جیابوونه‌وه‌ی ڕۆحی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
جیابوونه‌وه‌ی ڕۆحی
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئەگەر ڕووە ئاشكراكەی پرۆسەی هاوسەرگیری بریتی بێت لەبوونی گرێبەستی یاسایی و شەرعی لەنێوان دوو هاوسەردا، ئەوا ڕووە شاراوەكەی (ناوەكییەكەی) بریتییە لەبوونی گرێبەستێكی ڕۆحی لەنێوان دوو هاوسەرەكەدا.
پێكهێنانی خێزان لەسەر بنەمای هەردوو گرێبەستی یاسایی و شەرعی بەتەنها و بەبێ بوونی گرێبەستە ڕۆحییەكە واتایەك بۆ پێكەوەژیانی هاوسەران ناهێڵێتەوە، بەڵكو لەم حاڵەتانەدا هاوسەران دووچاری ئیزدواجیەتێكی دەروونی و كۆمەڵایەتی دەبن بەجۆرێك لەودیو دیواری ماڵەكانیانەوە واخۆیان دەردەخەن كەئەوان لەژێر ئەو ساباتەی ناوی خێزانە كۆك و تەبا و بەختەوەرن، لەمدیوی دیواری ماڵەكانیشیانەوە وەك دوو بوونەوەری نامۆ بەیەك و خوڵقێنەری ژانكۆی دەروونی بۆیەكتر مامەڵە دەكەن.
مەبەست لەگرێبەستی ڕۆحی نێوان هاوسەران بوونی ئەو ڕایەڵە ڕۆحییەیە كەپێكهاكانی بریتین لە: سۆز و خۆشەویستی، دڵنیایی و ئاساییشی دەروونی، ڕێزگرتن، ڕەچاوكردنی ماف، ڕەزامەندی لەیەكتر، لێبووردەیی، قوربانیدان بەهەموو جۆرەكانییەوە.
گرێبەستی ڕۆحی دەقێك نییە بنوسرێتەوە و بەبەهایەكی مادی بخەمڵێنرێت وەك ئەوەی لەگرێبەستی یاسایی نێوان هاوسەراندا هەیە، پەرەگرافێكی زارەكیش نییە وەك سوننەتێك بەئامادەبوونی چەند شاهیدێك بگوترێت وەك ئەوەی لەگرێبەستی شەرعیدا هەیە. بەڵكو ئیحساسێكی مرۆڤانەیە كەهەڵهێنجراوی پرۆسەی پەروەردە و گۆشكردنی كۆمەڵایەتی تاك و ئەزموونەكانی ژیانی و ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و ڕادەی باوەڕبوونی تاكە بەمافەكانی یەكتر. ڕەنگە كوڕێك كچێكی خۆشبوێت، تەنها بوونی خۆشەویستی بەڵگەی بوونی ئەو ڕایەڵە ڕۆحی نییە، بەڵكو بۆئەوەی ئەو ڕایەڵەیە بەسادەترین كێشە یاخود پێشهات نەپسێت و شیتاڵ نەبێتەوە، دەبێت پێكهێنەرەكانی تری ئەم ڕایەڵەیەش ئامادەییان هەبێت. بۆیە زۆرجار بینیومانە بەشێك لەو هاوسەرانەی كەبەبوونی پەیوەندی خۆشەویستیشەوە پێیان ناوەتە ژیانی هاوسەرییەوە ئاكامێكی تاڵ چاوەڕێی كردوون و جیابوونەوە ڕوویداوە.
جیابوونەوەی نێوان هاوسەران و هەڵوەشاندنەوەی خێزان بریتییە لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە یاسایی و شەرعییەی لەنێوان دوو هاوسەردا هەیە، بەمەش پێكەوەژیانی نێوان ئەو دوو هاوسەرە كۆتایی دێت لەژێر ئەو ساباتەی كۆیكردوونەتەوە. دیارە بەكارهێنانی چەكی جیابوونەوە لەلایەن هەر یەكێكیانەوە بێت (ژن یان پیاو) دوای گەیشتن بەبنبەست و نەمانی خاڵی هاوبەش لەنێوانیاندا مافێكی سروشتییە بەتایبەتی ئەگەر ئەم چەكه (مافە) وەك دواچارەسەر بەكارهێنرا. بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە بەشێك لەهاوسەران لەم ڕۆژگارەدا پەنایان بۆ جۆرێكی تر لەجیابوونەتەوە بردووە كەئەویش بریتییە لەجیابوونەوەی ڕۆحی، واتە پەیوەندییە یاسایی و شەرعییەكەی نێوان دوو هاوسەرەكە بوونی ماوە و دوو هاوسەرەكە لەژێر یەك ڕەشماڵی خێزانی‌دا دەژین بەڵام پەیوەندی ڕۆحییان پێكەوە نەماوە، نەمانی پەیوەندی ڕۆحیش دەبێتە هۆی نەمانی پەیوەندی جەستەیی لەنێوانیاندا، لەناو ئەمانەشدا هەیە كەزمانی دیالۆگ و ئاخاوتنیش نەماوە، واتە دوو هاوسەرەكە لەیەك ماڵدا دەژین بەڵام نەبەیەكەوە دەخەون، نەبەیەكەوە قسە دەكەن، نەسۆز و خۆسەویستی ماوە لەنێوانیاندا.
لەڕاستیدا نەمانی پەیوەندی ڕۆحی لەنێوان هاوسەراندا واتە سووتانی ڕۆحەكان بەنهێنی، نزیكبوونەوە و گەیشتن بەسنوورەكانی نەخۆشیی دەروونی، پەنابردن بۆ ناپاكی هاوسەریی، بەفیڕۆچوونی وزەی دەروونی هاوسەران.
پاساوی زۆرێك لەو هاوسەرانەی لەڕووی ڕۆحییە لەیەك جیابوونەتەوە بەڵام هەرپێكەوە دەژین، بریتییە لەوەی یان جیابوونەوەی شەرعی و یاسایی بەعەیبە دەزانن و وادەزانن كۆمەڵگە بەكەم لێیان دەڕوانێت، یان لەبەربوونی منداڵ لەنێوانیاندا ئەو دۆزەخە هەڵدەبژێرن، لەكاتێكدا نازانن كەنەمانی پەیوەندی ڕۆحی نێوان هاوسەران پێش خودی هاوسەرەكان ڕۆحی منداڵەكانیان دەسوتێنێت، یان هەندێ جار بەپاساوی بوونی ڕێگری كۆمەڵایەتی و دەوروبەر لەڕوودانی جیابوونەوە، یان هەندێ جار لەبەر نەبوونی پەناگەیەك پاش جیابوونەوە (بەتایبەت بۆ ژنان لەكۆمەڵگەی ئێمەدا).
درێژەپێدانی ژیانی هاوسەریی بێ بوونی پەیوەندی ڕۆحی لەگاڵتەجارییەك زیاتر هیچی تر نییە، بۆیە هەر خێزانێك لەم گێژاوە دەروونی و كۆمەڵایەتییەدا دەژی، دەبێت لەنێوان دوو هەڵبژاردندا خۆیان ساغ بكەنەوە و یەكێكیان هەڵبژێرن، ئەوانیش یان گەڕانەوە بۆ زمانی دیالۆگ و وازهێنان لەكینە و ڕق و تۆڵەكردنەوە و دۆزینەوە خاڵی هابەش لەنێوانیاندا (بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوەش زۆرجار هاوسەران پێویستییان بەڕاوێژكارێكی دەروونی یان كۆمەڵایەتی دەبێت تاكو رایدەدەریان بێت لەتێپەڕاندنی تەنگژەكانیاندا)، كەئەم ڕێگەیەیان لۆژیكانەیە. یاخود ڕێگەی دووەم هەڵبژێرن كەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە یاسایی و شەرعیەكەیە و كۆتایی بەو دۆزەخە بهێنن، لەڕاستیدا ئەمەش دەبێت دوا هەوڵ و دوا چارەسەر بێت نەك بە تاكە چارەسەر لێی بڕوانرێت.
كانونی دووه‌م 3, 2012

سڵاو و ده‌ستخۆشیم بۆ بۆ به‌ڕێزتان مامۆستا سامان، زۆۆۆر جوانه
زۆر ڕاسته مامۆستا ئه‌مه کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی زۆرێک له خێزانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه من زۆر ده‌ستخۆشیت لێئه‌که‌م تیشک ئه‌خه‌یته سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه قوڵانه
dastt xosh bet taa drezh bit barasty zoor jwana w aw jora jiabwnawaia zor zora la zor hasty pe akret agar la shewazi gftwgoi dw hawsar brwani alei dwzhmni yakn rqa barayaty ak akan w xalaty nalakanis aana pal aktri zor saira aw raftara ka aibinm zor ra amenm ba bir krdnawa law zhiana .
ده ست خوش ماموستا سامان
سڵاو ئازیزان شێوه خان و به‌هره‌خان و ڕێزژین خانی هێژا و کاکه هه‌ڤاڵ دۆسکی زێده ئازیز، ئێوه‌ش هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ر بن
ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامۆستای ئازیز زۆر به جوانی و روونی شیکارت بۆ کردوه ، به جۆرێک وه‌ک مامۆستا حسێن ده‌ڵێت زۆر جار (به‌شی یه‌ک رسته‌ت بۆ ئێمه نه‌هێشتۆته‌وه ) سه‌رکه‌وت وسه‌لامه‌ت بیت هه‌میشه ،رێزی زۆرم بۆت .
به‌ڕاستی شرۆڤه‌یه‌کی ده‌رونیانه‌ی زۆر جوانه و لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌شت جوان پێکاوه سه‌رکه‌وتوو بیت مامۆستای ئازیز
سڵاو ئازیزان: له‌نیا خان و مهاباد خان، سوپاس بۆ ئێوه‌ی زێده ئازیز، سه‌رکه‌وتوو بن
dast xosh mamosta saman barasty wtakant pr manw bayaxn har sar kawtw bet prosay hawsargery la hamw komalgayak agar lasar bnamay rohyakan danazzret awa bnamayki ssty abet bashtren rega bo charasar krdni keshakani naw xezan gwegrtn boyakw regay dyaloga
سوپاس به‌ڕێز گلێنه، هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا.
ماموستاى به ريز نوسينه كانت سودى بو هه موان هه يه -كاره سات له وه دايه هه ندى له هاوسه ران كيشه كه يان ناباكى هاوسه رييه كه كيان و كه رامه ت و هه ستى لايه نه كه ى تر ئه له رزينى له كه ل ئه وه شدا ئاماده ن له و ئازاره ده رونيه دا بزين كه كار ئه كاته سه ر هه لس و كه وت و بير كردنه وه ى ئاسايى و نه مانى متمانه به خو ئه وه ى كاره ساته ئه م حاله تانه ى به لاوه ئاسايي تره له وشه ى جيابونه وه كه وشه يه كى زور ئاساييه و مروف ئه بى به هيز بيت به رامبه ر بوجونه هه له كانى هه ندى كه س له كومه لكه ى خوماندا كه وشه ى طلاق به نه نكى و شوره يى دائه نين –به راى من كه رامه تى مروف زن بيت يان بياو زور له وه بيروز تره له وه ى له كه ل كه سيكى ناباكدا زيان به ريته سه ر و هيج به يوه نديكى روحى و سوزيك له نيوانياندا نه مابيت –ده سته كانت خوشبيت ماموستاى به ريز
سڵاو به‌ڕێز سۆلاڤ: سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانت، به‌ڵێ زۆر ڕاسته ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه لای به‌شێک له هاوسه‌ران هه‌تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه،ئێمه له‌سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان حاڵه‌تمان هه‌بووه که ده‌ڵێت مێرده‌که‌م ئافره‌ت ده‌هێنێته‌وه ماڵه‌وه و سێکسیی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، داواکاری ئه‌م ئافره‌ته سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه ئه‌وه بوو که به‌ڵکو ئێمه قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بکه‌ین زوو زوو ئافره‌ت نه‌هێنێته ماڵه‌وه به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه چی ده‌کات بابیکات به‌ڵام نه‌یهێنێته ماڵه‌وه، ئه‌مه به‌ر له‌هه‌ر شتێک بێڕیزی کردنه به‌رامبه‌ر خود و خۆ به‌بچوک زانینه، په‌سه‌ندکردنی سوکایه‌تییه، بۆیه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌م دیاردانه‌دا له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌بێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر تێڕوانین و دید و بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کاندا بێت به‌رامبه‌ر چه‌مکه‌کانی پێکه‌وه ژیان، جیابوونه‌وه، ناپاکی.
جارێکی تر سوپاس بۆ سه‌رنج و تێبینییه‌کانت زۆر له‌جێی خۆیدا بوو.
slaw.dasxoshit le akam mamosta saman chanek swpast bkain heshta kama xwa padashtt bdatawa..baray mn lektenagaishtnw gwe nagrtn boyaktr rez nagrtn la bochwnakani yaktr hokara bo bchrani paiwandi ro7i newan hawsaran.
سلاو-دةستت خوش بيت ماموستاسامان بةراستى لة كوى ئةو هةموو كيشةو باسانة كة لة نيوان هاوسةران دا روو ئةدات تو بة جوانترين باس و جارةسةر لى ى دواوى-هيوا دارم ئةم بابةتة نةك تةنها لةم مالبةرةدا بيت جةند كةسانيك بيبينن بدريت بة كوى ى هةموو زن و ميرديك دا-جونكة وةكو خوت بة جوانى باست كردووة كة تةلاق بة شتشكى ناشرين سةير دةكريت يان هةنديك جار بة بيانوى مندال يان هةر هويةكى تر كة خيزانيكى زن يان بياو ناهيلن لة يةك جيا ببنةوة-زنو ميرديش لة رووى روحى و جةستةى يةوة ليك جيا بونةتةوة هةموو دةركايى ية كى جارةسةرو خوشى زيانيانيش لى داخراوة كةوا ئيرادةيان بةوة نةماوة كة يان بة خوشى لة كةل يةك بزين يان جيا ببنةوة-زيانيش بووة بة دوزةخ-من بة رايى خوم هةر ئةمة واى كردووة ناباكى هاوسةرى دروست بكات لة نيوان زن و ميرد ئةكةر زن بيت يان بياو لة ريكةى شةرعيةوة بيداويستى جةستةيى و روحى تير نةبيت بةنا دة بات بو ريكة ناشةرعيةكةى خوا بةنا بدات جاريكى تر دةستت خوش بيت بو ئةم بابةتة جوانة ماموستا سامان-سوباس
سڵاو ئازیزانم دالیا خان و کاکه سه‌روه‌ر، سوپاسێکی زۆر بۆ وته شیرینه‌کانتان و تێبینییه زانستییه به‌پێزه‌کانتان، هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ربن
دەست خۆش مامۆستا سامان بۆ ئەو بابەتە کە هەموو مانایەکی تەواوی لەخۆ گرتووە وەکو پەیژەیەک باست کردوە بەڵام مهمترین شت ئەوەیە کە ئەگەر کەسێکی نزیکمان بینی بەسەر ئەم پەیژەیە کەوت تا کۆتایی تەقەبولی مەوزوعەکە بکەین لەجیاتی ئەوەی ئۆی و ئۆفی بۆ بکەین، هەرکەس خۆی ئەزانێ ڕۆحی لەگەڵ کێ یە؟.
kak saman dam xosh dastakant xosh zor babateki gringe
سڵاو ئازیزان: سازان خان و کاکه کارزان – سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت سازان خان زۆر ڕاسته.
سوپاس بۆ به‌ڕێزتان کاکه کارزان له تویبینگن: ئه‌وه‌نده‌ی یاده‌وه‌ریم یارمه‌تیم بدات کاک کارزانێکی خه‌ڵکی هه‌ولێرمان له‌گه‌ڵ بوو، نازانم ئه‌ویت یان نا، به‌هه‌رحاڵ خۆشحاڵبووم، هیوادارم هه‌موو لایه‌کتان باش بن، بیرتان ئه‌که‌م.. بیری ڕووبار و پارک و دره‌خته جوانه‌کانی تویبینگن ئه‌که‌م.. هه‌رچه‌نده ناخۆشترین کاته‌کانی ژیانم له‌م شاره‌دا به‌سه‌ر برد، به‌ڵام ناخۆشییه‌کانیش بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ به‌شێکن له‌ژیانمان و ده‌بێت به جوانی و ڕێزه‌وه لێیان بڕوانین. سڵاوم بۆ هه‌موو هاوڕێیانم له تویبینگن، هه‌مووتان شاد و به‌خته‌وه‌ربن
سامان سیوه‌یلی
سلێمانی