نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌ خێزانیه‌کان

كانونی دووه‌م 16, 2008

images-18.jpg( بەرەنگار بوونەوەى کێشە خێزانیەکان )
نووسینی : فه‌رهه‌نگ جه‌لال

هیچ خێزانێک بێ کێشە نییە ، زۆرەبەى کێشەکان لە ئەنجامى جیاوازى بیر و ڕاو
خوو ڕەوشتەکانەوە دروست دەبێت و دەتوانرێت بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر کۆتایى پێبێت ،
بە مەرجێک ژن و مێرد بە سنگێکى لە خۆ بووردوانەوە باس لە کێشەکان بکەن ،
ئاکام یەکێک لە هاوسەرەکان لە ڕاستى و باشى بیرو ڕاى بەرامبەرەکەى دڵنیا دەبێت ،
بەم شێوەیە پێکدێن و بە ئاڕاستەى چارەسەردا هەنگاو هەڵدەگرن ..
زانایانى دەروونى و کۆمەڵایەتى لە مبارەیەوە پێیانوایە کێشەکانى خێزان لە خۆوە دروست نابێت ، بەڵکو چەندین هۆکار هەیە ، کە هەندێکیان ئەمانەن :
• درۆکردن لەگەڵ بەرامبەر ، کەللەڕەقى و ڕقەبەرایەتى یەکتر .
• قسەى ناشرین و سووکایەتى پێکردنى هاوسەر یان کەس و کارەکەى .
• هەست نەکردن بە لێپرسراوێتى بەرامبەر بە ماڵ و هاوسەر .
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کەللەڕەقى هاوسەرەکان لەگەڵ یەکتر هۆکارێکى سەرەکییە بۆ ڕوودانى چەندین حاڵەتى جیابوونەوە ، پێداگرتنى ژن یان مێرد لەسەر هەڵوێستێکى دیاریکراو بە جۆرێک کە تەنیا قسە قسەى خۆ بێت ، زۆر جار کێشەکان زیاتر قوڵدەکاتەوەو دەیگەیەنێتە دەرگایەکى داخراو کە کەس نازانێت کلیلەکەى لاى کێیە ؟!
ڕەنگە پێشتر کێشەکە بە کەمێک سازشکردن و دەستهەڵگرتن لە ماف و بیروڕایەکى دیاریکراو چارەسەر بکرایە ، سازشکردنى تۆ بۆ هاوسەرەکەت یان سازشى ئەو بۆ تۆ هیچ نەنگییەکى تێدا نییە ، بەڵکو بەڵگگەیە بۆ گەورەیى و خۆشەویستى و سۆزى بێپایان .
ئافرەت دەتوانێت وا لە هاوسەرەکەى بکات هەرچى بووێت بۆى بکات و لە زۆر شتدا بە قسەى بکات بە شێوەیەکى نا ڕاستەوخۆ بە بێئەوەى پیاوەکە هەستبکات لە ئاستى پیاوەتى کەمبوەتەوە . لەمەشدا دەتوانێت بیر لەو کاتانە بکاتەوە کە پێش گواستنەوە چەند خۆشەویستى و ڕێز و دڵسۆزى لە نێوانیان بەهێز بووە ، دەشێت هەمان هەست و مامەڵە بۆ پاش گواستنەوەش بەردەوام بێت .
بڕیارى خێزان لە لاى کێ بێت ؟
تاکڕەوى لە بڕیارداندا بێئەوەى بەرامبەرى بەشدار بکات بە تایبەت لە بەڕێوەبردنى کاروبارى خێزاندا ، دەبێتە هۆى دروست بوونى کێشە ، بە تایبەت ئەگەر بزانرێت ئاکامى هەر بڕیارێک زیان و خۆشییەکانى کاریگەرى لەسەر هەردوولا دادەنێت ، لە خۆشى و ناخۆشیدا هەردوولا بەشدار بن .
ئافرەت چۆن ڕووبەڕووى کێشە دەبێتەوە ؟
نۆرمان رایت کە پزیشکێکى دەروونییە لە مبارەوە چەندین هەنگاوى پێشنیاز کردوە :-
• چاکەو خاڵە باشەکانى مێردەکەت لە بیر نەچێت و لە بەر چاوى خۆتى گەورە بکە ، بەمەش زۆر لە هەستکردنى توڕەى نیگەتیڤت بەرامبەرى هێور دەبێتەوە کە لە کاتى کێشەکاندا بەرامبەرى پەیدا دەبێت .
• چاکە بەرامبەر هاوسەرەکەت بکە و ڕێزى زۆرى لێبگرە چونکە سەرەنجام سوپاست دەکات و ئەوەى پێت خۆش بێت بۆتى دەکات .
• ئەوەت لە یاد نەچێت چەند کات بەسەر کێشەو ناکۆکیەکانتاندا بڕوات ئەوەندە زیاتر کێشەکان سەخت و قوڵتر دەبێتەوە .
• بەدواى هەلێکدا بگەڕێ قسەر لەسەر ئەو باس و کێشەیە بکرێت لە گەڵیدا ، هیچکات بێ ئومێد مەبە لەوەى ڕاو بۆ چوون و قەناعەتى نەگۆڕدرێت .

فەرهەنگ جەلال / سلێمانى
Farhang_jalal@hotmail.com
Farhang_jalal@yahoo.com

لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه‌

بۆچوونەکان


« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | فلیم کارتۆنه‌کان ، مناڵان له‌سه‌ر ڕه‌وشتی توند و تیژی ڕاده‌هێنن »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional