هاوسه‌رگیری بۆچی ؟
هاوسه‌رگیری بۆچی ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : نیگار که‌مال
گه‌نجان كه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری بیر له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه وه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندێتی ته‌مه‌نه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری ده‌روونی و فه‌سله‌جی ڕوویان تێده‌كات. به‌ڵام ئاڕاسته‌ی ئه‌م گۆرانكاریانه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ كێ سه‌رپه‌رشتكار و رێنمایده‌ری هه‌رزه‌كاره‌كه ده‌بێت له‌ناو خێزاندا؟ سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبه‌تی هه‌رزه‌كار چی ده‌بێت؟
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خێزانی كوردی له‌و ئاسته‌دا نین كه هه‌قی ته‌واو بده‌ن به‌و ته‌مه‌نه له هه‌رزه‌كاردا, فه‌رامۆشی باری ده‌روونی هه‌رزه‌كاره‌كه ده‌كه‌ن, ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌پێویستی پێیه‌تی پێی نابه‌خشن یاخود به ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌توانین بڵێین دایك و باوك خۆیان زانیاری ئه‌وتۆیان نیه. هه‌ربۆیه هه‌رزه‌كار خۆی سه‌رپه‌رشتی خۆی ده‌كات و پێداویستیه ده‌روونی و فه‌سله‌جیه‌كانی دابین ده‌كات چ له هاورێكانیه‌وه بێت یاخود له كتێب و نوسراوه‌كانه‌وه یاخود به‌رنامه‌ی سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆنه‌وه بێت. له‌زۆربه‌ی كاتدا كه هه‌رزه‌كار خۆی ئاراسته‌كه‌ری خودی خۆی ده‌بێت به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نێگه‌تیڤ ده‌بێت. باری رۆشنبیری فه‌رامۆش ده‌كرێت, گرنگی ده‌دات به بازنه‌ی هاورێكانی و ئاراسته‌یه‌كی سه‌ره‌رۆییانه وه‌رده‌گرێت وهه‌ندێكیان گرنگی به روخساری خۆیان ده‌ده‌ن و هه‌ندێكی تریان فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن ئه‌مه له‌هه‌رزه‌كارێكی ره‌گه‌ز نێرینه‌دا, به‌ڵام له‌هه‌رزه‌كارێكی ره‌گه‌زی مێینه‌دا بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بچووك ده‌بێته‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندی كه ده‌بێت بیبه‌ستێت قوتابخانه‌یه و هاورێكانی هاوپۆله‌كه‌ی و گرنگی دانه به‌روخساری ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشتی نه‌كه‌ن, وه له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زدا خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان فراوان ده‌بن له‌سه‌ر ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و حه‌زه سێكسیه‌كانیان سه‌ر هه‌ڵًده‌دات, لێره‌وه دایك و باوكی هه‌رزه‌كار وا بیر ده‌كه‌نه‌وه هه‌تا زووتر كوره/ كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان بچێته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه دره‌نگه بۆئه‌وه‌ی خێزانه‌كه تووشی شه‌رمه‌زاری و كێشه‌ی شه‌ره‌ف و حه‌ز كردن له كوڕه / كچه دراوسێ رونه‌دات و ئابڕوی خێزانه‌كه نه‌چێت, خێزان هاوسه‌رگیری به‌زه‌روره‌ت ده‌زانن بۆ تێركردنی حه‌زه سێكسیه‌كان و پێیان باشه هه‌ر زوو كور/ كچه‌كه‌یان بخه‌نه ژێر به‌رپرسیارێتی به‌رێوه‌بردنی خێزان و منداڵ دروست كردن له‌م حاڵه‌ته‌دا هاوسه‌رگیری ته‌نها بۆ بوونی كابانێك له‌ناو ماڵدا‌و سێكس به‌خشێك و دروستكردنی منداڵه و پاراستنی وه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه, ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌كاتی گوزه‌راندا خۆشه‌ویستی و هه‌ست دروست ببێت له نێوانیاندا به‌ڵام تاچه‌ند لای ئه‌م دوو هاوسه‌ره هه‌رزه‌كاره به گرنگ داده‌نرێت ده‌ربرینیان هه‌بێت بۆ یه‌كتر, به‌رای من ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان بۆ یه‌كتر له‌خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر و لێك تێگه‌یشتن و رێز گرتن و گوێگرتن له‌یه‌كتر و هه‌ست كردن به ناره‌حه‌تی و كێشه‌كانی یه‌كتر له‌و لایه‌نانه‌یه كه فه‌رامۆش ده‌كرێت له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا چونكه بنچینه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه حه‌ز و دڵچوون به‌شێوه‌ی یه‌كتر و ئاره‌زووی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه و بابه‌ته ماددیه‌كانه كه ئه‌مه هاوسه‌رگیریه‌كی ته‌قلیدیه, هه‌ربۆیه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی یان جیابونه‌وه ده‌بێت له‌یه‌كتر و په‌ره‌وازه‌بوونی منداڵه‌كانیان و دابه‌ش كردنیان له‌نێوان دایك و باوكدا یاخود له‌پێناوی ناوبانگی بنه‌ماڵه‌كه و منداڵه‌كانیان و له‌ت بوونی پارچه نانه‌كه به‌ناچاری پێكه‌وه ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر به‌بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌ستێك هه‌بێت له نێوانیاندا, حاڵه‌تی جیابونه‌وه له نێوان هاوسه‌ردا حاڵه‌تێكی ئاساییه بۆ ژنێك كه بتوانێت له‌لایه‌نی ئابووری پشت به‌خۆی ببه‌ستێت وه تێڕوانین بۆ دۆخی ئه‌و ژنه ئه‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستی رۆشنبیری خێزانی یه‌كه‌می ژنه‌كه, بۆ ژنێك هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نه‌بێت و بچێته‌وه سه‌ر ماڵی باوكی به ئاسایی دانانرێت, یه‌كه‌م مه‌رجی ماڵی باوكی ژنه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌نابێت منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات بۆ ماڵی باوكی و ده‌بێت ببێته خزمه‌تكاری ماڵی باوكی و ببێته دارده‌ست بۆ هه‌ر بارێكی نائاسایی كه‌له‌خێزانی ماڵه باوكی‌دا ڕووده‌دات. له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌ته‌مه‌نی بیسته‌كاندا ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌كتر و له رێگای خۆشه‌ویستیشه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌له‌و ته‌مه‌نه‌دا زیاتر حه‌ز و ئیعجاب بوون به روخساری یه‌كتر و فه‌رامۆش كردنی سیفه‌ته جه‌وهه‌ریه‌كان بووه زۆربه‌یان له‌پاش چه‌ند سالێك هاوسه‌رگیری په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و پرۆسه‌یه به‌ڵام به ناچاری و به‌هۆی بوونی منداڵ و داب‌و نه‌ریت و كه‌لتور له‌چوارچێوه‌ی خێزانێكدا پێكه‌وه گوزه‌ران ده‌كه‌ن.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردی بواری یه‌كتر ناسینی كوڕان و كچان ته‌نها له بواری خوێندن له په‌یمانگا و زانكۆ و بواری كاركردندا ده‌بێت ئه‌م بواره‌ش بوارێكی داخراوه ته‌نها یه‌كتر ناسینێكی گشتی رووده‌دات له نێوانیاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌ماوه‌ی یه‌كتر ناسیندا ئه‌وه‌ی باسی لێده‌كرێت له نێوان كوڕان و كچاندا بابه‌ته ماددیه‌كانه وه‌ك كوڕه‌كه ده‌توانێت ئاهه‌نگێكی چۆن بگێڕێت و چه‌ند مسقاڵ ئاڵتون بكات و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ی كه گرنگه له‌هه‌ست كردن به‌یه‌كتر و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و ئاڵ‌و گۆڕكردنه‌وه‌ی بۆچوون و پره‌نسیپه‌كان باس ناكرێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌و دوو كه‌سه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌یه‌كتر تێبگه‌ن هه‌ربۆیه دوای چه‌ند ماوه‌یه‌ك له هاوسه‌رگیری گرژی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك تێناگه‌ن و توانای گوێگرتنیان نیه‌له‌یه‌كتر, كه‌هه‌ستیان بۆ یه‌كتر نه‌ما كارده‌كاته سه‌ر ئاره‌زووه سێكسیه‌كانی نێوانیان و ساردی ڕوو ده‌دات له نێوانیاندا و لێره‌شه‌وه كێشه‌و گرفته‌كانی نێوانیان گه‌وره‌تر ده‌بێت و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر ڕووده‌دات به‌تایبه‌ت كاتێك كه گفتوگۆی كێشه‌كان نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م گرفتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنچینه‌ی هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و دوو كه‌سه, له كۆمه‌ڵگای كوردیدا هاوسه‌رگیری ته‌نها بۆ جێبه‌جێكردنی حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه كه ده‌بێت هه‌موو كچ و كورێك به‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا تێپه‌ڕن یاخود بۆ جێبه‌جێكردنی سونه‌تێكی ئایینی یاخود بۆ تێركردنی حه‌زه سێكسیه‌كانه له‌چوارچێوه‌ی ئایین و داب و نه‌ریت دا یاخود بۆ پاراستنی نه‌وه و خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی دوا به‌دوای یه‌كه , ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ئاراسته‌یه‌كی تر بۆچونیان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری هه‌یه, به‌رای من ئامانجی هاوسه‌رگیری بوونی هاورێیه‌كی هه‌میشه‌ییه له ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه‌دا كه هاوسه‌رێك هاوسۆ ز و هاوخه‌می یه‌كتر بن و له‌یه‌ك تێبگه‌ن و بتوانن یه‌كتر بخوێننه‌وه و خۆشه‌ویستی و عه‌شق له نێوانیاندا هه‌بێت, بڕوا و ئه‌مان به‌یه‌كتر ببه‌خشن و ڕێزی بۆچوونی یه‌كتر بگرن و ئازادی یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ن و نه‌بنه موڵكداری به‌رامبه‌ره‌كه‌یان, لێره‌دا ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی كه باسمان كرد چونكه ئه‌گه‌ر راستگۆیی نه‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدان نایه‌نه كایه, كێشه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه تاكی كوردی په‌روه‌رده نه‌كراوه له‌سه‌ر راستگۆیی و خستنه ڕووی لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی خۆی به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات به‌و شێوه خۆی ده‌ربخات كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی رازی بكات نه‌وه‌ك حه‌قیقه‌ته‌كانی خۆی ده‌ربخات كه‌واته بنچینه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر راستگۆیی نه‌بوو ته‌نها بنچینه‌یه‌كی ماددی هه‌بوو هاوسه‌رگیریه‌كی ته‌قلیدی ده‌بێت و هیچی تر پاشتر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خێزانیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شوبات 17, 2009


ئه‌م كاته‌تان باش به‌ڕێزان زۆر ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته، من ئه‌م پرسیاره‌م هه‌یه تكایه جوابی بده‌نه‌وه
كاری ده‌ست په‌ڕ بۆ كچان گوناحه؟ئه‌ی بۆ كوڕان گوناحه؟زیانه‌كانی ده‌ست په‌ڕ كردن چی یه؟ سپاس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان
DASTAN XOSH BO AM BABATA JWANA HEWADARM BABATE JWANTRW SARKAWTWTR DABAZENN DARBARAY GANJAN DARBARAY RAWSHE GANJ LAZANKOW BZEWI GANJAN. W BEKARI GANJAN W CHARASARE……DASTAN XOSHW SARKAWTWBN