په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
توێژه‌ری ده‌روونی : نیگار که‌مال
په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرداری گۆرینی تاكه له بونه‌وه‌رێكی بایۆلۆجیه‌وه بۆ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی, مرۆڤ كه‌له‌دایك ده‌بێت ته‌نها پێكهاته‌یه‌كی بایۆلۆجیه‌و پاشتر له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه ده‌بێت به تاكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تی بۆ دروست ده‌بێت و بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
ده‌توانین بڵێین په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه له فۆرمی ڕێسا و بنه‌مای په‌روه‌رده و فێركردن منداڵ وه‌ریده‌گرێت له رێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی له ناو خێزان, قوتابخانه, هاوسێ و هاوڕێكانی به‌مانایه‌كی تر ڕیتمی ڕه‌فتاری مرۆڤ دیاری ده‌كات و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌دیاری كردنی په‌یوه‌ندیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی و پێكهاته‌ی كه‌سێتی.
به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌رگیراوه‌كان كه‌له‌خێزانه‌وه له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه وه‌ریده‌گرێت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك, جا ئه‌و ڕه‌فتارانه جوڵه‌یی بێت یاخود ره‌فتارێكی نه‌بینراو بێت وه‌ك بیركردنه‌وه‌و د‌رك كردن یاخود ئه‌و هه‌ڵوێسته جۆراو جۆرانه‌ی له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ڕه‌فتاری تاك كاریگه‌ر ده‌بێت به به‌ها وه‌رگیراوه‌كانی كه‌له‌خێزانه‌وه وه‌ریده‌گرێت و پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی فراوانتر.
منداڵ كاتێك له‌دایك ده‌بێت نێره یان مێیه, دواتر له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی كردن ده‌بنه كوڕ و كچ و پاشان ده‌بنه ژن و پیاو, هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی وه‌ریده‌گرن ده‌بێته ناسنامه‌ی جێنده‌ری بۆیان.
له‌كرداری پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا چه‌ند ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك رۆڵ ده‌بینێت له‌وانه: خێزان – ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان – هاورێ و ده‌وروبه‌ر – كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا – راگه‌یاندن … هتد.
1. خێزان /
خێزان یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی به‌رپرسه له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك, وه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له ئه‌نجامدانی ڕه‌فتاری گونجاو و نه‌گونجاو, جۆری ڕه‌فتاره‌كان و سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ناو خێزاندا نمونه‌یه‌كی كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تاكه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای گه‌وره‌تر.
ئه‌م نمونه‌یه له ده‌ره‌نجامدا تاكێك دروست ده‌كات یان زیاده‌ڕه‌و له بۆچونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیینی یاخود تاكێكی گونجاو و بێ كێشه له‌و لایه‌نانه‌دا.
ته‌مه‌نی ( پێنچ ساڵی یه‌كه‌م ) له منداڵدا به‌ته‌مه‌نێكی هه‌ستیار داده‌نرێت چ شێوازێك یاخود چ بیرۆكه‌یه‌ك له‌ناخ و هزریدا بچێنرێت پاشتر له‌گه‌وره‌بونیدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری و بیركردنه‌وه‌یدا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌نها له ژێر كۆنترۆڵی خێزانه‌كه‌یدا ده‌بێت, هه‌روه‌ها به‌ئاسانی كاری تێده‌كرێت و توانای وه‌رگرتن و فێربوونی زۆره, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌له‌ساڵانی 1974 ه‌وه هه‌تا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌ساڵی 1995 دا ئه‌نجام دراون هه‌مان ده‌ره‌نجامیان هه‌بوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه جۆری پێگه‌یاندنی خێزانی واته ڕیتمی په‌روه‌رده‌ی خێزانی په‌یڕه‌وكراو وه‌ك ڕیتمی زاڵبوون یاخود دیموكراسی و سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان دابا و منداڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی پۆزه‌تیڤ یاخود نێگه‌تیڤ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی وه‌چه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و له‌سه‌ر جۆری چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان.
خێزان ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له كرداری پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكدا له‌به‌رئه‌وه به گونجاوترین دامه‌زراوه داده‌نرێت كه‌لێیه‌وه و تیایدا په‌ردوه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و خێزانه‌ی كه‌سانێكی زیاده ڕۆ ( متگرف ) دروست ده‌كات له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه نمونه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ ده‌بێت له‌كارلێكردن و گونجاندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگاداو چونكه هه‌رخێزانێك كه‌لتورێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌خۆی و كه‌لتور و رۆشنبیری كۆمه‌لًَگاش كۆی كه‌لتوری خێزانه‌كانه به باش و خراپیه‌وه.
ده‌توانین بڵێین وه‌رگرتنی به‌هاكان و جێگیربوونی له كه‌سایه‌تی تاكدا, لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر و داب‌و نه‌ریته باوه‌كانی ژینگه, كرداری ئاڕاسته‌كردنی منداڵ به‌ره‌و به‌هاكان ئه‌و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن كه منداڵ له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه وه‌ریده‌گرێت و پاشتر ده‌بنه به‌ها بۆی له‌گه‌وه‌رییدا و پاشتر به‌های ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی لێ دروست ده‌بێت و پیاده‌كردنی شتێكی په‌سه‌ند كرا‌و ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه‌و ده‌رچوون لێی به لادان داده‌نرێت له عورفه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان و ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌و لۆمه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌روه.
شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خێزاندا ده‌وه‌ستێته سه‌ر ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی دابا بۆ پێویستیه‌كانی په‌روه‌دره كردن و چاندنی بنه‌ماكانی هێز و پشت به‌خۆ به‌ستن و بڕوا به‌خۆبوون و سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین و سه‌ربه‌ستی بیركردنه‌وه و رێز گرتنی به‌رامبه‌ر و به‌یه‌كسانی سه‌یركردنی هه‌موو تاكێك به‌بێ جیاوازی, هه‌روه‌ها ده‌وه‌ستێته‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی كه دابا خۆیان بڕوایان پێًی هه‌یه و ده‌یانه‌وێت وه‌چه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مان به‌ها و داب ونه‌ریت په‌روه‌رده بكه‌ن.
یه‌كێك له كاریگه‌ره نێگه‌تیڤه‌كانی خێزان له‌سه‌ر منداڵ به‌نامۆكردنی ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ به‌رامبه‌ربه‌یه‌كتری و هیچ زانیاری ڕاست و دروست له‌م یه‌كه‌یه‌دا ده‌ست ناكه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كتر و پاشان سه‌یركردنی په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان وكچان به نێگه‌تیڤی, ئه‌مانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریدا له‌گه‌وره‌ییدا.
2. ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان:
مه‌به‌ستمان له ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ( دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و پله‌كانی تری خوێندن و فێركردن ده‌گرێته‌وه ).
قوتابخانه دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه خاوه‌نی یاسای فه‌رمی و نافه‌رمی خۆیه‌تی, یارمه‌تی تاكه‌كان ده‌دات كه ئامانجه‌كانیان له‌ژیاندا به‌دیبهێنن, هه‌ر له‌ناو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندی و هاورێیه‌تی دروست ده‌بێت و ئاستی مه‌عریفی زانستی و په‌روه‌رده‌یی له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه, پرۆسه‌ی په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كی فه‌رمی یه به‌هۆیه‌وه شارستانیه‌ت له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر و له‌كۆمه‌لًَگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گویًَزرێته‌وه, وه‌ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه‌هه‌ڵگری مۆركی پارێزگاری كردنه له‌كه‌له‌پوری شارستانی یاخود بڵاو كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا كه‌هه‌ڵگری مۆركێكی فه‌رمی نه‌بوه و خاوه‌نی هێز و به‌رده‌وامی نه‌بوه, به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازیه پێشكه‌وتوه‌كاندا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ڕێكخراو و ورد‌و به‌رده‌وام وكارایه, چونكه كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازیه‌كان به‌رده‌وام پشت به سستمی په‌روه‌رده ده‌به‌ستن به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی تاكه‌كانی ده‌كات وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاكاری مرۆیی .
قوتابخانه درێژكراوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو خێزانه, منداڵ چ په‌روه‌ده‌یه‌كی خێزانی وه‌رگرتبێت و چ به‌هایه‌ك له كه‌سایه‌تیدا جێگیر بووبێت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یگوێزێته‌وه بۆ ناو قوتابخانه‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تاكه‌كانی كه یه‌ك پۆل كۆیان ده‌كاته‌وه, به‌ڵام لێره‌داپێویسته سستمی قوتابخانه كاربكات له‌سه‌ر گۆرینی به‌ها نێگه‌تیڤه‌كان و هاندانی به‌ها پۆزه‌تیڤه‌كان, له‌مه‌شدا پرۆگرام و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕۆڵ ده‌بینێت له داڕشتنی پرۆگرامی قوتابخانه. به‌تایبه‌تی له‌بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه په‌یوه‌ندیان به یه‌كسانی نێر ومێ و دابه‌ش بوونی كاره‌وه هه‌یه.
3. هاورێی و ده‌وربه‌ر:
منداڵ كه له‌چوارچێوه‌ی خێزان ده‌رچوو بۆ ناو قوتابخانه پاشتر ده‌چێته ناو گرۆیه‌كی تری كۆمه‌ڵایه‌تی كه هاورێكانی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ریه‌تی, بێگومان هه‌ریه‌ك له‌و منداڵانه له خێزانی جیاوازه‌وه هاتوون و هه‌ریه‌ك له‌و خێزانانه كاریگه‌ری كه‌لتوریان له‌سه‌ره ئه‌مانه‌ش رۆڵیان هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی به‌هاكان و به‌رده‌وام كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ریه‌كتری, له رێگای كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و ههڵسو كه‌وت كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌هاكان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ تاكه‌كان چ ئه‌و به‌هایانه پۆزه‌تیڤ بن یاخود نێگه‌تیڤ.
4. كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا :
كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا مه‌به‌ستمان ئه‌و داب و نه‌ریتانیه كه كۆمه‌ڵگا وابه‌سته بوه پێی, پێكهاتوه له‌كۆمه‌ڵێك ڕێسا و بنه‌ما له وه‌چه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌كی تر ده‌گوێزرێته‌وه, ئه‌مانه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و له‌سه‌ر سستمی نافه‌رمی قوتابخانه و ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك به‌ها . منداڵ ئه‌و كارتێكه‌ره كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی بۆ ده‌گوێزرێته‌وه له رێگه‌ی گه‌وره‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆیه منداڵ هه‌رچی ببینێت یاخود بیبیستێت له‌گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ریده‌گرێت به‌بێ جیاكاری چونكه‌له‌ته‌مه‌نێكدا نیه هه‌ڵس و كه‌وت و ئاكاری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ بناسێته‌وه .
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جیاوازیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌باوانه‌وه وه‌ك میراتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خۆ له‌رێگه‌ی ههڵسو كه‌وتی ڕۆژانه‌ی وه‌ریده‌گرێت و فێری ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه خۆی ده‌گونجێنێت له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا, به‌هه‌مان شێوه ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركانه‌ی له منداڵیه‌وه ده‌درێت به كوڕ‌و به‌كچ به‌پێی كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا ده‌گۆرێت, مرۆڤیش له منداڵیه‌وه ئه‌م كه‌لتوره وه‌رده‌گرێتو تێیداده‌چه‌سپێت و له گه‌وره‌بونیداجێبه‌جێی ده‌كات و ده‌یداته‌وه به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
5. ڕاگه‌یاندن:
راگه‌یاندن كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و به‌رنامه رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و بابه‌تی نوسراوی وه‌ك چیرۆك و ..هتد ده‌گرێته‌وه.
ڕۆڵی راگه‌یاندن كه‌متر نیه له‌ڕۆڵی خێزان و قوتابخانه و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان چونكه كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆی ده‌بیبَت له‌سه‌ر هزر و ڕه‌فتار و به‌ها تایبه‌تیه‌كانی تاك. به‌تایبه‌ت كاتێك جۆری راگه‌یاندنه‌كه وێنه‌یی و بیستراو بێت وه‌ك ئه‌و فلم و دۆكیومێنتانه‌ی نیشان ده‌درێت كه زۆرینه‌ی تاكه‌كان ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن, و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی, جگه له‌و به‌هایانه‌ی له‌ناو خێزان و له قوتابخانه‌و هاورێكانی وه‌ریده‌گرێت له‌رێگای راگه‌یاندنیشه‌وه كۆمه‌ڵێك بۆچوون و داب‌و نه‌ریت و به‌ها وه‌رده‌گرێت.
راگه‌یاندن ده‌توانێت تاك ئاراسته بكات به‌ره‌و به‌ها پۆزه‌تیڤه‌كان وه‌به پێچه‌وانه‌وه, پێویسته‌له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا تاك بكرێته ئامانجی سه‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له نایه‌كسانی.
شوبات 15, 2009


dast xoshetan le akam bo aw babata ,zor rasta agar xezan chawdery mendaly bkat dway toshe zor kesha nabet ka natwanet la komal basy bkat ,balko ba keshay tak amenetawa,hewadarm take komalgay korde zyatr hawl bdat ka la ganj nzek betawaw ley te bgat
ta wakw hast ba bone xoy bkat la naw komal
دمستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی کۆموڵایه‌تیدا خیزانه که ده‌ورێکی گرنگ و باڵا له‌م پرۆسه‌یا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت،هه‌موو کۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خێزانه بۆیه پێویسته خیزانێکی تۆکمه‌و بته‌وهه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم،که ئه‌مه‌ش پیویستی به به‌هیزکردنی باگره‌وه‌ندی مه‌عریفی خێزانه‌کانه له‌ڕیگه‌ی ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌کان و سه‌رجه‌می بواره‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه رۆشنبیریه‌کانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خێزان و کاریگه‌رتر بوونی له پرۆسه‌ی پیگه‌یاندنی تاک و دواجار کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌رێز نیگار که‌مال
زۆر به جوانی رونکردنه‌وه‌و شی کردنه‌وه‌ت داوه له‌سه‌ر ئه‌و ژینگانه‌ی که تاکه که‌سی تیادا په‌روه‌رده ده‌بێت ،وه کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تاکه‌که‌س پیای دا تێپه‌ر ده‌بێت له قۆناخه‌کانی ژیانی دا ،وه‌ک به‌رێزت فه‌رموت ئه‌م ناوه‌ندانه زۆر رۆڵ و ده‌ور ده‌بینن له پێگه‌یاندنی تاکێکی ته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگا ،به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی که من ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بێت و جیاوازی له په‌روه‌رده کردنی ئه‌م ژینگانه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و مناڵه توشی شێوانی په‌روه‌رده‌ی ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر مناڵ وا رابهێنرێت دایک‌و باوکێکی میهره‌بان و نه‌رم و نیان په‌روه‌رده‌ی بکات ،به‌ڵام که چووه خوێندنگه مامۆستایه‌کی توندوتیژ په‌روه‌رده‌ی بکات ئه‌وا جیاوازی یه‌ک و ته‌ناقوسێکی گه‌وره له په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مناڵه‌دا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات ، یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مناڵ وا راهێنرابو که له خێزانێکی توند‌و تیژ گه‌وره بێت به‌ڵام خوێندنگه نه‌بوه وه‌ڵامێک بۆ هه‌مان توند‌و تیژی مناڵ هه‌ست به جیاوازی یه‌کی گه‌وره ده‌کات له نێوان ئه‌و دوو په‌روه‌رده‌یه دا
بۆ کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگاو هاورێش ئه‌گه‌ر بێین باسی بکه‌ین مناڵ له ته‌مه‌نی لاوی دا کاریگری یه‌کی زۆری هاو ته‌مه‌نه‌کانی و هاورێ کانی به‌سه‌ره‌وه‌یه ، چونکه له‌و ته‌مه‌نه‌دا که‌م له دایک و باوکانی ئێمه به داخه‌وه ئه‌توانن ببنه هاورێ ی مناڵه گه‌نج و لاوه‌کانیان بۆیه هاورێکه‌ی چۆن بێت ئه‌میش هه‌مان په‌رورده‌ی هاورێکه‌ی وه‌ر ده‌گرێت ره‌نگه له کێشه‌کانیشی دا ئه‌وه‌نه‌ی پشت به هاورێکه‌ی ئه‌به‌ستێت نه‌توانێت ئه‌وه‌نده به راشکاوی کێشه‌کانی بۆ دایک و باوکی باس بکات ،بۆیه هاورێکه‌شی خۆی و ئه‌زمونی خۆی ئایا چاره‌سه‌ری گونجاوی پێ یه بۆی یان نا ،
کاریگه‌ری راگه‌یاندنیش به راستی رۆڵێکی زۆر زۆر ی هه‌یه ده‌ست و ده‌مت خۆش بێت به‌داخه‌وه ئێستا راگه‌یاندنه کوردی یه‌کانی ئێمه ئه‌وه‌نه‌ی نه‌وه‌کانمان به کلتورو په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌وه ئاشنا ئه‌که‌ن به نیو ئه‌وه‌نده نه‌یان توانیوه کلتور و مێژو په‌روه‌رده‌ی کوردی نه‌وه‌کانمان بکه‌ن .
له کۆتای دا ئه‌مه‌وێت یه‌ک ووته به بیری خوێنه‌ر بهێنمه‌وه که ده‌ڵێ {دروست کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤێک له دروست کردنی ده‌وڵه‌تێک قورس تره }بۆیه په‌روه‌رده کردنی تاکێکی ته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌رکی ئه‌م ناوه‌ندو ژینگانه‌یه که به‌ریزت ئاماژه‌ت پێداوه هیوادارم به هه‌مو لایه‌ک بتوانین تاکی ووشیارو ته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م بێنین
سه‌رکه‌وت و به‌رده‌وام بیت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه ده‌سته‌که‌نت خۆش دوباره
نمونه‌ی به‌رێزتان هه‌میشه رو له زیاد بون بێت
له‌نیا / ئه‌مه‌ریکا