ناپاکی هاوسه‌ریی / به‌شی چواره‌م و کۆتایی
ناپاکی هاوسه‌ریی
خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
نووسینی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر:
کاتێک قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ین، دروست وایه سه‌ره‌تا باس له‌خۆپارێزی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دابنرێت له‌به‌رده‌م دروستبوونی نه‌خۆشییه‌که‌دا، ئه‌وجا باس له‌چاره‌سه‌ر بکرێت که بۆ کاتی بڵاوبوونه‌وه و تووشبوونی تاکه‌کان به‌م نه‌خۆشییه کاری پێبکرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و پره‌نیسپه‌مان بیر ده‌خاته‌وه که‌ده‌ڵێت: (خۆپاراستن باشتره له‌چاره‌سه‌رکردن).
ناپاکی هاوسه‌ریی وه‌ک په‌تایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- ده‌روونی له‌م ڕۆژگاره‌دا وه‌ک دیارده‌یه‌ک بوونی هه‌یه و بڵاوه، به‌جۆرێک پیرۆزی ژیانی هاوسه‌رگیریی خستۆته‌وه ژێر پرسیار و هه‌ڕه‌شه‌وه، له‌لایه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌رییدان دنیایه‌ک قه‌یران و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خوڵقاندووه، بۆ ئه‌وانه‌ش که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییدان دنیایه‌ک گومان و ڕه‌شبینی خوڵقاندووه.
خۆپاراستن:
بێگومان بۆ خۆپاراستن له‌ڕوونه‌دانی ناپاکی هاوسه‌ریی چه‌ند ڕێوشوێنێک هه‌یه که ده‌بێت بگیرێنه به‌ر که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- کردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری و شیاندن بۆ ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، که‌تیایدا پزیشکان و پزیشکانی ده‌روونی و توێژه‌رانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساناسان و پیاوانی ئایینی، وانه‌ی تیادا بڵێنه‌وه و کچان و کوڕان ئاشنا بکه‌ن به‌لایه‌نی جه‌سته‌یی و سۆزداری و ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌فتاری و مافه یاسایی و شه‌رعییه‌کانی هاوسه‌ران. چونکه به‌بڕوای من به‌شێکی زۆر له‌و کێشه و قه‌یرانانه‌ی خێزانی کورد تیایدا ده‌ژی له‌ئه‌نجامی یه‌کتر نه‌ناسینی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌یه له‌و لایه‌نانه‌ی ئاماژه‌مان پێکردن.
2- نه‌سه‌پاندنی خواستی خێزان به‌سه‌ر کچان و کوڕان له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا: واته ده‌بێت ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت بۆ کچان و کوڕان تابه‌خواستی خۆیان هاوسه‌ریی ژیانیان هه‌ڵبژێرن و خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، له‌کاتێکیدا خێزان هه‌ست بکات که ئه‌و که‌سه‌ی کچه‌که‌ی یان کوڕه‌که‌ی هه‌ڵیبژاردووه له‌جێی خۆیدا نییه و ناشایسته‌یه، ئه‌وا ده‌کرێت خێزان ڕێگه‌ی گفتوگۆکردن و قایلکردنی هێمنانه بگرێته به‌ر، نه‌ک به‌هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی به‌کارهێنان که‌دواجار تۆرانی ڕۆحی کچ یان کوڕه‌که‌یانی لێبکه‌وێته‌وه.
3- دوورکه‌وتنه‌وه له‌و دابونه‌ریته ژه‌نگاوی و مه‌ترسیدارانه‌ی دۆزه‌خ به‌رقه‌رار ده‌که‌ن له‌ژیانی هاوسه‌رییدا، وه‌ک گه‌وره به‌بچووک و ژن به‌ژن و سوڵحی خوێن به‌کچ.
4- ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ژیانی خێزانی تازه پێکهاتوو له‌لایه‌ن که‌سوکاری کچ یان کوڕه‌وه، به‌جۆرێک ببێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی کێشه و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بۆ هاوسه‌ران.
5- ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ دیالۆگ له‌نێوان کچ و کوڕدا به‌ر له‌بڕیاردان، تاکو زیاتر له‌بۆچوونه‌کانی یه‌کتر شاره‌زابن و بزانن ئایا خاڵی هاوبه‌ش یان خاڵی جیاوازیان زیاتره.
6- هاوسه‌رانیش که‌له‌ژیانی خێزانیدان، ده‌بێت له‌کاتی بوونی کێشه و گرفتی خێزانی‌دا، په‌نا بۆ زمانی دیالۆگ ببه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌کینه هه‌ڵگرتن، نابێت واز له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خێزان بهێنرێت و هه‌ڵبگیرێت بۆ ڕۆژگار، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کان و دواتر که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی سۆز و خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ران. ئه‌گه‌ر کێشه‌کان له‌وه گه‌وره‌تر بوون به‌هاوسه‌ران خۆیان چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وا دروست وایه په‌نا بۆ ڕاوێژکارێکی ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ن. باشترین ڕێگه چاره له‌مبواره‌دا ئه‌وه‌یه خێزان لانی که‌م مانگانه ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر کاروباره‌کانی خێزان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان و نزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ره. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌بۆچوون و بیروڕا و مافی یه‌کتر ئه‌نجامده‌درێت.
7- له‌کاتی بوونی کێشه له‌په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌راندا، دروست وایه په‌رده‌پۆش نه‌کرێت و دانی پێدا بنرێت و هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بنرێت، به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ری ده‌رمان و ده‌روونییان هه‌یه و نۆڕینگه و سه‌نته‌ری گونجاویش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌یه له‌وڵاتی خۆماندا.
8- له‌کاتی بوونی گوماندا له‌نێوان هاوسه‌راندا له‌ڕه‌فتاری یه‌کتر، دروست وایه په‌نا بۆ زمانی دیالۆگ ببرێت و به‌ئاشکرا و بێ په‌رده و به‌هێوری گومانه‌کان بۆ یه‌کتر باس بکه‌ن تاکو په‌رده له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان هه‌ڵبماڵرێت، نه‌ک گومان ببێته مایه‌ی ئاڵۆزی بۆ ده‌روون و که‌مکردنه‌وه‌ی سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستی.
9- ژیانی هاوسه‌رگیریی پێویستی به‌رده‌وامی به‌نوێ بوونه‌وه هه‌یه، نوێبوونه‌وه له‌سۆز و خۆشه‌ویستی، نوێبوونه‌وه له‌هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه کردن، نوێبوونه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، له‌چوونه ده‌ره‌وه و گه‌شت کردندا، له‌شێوازی دیالۆگ کردندا، له‌ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌راندا، له‌دابه‌شکردنی لێپرسراوێتییه‌کاندا، چونکه ڕۆتین پروکێنه‌ره بۆ ژیانی هاوسه‌ران.
10- تێگه‌یشتنی هاوسه‌ران له‌وه‌ی په‌نابردن بۆ ناپاکی هاوسه‌ریی هێڵی سووره و به‌زاندنی ئه‌م هێڵه شیرازه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێت و چیدی خێزان ئه‌و که‌شه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌ی نامێنێت که‌پێشتر هه‌یبووه.
11- لێبوورده‌یی هاوسه‌ران به‌رامبه‌ر یه‌کتر و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رک و مافه‌کانی یه‌کتر.
چاره‌سه‌ر:
له‌کاتی ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ناپاکی هاوسه‌ریی یه‌کێک له‌هاوسه‌ران، ئه‌گه‌رچی ده‌بێته شۆکێکی ده‌روونی گه‌وره بۆ به‌رامبه‌ر و هه‌ندێک جار له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی ده‌روونی و په‌رچه‌کرداری توند، به‌ڵام ده‌بێت هاوسه‌ران له‌و ڕاستییه بگه‌ن که‌په‌رچه کرداری توند هیچی لێناکه‌وێته‌وه جگه له‌ئاڵۆز کردنی زیاتری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌که. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له‌به‌شه‌کانی پێشوودا ناپاکی هاوسه‌ریی هه‌ر ناپاکییه ئافره‌ت ئه‌نجامی بدات یاخود پیاو، به‌ڵام به‌هۆی کاریگه‌ری کولتوری پیاوسالارانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ده‌گمه‌ن ئافره‌تان له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ناپاکی هاوسه‌ریی به‌بێ باجی قورسی وه‌ک کوشتن ڕزگاریان بووه به‌ڵام پیاوان زۆر به‌ده‌گمه‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ناپاکی هاوسه‌رییدا، دروست وایه ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌گه‌ڵ یه‌ک دابنیشن، قسه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ناپاکییه‌که بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هۆکاری لۆژیکیانه‌ی له‌پشته‌وه بوو دروست وایه به‌بوونی گه‌ره‌نتی دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی و لێکتێگه‌یشتن، لێبوورده‌یی بنوێنرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌نا بۆ جیابوونه‌وه ببرێت باشتره له‌وه‌ی بیر له‌تۆڵه‌کردنه‌وه به‌ئه‌نجامدانی ناپاکیی بکرێته‌وه. دیاره ئه‌م شێوازه ده‌که‌وێته سه‌ر هاوسه‌ران خۆیان ڕه‌نگه هاوسه‌ر هه‌بێت ئه‌م ڕێگه چاره‌یه به‌سوکایه‌تی پێکردن به‌خۆی بزانێت له‌کاتێکدا دووچاری ئه‌م کێشه‌یه ببێت.
وه نابێت به‌هیچ جۆرێک له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بیر له‌به‌کارهێنانی توندوتیژی به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه.
(مامۆستایه‌کی ئایینی بۆی گێڕامه‌وه، که ناوبه‌ناو ئافره‌تان سه‌ردانی ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی نووسینی نوشته بۆ کێشه‌ی مێرده‌کانیان که ناپاکییان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌م مامۆستا ئایینییه ده‌ڵێت هه‌ندێ له‌ژنان که دێنه لام ده‌ڵێن پیاوه‌کانمان به‌ناپاکییه‌وه گرتووه له‌گه‌ڵ ژن یان کچدا، به‌ڵام چی بکه‌ین ته‌ڵاق وه‌رگرتن کاره‌ساته و خاوه‌نی کۆشێک منداڵین، ناچار بێده‌نگ ده‌بین، به‌ڵکو له‌ڕێی نوشته‌وه بتوانین ڕێ له‌هاوسه‌ره‌کانمان بگرین که واز له‌م ڕه‌فتارانه بهێنن).
ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه خودایه مرۆڤ ئه‌م سوکایه‌تییه به‌خۆی ڕه‌وا ببینێت، ئه‌مه چ بێ ڕێزییه‌که پیاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌هاوسه‌ره‌کانیان و ژیانی خێزانیی ده‌که‌ن، له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره پیاوانه له‌ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵیشدا وه‌ها خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که له‌پیاوه‌تیدا شه‌هامه‌تیان لێده‌بارێت، ڕه‌نگه له‌ناو مزگه‌وته‌کانیشدا پێشبڕکێ بکه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وتنی ڕیزی پێشه‌وه‌ی نوێژکردن.
دواجار ده‌ڵێم: ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خێزانی کوردی له‌قه‌یراندایه، زۆرن ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ناوی خێزانه. بۆیه له‌مبواره‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێویستی به‌چه‌ند ده‌زگای تایبه‌ت به‌کێشه‌کانی خێزان هه‌یه، و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستیمان پێویسته تاکه بتوانین خاڵه لاوازه‌کانمان ده‌ستنیشان بکه‌ین و ڕێگه چاره‌یان بۆ دابنێین.
حوزه‌یران 12, 2010

به‌ده‌ستخۆشی و پێ‌زانین ده‌ستپێده‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و زانستیه به‌ڕێز سامان سیوه‌یلی . هه‌ر چوار به‌شه‌که‌م خوێنده‌وه ، مایه‌ی خۆشحاڵیمه که کۆمه‌ڵی ئێمه‌ش که‌سانی وه‌ک تۆمان هه‌بێت خوێنه‌نده‌وه‌ی زانستی بکات بۆ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵ . له‌به‌شی چواره‌مدا دنیابینیه‌کی نوێت هێناوه و ده‌ته‌وێت پێمان بڵێیت ، له‌جیاتی کوشتن لێبورده بن ، له‌جیاتی تۆڵه کردنه‌وه چانس بده‌نه‌وه به‌یه‌کتر . هه‌موو بابه‌ته جوان و به‌پێز بوو له‌لام به‌ڵام ئه‌م دنیابینیه زۆر زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام . ئافه‌رین بۆ تۆ ده‌ستخۆش دووباره.
د . هۆشیار محمود
dastxosh mamosta saman batawawy mafy am babatat dawa sarkautw bet.
saza
دةستخوَش ماموَستا سامان خوا بتانباريَزيَت
zooor supas bo babata gwanaka u 4 bashakam xwendawa , balam peshnyarekam haha ” hewadarm base layane darony u komalayat u hzre aw kasanasht bkrdaya ka kchn paewandyan pa pyaw yan korn u paewandyan ba jnawa haya
silaw mamosta saman: napakie hawsariy kesheyeki bilawi komellgei kurdiye bereztan zor zor jiwan u zanistiyane shitkrdotewe . xozge em babetet kemek ziyad u firawan dekrd u detkrd be ktebek bo ewei bkewtaye ber dest u chawi hemw kesek. min lelai xomewe zor zor destxoshit le ekem u em nwsinanei berezt wek dermanek ebinim bo keshe u girifte komellayety u derwnyekan
temen drej bn
rozhnamenws
shara
slaw mamosta saman .dast xoshet le akam babataknt zorr ba swdn swpas bo mandw bwnt
baraste babateke jwan w grnga awa dabet keshakane komalle kurdy she bkretawa dastt xoshbet mamosta gyan
kurda sabah
zankoy koya