ئایار 17, 2009
ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگه له‌ژیانی تاکدا
توێژه‌ری ده‌روونی: ته‌ها حسێن
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
کۆمه‌ڵگه یه‌کێکه له‌و ڕه‌هه‌نده گرنک و بنچینه‌ییانه‌ی که به‌رده‌وام به هه‌موو گۆڕانکاری و پێکهاته‌کانیه‌وه کارده‌کاته سه‌ر تاک و ڕه‌فتارو بیرکردنه‌وه‌و ئاڕاسته‌کانی به‌پێی به‌هاو نۆرمه‌کانی گۆشده‌کات و پێی ده‌ڵێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ سنور‌و پێودانگه‌کانمدا هاوسه‌نگ بیت و لانه‌ده‌یت پێویسته ئامه‌ژه بده‌ین به‌وه‌ش که ئه‌م ڕه‌هه‌نده ده‌گۆڕێت به‌پێی شوێن و زه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جیاوازی له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، بگره زۆرجار بچوکتر ده‌بێته‌وه بۆ تاکه‌کانی نێوان دوو خێڵ، به‌مانایه‌کی تر فه‌رمان و ئه‌رکی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌هۆی وابه‌سته بوونی به‌کلتوره‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش گۆڕانکاری له بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری تاکدا ده‌کات، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه که یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌میشه ڕامان ده‌کێشێت و دواتر ئاڕاسته‌مان ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت.
کاتێک مرۆڤ له‌دایک ده‌بێت، کائینێکی بایلۆجیه‌و هیچ ده‌رباره‌ی به‌هاو داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا نازانێت، ئه‌وه‌ی ده‌یکات به بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و گۆش کردنی کۆمه‌ڵایه‌تیه واته ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی (خێزان و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و ڕاگه‌یاندن و سه‌نته‌رو یانه‌کان و په‌رستگاکان …هتد) ده‌بنه ده‌زگای گۆڕه‌ری تاك له بونه‌وه‌رێکی بایه‌لۆجیه بۆ بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشکرا که په‌روه‌رده‌و هه‌ڵقوڵاوی کلتورو به‌هاو داب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگایه، بۆیه ده‌بینین پڕۆسه‌ی گۆشه‌گیرکردنی کۆمه‌ڵایرتی و په‌روه‌رده‌یی و تاك وابه‌سته‌یی چه‌ند به‌هاو ئاکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ه‌روه‌رده‌ی گشتیه
جێی ئاماژه‌پێکردنه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا، داب و نه‌ریت و به‌هاو پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش له دایکبوون و مرۆڤ خۆی له‌هه‌رسه‌رده‌مه‌و به‌پێی شوێنه جوگرافیه‌کان کۆمه‌ڵێك پێوه‌رو ئاکار‌و داب و نه‌ریتی داهێناوه و کۆمه‌ڵگه‌ی پێ سنوردارکردوه تاکه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌وله‌سه‌ر ئه‌و شێوازانه ڕاهێنراون، به‌ڵام به پێی کات وه‌رده وه‌رده هه‌ندێك له کۆمه‌ڵگاکان کۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتیان تێپه‌ڕاندوه‌و تاکیان له‌هه‌ندێك ڕه‌فتاردا ئازاد کردوه‌و، به‌ڵام له زۆرێك له کۆمه‌ڵگاکاندا به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ته‌قلیدیه‌کان هێشتا هه‌ندێك ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری تالدا ماوه که بۆته هۆی کوشتنی هه‌ندێك به‌هره‌و داهێنان که‌واته ده‌توانین بڵێین تاك خۆی پێکهێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌و داب و نه‌ریت و به‌هاو پێوه‌ره‌کانێتی و هه‌رخۆشی ده‌وانێت گۆڕانکاری بکات.
ئاشکرایه که کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ری ستونی و ئاسۆیی له‌سه‌ر تاڵ داده‌نێت و له چوارچێوه‌یه‌کی ئاکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی گشتیدا گۆشی ده‌کات به‌مه‌ش سنورێکی بۆ ڕه‌فتارو بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵچونه‌کانی مرۆڤ داناوه ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێکیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌و دوره له‌و پێوه‌رو به‌هاو ئاکارانه‌ی که بۆی دیاری کراوه، ڕه‌فتاری کرد ئه‌وا به ڕاده‌یه‌ك ناو زه‌ندده‌کرێت و بگره زۆرجار سزاشی بۆ دانراوه به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که تاك هه‌میشه شوێنکه‌وتوی کۆمه‌ڵگایه‌و هه‌وڵی ڕازیکردنی کۆمه‌ڵگه ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو سنوردانان له‌قاڵبده‌ن زۆر توندبێت و بواری قسه‌کردن له‌سه‌ر دیالۆگ و نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌وا زۆرجار ده‌بێته هۆی کوشتنی هه‌ندێک له‌و گۆڕانکاریانه که تاک ده‌یه‌وێت بیکات، ئه‌مه‌ش به ئاسانی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا هه‌ستی پێده‌کرێت. به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕستیه‌ی که کۆمه‌ڵگه زۆر به قوڵی چوه‌ته ناو ژیان و ڕه‌فتاری تاکه‌کان و بڕیار‌و ڕه‌فتارو بیرکردنه‌وه‌کانی سنوردارکرده‌وه‌و ژیانی تایبه‌تیشی گرته‌وه.
لەهاوپۆلی: له‌كۆمه‌ڵگه‌وه یەک بۆچوون »
« تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | به‌هره‌داران – به‌هره‌دار کێیه؟ خه‌سڵه‌ته‌کانی؟ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

supas barezm bo aw babata jwana,ba daxawa aylem lanaw komalgay kurde zor haste pe akret ,ka snory kanjan lalayan gawrakanawa dyare akret har awash ka zor jar abeta hokary drost bony naxoshy darony la nerwan kanjany komalgakaman