ئاب 4, 2008
کەسێتى هزربەسەرداسەپاوى ناچارکراو
د . دانیال سهعدی حامد
پزیشکی دهروونی
نهخۆشخانهی سلێمانی / بهشی دهروونی
یەکەم کەس کە بەم مانایەى ئێستا لەزانستى پزیشکى دەروونیدا بەکارى هێنا سیگمۆند فرۆید بوو کەدەیووت ئەم جۆرە کەسێتیە لەقۆناغى مناڵیدا دەچەسپێت،زیاتر لەو مناڵانەى کەزۆر دەمێننەوەلەکاتى پیسایى کردندا(لەسەر قەعدەى پیسایى کردن)…..
ئەم جۆرە لە تێکچوونى کەسێتیى بەوە ناسراوەو جیادەکرێتەوەکەبارى سایکۆلۆژیان زۆر توندە وکەسەکان ڕەقن لەبیرکردنەوەو بڕیاردانیانداو بەشێوەیەکى حەرفیى پابەندن بەهەموو ڕێنمایى ویاساییەکەوە بەموولە(هیچ )ڕێنماییەک لانادەن :واتە ئەگەر لە فەرمانگەیەکدا کاربەدەست بن ئەوا هەمووکارمەندەکانى ترى ئەو فەرمانگەیە گیر دەخۆن بەدەستییەوە ویارمەتییان نادات وهیچ جۆرە لێخۆشبوونێکى نیە بۆهەڵەکانیان(ئەگەر هەڵەیان هەبوو)تەنانەت بۆ پرسەکانیشیان مۆڵەتییان ناداتێ……
زۆر دەقیق و ووردن لەکارەکانیانداو هەمیشە هەوڵ دەدەن کارەکانیان بەتەواوەتیى بێ هیچ کەموزیادێک تەواوبکەن..شتەکان زۆر وورددەکەنەوەو زۆر لەسەرشتى ساناوسادەدەڕۆن “بەشێوەیەک کەخەڵکانى دەوروبەرى خۆیان بێزاردەکەن بەو درێژدادڕیەیان!!!زۆر جاربەناڕەحەت دەتوانرێت جیاوازى بکرێت لەنێوان [تێکچوونى کەسێتى کەسی هزربەسەرداسەپاوى ناچارکراو[شخێیەالوسواس القهرى] ونەخۆشیەکەیدا]تەنانەت پزیشکەکانیش بەناڕەحەت ئەمجیاوازیە دەکەن…
ئەمجۆرە کەسێتیە هەمیشە پارەکۆدەکەنەوەو دەڵێن بۆ ڕۆژى ڕەشمانە!!!!لەماڵەوە زۆر وردن ودەبێت[ هەمووشتێک] [هەمووکاتێک ]لەشوێنى خۆییدابێت ئەگینا ئەمان دنیا کاوول دەکەن و بەزمێکى لەسەر دروست دەکەن!!!!هەمیشە لەوەدەترسن کەلێپرسینەیان لەگەڵ بکرێت وهەڵەیەکیان هەبێت…زۆربەى کات بە ڕوداوى بچوک بچوک ڕاڕاییان(قلقیى)بۆدروست دەبێت یان بە ڕوداوى بچوک شلەَژاو ودوودڵودەبن هەندێک جاریشخۆیان ڕووداو وگیروگرفت لەهیچەوە دروست دەکەن….
ئەم کەسانە لەچوابواردا گیروگرفتیان هەیە :چ لەگەڵ خۆیاندا وچ لەگەڵدەوروبەرەکەیاندا(بە تایبەتى خێزانەکانیان) ئەوانیش:
1/کات؛کەزۆر چەبەندن بەکاتەوەو هەمیشە لەخەیاڵى چرکەودەقیقەوسەعات ڕۆژومانگوساڵدان ،هەمووکارێکیان وابەستەدەکەن بەکاتێکى دیاریکراوەوە لەوماوەیەداتەواو نەبووئەمان دەیکەن بەهەراودەشڵەژێن و…..
2/پەیوەندی؛پەیوەندى ئەمان لەگەڵ خەڵکانیى دەوروبەریاندا ؛بەتایبەتى خێزانەکانیان لەسەر بنەماى گومان وئاژاوەو تووڕەبوون لەسەر شتی بچوکوبێنرخ….
3/پاکوخاوێنیى:ئەوەى کەلەناو خەڵکدا پێى دەوترێت(وەسواسى)لە پاکوخاوێنى ئەم جۆرە کەسانەدا بەڕوونى ڕەنگ دەداتەوە،زۆر جار وەسواسیەکان لەچەندشێوەیەکدا ڕەنگ دەداتەوە وەک ئەوەى پاکەتێک تاید(جل پاککەرەوە)بەکار دێنێت بۆجووتێک گۆرەوى تانکیەک ئاو بەکاردێنن بۆخۆشتنێک،دەست نادەن لەهەندێک شتەوە لەبەرئەوەى بە پیسو میکرۆباویى دەزانن و….
4/پارە:ئەوەندى هەوڵیى کۆکردنوەى پارە دەدەن ئەوندە خۆشەوسیتییان بۆخودى پارە نیە ،هەمیشە لەنەبوونى دەترسن ،وادەزانن کاتێکیان بەسەردادێت کەلەوانەیە بمرن لە برساندا…….
حەزدەکەن لەکارێکدازۆرکات بەسەربەرن بێئەوەى حەزلەکارەکە بکەن بەڵکوهەرحەز لەتەواوکردنى کارەکەدەکەن …
هەرگیزنایەڵیت کەلوپەلى کۆنە فڕێ بدرێ وهەمووى کۆدەکاتەوە وهەڵیاندەگرێت ،من ژن دەناسم گرفتى سەرەکى لەگەل َمێردەکەیدا ئەوەیە کە ئەم ماڵ کۆدەکاتەوەو شتى زیادە فڕێ دەدات بەڵام ئەونایەڵێ کەدەیبینێت ….
چارەسەر:هەرچەندە چارەسەرى یەکجارەکى؛ وەک هەموو جۆرەکانى ترى تێکچوونى کەسێتى زۆر زەحمەتە بەڵام دوو ڕێگاى سەرەکى هەیە کەزۆر پشتى پێ دەبەسترێت لە چارەسەر کردنى ئەو کەسانەى کە (کەسێتى تێکچووى لە جۆرى هزربەسەرداسەپاووى ناچار کراویان هەیە-الشخێیە الوسواسیە القهریە-)کە ئەوانیش چارەسەرى دەروونى _بەهەموو جۆرەکانیەوە_لە گەڵ یارمەتیدانى خو دىself help ))
لەهاوپۆلی: کهسێتی
« نهخۆشیه دهروونیهکان لهنێوان شاردنهوه و ڕاوێژکردندا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سێکس و چێژ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
