تشرینی دووه‌م 14, 2007
![]()
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان
پێشنیارێک بۆ به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌م له‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌خۆن
به‌و پێودانگه‌ی ئێمه‌ی کورد ده‌یان ساڵه دووچاری جۆره‌ها جه‌نگی سه‌ربازی و ده‌روونی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی بووینه‌ته‌وه و چه‌وساندنه‌وه و کاولکاری و داگیرکاری پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له ژیانی ئێمه‌دا گرتووه ، ئه‌مه وێڕای ناهۆشیاری و نه‌خوێنده‌واری و یه‌خسیری بۆ زۆرێک له دابونه‌ریت و بیروباوه‌ڕه چه‌وت و نادروسته‌کان ، به‌م هۆیانه‌وه له‌ڕاستیه‌وه دوور نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌میراتی نه‌وه له دوای نه‌وه ده‌یان کێشه و ململانێی ده‌روونی بۆ گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌م ململانێ و ئاڵۆزیه ده‌روونیانه‌ش دووباره پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له که‌سێتی تاکی کوردی‌دا داگیر کردووه . هه‌رگیز ناتوانین له‌ڕووی سایکۆلۆژیاوه به ژیانی سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕین بڵێین ژیانێکی ئاسایی ، هه‌ستنه‌کردن به‌ئاسایش و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و بێئایینده‌یی و سوکایه‌تی پێکردن و ناجێگیری و ئاواره‌یی و گرتن و ڕاوه‌دونان و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی بووبوونه ئاوێته‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌موو تاکێکی کورد . له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌گه‌رچی کوردستان ئازادکراو سه‌رده‌می ڕه‌شی ژێرده‌سته‌یی خۆی پێچایه‌وه ، به‌ڵام قۆناغێکی تر له کێشه و گرفت له فۆرمی نوێ‌دا سه‌ری هه‌ڵدا که ڕه‌وشی ئابووری خراپ و نه‌بوونی و هه‌ژاری و گرانی به‌رۆکی تاکی کوردی گرت و له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه گورزێکی مه‌ترسیدار بوو له‌سه‌ر ژیانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه نائاساییه‌شدا شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ هێنده‌ی تر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو و باره‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد ، کۆچبه‌ری و دابڕان و که‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌نێوان گه‌نجان و بێئومێدی و بێ‌کاری و چه‌ندین ڕه‌وشی نائاسایی تر بوونه هه‌وێنی ئازادی پاش ڕاپه‌ڕین . بۆیه هیچ جێی سه‌رسوڕمان و گومان نیه له‌کاتێکدا تاکی کورد به‌درێژایی ئه‌م سه‌رده‌مه دوور و درێژانه به‌م ڕه‌وشه نائاساییانه‌دا گوزه‌ری کردبێت ، له‌م ڕۆژگاره پڕ جه‌نجاڵیه‌ی ئه‌مڕۆماندا بناڵێنێت له‌ده‌ست ده‌یان گرفتی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی . به‌ڵام کێشه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی کورد له‌و ئاسته هۆشیاریه پێویسته‌دا نین که به بایه‌خ و په‌رۆشه‌وه قسه له‌گرفت و ئاڵۆزیه ده‌روونیه‌کانمان بکه‌ین . ڕه‌نگه به‌دووی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌کی جه‌سته‌ییمان ئاماده‌ییمان هه‌بێت سنووری چه‌ندین وڵات ببڕین به‌ڵام پێمان شه‌رم و نه‌نگیه نه‌ک هه‌ر سه‌ردانی پزیشکێکی ده‌روونی بکه‌ین به‌ڵکو په‌نا بۆ که‌سێکی دڵسۆز و باوه‌ڕپێکراویش ببه‌ین تا خه‌مه په‌نگ خواردووه‌کانی خۆمانی لا باس بکه‌ین . له‌کاتێدا هۆکاری به‌شێکی زۆر له‌و نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر به‌ربڵاون له‌ناوماندا ده‌روونین . جێی داخه تائێستاش له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر دایکێک یان باوکێک حاڵه‌تێکی نائاسایی له مناڵێک یان ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌یاندا به‌دی بکه‌ن و بۆیشیان ده‌ربکه‌وێت که ئه‌م حاڵه‌ته گرفتێکی ده‌روونیه که‌چی په‌نا نابه‌ن بۆ پسپۆرانی ئه‌م بواره له‌ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌ڵێن مناڵه‌که‌یان ناته‌واوه ، یاخود کاتێک کێشه‌یه‌کی خێزانیان بۆ پێش دێت په‌نا بۆ ڕاوێژکاری پسپۆر نابه‌ن و ئاماده‌ن لێک ترازان ڕووبدات به‌ڵام ئاماده‌نین گرفته‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی دروست چاره‌سه‌ر بکه‌ن . ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌خێزانه‌کانی کورد له‌به‌ر نه‌زانی و ناهۆشیاری له شێوازی په‌روه‌رده‌ی دروست و گونجاو بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن خۆیان ده‌بنه مایه‌ی تووشکردنی مناڵه‌کانیان به‌جۆره‌ها تێکچوونی ده‌روونی که له‌ئایینده‌دا خۆیشیان و کۆمه‌ڵگه‌ش باجی ئه‌م هه‌ڵانه ده‌ده‌ن . بۆیه جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری دنیا بیر له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو کێشه و ئاڵۆزی و په‌شێویه ده‌روونیانه بکه‌ینه‌وه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌نده وه‌ک توێژه‌رێکی ده‌روونی پێشنیار ده‌که‌م که چه‌ند سه‌نته‌رێکی ڕاوێژکاری خێزان دابمه‌زرێت که‌تیایاندا که‌سانی پسپۆری بواری ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی وه‌ک هه‌ڵگرانی دکتۆرای ده‌روونناسی و پزیشکانی ده‌روونی و توێژه‌رانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز کاربکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه ئه‌رکه‌کانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن که ده‌کرێت سوود له‌ئه‌زموونی وڵاتانی تر وه‌ربگرین . متمانه‌ی نێوان ئه‌م ستافه و خێزانه‌کان به‌شێکی زۆر له‌کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات ، ده‌کرێت کاری ئه‌م سه‌نته‌رانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵانه‌دا بێت :
1- گرفته‌کانی مناڵان که بوونه‌ته خه‌مێکی گه‌وره بۆ خێزانه‌کانیان .
2- گرفته‌کانی نێوان هاوسه‌ران ( ژن و مێرد ) .
3- گرفته‌کانی نێوان دایک و باوک ( خێزان ) له‌گه‌ڵ کچ یان کوڕه‌کانیان .
4- گرفته که‌سی ( تاکی )یه‌کان هی هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزان بێت .
5- گرفته سێکسیه‌کان چ له‌نێوان ژن و مێردا بێت یان هی هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزان بێت .
سه‌نته‌ری له‌مجۆره له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه و گرفته ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌ییه و ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له دابینکردنی ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌روونی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و به‌شێکی زۆریش له قه‌یران و گرفته ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌ڵپه‌سێردراو و په‌نگخواردووه‌کانی ناو ده‌روونی تاکی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کات . من پێم وایه ئێمه‌ی کورد هه‌رچیمان کردبێت و هه‌رچیش بکه‌ین بۆ ئاوادانکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات هیچ ئاکامێک ناپێکین ئه‌گه‌ر کار له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی که‌سێتی تاکی کورد نه‌که‌ین .
به‌ڕای من هاتوچۆکردنی ئه‌م جۆره سه‌نته‌رانه بۆ خه‌ڵک زۆر ئاسایی ده‌بێت و ده‌بێته نه‌ریتێکی زۆر له‌بار و باش به‌تێپه‌ڕبوونی کات . هه‌ر ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ش ده‌کرێت ببنه مه‌ڵبه‌ندێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ده‌روونی له‌ڕێگه‌ی سازدانی کۆڕ و ده‌رکردنی بڵاوکراوه و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی .
لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه
« سروشتێ ده‌روونزانیێ …. به‌شی دووه‌م و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دکتۆر سابیر به‌کر بۆکانی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
