ئاب 28, 2008
Future Anxiety Scale پێوه‌ری دڵه‌ڕاوکێی دواڕۆژ
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان به‌زمانی ئینگلیزی دایناوه وگۆڕیوێتی بۆسه‌ر زمانی کوردی
بڕگه‌کان به‌ته‌واوه‌تی وایه(5 ) وایه (4) وه‌ڵامم نیه(3) وانیه(2) هیچ وانیه (1)
ژماره‌ی
بڕگه
1 دواڕۆژم نادیاره و هه‌ست به نائارامی و نه‌بوونی ئاسوده‌یی ده‌روونی ئه‌که‌م
2 له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی خۆشی و شادی‌دا، ترسی ئه‌وه‌م لێدێت که ناخۆشی به‌دوادابێت
3 ئه‌ترسم له‌وه‌ی ئاخۆ ڕۆژ و مانگ و ساڵانی داهاتوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا چی دێنن
4 دڵنیام له‌وه‌ی له دواڕۆژدا به‌ته‌نیا نابم و له‌لایه‌ن که‌سیش ره‌تناکرێمه‌وه
5 بۆ دڵنیایی زۆرجار به کاری ڕۆتینی ڕۆژانه‌دا ئه‌چمه‌وه وه‌ک: کوژانه‌وه‌ی ته‌باخ و زۆپه و داخستنی ده‌رگای ماڵ و ئۆتۆمبیل
6 گرفت و ئاڵۆزییه‌کانی ژیان نیگه‌رانم ئه‌که‌ن
7 ناتوانم زاڵبم به‌سه‌ر سه‌ختێکانی ژیان که له زیادبووندان
8 نیگه‌رانم له‌و سه‌رنه‌که‌وتنانه‌ی که دێنه ڕێم
9 بیرکردنه‌وه له‌و قه‌یران و سه‌ختیانه‌ی ژیان که ڕووبه‌ڕوم ئه‌بنه‌وه ئه‌متۆقێنێت
10 ئه‌که‌ومه ناو حاله‌تێکی گرژی و ناڕه‌حه‌تیه‌وه کاتێک بیر له کاروباری دواڕۆژ ئه‌که‌مه‌وه
11 دڵنیام له داهاتودا ئامانجه زۆر بایه‌خداره‌کانم به‌ده‌ستدێنم
12 نیگه‌ران ئه‌بم له‌وه‌ی ناتوانم ڕه‌وشی ژیانێکی باش بۆ خێزانه‌که‌م دابین بکه‌م
13 هه‌ستێکی وام هه‌یه که جیهان به‌ره‌و ڕووخان ئه‌ڕوات
14 هه‌ست به دڵه‌ڕاوکێ ئه‌که‌م کاتێک شته‌کان به سوک و ئاسان به‌ڕێوه‌ناچن
15 ئه‌ترسم له‌په‌ره‌سه‌ندنی گرفته‌کانی خێزان به‌هۆی زیادبوونی سه‌ختێکانی ژیان
16 وا ئه‌نوێنم که له داهاتودا ئه‌توانم هه‌ر به‌خۆم کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر بکه‌م
17 ئه‌ترسم گۆڕانکارێکان له بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌ڕه‌شه له پاشه‌ڕۆژم بکه‌ن
18 تۆقیووم به بیرکردنه‌وه که ژیان زۆر زوو به‌سه‌ر ئه‌چێت
19 بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که له داهاتوودا ناتوانم ئامانجه‌کانم بهێنمه‌دی بێزارم ئه‌کات
20 پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک له‌بازاردا ئه‌که‌م
21 هه‌رچه‌نده کاتێک شته‌کان به باشی ئه‌رۆنه پێشه‌وه، چاره‌نووس دژم ئه‌وه‌ستێته‌وه
22 بێزارم له ئه‌گه‌ری ڕووداوی کت‌وپڕ یان نه‌خۆشی پته‌و وه‌کو ئایدز یان شیرپه‌نجه
23 ژیان ئه‌وه دێنێت بۆی بژێیت له‌م جیهانه جوانه‌ی که به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردندایه
24 ترسم له‌وه نیه له پاشه‌ڕۆژدا خه‌ڵک وه‌کو گوورک ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌کتر
25 ئه‌ترسم له داهاتوودا خه‌ڵکی بۆچوونی نێگه‌تیڤیان هه‌بێت ده‌رباره‌م
26 به‌رزبوونه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌ی مه‌سره‌فی خانوو (کرێ، قازانج و پشکی قه‌رزدانه‌وه) نیگه‌رانم ئه‌کات
27 ئه‌ترسم له‌وه‌ی ژیانم له پاشه‌ڕۆژدا به‌ره‌و خراپتر بگۆڕێت
28 ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه که جێی ڕێز نه‌بم له بواری کارکردنمدا
29 نیگه‌رانم له‌وه‌ی که پیر بووم ببمه بار به‌سه‌ر که‌سانی تره‌وه
30 له باری ده‌روونیه‌وه نه‌سره‌وتم
31 بیرکردنه‌وه له که‌مبوونی ده‌رفه‌تی کارکردن له داهاتوودا نیگه‌رانم ئه‌کات
32 هه‌ست به‌ده‌سته‌وه‌ستان ئه‌که‌م له‌بڕیاردان سه‌باره‌ت به دواڕۆژ
33 نیگه‌رانم سه‌باره‌ت به‌دواڕۆژی مناڵه‌کانم
لەهاوپۆلی: که‌سێتی
« پێوه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له په‌راوێزییه‌وه بۆ مه‌رگ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

mn zor dw dlm zor taxte naw xlkm nea kaseke dl naskm hastm zor naska kamdwm jare wahya haz ba bradre zor xalk nakm kamek gosha gem ber zor la xsay naxosh akmaw yakyk qsyakm pe alet zo pey betaxat abm mawa mawa wam hamw kat wa nem xlke chkm zor xosh awethaaz akam dym yakek habet gwe bo xsaknm rabgret
lakoteda swpastan akam haz akam walmm bdanwa