ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی – به‌شی سێیه‌م و کۆتایی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
به‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی دایک و خوشکه‌کانی هونه‌ر، دایکم که‌وته بۆڵه بۆڵ به‌سه‌ر مندا، هه‌رده‌یگوت:
- ئه‌م سواڵکه‌رانه چین؟ کێن؟ ده‌ترسم ده‌ستی خۆتی تێدابێت؟ تۆ ده‌زانی له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و خانه‌دان هاتنه داوات، به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌که‌ته‌وه وه‌ڵامی که‌سمان نه‌داوه‌ته‌وه.
- دایکه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی؟ من له‌کوێ ئه‌مانه ده‌ناسم؟ (ویستم دایکم توڕه بکه‌م) ئیتر کچ که مه‌لیکه جه‌مال بوو هه‌موو جۆره که‌سێک دێنه داوای (ههههه).
- ده‌ک خوا هه‌زار مه‌لیکه جه‌مالی ئاوا ببڕێت، له خوێندندا مه‌لیکه جه‌مال بوویتایه، نه‌ک له خۆ بادان و خۆ ڕازاندنه‌وه‌دا.
هه‌رچۆنێک بێت توانیم په‌یوه‌ندییه‌ک به هونه‌ره‌وه بکه‌م، زۆر نیگه‌ران بوو هه‌ڵوێستی دایکم که به‌وجۆره وه‌ڵامی دایکی و خوشکه‌کانی داوه‌ته‌وه، منیش هه‌وڵمدا دڵنیای بکه‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی دایکم گوتویه‌تی ڕاست نییه و ماڵی ئێمه گفتیان به که‌س نه‌داوه. هونه‌ر پێشنیاری کرد که شه‌وێک باوکی بنێرێت بۆ لای باوکم تاکو قسه له‌باره‌ی خوازبێنی کردنی منه‌وه بکه‌ن.
چه‌ند شه‌وێک تێپه‌ڕی و شه‌وێک باوکی هونه‌ر و دوو پیاوی خزمیان هاتنه لای باوکم، له‌ترساندا نه‌مده‌زانی له کوێ خۆم بشارمه‌وه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت بڵێی باسی باوکی هونه‌ر باسی په‌یوه‌ندی من و کوڕه‌که‌ی خۆی بکات؟.
ئه‌وان ڕۆیشتن و باوکم بانگی دایکمی کرد و که‌وتنه قسه کردن پێکه‌وه، ته‌نها گوێم له به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی دایکم بوو که ده‌یگوت:
- ئه‌م ماڵه سواڵکه‌ره چین وازمان لێناهێنن.
- خۆت سواڵکه‌ری، ماڵێکی باش و ڕێکوپێک دیارن، ئێمه ده‌توانین پرسیار له‌سه‌ر کوڕه‌که‌ی و ماڵه‌وه‌یان بکه‌ین، هه‌ر له‌خۆته‌وه تفه‌نگ به تاریکییه‌وه مه‌نێ.
دایکم هه‌رچه‌ند ده‌یویست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابخرێت و قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌کرێت به‌ڵام باوکم خه‌ریکی پرسیارکردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و ماڵی هونه‌ر.
دواجار و دوای کێشمه‌کێشێکی زۆر له‌ناو خێزانه‌که‌مدا و چه‌ندین شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان دایکم و باوکمدا کۆتایی به مه‌سه‌له هات و نه‌یاندام به هونه‌ر.
له‌و داواکارانه‌ی پێشتر هاتبوونه داوام، دایکم به دزی من و باوکمه‌وه وه‌ڵامی بۆ ماڵێکیان ناردبوو که ده‌توانن ئێستا بێنه داوام.
نه‌مزانی چۆن ئاوا به‌خێرایی هه‌موو شتێکیان بڕانده‌وه، ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران کردبوو ده‌مویست ئه‌و مۆبایلانه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ هونه‌ر و ڕێباز و له‌ده‌ست ئه‌و کێشانه ڕزگارم بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌کانی لای ڕێباز که بووبوو به دێوه‌زمه‌یه‌ک له‌لام و شه‌و و ڕۆژ لێم نه‌ده‌بووه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار یاده‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا چێژێکی بێمانایان پێده‌به‌خشیم.
ماره‌یان بڕیم و ئیتر له‌گه‌ڵ (هاوژین)ی ده‌ستگیرانمدا ده‌چووینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو ڕێباز یان هونه‌ر بمبینن و کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بکه‌ن.
هاوژین کوڕێکی باشبوو، حه‌وت ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، خه‌ریکی خانوو دروستکردن بوو، ده‌یگوت دوو مانگی تر ته‌واو ده‌بێت، ناوبه‌ناو ده‌یبردمه خانووه‌که و بۆی باس ده‌کردم که ته‌واو بوو چۆن که‌لوپه‌له‌کان دابنێن و ناوبه‌ناویش ڕای منی وه‌رده‌گرت.
دایکم زۆر ئاسووده‌بوو به‌م هاوسه‌رگیرییه‌م، باوکیشم ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مندابوو له‌ماڵه‌که، ئه‌وه‌نده خه‌می نه‌بوو له‌گه‌ڵ کێ هاوسه‌رگیریی ده‌که‌م.
ویستم ئه‌و ماوه‌ی ده‌ستگیرانییه بکه‌م به هه‌لێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵواسراوه‌کانم له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ڕێبازدا و پێدانه‌وه‌ی مۆبایل و سیم کارته‌کانیان به‌خۆیان، بۆئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌نێوانماندا نه‌مێنێت، سه‌ره‌تا تێلم بۆ (هونه‌ر) کرد و درۆیه‌کم ڕێکخست.
- هونه‌ر خۆت ده‌زانی من زۆر هه‌وڵمدا بۆ تۆ بم، به‌ڵام خۆت ده‌زانی هیچ شتێک به‌ده‌ستی من نییه، باوکم و دایکم به‌دزی منه‌وه به‌ڵێنیان به ماڵی پورێکم دابوو که بمده‌ن که پورزاکه‌م، زۆر هه‌وڵمدا سه‌رنه‌گرێت، زۆۆر لێدانم خوارد له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام دواجار دایکم و باوکم قسه‌که‌ی خۆیان برده سه‌ر و له کوڕی پوره‌که‌م ماره‌یان کردم.
- ده‌زانم، دایکه پاره په‌رسته‌که‌ت به‌قسه‌کانیدا دیاربووه که ده‌یه‌وێت بتفرۆشێت به که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئێستا ماره کراویت؟
- به‌ڵێ.
- ئاااخ، زۆرم پێناخۆشه، به‌ڵام من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه.
- هونه‌ر، ده‌مه‌وێت ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ بگێڕمه‌وه، حه‌ز ناکه‌م خه‌فه‌ت بخۆیت، چونکه گوناهی که‌سمانی تێدانیه. که‌ی و له‌کوێ لێم وه‌رده‌گریت.
- تکایه واز له مۆبایل بێنه، بیشکێنه، چۆن دڵم دێت لێتوه‌ربگرمه‌وه، زۆۆر به‌داخه‌وه زۆر دڵم به تۆ خۆش بوو، برا گه‌وره‌که‌م له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌میشه پێیده‌گوتم که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هیچ ئه‌نجامێکی نابێت چونکه کوڕ له‌زۆر ڕووه‌وه ئاماده‌یی نییه بۆ هاوسه‌رگیریی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوریه‌وه، دووه‌میش زۆربه‌ی کچان بڕیار له‌ده‌ستی خۆیان نییه، یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، من هه‌ر گوێم به قسه‌ی ئه‌و برا گه‌وره‌یه‌م نه‌دا، به‌ڵام قسه‌کانی هه‌مووی ڕاست ده‌رچوون. به‌هه‌رحاڵ ئێستا ده‌زانم بڕیار له‌ده‌ست خۆتدا نییه، هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم (به‌گریانه‌وه) ئاگات له‌خۆت بێت توخوا …
- (به‌گریانه‌وه) سوپاس به‌قوربان، منیش هیوای ژیانێکی خۆش بۆ تۆ ده‌خوازم.
زۆرم به‌زه‌یی به هونه‌ردا هاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ کێشه له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌رچوومم کامێک ئاهم هاته‌وه به‌ر، ئینجا نۆره‌ی ڕێباز بوو، بڕیارمدا تێلیش بۆ ئه‌و بکه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که و جۆری که‌سێتی ڕێباز جیاوازتر بوون له هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام هه‌ستمکرد شه‌ڕێکه و هه‌رده‌بێت بیکه‌م، تێلم بۆ کرد:
- ڕێباز، ده‌مه‌وێت ئاگادارت بکه‌م، که من هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ کوڕێکی پوری خۆمدا کردووه، زۆر دڵی پیسه، زۆر توڕه و شه‌ڕانییه، تکایه با کۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بێت، با هیچمان تووشی گێچه‌ڵی گه‌وره نه‌بین، ده‌مه‌وێت مۆبایله‌که‌ت بده‌مه‌وه و تۆش وێنه‌کانم بسڕیته‌وه.
- وه‌ی گیان ئینجا په‌یوه‌ندی له‌مه‌ودوا خۆشه ، ده‌زانی بۆ؟
- بۆۆۆ؟
- له‌مه‌ودوا ئیتر پێشه‌وه‌ت بۆ من ته‌خت ده‌بێت و به دڵی خۆمان ده‌یکه‌ین.
- ڕێباز واز له‌و قسانه بهێنه تکایه، من هاوسه‌رگیریم کرد و ته‌واو، ڕابردوو له‌بیر بکه …
- سێوه گیان، من هیچ په‌له‌م نییه، من په‌کم له‌سه‌ر تۆ نه‌که‌وتووه، به‌خوا ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ کچێکی تردا کردوومه، زۆرم هه‌یه زۆر، من یه‌ک تکام هه‌یه له تۆ، ئه‌و مۆبایله‌ی لای تۆیه زۆر خزمه‌تی هه‌ردووکمانی کردووه، دڵم نایه‌ت بیفه‌وتێنم، چونکه پیرۆزه له‌لام، له‌فرسه‌تێکدا بۆم بهێنه‌وه وه‌کو یادگاری هه‌ڵیده‌گرم …
- ده‌ته‌وێت بیده‌یت به کچێکی تر و که‌سێکی تری پێ له‌که‌دار بکه‌یت؟
- ئه‌وه عه‌یب نییه بۆ تۆ ئاوا قسه له‌گه‌ڵ مندا ده‌که‌یت؟ من ڕۆژی پاره‌ی دوو مۆبایلی ئاوا ته‌نها له کچاندا خه‌رج ده‌که‌م، به‌ڵام من یه‌ک تکام له تۆ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ کێشه بیت له‌مه‌ودوا، مۆبایله‌که‌م بده‌ره‌وه، ژماره‌که‌م لای خۆت هه‌ڵبگره، دابێت له‌مه‌ودوا مانگی یه‌کجار به‌کورتیش بێت تێلێکم بۆ بکه‌یت.
- ئاخر ناتوانم من مێردم هه‌یه و تووشی کێشه ده‌بم، با کۆتایی به‌هه‌موو شتێک بهێنین باشتره.
- به‌وه تووشی کێشه نابیت، به‌وه تووشی کێشه ده‌بیت که من وێنه ڕووته‌کانت له مۆبایل و ئینتێرنێتدا بڵاوبکه‌مه‌وه، تێده‌گه‌یت ده‌ڵێم چی؟
- ئه‌وه چییه ڕێباز، کردت به ڕاست؟ هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌که‌یت؟
- ئه‌وه دوا وه‌ڵامی منه و جێبه‌جێی بکه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێباز به‌ته‌واوی تووشی په‌ژاره و دڵه‌ڕاوکێی کردم، زۆر بێتاقه‌ت بووم، هه‌رچۆنێک بێت له فرسه‌تێکدا مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه و له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌کانی ژماره‌که‌یم لای خۆم تۆمار کرد و له‌شوێنێکدا شاردمه‌وه به‌دزییه‌وه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه، ڕێباز پێی گوتم، له‌مڕۆوه حسابی بکه، مانگی جارێک تێلم بۆ ده‌که‌یت، ده‌نا خۆت ده‌زانی چی ده‌که‌م.
هاوژین گواستمییه‌وه و چووینه خانووه تازه‌که‌وه، ماوه‌یه‌ک سه‌رقاڵی میوان به‌ڕێکردن بووم، له‌ترساندا هه‌ر ئاگام له‌و کاته بوو که ده‌بوو تێل بکه‌م بۆ ڕێباز، ڕۆژێک هێمن له ده‌وام بوو. تێلێکم بۆ کرد:
- ڕێباز من سێوه‌م، تکایه ئێستا لای مێردی خۆمم و له‌ماڵی خۆمدام، با کۆتایی پێبهێنین، تکایه واز له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ت بهێنه…
- سێوه ده‌مه‌وێت ئاوا پابه‌ند بیت پێمه‌وه، ده‌مه‌وێت بمکه‌یت به‌میوانی ژووری نووستنه‌که‌ت، له‌بیرته جاران چه‌ند خۆش ده‌مانکرد؟ له‌مه‌ودوا خۆشتر ده‌بێت …
- تکایه واز له‌و قسانه بهێنه، من جارێ سه‌رقاڵی ئیشی ماڵم، ده‌مه‌وێت بڕۆم.
- ئێستا بڕۆ، چاوه‌ڕوانی تێلی داهاتووم، له‌بیرت نه‌چێت ها.
که‌وتبوومه گێژاوێکه‌وه بیرم چووبووه‌وه که تازه بوکم، ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ده‌که‌وته‌وه که له‌قوتابخانه ده‌مخوێند و له‌گێژاودا ده‌ژیام.
ڕۆژگار هاتوو و ڕۆژگار چوو، ناوبه‌ناو تێلم بۆ ده‌کرد و ئه‌ویش خه‌ریکی قسه سێکسییه‌کانی خۆی بوو.
په‌یوه‌ندی من و هاوژین به‌گشتی باشبوو، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ته‌بیعه‌ته‌وه که‌مێک له‌یه‌کتر دووربووین، به‌ڵام هه‌ڵمده‌کرد له‌گه‌ڵیدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌میشه پێی ده‌گوتم واز له‌و ناز و مه‌کره‌ی کاتی کچێنیت بهێنه، تازه تۆ هاوسه‌ریت و دوو ڕۆژی تر ده‌بیت به دایک، ئه‌م قسه‌یه‌یم زۆر پێ‌ناخۆش بوو، چونکه من بیستبووم که پیاوان حه‌ز به ناز و مه‌کری هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی هاوژین وانه‌بوو.
نزیکه‌ی ساڵێک به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرمدا چووبوو، جارێک که تێلم بۆ ڕێباز کرد پێی گوتم:
- دوێنێ له بازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌عبایه‌ی هاوسه‌رتدا بینیمیت، زۆۆۆر جوان و خڕ و خه‌پان بوویت، ده‌مه‌وێت فرسه‌تێکم بۆ دروست بکه‌یت، بێمه لات، شێتت بوومه‌ته‌وه له‌دوێنێوه …
- نا توخوا ڕێباز واز له‌و قسانه بێنه، یه‌کێک پێمان بزانێت هه‌ردووکمان تیاده‌چین.
- ئه‌ی تۆ له‌ماڵی سه‌ربه‌خۆی خۆتدا نیت؟ ئیتر کێ پێمان ده‌زانێت؟
- ڕێباز تکایه، من ده‌مه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌شمان نه‌مێنێت چجای ئه‌وه‌ی تۆ داوای ده‌که‌یت.
- سێوه به چاوه جوانه‌کانت، به شه‌ره‌فم، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆم ڕێکنه‌خه‌یت که بێمه لات، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یکه‌م. تێده‌گه‌یت؟
- به‌ڵێ تێده‌گه‌م، باشه خۆم ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه.
نه‌مده‌زانی چیبکه‌م؟ خه‌ریکبوو شێت ده‌بووم به‌ده‌ست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، بیرم ده‌کرده‌وه به‌کێ بڵێم ئه‌م کێشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بکات، هه‌رچه‌ند سه‌رم ده‌هێنا و ده‌برد، بوێری ئه‌وه‌م نه‌بوو لای که‌س ئه‌م نهێنییه بدرکێنم، ناچار کاتێکم له‌و هه‌فته‌یه‌دا بۆ دیاریکرد و هاته ماڵه‌وه بۆ لام.
زۆۆر ترسام له‌هاتنه‌که‌ی خه‌می ئه‌وه‌م بوو که‌سێ ئاگای لێبێت، من دڵنیابووم هاوژین نه‌ده‌هاته‌وه.
ڕێباز ده‌تگوت گورگی برسییه، بردمه ژووری نووستنه‌که‌ی خۆمان و ئیتر به‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵمدا خه‌ریکبوو، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ده‌ترسام و دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو ئاگام له‌هیچ نه‌بوو، ته‌واوبوو و پێش ڕۆیشتنه‌که‌ی پێی‌گوتم:
- ئه‌مجاره له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌مجار بوو له‌ماڵی خۆتدا، قسه‌م نه‌کرد، به‌ڵام بۆ جارێکی‌تر نامه‌وێت ئاوا سارد بیت له‌گه‌ڵمدا، باشه دڵه‌که‌م؟
- توخوا ڕێباز ئیتر ته‌واو، به‌خوا تووشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره ده‌بین هه‌ردووکمان، ڕۆژێک دێت ئاشکرا ببین. خێرا بڕۆ ده‌ره‌وه.
- چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی تۆم، بای.
ڕێباز زۆر چاونه‌ترس بوو، زۆریش حه‌زی له سێکس بوو. به‌ڵام که بیرم له‌مه‌ترسی ئاشکرابوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌کرده‌وه زۆر هه‌ستم به‌ترس ده‌کرد.
ماوه‌یه‌کی به‌سه‌رچوو ڕێباز هه‌ر داوای هاتنه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ لام، به‌ڵام من هه‌رجاره درۆیه‌کم ڕێکده‌خست بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه.
پاش دوو ساڵ منداڵێکم بوو، منداڵه‌که‌م سێ مانگ بوو که هاوژین ئیفادی سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌رچوو بۆ بینینی خولێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بوو سێ مانگ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت. واڕێکه‌وتین من له‌نێوان ماڵی باوکم و ماڵی خه‌زورمدا ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌رمبه‌رم، هاوژین و ڕۆیشت و سه‌فه‌ری کرد، به‌ملی شکاوم له‌ده‌مم ده‌رچوو لای ڕێباز ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م درکاند، ئیتر ڕێباز شێت و هار بوو، ده‌یگوت به‌ناوی سه‌ردانی ماڵه‌که‌ته‌وه یان پاککردنه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ته‌وه هه‌فته‌ی دوو جار وه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه به ڕۆژ.
منیش به‌قسه‌م کرد، له‌ماڵ باوکم بووم، منداڵه‌که‌م لای دایکم داده‌نا و به‌ناوی سه‌ردانکردنی ماڵه‌وه و پاککردنه‌وه‌وه ده‌هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه ڕێباز کارێکی ده‌کرد که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشامه‌وه به‌لای خۆیدا، ئیتر هه‌ستمده‌کرد بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ من پێویسته.
ماڵی خه‌زورم زۆر ئاگاداریان ده‌کردمه‌وه که نابێت به‌ته‌نها سه‌ر له‌ماڵه‌وه بده‌م یان خوشکێکی خۆم یان خوشکێکی هاوژین ده‌بێت له‌گه‌ڵمدا بێت، به‌ڵام من گوێم به‌م قسانه‌ی ئه‌وان نه‌ده‌دا، ڕۆژێک خه‌سووم هاتبووه ماڵی دایکم که زانیبووی من به‌ته‌نها چوومه‌ته‌وه ماڵی خۆم تووڕه بووبوو، یه‌کسه‌ر تێلی بۆ برایه‌کی هاوژین کردبوو که بێت به‌دوامدا، تاکو بمهێنێته‌وه، کاتێک براکه‌ی هاوژین هات، له جه‌ڕه‌سیدا، من و ڕێباز به‌یه‌که‌وه بووین له‌ژووری نووستنه‌که، به‌په‌له هه‌ردووکمان خۆمان کۆکرده‌وه و جله‌کانمان له‌به‌رکرد، ڕێباز گوتی ده‌رگا مه‌که‌ره‌وه و خۆت بێده‌نگ بکه. من چووزانم نوسخه‌یه‌ک له کلیلی خانووه‌که‌مان له ئۆتۆمبێله‌که‌ی هاوژیندایه، ئۆتۆمبێله‌که‌یشی به‌و برایه‌ی بوو، که سه‌فه‌ره‌که‌ی کرد ئۆتۆمبێله‌که‌یدا به‌براکه‌ی هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاش یه‌ک دوو زه‌نگی ده‌رگا که هه‌ر نه‌مکرده‌وه، خۆی ده‌رگاکانی کرده‌وه و خۆی کرد به‌ژووردا، کاتێک ته‌قه‌ی ده‌رگای ده‌ره‌وه هات که کرایه‌وه، به‌په‌له ڕێبازم شارده‌وه له‌ناو کانتۆری جله‌کاندا، به‌ڵام له شڵه‌ژاوی خۆماندا پێڵاوه‌کانی هه‌ر له ڕاڕوه‌که‌دا بوو. (هه‌ردی) برای هاوژین که پێڵاوه‌کانی بینی و منی ئاوا به شڵه‌ژاوی بینی زۆر تێکچوو، پرسی:
- سێوه‌خان خێره له‌ماڵه‌وه‌یت به‌ته‌نها؟ ئه‌ی ئێمه نه‌مانگوت که‌ی ویستت سه‌ردان بکه‌یته‌وه قسه بکه با یه‌کێکمان بێین له‌گه‌ڵتدا؟ ئه‌و پێڵاوانه هی کێیه؟
- (زۆر شڵه‌ژام، ده‌مم ده‌له‌رزی، نه‌مزانی چی بڵێم) وه‌ڵا بڵێم چی کاک هێمن هه‌ر ده‌مێکه له‌وێدایه ده‌مێکه ….
- ده‌توانی خۆت کۆ بکه‌یته‌وه و بڕۆین دایکم و دایکت چاوه‌ڕێی تۆن.
- باشه، هه‌رئێستا تۆ بڕۆ ناو ئۆتۆمبێله‌که وامنیش هاتم.
هێمن چووه ناو ئۆتۆمبێله‌که، منیش به‌په‌له هه‌ندێ جلی منداڵه‌کانم کۆکرده‌وه و خستمه عه‌لاگه‌یه‌که‌وه و به‌دزییه‌وه به له‌به‌رده‌می کانتۆره‌که به ڕێبازم گوت، ده‌رگای ده‌روازه‌که (مدخل) جووت ده‌که‌م به‌ڵام به‌کلیل دایناخه‌م، تۆزێکی تر بڕۆ ده‌ره‌وه.
من چوومه ده‌ره‌وه و سواری ئۆتۆمبێله‌که بووم، به‌ڵام ده‌موچاوی هه‌ردی پڕ پڕ بوو له گومان و هێمای پرسیار، ویستی ئۆتۆمبێله‌که ئیش پێ‌بکات، به‌ڵام داوای یارمه‌تی کرد که ده‌یه‌وێت به‌خێرایی ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نێت، دابه‌زییه‌وه له ئۆتۆمبێله‌که و چووه ژووه‌ره‌وه، ئیتر هه‌موو گیانم وه‌ک شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزی هه‌ستمکرد دوا ساته‌کانی ژیانمه، له‌و ساتانه‌دا وێنه‌ی هاوژین و منداڵه‌که‌م و باوکم و دایکم ده‌هاتنه به‌رچاو، ده‌یان بیرۆکه به‌خێرایی به‌مێشکمدا ده‌هاتن و ده‌چوون، خه‌ریکبوو هه‌ناسه‌دانم ده‌وه‌ستا، پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌ردی هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه، منیش دابه‌زیم و گه‌ڕامه‌وه ژووره‌وه، واااااااااای چیم بینی، ڕێباز و هه‌ردی به‌پێوه وه‌ستابوون و قسه‌یان ده‌کرد، یه‌کسه‌ر ڕامکرده خواره‌وه و به‌ڕاکردن دوورکه‌وتمه‌وه له‌ماڵه‌وه، وه‌ک شێت له‌و کۆڵانانه‌دا ده‌ڕۆیشتم، خۆشم نه‌مده‌زانی ڕووبکه‌مه کوێ، که ته‌واو دوور که‌وتمه‌وه، تاکسییه‌کم گرت و به‌شڵه‌ژاوییه‌وه سه‌رکه‌وتم، شۆفێره‌که گوتی چییه ئه‌وه خوشکی من بۆ وا په‌شۆکاویت؟ بۆ کوێ ده‌چیت؟ هه‌ر له‌ناو تاکسییه‌که‌دا ده‌ستمکرد به‌گریان، گوتم خاڵه‌گیان دایکم خه‌ریکه ده‌مرێت زۆر ناساغه، مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ته‌له‌فۆنم کرد بۆ (102) داوای ژماره‌ی خانه‌یه‌ک (شێڵته‌رێک)م کرد، ژماره‌که‌یان دامێ و په‌یوه‌ندیم پێوه‌کردن، ناونیشانه‌که‌یان دامێ، ئینجا ناونیشانه‌که‌مدا به شۆفێره‌که، گه‌یاندمییه ئه‌و جێیه، به‌په‌له دابه‌زیم و مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و خۆمکرد به‌ژووردا، ئه‌وه چه‌ند مانگێکه دابڕاوم له منداڵه چاوگه‌شه‌که‌م، له هاوژینی هاوژینم، له دایکم و خوشک و که‌سوکارم نازانم چی ڕوویدا دوای من، زۆۆۆر په‌شیمانم، هه‌موو ژیانم، خوێندنم، ئارامیم، له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێ مانایانه دانا، ده‌بێت چاره‌نووسم به‌چی بگات؟ ئااااااااااااااخ خۆزگه ئێستا ده‌گه‌ڕامه‌وه قۆناغه‌کانی خوێندن، هه‌رگیز هه‌ڵنه‌ده‌خه‌ڵه‌تام، تازه ژیانم بوو به‌دۆزه‌خ، من هیچم نییه بیڵێم جگه له فرمێسکی په‌شیمانی به‌ڵام تازه فرمێسکه‌کانیشم دادم ناده‌ن.
كانونی دووه‌م 13, 2012

dastakant xosh bet mamosta saman…nazanm chi bnosm bas henda dalem brya hamu kchano kuran pandyan lam jora rodawana war bgrtayaw
به‌ڕاستی جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبونه‌وه‌ی به‌ڕێزتان مامۆستا سامان سیوه‌یلی خوای گه‌وره سه‌رفراز و سه‌ربڵدتان بکات
بەڕاستی بەسەر هاتیکی دڵ تەزێن بوو،بێگومان ئەم کێشەیە ئیشتاش باوە و ڕوو ئەدات لە کۆمەڵگەکەمان …بەداخەوە!!!….دەست خۆش مامۆستا گیان…سەرکەوتوو بیت.
سوپاس بۆ به‌ڕێزتان و سه‌رنجه‌کانتان: کاکه سیروان و کاکه سه‌ردار و کاکه ڕێبین، ئێوه‌ش به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بن
Barasti dl tazina zor na xosha aw basar hata axxx ribaz bas mamosta gyan atwanm bzanm chyan la ribaz krd wa esta sewachi basar hatw mnala kai la kwya
سڵاو کاکه مسته‌فا: بێگومان ئه‌م کێشه و به‌سه‌رهاتانه مایه‌ی داخن بۆ هه‌موومان، من ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌که‌م که به‌ڕه‌چاوگرتنی ئه‌خلاقی پیشه‌یی کاره‌که‌م ناکرێت له‌وه زیاتر ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌که بده‌م، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م ڕێبازه و هه‌موو ڕێبازه‌کان، ئه‌م سێوه‌یه و هه‌موو سێوه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه جگه له شه‌رمه‌زاری هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ توندوتیژیشدا ئه‌گه‌رێکی واڵایه له‌م کۆمه‌ڵڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا، بۆیه هیوادارین تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده هۆشیاریان هه‌بێت که خۆیان به‌دوور بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره کێشانه‌دا، ئامانجمان له خستنه‌ڕووی ئه‌م کێشانه‌ش به‌شداریکردنمانه له پێکهێنانی ئه‌و هۆشیارییه‌دا.. شاد و سه‌رفراز بیت کاکه مسته‌فا
slaw dast xosh ….sewa tawani nya lakatekda taknalojia ba hala bakar bhenret w bo xo nashrinkrdn bet dway awa xo rebaz nabwa ba dainaswr xalk atrsenet,,kchish awana lawaz nabet peshwaxt rebaz haiai bbrdaya bashtrbw lawai razi bet awa swkayaty pebkat peshtr bchwaya lai aw kasanai panaian dawa la xanai zhnan baray mn awai harasha akat bo badast henani xoshi xoi awa harasha nya trsnokia pewist naka aw xatwn btrsaya lei ,,,sarkawtw bit barasty bataqaty lagal am jora keshana.
سڵاو ڕێژین خان: بێگومان ئه‌وه‌ی له‌ناو کێشه‌دا بێت جیاوازه له‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌که ته‌ماشا بکات، من باوه‌ڕم وایه هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌م ڕووداوه هه‌ریه‌که‌یان پشکی خۆی له که‌موکوڕی و هه‌ڵه به‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌تم ده‌بووایه سێوه په‌نای بۆ که‌سانی شیاو یان خانه‌یه‌ک یان ڕێکخراوێک ببردایه به‌رله‌وه‌ی بچێته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، دڵنیابه چاره‌سه‌ر ده‌کرا و ڕۆژی به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت.وه‌ڵا ڕێژین خان ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌چاو به‌سه‌رهاتی زۆۆۆر سه‌ختتردا که ڕوومان تێده‌کات هێشتا ئاسانه، به‌داخه‌وه کێشه‌ی هێنده ناخۆش و قورس ڕوومان تێده‌کات که شایانی هیچ جۆره ئاماژه پێکردنێک نییه، شانمانداوه‌ته به‌ریان، خودا ئاگای له‌هه‌مووان بێت
slaw .. waya rast akai xalaty hamw xalatyan haya tananat twezhary xwendngakashy ka zw la kol xoi krdotawaw mawaiak chawderi nakrdwa w amozhgary bkat …blein chy xwa panaman bat …yaxwa taman drezh bit w xwa xwa la emat nasenet .