كانونی یهكهم 30, 2007
( باجى پڕۆسەى هاوسەرگیرى تەنها کچان دەیدەن )
نووسینی : فهرههنگ جهلال
دروست کردنى ژیانى هاوسەرێتى یەکێکە لـــەخواستە سەرەکییەکان و خەونەکانى گەنجانمان ، وە هەوڵدەدەن خێزانێکى خنجیلانە دروست بکـــەن و ژیــانێکى ئـــاسایى لـــەسایەیدا بـــەسەربەرن ، بــەلام بەهۆى چەندین کێشەوە ناتوانن ئەو پڕۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنن و ئامانجیان بهێننە دى لەوانەش ( نـــالەبارى بـارودۆخى ئابوورى و کۆمەلایەتى و سیاسى ) کە ئەوەش خۆى لە خۆیدا چەندین کۆسپ دێنێتە رێگەیان. ڕەنگە لاى هەندێکمان پــرۆسەى چوونە ژیانى هاوسەرێتى ئەستەم بێت و بەکارێکى قورسى بزانین کەبە دڵى خۆمان ژیانى هاوسەرێتى لــەگەڵ رەگەزى بەرامبەردا دروست بکەین ، ئەوەش بەهۆى دواکەوتووى ئەو کۆمەڵگایەیە کە چارەنووسى هەموو کوڕو کچێک بەرەو ژیانێکى نادیار دەبات ، وە یەکێک لە فاکتەرەکانى تر نەبوونى شوێنى نیشتە جێبوونە کەبەگرفتى سەرەکى دادەنرێت لە ئەمڕۆى ووڵات و لەلاى زۆرەبەى گەنجان من پێم وایە زۆربەى گەنجان ئەگەر شوێنى نیشتە جێبوونیان بۆدابین بکرێت ئەوا لــەماوەیەکى نزیکدا دەتوانن ژیانى هاوسەرێتى دروست بکەن ، ڕەنگە ئەم دواکەوتنە ببێتە هــــۆى کـــــاڵبوونەوەى بـــــەهاى ژیانى خێزانى و پیرۆزى پێکهێنانى ژیانى هاوسەرێتى ، لەکاتێکدا ئەگەر کوران بەم بروایەوە و لەم هەلومەرجەدا ئەوەبروایان بێت بەرامبەر هاوسەرگیرى ، دەبێت کیژانى کـــــۆمەڵگاکەمان چۆن باجى ئەو پڕۆسەیە بدەن .
فەرهەنگ جلال / سلێمانى
Farhang_jalal@hotmail.com
Farhang_jalal@yahoo.com
لەهاوپۆلی: لهكۆمهڵگهوه
« مناڵان و بههای خۆیهتی Childern And Self-Esteem | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ساڵی نوێتان پیرۆز »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

به لئ زؤر راستة بةلام لةكوردستان ئةم كيشة هةية لةكةل سةدان كيشةى تريش.وةك كورو كج ناتوانن بريار لةسةر مافى خؤيان بدةن لةزير دةستى دايك و باوك.برياريان بؤ دةدةن ئةويش توشى سوتان و خؤ كوزى دةبن.