر ڕووه‌وه ئاماده‌یی نییه بۆ هاوسه‌رگیریی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوریه‌وه، دووه‌میش زۆربه‌ی کچان بڕیار له‌ده‌ستی خۆیان نییه، یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، من هه‌ر گوێم به قسه‌ی ئه‌و برا گه‌وره‌یه‌م نه‌دا، به‌ڵام قسه‌کانی هه‌مووی ڕاست ده‌رچوون. به‌هه‌رحاڵ ئێستا ده‌زانم بڕیار له‌ده‌ست خۆتدا نییه، هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم (به‌گریانه‌وه) ئاگات له‌خۆت بێت توخوا …
- (به‌گریانه‌وه) سوپاس به‌قوربان، منیش هیوای ژیانێکی خۆش بۆ تۆ ده‌خوازم.
زۆرم به‌زه‌یی به هونه‌ردا هاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ کێشه له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌رچوومم کامێک ئاهم هاته‌وه به‌ر، ئینجا نۆره‌ی ڕێباز بوو، بڕیارمدا تێلیش بۆ ئه‌و بکه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که و جۆری که‌سێتی ڕێباز جیاوازتر بوون له هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام هه‌ستمکرد شه‌ڕێکه و هه‌رده‌بێت بیکه‌م، تێلم بۆ کرد:
- ڕێباز، ده‌مه‌وێت ئاگادارت بکه‌م، که من هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ کوڕێکی پوری خۆمدا کردووه، زۆر دڵی پیسه، زۆر توڕه و شه‌ڕانییه، تکایه با کۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بێت، با هیچمان تووشی گێچه‌ڵی گه‌وره نه‌بین، ده‌مه‌وێت مۆبایله‌که‌ت بده‌مه‌وه و تۆش وێنه‌کانم بسڕیته‌وه.
- وه‌ی گیان ئینجا په‌یوه‌ندی له‌مه‌ودوا خۆشه ، ده‌زانی بۆ؟
- بۆۆۆ؟
- له‌مه‌ودوا ئیتر پێشه‌وه‌ت بۆ من ته‌خت ده‌بێت و به دڵی خۆمان ده‌یکه‌ین.
- ڕێباز واز له‌و قسانه بهێنه تکایه، من هاوسه‌رگیریم کرد و ته‌واو، ڕابردوو له‌بیر بکه …
- سێوه گیان، من هیچ په‌له‌م نییه، من په‌کم له‌سه‌ر تۆ نه‌که‌وتووه، به‌خوا ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ کچێکی تردا کردوومه، زۆرم هه‌یه زۆر، من یه‌ک تکام هه‌یه له تۆ، ئه‌و مۆبایله‌ی لای تۆیه زۆر خزمه‌تی هه‌ردووکمانی کردووه، دڵم نایه‌ت بیفه‌وتێنم، چونکه پیرۆزه له‌لام، له‌فرسه‌تێکدا بۆم بهێنه‌وه وه‌کو یادگاری هه‌ڵیده‌گرم …
- ده‌ته‌وێت بیده‌یت به کچێکی تر و که‌سێکی تری پێ له‌که‌دار بکه‌یت؟
- ئه‌وه عه‌یب نییه بۆ تۆ ئاوا قسه له‌گه‌ڵ مندا ده‌که‌یت؟ من ڕۆژی پاره‌ی دوو مۆبایلی ئاوا ته‌نها له کچاندا خه‌رج ده‌که‌م، به‌ڵام من یه‌ک تکام له تۆ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ کێشه بیت له‌مه‌ودوا، مۆبایله‌که‌م بده‌ره‌وه، ژماره‌که‌م لای خۆت هه‌ڵبگره، دابێت له‌مه‌ودوا مانگی یه‌کجار به‌کورتیش بێت تێلێکم بۆ بکه‌یت.
- ئاخر ناتوانم من مێردم هه‌یه و تووشی کێشه ده‌بم، با کۆتایی به‌هه‌موو شتێک بهێنین باشتره.
- به‌وه تووشی کێشه نابیت، به‌وه تووشی کێشه ده‌بیت که من وێنه ڕووته‌کانت له مۆبایل و ئینتێرنێتدا بڵاوبکه‌مه‌وه، تێده‌گه‌یت ده‌ڵێم چی؟
- ئه‌وه چییه ڕێباز، کردت به ڕاست؟ هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌که‌یت؟
- ئه‌وه دوا وه‌ڵامی منه و جێبه‌جێی بکه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێباز به‌ته‌واوی تووشی په‌ژاره و دڵه‌ڕاوکێی کردم، زۆر بێتاقه‌ت بووم، هه‌رچۆنێک بێت له فرسه‌تێکدا مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه و له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌کانی ژماره‌که‌یم لای خۆم تۆمار کرد و له‌شوێنێکدا شاردمه‌وه به‌دزییه‌وه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه، ڕێباز پێی گوتم، له‌مڕۆوه حسابی بکه، مانگی جارێک تێلم بۆ ده‌که‌یت، ده‌نا خۆت ده‌زانی چی ده‌که‌م.
هاوژین گواستمییه‌وه و چووینه خانووه تازه‌که‌وه، ماوه‌یه‌ک سه‌رقاڵی میوان به‌ڕێکردن بووم، له‌ترساندا هه‌ر ئاگام له‌و کاته بوو که ده‌بوو تێل بکه‌م بۆ ڕێباز، ڕۆژێک هاوژین له ده‌وام بوو. تێلێکم بۆ کرد:
- ڕێباز من سێوه‌م، تکایه ئێستا لای مێردی خۆمم و له‌ماڵی خۆمدام، با کۆتایی پێبهێنین، تکایه واز له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ت بهێنه…
- سێوه ده‌مه‌وێت ئاوا پابه‌ند بیت پێمه‌وه، ده‌مه‌وێت بمکه‌یت به‌میوانی ژووری نووستنه‌که‌ت، له‌بیرته جاران چه‌ند خۆش ده‌مانکرد؟ له‌مه‌ودوا خۆشتر ده‌بێت …
- تکایه واز له‌و قسانه بهێنه، من جارێ سه‌رقاڵی ئیشی ماڵم، ده‌مه‌وێت بڕۆم.
- ئێستا بڕۆ، چاوه‌ڕوانی تێلی داهاتووم، له‌بیرت نه‌چێت ها.
که‌وتبوومه گێژاوێکه‌وه بیرم چووبووه‌وه که تازه بوکم، ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ده‌که‌وته‌وه که له‌قوتابخانه ده‌مخوێند و له‌گێژاودا ده‌ژیام.
ڕۆژگار هاتوو و ڕۆژگار چوو، ناوبه‌ناو تێلم بۆ ده‌کرد و ئه‌ویش خه‌ریکی قسه سێکسییه‌کانی خۆی بوو.
په‌یوه‌ندی من و هاوژین به‌گشتی باشبوو، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ته‌بیعه‌ته‌وه که‌مێک له‌یه‌کتر دووربووین، به‌ڵام هه‌ڵمده‌کرد له‌گه‌ڵیدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌میشه پێی ده‌گوتم واز له‌و ناز و مه‌کره‌ی کاتی کچێنیت بهێنه، تازه تۆ هاوسه‌ریت و دوو ڕۆژی تر ده‌بیت به دایک، ئه‌م قسه‌یه‌یم زۆر پێ‌ناخۆش بوو، چونکه من بیستبووم که پیاوان حه‌ز به ناز و مه‌کری هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی هاوژین وانه‌بوو.
نزیکه‌ی ساڵێک به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرمدا چووبوو، جارێک که تێلم بۆ ڕێباز کرد پێی گوتم:
- دوێنێ له بازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌عبایه‌ی هاوسه‌رتدا بینیمیت، زۆۆۆر جوان و خڕ و خه‌پان بوویت، ده‌مه‌وێت فرسه‌تێکم بۆ دروست بکه‌یت، بێمه لات، شێتت بوومه‌ته‌وه له‌دوێنێوه …
- نا توخوا ڕێباز واز له‌و قسانه بێنه، یه‌کێک پێمان بزانێت هه‌ردووکمان تیاده‌چین.
- ئه‌ی تۆ له‌ماڵی سه‌ربه‌خۆی خۆتدا نیت؟ ئیتر کێ پێمان ده‌زانێت؟
- ڕێباز تکایه، من ده‌مه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌شمان نه‌مێنێت چجای ئه‌وه‌ی تۆ داوای ده‌که‌یت.
- سێوه به چاوه جوانه‌کانت، به شه‌ره‌فم، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆم ڕێکنه‌خه‌یت که بێمه لات، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یکه‌م. تێده‌گه‌یت؟
- به‌ڵێ تێده‌گه‌م، باشه خۆم ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه.
نه‌مده‌زانی چیبکه‌م؟ خه‌ریکبوو شێت ده‌بووم به‌ده‌ست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، بیرم ده‌کرده‌وه به‌کێ بڵێم ئه‌م کێشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بکات، هه‌رچه‌ند سه‌رم ده‌هێنا و ده‌برد، بوێری ئه‌وه‌م نه‌بوو لای که‌س ئه‌م نهێنییه بدرکێنم، ناچار کاتێکم له‌و هه‌فته‌یه‌دا بۆ دیاریکرد و هاته ماڵه‌وه بۆ لام.
زۆۆر ترسام له‌هاتنه‌که‌ی خه‌می ئه‌وه‌م بوو که‌سێ ئاگای لێبێت، من دڵنیابووم هاوژین نه‌ده‌هاته‌وه.
ڕێباز ده‌تگوت گورگی برسییه، بردمه ژووری نووستنه‌که‌ی خۆمان و ئیتر به‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵمدا خه‌ریکبوو، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ده‌ترسام و دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو ئاگام له‌هیچ نه‌بوو، ته‌واوبوو و پێش ڕۆیشتنه‌که‌ی پێی‌گوتم:
- ئه‌مجاره له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌مجار بوو له‌ماڵی خۆتدا، قسه‌م نه‌کرد، به‌ڵام بۆ جارێکی‌تر نامه‌وێت ئاوا سارد بیت له‌گه‌ڵمدا، باشه دڵه‌که‌م؟
- توخوا ڕێباز ئیتر ته‌واو، به‌خوا تووشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره ده‌بین هه‌ردووکمان، ڕۆژێک دێت ئاشکرا ببین. خێرا بڕۆ ده‌ره‌وه.
- چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی تۆم، بای.
ڕێباز زۆر چاونه‌ترس بوو، زۆریش حه‌زی له سێکس بوو. به‌ڵام که بیرم له‌مه‌ترسی ئاشکرابوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌کرده‌وه زۆر هه‌ستم به‌ترس ده‌کرد.
ماوه‌یه‌کی به‌سه‌رچوو ڕێباز هه‌ر داوای هاتنه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ لام، به‌ڵام من هه‌رجاره درۆیه‌کم ڕێکده‌خست بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه.
پاش دوو ساڵ منداڵێکم بوو، منداڵه‌که‌م سێ مانگ بوو که هاوژین ئیفادی سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌رچوو بۆ بینینی خولێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بوو سێ مانگ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت. واڕێکه‌وتین من له‌نێوان ماڵی باوکم و ماڵی خه‌زورمدا ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌رمبه‌رم، هاوژین و ڕۆیشت و سه‌فه‌ری کرد، به‌ملی شکاوم له‌ده‌مم ده‌رچوو لای ڕێباز ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م درکاند، ئیتر ڕێباز شێت و هار بوو، ده‌یگوت به‌ناوی سه‌ردانی ماڵه‌که‌ته‌وه یان پاککردنه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ته‌وه هه‌فته‌ی دوو جار وه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه به ڕۆژ.
منیش به‌قسه‌م کرد، له‌ماڵ باوکم بووم، منداڵه‌که‌م لای دایکم داده‌نا و به‌ناوی سه‌ردانکردنی ماڵه‌وه و پاککردنه‌وه‌وه ده‌هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه ڕێباز کارێکی ده‌کرد که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشامه‌وه به‌لای خۆیدا، ئیتر هه‌ستمده‌کرد بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ من پێویسته.
ماڵی خه‌زورم زۆر ئاگاداریان ده‌کردمه‌وه که نابێت به‌ته‌نها سه‌ر له‌ماڵه‌وه بده‌م یان خوشکێکی خۆم یان خوشکێکی هاوژین ده‌بێت له‌گه‌ڵمدا بێت، به‌ڵام من گوێم به‌م قسانه‌ی ئه‌وان نه‌ده‌دا، ڕۆژێک خه‌سووم هاتبووه ماڵی دایکم که زانیبووی من به‌ته‌نها چوومه‌ته‌وه ماڵی خۆم تووڕه بووبوو، یه‌کسه‌ر تێلی بۆ برایه‌کی هاوژین کردبوو که بێت به‌دوامدا، تاکو بمهێنێته‌وه، کاتێک براکه‌ی هاوژین هات، له جه‌ڕه‌سیدا، من و ڕێباز به‌یه‌که‌وه بووین له‌ژووری نووستنه‌که، به‌په‌له هه‌ردووکمان خۆمان کۆکرده‌وه و جله‌کانمان له‌به‌رکرد، ڕێباز گوتی ده‌رگا مه‌که‌ره‌وه و خۆت بێده‌نگ بکه. من چووزانم نوسخه‌یه‌ک له کلیلی خانووه‌که‌مان له ئۆتۆمبێله‌که‌ی هاوژیندایه، ئۆتۆمبێله‌که‌یشی به‌و برایه‌ی بوو، که سه‌فه‌ره‌که‌ی کرد ئۆتۆمبێله‌که‌یدا به‌براکه‌ی هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاش یه‌ک دوو زه‌نگی ده‌رگا که هه‌ر نه‌مکرده‌وه، خۆی ده‌رگاکانی کرده‌وه و خۆی کرد به‌ژووردا، کاتێک ته‌قه‌ی ده‌رگای ده‌ره‌وه هات که کرایه‌وه، به‌په‌له ڕێبازم شارده‌وه له‌ناو کانتۆری جله‌کاندا، به‌ڵام له شڵه‌ژاوی خۆماندا پێڵاوه‌کانی هه‌ر له ڕاڕوه‌که‌دا بوو. (هه‌ردی) برای هاوژین که پێڵاوه‌کانی بینی و منی ئاوا به شڵه‌ژاوی بینی زۆر تێکچوو، پرسی:
- سێوه‌خان خێره له‌ماڵه‌وه‌یت به‌ته‌نها؟ ئه‌ی ئێمه نه‌مانگوت که‌ی ویستت سه‌ردان بکه‌یته‌وه قسه بکه با یه‌کێکمان بێین له‌گه‌ڵتدا؟ ئه‌و پێڵاوانه هی کێیه؟
- (زۆر شڵه‌ژام، ده‌مم ده‌له‌رزی، نه‌مزانی چی بڵێم) وه‌ڵا بڵێم چی کاک هێمن هه‌ر ده‌مێکه له‌وێدایه ده‌مێکه ….
- ده‌توانی خۆت کۆ بکه‌یته‌وه و بڕۆین دایکم و دایکت چاوه‌ڕێی تۆن.
- باشه، هه‌رئێستا تۆ بڕۆ ناو ئۆتۆمبێله‌که وامنیش هاتم.
هه‌ردی چووه ناو ئۆتۆمبێله‌که، منیش به‌په‌له هه‌ندێ جلی منداڵه‌کانم کۆکرده‌وه و خستمه عه‌لاگه‌یه‌که‌وه و به‌دزییه‌وه به له‌به‌رده‌می کانتۆره‌که به ڕێبازم گوت، ده‌رگای ده‌روازه‌که (مدخل) جووت ده‌که‌م به‌ڵام به‌کلیل دایناخه‌م، تۆزێکی تر بڕۆ ده‌ره‌وه.
من چوومه ده‌ره‌وه و سواری ئۆتۆمبێله‌که بووم، به‌ڵام ده‌موچاوی هه‌ردی پڕ پڕ بوو له گومان و هێمای پرسیار، ویستی ئۆتۆمبێله‌که ئیش پێ‌بکات، به‌ڵام داوای یارمه‌تی کرد که ده‌یه‌وێت به‌خێرایی ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نێت، دابه‌زییه‌وه له ئۆتۆمبێله‌که و چووه ژووه‌ره‌وه، ئیتر هه‌موو گیانم وه‌ک شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزی هه‌ستمکرد دوا ساته‌کانی ژیانمه، له‌و ساتانه‌دا وێنه‌ی هاوژین و منداڵه‌که‌م و باوکم و دایکم ده‌هاتنه به‌رچاو، ده‌یان بیرۆکه به‌خێرایی به‌مێشکمدا ده‌هاتن و ده‌چوون، خه‌ریکبوو هه‌ناسه‌دانم ده‌وه‌ستا، پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌ردی هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه، منیش دابه‌زیم و گه‌ڕامه‌وه ژووره‌وه، واااااااااای چیم بینی، ڕێباز و هه‌ردی به‌پێوه وه‌ستابوون و قسه‌یان ده‌کرد، یه‌کسه‌ر ڕامکرده خواره‌وه و به‌ڕاکردن دوورکه‌وتمه‌وه له‌ماڵه‌وه، وه‌ک شێت له‌و کۆڵانانه‌دا ده‌ڕۆیشتم، خۆشم نه‌مده‌زانی ڕووبکه‌مه کوێ، که ته‌واو دوور که‌وتمه‌وه، تاکسییه‌کم گرت و به‌شڵه‌ژاوییه‌وه سه‌رکه‌وتم، شۆفێره‌که گوتی چییه ئه‌وه خوشکی من بۆ وا په‌شۆکاویت؟ بۆ کوێ ده‌چیت؟ هه‌ر له‌ناو تاکسییه‌که‌دا ده‌ستمکرد به‌گریان، گوتم خاڵه‌گیان دایکم خه‌ریکه ده‌مرێت زۆر ناساغه، مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ته‌له‌فۆنم کرد بۆ (102) داوای ژماره‌ی خانه‌یه‌ک (شێڵته‌رێک)م کرد، ژماره‌که‌یان دامێ و په‌یوه‌ندیم پێوه‌کردن، ناونیشانه‌که‌یان دامێ، ئینجا ناونیشانه‌که‌مدا به شۆفێره‌که، گه‌یاندمییه ئه‌و جێیه، به‌په‌له دابه‌زیم و مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و خۆمکرد به‌ژووردا، ئه‌وه چه‌ند مانگێکه دابڕاوم له منداڵه چاوگه‌شه‌که‌م، له هاوژینی هاوژینم، له دایکم و خوشک و که‌سوکارم نازانم چی ڕوویدا دوای من، زۆۆۆر په‌شیمانم، هه‌موو ژیانم، خوێندنم، ئارامیم، له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێ مانایانه دانا، ده‌بێت چاره‌نووسم به‌چی بگات؟ ئااااااااااااااخ خۆزگه ئێستا ده‌گه‌ڕامه‌وه قۆناغه‌کانی خوێندن، هه‌رگیز هه‌ڵنه‌ده‌خه‌ڵه‌تام، تازه ژیانم بوو به‌دۆزه‌خ، من هیچم نییه بیڵێم جگه له فرمێسکی په‌شیمانی به‌ڵام تازه فرمێسکه‌کانیشم دادم ناده‌ن.
كانونی دووه‌م 13, 2012

سلاو:
به راستى ئه و به سه ر هاته زور كارى لى كردم من
بيم وايه هوكارى سه ره كى دايك‌و باوكى هه ريه كه له دايك و باوكى سيوه يه جونكه ئه وان كه برياريان داوه هاوسه ركيرى بكه ن ئامانجيكى رونيان نه بووه به لكو ته نها به شوه يه كى هه ره مه كيانه منداله كانيان به خيو كردوه و به شويان داون و زنبان بو هيناون ,بيكومان دايك‌و باوكى سيوه ش نمونه يه كى ئاشكراى ئه و به روه رده يه ن وه به داخه وه سيوه ش كوشته ى ده ستى به روه رده ى خيزانه كه يه تى جونكه هيج هه ست و خوشه ويستيه كىيان نه داوه به مناله كه يان ئه ويش ناجار بووه به هه ر شيوه يه ك بيت ئه و هه سته بر جيزه له سه جاده بدوزيته وه .به داخه وه سيوه و هه زارانى وه ك سيوه هه ركيز ناتوانن وه كو جاران بجنه وه ناو كومه لكا,ئه وه ش ته نها هو كاره كه ى به روه رده ى خويانن ئه ر بيشيان بلىى توى هوكار هه ركيز تى ناكه ن .
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانت به‌ڕێز هۆنیا، بێگومان ڕاسته خودی خێزان خۆی، ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت له ئاڕاسته‌کردنی ئه‌ندامه‌کانیدا به‌ره‌و چاره‌نووسێکی تاڵ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م به‌سه‌رهاته‌دا بینیمان. سه‌رکه‌وتووبن
ba rasty am chiroka gryandmy nazanm bo lam komalgay emada afrat awna lawazaw har zw taslimy harashaw bahanay kwran dabn chandaha keshay lama gawratr rwydawa balam ba daxawa ganjany ema darsy le warnagrn swpasy toy barez akam kak saman mandw nabit hiwadarm am babata bbeta jwgay pandw amozhgary wa hoshyar bwnawa la bwary sozdariw xoshawisty har sarkawtw bit hiwadarm bardawam bit
ده‌سته‌کانت خۆشبێت مامۆستا سامان چیرۆکێکی کاریگه‌ر بوو ، به‌ڵام به‌ڕای من هه‌له ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێوه خۆی نه‌ک بۆ خێزان و بۆ ده‌وروبه‌رو بۆ کوڕ ، گه‌ر مناڵ هه‌ست به دڵی دایک و باوکی بکات و ڕیز له بۆجونی ئه‌وانیش بگرێت هیچ دایک‌و باوکێک ڕقی له مناله‌که‌ی خۆی نیه گه‌ر بێت و ئه‌و مناله لاساری نه‌کات له‌گه‌ڵیانا و هه‌ر کارێک خۆی پێی خشبو نه‌یکات ، دوای ئه‌ویش هیچ کوڕێک ناتوانێت بچێته سه‌ر ڕیگای کچیک تا کچه‌که خۆی مه‌یلی پێنه‌دات وه هیچ کوڕێک هه‌تا مێردیشت بێت ناتوانێت ده‌ستت بۆ به‌ڕێت گه‌ر خۆت نه‌ته‌وێت ، هیچ کوڕێک ناتوانێت له سه‌ر جاده‌وه بێت و توشی کێشه‌ت کات گه‌ر خۆت ڕیی بۆ خۆشنه‌که‌یت ، به‌لام زۆربه‌ی کچانی وه‌ک سێوه له‌م جۆره هه‌ڵانه ئه‌که‌ن و دواتر ده‌وروبه‌ر و خێزان و کوڕ به تاوانبار ئه‌زانن ، زه‌عیفی ده‌روونو توانا‌و هه‌ڵه‌ی هه‌لسوکه‌وتی خۆیان به تاوانبار نازانن ، وه من له‌گه‌ڵ ڕێزما بۆ هه‌مو ئافره‌تێک به‌لام ئافره‌تی هاوشێوه‌ی سێوه شایه‌نی هه‌ر ئه‌و چاره‌نوسه تاله‌یه ، خۆزگه هه‌مو کچێک کاتێک خۆی ئه‌ڕازێنێته‌وه بۆ سه‌رنجڕاکێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نه‌بێت ، کاتێک ئه‌که‌وێته خۆشه‌ویستیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ساردنه‌وه درۆ‌و هه‌ڵه نه‌بێت و له پێناوی وشه‌ی سۆزداریا نه‌بێت ، کاتێک توشی هه‌له ئه‌بێت به هه‌له‌یه‌کی تر چاره‌سه‌ری نه‌کات ، کاتێک یه‌ک جار ده‌تی به شتێک سوتا جارێکیکه‌ش ده‌ستی بۆ نه‌باته‌وه وه کوڕی کوردیش ئه‌وه‌ن به دوای هه‌وه‌س و ئاره‌زوه سێکسیه‌کانیانه‌وه نه‌بن چونکه شتێکی زۆر بێ مانایه .
دوباره ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت مامۆستا سامان
سڵاو گوڵستان خان و تینا خان:
سوپاس بۆ سه‌رنج و تێبینییه‌کانتان، ئومێده‌وارم که‌سێتی ڕه‌گه‌زی مێینه هێنده به‌هێز بێت که هه‌زاران ڕێباز نه‌توانێت زه‌فه‌ری پێبه‌رێت و دووچاری ئه‌م کێشانه‌ی بکات، ئێوه‌ش هه‌ر سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ربن
سڵاو…
پێشەکی دووبارە،دەستخۆشیت لێ ئەکەم مامۆستا سامان…حەز ئەکەم ڕای خۆم دەرببڕم وەکوو شیکردنەوەیەک بۆ سەر ئەم بەسەرهاتە دڵتەزێنە..
من وای ئەبینم تەنها چەند کەسێک نین تاوانبار بن!! لەم حاڵەتە…بگرە دایک و باوکی کجە پەروەردەیەکی چاک و درووستیان نەبووە کە سۆزی کچەکە پڕڕ بکەنەوەو،خۆی دووربخاتەوە لەم جۆرە پەیوەندیانە…(سێوە)ش بە هۆی لەدەست دانی کۆنتڕۆڵی بۆ ئارەزووی سێکسی لەگەڵ (ڕێباز) دا،وای ویستووە کە خۆشی زیاتری لەو بینیوە…ئەم سۆزەشی وەکوو گرێ یەک لە دەروونیدا بووە نەیویستووە حەزی ئەو وەلاوە بنێت،ئەگەر بهاتبا لەگەڵ(هونەر)یش یادگاری سۆزی پەیوەندی سێکسی هەبا ئەوا لەگەڵ ئەویشدا ئەیکرد بە سیناریۆی تر!!…
بۆیە ئەم کجە ڕەنگە بڵاوبوونەوەی ڕسمەکانیشی لای ڕێباز لە زەیینی خۆییدا کردبێتە پاساو!!…
کەسایەتی (ڕێباز)،دیسان ئەمیش سۆزداری بووە بۆ (سێوە) چونکە ماوەیەکی زۆر لەگەڵی بووە ،ئەگەر تەماشای بکەین یەکەمجار کچەی نەکردووەتە ژن!!!…واتە سۆزی بۆ کچە هەبووە…بەم پێ یە ئەم (ڕێباز)ە،کەسایەتیەکی زۆرخراپی نەبووە،بەڵام سروشتی ئەم جۆرە پەیوەندیانە وایە کاتێک سێکسی ئەنجام بدا ئیدی بۆ زەواج ناشێت!!! لە مێشکی نێردا هەربۆیەش زەواجی ڕەتکردۆتەوە بە پێی لێکدانەوەی خۆیی،پەنای بردووە بۆ دەستەواژەی((من ژن ناهێنم))!!!…کە بە ناڕاستەوخۆیی ووتوویەتیە (سێوە) من تۆ ناهێنم…ڕەنگە بەهۆی سێکسی و قەلەقیەکەیەوە بێت یاخوود باری ئابووری خۆیی،یاخوود تێڕوانیینی ژیانی ئێستا…
کەوابوو خاڵی سەرەکی ئەم بەسەرهاتە پەروەردەی نا تەندرووستی (سێوە) ،وە نەبوونی ڕێنمایی پێویست بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لە کۆمەڵگاداو سنووریان،ئاستی ڕۆشەنبیری خێزانی (رێباز)کە کەمتربوو لە ئاستی ڕۆشەنبیری (هونەر)،وە بوونی كەڵێنێک لە نازپێنەدانی مێردی (سێوە) بۆ (سێوە)…کە ئەمەش وایکرد نەتوانێت تەواو بابەتی (رێباز) دابخات و بەردەوام بێت بۆ پڕڕ کردنەوەی ئارەزوواتی لە ڕێگایی (رێباز)ەوە…تەواو
دەستخۆش مامۆستا سامان ی بەرێز…║▌║│█│║▌║││█║▌
گرفتی گەورەى زۆر خێزانی کورد نەبوونی کەسێکی تێگەیشتووە کە ئەندامانى خێزان لەکاتی بوونی کێشەیەکدا پەنابەرێت بۆی، بۆیە ئەگەر سێوە(هەرچەندە خۆی داوەتە دەست عاتیفە و ئەوەش گرفتی زۆر لە گەنجانە) کەسێکی واى شکبردایە و متمانەی پێی هەبوایە حاڵەتەکە نەدەگەیشتە ئەو رادەیە ، کێشەکە ئەوەیە ئەو حاڵەتانە بەژمارەیەکی زۆر دووبارە دەبنەوە ، پێویستە رۆڵ بدرێتە توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی
دەست خۆش بەرێز سیوەیلی
دەستخۆش مامۆستا سامان بۆ هەموو هیلاکیو ماندوبونێکت. بەڕاستی جیرۆکیکی سەرنجڕاکێش بوو، من زۆر بۆچۆنم وەک هۆنیا خانە بەپێچەوانی تینا خانەوە کە زۆری گوناحەکانی داوەتە پاڵ سێوە. کەس ناڵێ دایک‌وباوک منداڵەکانی خۆش ناوێ، ئەوەی کە سێوەی ناردە سەر جادە بێ هەستو سۆزی دایکوباکی بوو، نەبوونی وەڵامدانەوەی هەستو سۆزی دایک‌و باوکیەتی، نەبوونی confirm کەچەند گرنگە بۆ هەست بەبوونی خۆ کردن بەتایبەت لە منداڵی‌دا و لەم تەمەنە ناسکەشدا کە تاک خەریکی دروستکردنی کەسایەتیە. بەڵام سێوە گەر متمانەی بە ماڵی باوکی هەبوایە دیتوانی لە پاش ئەوەش کەرێباز وێنەی لێ گرتووە، پەیوەندی بە ئاسایشەوە بکردایەو بە داوێک ڕێبازیان دەستگیر دەکرد. من ئاگام لێیە لە سلێمانی ئاسایش زۆر بە جوانی دێت بە دەنگ ئەم جۆرە کارانەوەو دەشزانن کە کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە کارەکانانیان زۆر بە نهێنی ئەنجام دەدەن. بەڵام جونکە سێوە لە کەشو هەوایەی زۆر بێ ئەمانەتدا پەروەردە بووە ڕەنگانەوەی زۆری هەبووە لەسەر بێمتمانە بوونی بەرامبەر رەفتارەکانی. هەرسەرکەوتووبیت
سڵاو کاکه ڕێبین و کاکه کۆسار و کاکه میران: بێگومان خوێندنه‌وه بۆ ئه‌مجۆره کێشانه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌ند بێت و ناکرێت ته‌نها له‌یه‌ک گۆشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین، سوپاسی بێپایانم بۆ سه‌رنجه‌کانتان، ئارام و ئاسووده‌بن
سلاو دەستەکانت خوش بیت یەک جار ناوی هاوژینت بە هیمن نوسیوە وابزانم هەلەی چاپە،،،،،ئەگەر رازیت لەسەر بیت بە ناوی توە لە فیس بوک دائەگرم من هاوریم زورە پیم خوشە سودی هەبیت دەرس و پەندی لیوەربگرن خویان یا مندالەکانیان.
سڵاو کاکه ڕێبوار: سوپاس بۆ به‌ڕێزتان، به‌ڵێ دوای پێداچوونه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستکرایه‌وه. سوپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت، به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌ڕێزتان ده‌توانن لای خۆتان لینکی بابه‌ته‌که دابه‌زێنن تاکو زۆرترین خوێنه‌ر به‌رچاوی بکه‌وێت. جارێکی تر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان و ماندوونه‌بن
slaw mn zor ba parushawam bui bzanm chi basar sewa hat? katek shubrakai aw nheniai ashkra krd? aia sewa esta la kwe dajet? merdkai chi briareki da? wa bawko daiki sewa sewayan qabul krdawa la mali xuian? ai mndalakai sewa chi basar hat? sopas bo janabtan. barasty sr buma la shwen xum . hich wsheyakm bo nayat bilem. wako dastxushi krdn la bareztan.
سڵاو به‌ڕێز (گوڵ) له کۆمێنتێکی تردا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که له‌به‌ر هه‌ندێ ئیعتیبار ناکرێت زیاتر له‌وه‌ی نووسیومه ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌م، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان له‌وه دڵنیابین که چاره‌نووسی ئه‌م کێشانه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باش نابێت. سوپاس بۆ به‌دواداچوون و سه‌رنجه‌کانت، هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم.
سلاو من ناوم ساڤه 26 سالم لا 2005 نه‌خۆشی سوربونه‌وه‌ی پێستم له‌گه‌له ته‌نانه‌ت هه‌موگیانمو ده‌موجاوم ئه‌گرێته‌وه‌سه‌ردانی دکتۆریشم کردوه‌به‌لام هیچ نه‌په‌ریوه‌تکایه جاره‌سه‌ری ئه‌مه چییه؟؟؟؟
زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکەتان
دایک و باوکی سێوە تا ئە کاتەی سێوە یەکەمجار مۆبایلەکەی پێ‌گیرا تاونبارن .. بەڵام بەدوای ئەوەی بەرێوەبەری قوتابخانەکە لێیخۆشبوو سێوە خۆی تاوانباری یەکەمی خۆیەتی بۆیە ئەبێت ئەنجامەکەشی وەربگرێت … بە نیسبەت رێباز یش گورگی وا زۆرە لە هەموو شوێنێک و هەموو لایاک بەلەم کەسی ئاقل ئەوەیە خۆی نەخاتە داوی ئەو جۆرە کەسانا
ئاخر بؤيية خوا دةفةرمويَت نزيك بة زينا مةكون كة بؤ تاوانةكانى تر تةنها دةليَت مةيان كةن….
هةر هة موو كيَانم دةلةرزيَ بةم ثاوةى خؤمةوة نازانم ئةو كجانة جؤن ئةو جورئةتة دةكةن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نةخيَر تةنها تاوان سيَوة خؤيةتى دةبيَت هةموو باجيَك بدات….
هةموو كجيَك ئاكَادار دةكةم ئاكَادار بن ئةكَينا هةموتان لة بؤسة دان بؤ ئةم جؤر كيَشانة….خوا ليَمانى دوور خات
dastakanat xosh bet mamosta gian,barasty awana karigary lasar mn drust krdwa am chiroka ka zman lal abet la darbiny wsha la asty am rudawanada,balam shtek haya sewa way azany ba hoy jwanyakayawa bw ka kuran regaian pe agrt yan tushy am kurana bw,balam baray mn tamany harzakary aw hokary saraky keshakana,, hamw kchany am komalgay ema la tamany harzakary chndaha kur yana sar regayan,chunka lam tamanda ziatr kch halaxalte ba qsay briqadar u xoshawisty wa bataibat katek lamal aw xoshawistya nabet bo kch w be agay daik w bawk ka bawk la gal rezm bo bawkan wak hamal wan bo mal,tanha esh akan etr parwardayan yawata dast qaz w qadar,harwaha aw shtay ka zor baruny hasty pe akret la chirokada xiaby daiky sewaya la hamw aw salanay ka kchakay paywandy habwa,,la kotayda mn yak shtm has pe krd nawy rebaz w hunar la niway chirokakada aks abnawa chunka la peshda amazha bawa akat la hunary dway rebaz nasiwa w harwaha saiarashy pe bwa …