نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه‌ بۆ تیرۆر / به‌شی دووه‌م و کۆتایی

فێبرایه‌ر 21, 2008

dr-danial.pngخوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه‌ بۆ تیرۆر
نووسینی : د . دانیال سه‌عدی حامد
پزیشکی ده‌روونی / نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی / به‌شی ده‌روونی

ده‌سه‌ڵات
دەتوانێت ڕق و کینە دروست بکات و خەونی ئایندە لە لای گەنج لێڵ بکات و بگرە نەیهێڵێت، دەسەڵات بە ئاگرو ئاسن وەڵامی داواکاریەکانیان بداتەوە ،هەڕەشەی ئەو دەسەڵاتە لە هاوڵاتیاندا ڕق و کینە دروست دەکات و و تاکە ئامێری گفتوگۆ لەگەڵیاندا زمانی تۆڵە بێت ،بگرە دەسەڵات نانیان بخوات و ئەوان بکاتە خۆڵەمێشی ئاگری خۆ گەرم کردنەوەی دارو دەستەو مناڵەکانی خۆی …ئەم مامەڵەیە ی دەسەڵات بیرێک لەلای هاولاتی دروست دەکات کە لە داهاتودا ببێت بە تیرۆریست ،ئەویش ئەوەیە (پێش ئەوەی لەناوت بەرن تۆ لەناویان بەرەو پێش ئەوەی بتڕوخێنن تۆ بیان ڕوخێنە)!!!!
بیرمەندی بەناوبانگ (Jessica ،wesihach)دەڵێت:زۆر ئەستەمە بتوانی شیکاری دەرونی بۆ هزرو فکری تیرۆریست بکەین !!بەڵام تیرۆر لەسەر چەند بنەمایەک دروست دەبیت کە ئەوانیش ؛،ئاین (مەزهەب)،نەتەوە (نیشتیمان)،عەشیرەت گەری ،زوڵمی کۆمەڵایەتی …….ئەگەر تیرۆریست لەسەر بنەمای نەخۆشی دروست دە بوو چارەسەر زۆر ئاساندەبوو .
تیرۆریستەکان کێن ؟بە پێی زۆربەی لێًکۆڵینەوەکان بەزۆری گەنجن لە تەمەنی (17-27)ساڵیدان، سەیر لەوەدایە هەمان تەمەنی خۆکوشتنە(الانتحارsuicide (!!!کوڕن بەزۆری بیری لەناوبردنی دوژمن و جێ بەجێ کردنی فەرمانێکی سەرو خۆی لە مێشکیاندا دەچەسپێت ،کوێرانە گوێڕایەڵی سەرەوەی خۆیان دەکەن،
(James W.Janes) دەڵێت:منداڵ و مێرد منداڵ لە ژیانی فەنتازیاو خەیاڵدا دەژین و هەمیشە هەوڵدەدەن لەتەواویدا (کمال)دا بن و بەرەو (الکمال)بچن ،بەڵام گەورە واقیع بینە .لەلای تیرۆریست شتەکان تەنها ڕەش یان سپیە،تاریک یان ڕون یان شەڕ یان خێر هەرگیز سێهەم بوونی نیە .
ئاریاڵ میراری کە پسپۆڕی تیرۆرە لە ساڵی 1990دەڵێت :شڵەژانی کەسێتی بیری خۆکوژی دروست دەکات و بەڕوداوێکی تاکە کەسیانە(عمل فردی) ی ناوزەد دەکرد ،بەڵام هەر ئەم زانایە دوای دوانزە ساڵ ئەزمون و شارە زایی و نوسین لەو بوارەدا پێیوایە دیاردەیەکی ڕێکخراوە(منتڤم ومنڤم) با تاک کەسییش بێت !،دەڵێت ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە دەیانەوێت بمرن !!!ئەمەش ڕون دەبێتەوە لە ڕوی سایکۆلۆژییەوە ،کە دەڕوانینە تیرۆریست لە کاتی ئەنجامدانی کارە تیرۆریستییەکەدا پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە هاواردەکات !!!!
کۆمەڵگە :
واقعی کۆمەڵگە زۆر بیر لە مێشکی ئەندامەکانیدا دەخولقێنێت لەوانەش ژیانی زۆر ناخۆش پڕ لە نەخۆشیی و لەناوچوون وپیری وقەرزاری …..هتدکەواتە شەهیدی شەرەف مەندییەو باشتر وایە شەهید بم .ََ!!!!!
پەروەردەی خێزانیی کە بەشێکە لە کۆمەڵگەدا و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەم هاوکێشەیەدا …
ئایدۆلۆژیای گروپی تیرۆریستی بریتی یە لە وێنە کردنی ژیانی خۆشتر و گەورەتر لەلای ئەندامەکان شوێن کەوتوان .. لایەنگرانی تیرۆریستان ئامانجی گەورە لەلایان کوشتنی دوژمنە ،و کوشتنی زۆر ترین ژمارەیە لە دووژمن ،خەڵکی بێ تاوان دەچنە بەهەشت و تاوانباریش بەسزای خۆی گەشت ،دەبێت خەڵک باجی هەڵوێستەکانی بدات ..
،ئەو کەسانە(کە مەبەستمان لە لایەنگرانی تیرۆریستەکانە) خۆیان توانای بڕیاردانیان نییە بۆیە مەرجەعەکانیان سود لەوە وەردەگرن هەمیشە وایان لی دەکەن شوێن کەوتوو و (تابع)ی خۆیان بن و گوێ لەمشتیان بن …مەرجەعەکان بارێکی دەروونی لای تاک(ئەندامەکان) دروست دەکەن کەگەڕانەوەی نەبێت وتاوان و کوشتن و بڕین و تەقینەوە …. زۆر شتێکی ئاسای بێت . !!
گروپی تیرۆریستی قەناعەت لای ئەندامەکانیان دروست دەکەن کە کۆمەڵگە هەموو بە بێ جیاوازی تاوانبارو کافرن کە ئەم پاک ترو بەرزترە لە کۆمەڵگەیەک کەڕازیە بەم دەسەڵاتدارە کافرو تاوانبارانە ،وای لێدێت کە قەناعەتێکی لادروست دەبێت کە جارێکی ترمەحاڵە ژیان بەسەر بردن لەو کۆمەڵگەیەدا ،خۆاردنیان حەرامەو دەست کەوتن لێیان حەڵاڵە!!
بە بڕوای زانایانی دەرونی ڕەفتاری (Behaviorists) ژینگە و چواردەورو خێزان و کۆمەڵگەیە کە تیرۆرو تیرۆریست دروست دەکات .
گروپی تیرۆریستی :
ئەوگروپانەی کە لە وا لە دەرەوەی ئەندامانی خۆی و شوێنکەوتوانی ئایدۆلۆژیای خۆی یارمەتی دەدرێن و یارمەتیان بۆ کۆ دەکرێنەوە ئەو گروپانە زۆر تۆکمەنین و وازهێنانی ئەندامەکانیان زۆر ە وئاسانەوخەڵکیان لێ دەتەکێتەوە بە پێچەوانەی ئەو گروپانەی کە یارمەتی ماددی لە ئەندامو لایەنگرانی خۆیان وەردەگرن بەتەنها ویارمەتی ماددی لە کەس قبوڵ ناکەن ئەگەر لایەنگرو ئەندامی دڵسۆزی خۆیان نەبێت وازهێنانی ئەندامەکانیان زۆرئەستەمەو بەکەمی کەس لێیان دەتەکێتەوە! ،نمونەی ئەمە وەک کۆمەڵی (القاعدە)کە یارمەتی و هاوکاری ماددی لەناو خۆیاندا یە بۆیە وازهێنانی ئەندامەکانیان زۆر دەگمەنە .
لە کۆتایدا دەڵێم هەموو تیرۆریستەکان بە تفەنگء وتەقینەوە تیرۆر ناکەن ،چەندەها تاک (ژن و پیاو) وگروپ(گەورەو بچوک و حکومەت و حیزب)بە شێوەی شاراوە تیرۆر دەکەن و کەس پێیان نازانێت و کردەوەکانیان ناوی تیرۆر نییە بەڵکو لەوانەیە ناوی ئینسانی و نەتەوەی لێ بنێن!!
بۆ نمونە؛کەسێک لە منداڵیدا هەڵخەڵەتابێت لەلایەن کەسێکەوە تەنانەت ئەگەر دایک و باوکیخۆیشی بووبن لە گەورە بوندا منداڵەکە تۆڵەی لێدەکاتەوە چونکە بەمنداڵی دایک و باوکی چەوساندویانەتەوە بە چەند شێوەیەکی جیاواز ،زۆر بەیان بیریان دەچێتەوە کە کێ بە منداڵی چەوساندویەتەوە،بۆیە تۆڵەی خۆی لە کۆمەڵگا دەکاتەوە .،
بۆ نمونە کەسێک لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ گەڵ باوکی دا؛ ئەو باوکە لەناو کۆمەڵگەدا بەمرۆڤێکی زۆر زۆر بەڕێزو گرنگ خۆی نیشان دەدات و خەڵک بە مەڕی پێغەمبەری دادەنێن وزۆر بەڕێزە لە دەرەوە بەڵام لە ماڵەوە بەربووەتە وێزەی ژن و منداڵەکانی و زۆر خراپە لە گەڵیان و ئاگرو مارە ،منداڵەکە ئەم دووفاقیە دەبینێت و هیچ دەسەڵاتێکی نییە بە منداڵی ،بەڵام کە گەورە بوو لە تەمەنی مێردمنداڵیدا ئەو ڕق و کینەیە دەکات بە کردار و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات و لە کۆمەڵگەو هەر شتێک کە دەسەڵات دار بێت ناوی دەسەڵات بێت (باوک نمونەی دەسەڵاتە لای منداڵ لە منداڵیدا).
نمونەیەکی تر حکومەتێک کە گەلەکەی خۆی بۆ نانێک بەئاسماندا دەچێت و موحتاجە کەچی بە ملیۆنەها یارمەتی حکومەت و گەلانی وڵاتانی تر دەدات وەک ڕژێمی بەعس لەکاتی ئابڵوقە ئابوریەکە ،گەلاتی عێراق لەبرسان دەمردن کەچی ئەو 25هەزار دۆلاری دەدایە هەر ماڵێک لە فەڵەستین و مۆریتانیاو سودان کەلایەنگری حیزبی بەعس و سەرۆکی فەرماندە بوونایەَََ!!!!…
ماوەتەوە بڵێم چارە سەری تیرۆر یەک لایەنی نییە چۆن هۆکارو فاکتەرەکانی زۆرن هەر بەو شێوەش چارەسەرکردنی فرە لایەنە ،ڕیشە کێشکردنی سەربازی خۆ هەڵخەڵتاندنی ڕژێمەکان و ووڵاتانە ،بەڵکو دەبێت هەر پاڵپێوەنەرێکی چارە سەری خۆی هەبێتە ،لە ڕووەکانی ئابوری ،ئاینی ،کۆمەڵایەتی ،…هتد ،دەبێت کاری بۆ بکرێت ،هێرش کردنە سەر پیرۆزییەکانی (مقدسات)ی گەل یان تاقمێک لە خەڵک ئەوەندەی تر بەنزین دەکات بە ئاگرەکەدا.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه‌

بۆچوونەکان


« ته‌کنیکێکی یۆگا بۆ ئارام بوونه‌وه‌ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی چواره‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional