ئاب 6, 2007
ژنسالاری یه‌کێکه له قه‌یرانه نوێکانی ئه‌ورپای ڕۆژئاوا، که هاوکێشه و پێوه‌ره‌کانی خێزانی به‌ره‌و گۆڕانێکی نوێ خه‌مڵاندوه، که ده‌سه‌ڵاتی پیاوی له نێو خێزاندا کردووه‌ته دووه‌م و ژنه‌کان چاره‌نووس و جڵه‌ویان گرتووه‌ته ده‌ست.
لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی پیاو(پاتریارکاری) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر:
1 . فاکته‌ری ئابوری.
فاکته‌ری ئابوری یه‌کیکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی لار بوونه‌وه‌ی تای ته‌رازوی ده‌سه‌ڵات به‌لای ئافره‌تاندا له ئه‌ورپای ڕۆژئاوا. بوونی کار و داهاتی ئابوری ئافره‌تان، بوه‌ته هۆی به‌هێز بوونی پێگه‌ی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگه‌دا، بێ‌کاری پیاوه‌کان و مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه بۆ کاری ناوماڵ و په‌روه‌رده‌ی مندالان ئه‌نجامه‌که‌ی له‌قکردنی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش وای له پیاوان کردووه که بڕوایان به خۆیان وه‌کو سه‌رپه‌رشتی خێزان که‌مبێته‌وه ویاوه‌ری خۆیان بدۆڕێنن به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان.
2. پێشکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و کاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ئافره‌تان و پیاوان.
پێشکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی فه‌منیتسی له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشودا، گوڕێکی مه‌زنی به‌خشی به ڕابوون و هۆشمه‌ندی ئافره‌تان بۆ داخوازی مافه‌کانیان، به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌په‌کانی دوای شۆڕشی پیشه‌سازی که ده‌یان خواست ئافره‌ت و پیاو پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ مسۆگه‌رکردنی بژێوی خێزان و هه‌مان مووچه یان هه‌بێت.
3. جێگیربوونی میکانیزمی پرۆسه‌ی دیموکراتی، که تاکه‌سه‌کانی مافی بڕیاردانیان له دروستکردنی ده‌زگاکانی میردا هه‌یه.
خونچه‌کردن و گه‌شه‌کردنی پرۆسه‌ی دیموکراتی، میکانیزمی پێوه‌ره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورپای ڕۆژئاوای له زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سه‌کانی ئه‌و کیشوه‌ردا گۆڕیی، که ئافره‌تانیش مافی ده‌نگدانیان وه‌کو پیاوان هه‌بێت بۆ به‌شدارکرن له پێکه‌وه‌نانی ده‌زگا هاوچه‌رخه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شاره‌ستانی، که مرۆڤه‌کان تیایدا هه‌ست به بوونی خۆیان ب‌که‌ن و به چاوێکی یه‌کسان سه‌یربکرێن.
4. گۆڕانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی socialisation
پرۆسه‌ی دیموکراتی کارێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی کرده سه‌ر شێواز و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی socialisation له ناو خێزاندا و شوێنه‌گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه. بۆ نموونه له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان ده‌بێت به‌یه‌ک چاو ته‌ماشای کچان و کۆڕان بکرێت و به‌هۆی جیاوازی بایۆلۆژییه‌وه به نزمی سه‌یری کچان نه‌کرێت.
5. ڕاده‌ی تاوانکردن که زۆربه‌ی پیاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
مه‌سه‌له‌ی تاوانکردن فاکته‌رێکی تره که پێگه‌ی پیاوی له نێو کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌ورپای لاوازکرووه، چونکه زۆربه‌ی تاوانه‌کان که ئه‌نجام ده‌درێن پیاو ده‌یکات.
6. ڕۆڵی میدیاکان.
ڕۆڵی میدیا ده‌سه‌ڵاتێکه که ڕۆژانه کارده‌کاته سه‌ر ڕه‌وتی تاکه‌که‌سه‌کان که چۆن بڕواننه مه‌سه‌له‌ی خێزان له بواری په‌روه‌رده‌کردن و گردکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه‌ی که تایبه‌تن به یه‌کسانی ژن و پیاو، که که‌سه‌یاتی ئافره‌تی به‌هێزده‌کردووه بۆ مافی ژیان به‌رامبه‌ر به پیاو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، قۆناغێکی دیاریان بڕیوه بۆ به‌ده‌ستهێنای مافه‌کانیان، به‌ڵام هێشتا گیانی باوک سالاری پیاوه‌کان بواریان ناداتێ که پۆسته گرنه‌کانی وڵات بگرنه ده‌ست. زۆرجار ئافره‌تان به گیان له به‌رێکی لاواز دێنه ناساندن که ده‌بێت شوێنیان ناو ماڵ بێت و گوێ ڕایه‌ڵی بڕیاره‌کانی پیاو بن. بۆ نموونه هێشتا ئافره‌تان موچه‌یان له هی پیاوان که‌متره سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی هه‌مان کار و ئه‌رک.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه خێزانه کورده‌کان که په‌نابه‌رن له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، له ژیانێکی چه‌ند ساڵی له ناو ئه‌و سیستمه ئازاده‌دا، ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌ی پیاوه‌کان نه‌ک ته‌نها سالاری ماڵن ، به‌ڵکو ڕێگه‌یان نه‌داوه و ناده‌ن به ئافره‌ته‌کان که پێشکه‌ون. بگره له بازنه‌یه‌کی داخراودا درێژه به په‌روه‌ده‌ی باوک سالاری ئاسنینی خۆیان ده‌ده‌ن و کچه‌کان و ژنه‌کان به چاوێک سه‌یرده‌که‌ن کوڕه‌کانیش هه‌موو ده‌راوزه‌ی ژیانیان بۆ ئاواڵه‌یه.
ئه‌و بۆچونه نه‌گۆڕه(پیاوسالاری)، کۆمه‌ڵێک کیشه‌ی خێزانی خستووه‌ته ناو ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌کانه‌وه. له‌لایه‌ک پیاوه‌کان ده‌خوازن درێژه به سالاری خۆیان بده‌ن و ئافره‌ته‌کان سه‌رکوێر بکه‌نه‌وه، له لایه‌کی تریش ئافره‌ته‌کان هانا بۆ ده‌زگا دیموکراتیه‌کان ده‌بن بۆ خۆ ڕزگارکردن له‌چنگی پیاوان. ئه‌نجامه‌که‌شی جیابوونه‌وه و هه‌ندێ جاریش ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه‌ی کچه‌کانه له ترسی کوشتنیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف ناموس.
19-5-2006 سوێد assobyari@yahoo.com
***ئه‌م باسه له به‌ر ڕۆشنایی دیدگه‌ی هه‌ره‌می نێر و مێبوون Gendens، له سه‌رچاوه‌ی sociology Giddens لاپه‌ڕه 124-130 نووسراوه
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر, له‌كۆمه‌ڵگه‌وه
« ترسی منداڵ له قوتابخانه و چاره‌سه‌رکردنــــى | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ماده هۆشبه‌ره‌كان …كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپی‌دا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

slaw u riz:
dasttan xos barasti babatakatan zor zor ba sud u grng bu ama jari yakama stiki wa tak u grng daxwinmawa….2bara dast xos … bariz mn bariwabari nusini govari - NUHAT-m agar riga dadan awa babatakatan la govarakaman blaw dakainawa la bar grngi babataka. supas
ama boya nasky pyawyan xwardwa
وتیان کابرا له ترسی ئه وه ی نه که ویته خواره وه هینده کشاوه وه تا له دواوه داکه وت وتیا چوو