نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

هه‌ره‌مه‌که‌ی ( ماسلۆ ) و پێداویستییه‌کانی لاوانی کورد

ته‌مموز 31, 2008

new-picture-3.pngهه‌ره‌مه‌که‌ی ماسلۆ و پێداویستییه‌کانی لاوانی کورد

مامۆستا سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی / چه‌مچه‌ماڵ

زاناى بەناوبانگى ئەمریکی بوارى سایکۆلۆژى (ئەبراهام ماسلۆ-1908-1970) پێداویستییەکانى مرۆڤى لەشێوەى هەرەمێکدا نەخشەکێشاوەء خستویەتیە روو ، کە دەتوانین لەسەر رۆشنایی هەرەمەکەى (ماسلۆ) بۆ پێداویستیەکانى مرۆڤ ، قسە لەسەر کەسێتىء پێگەى مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا بکەین…
(ماسلۆ) پێی وایە هەندێک لەو پێداویستیانە زکماکء خۆڕسکن ، لەگەلڕ لەدایکبوونی مرۆڤدا ئەمانیش لەدایک دەبن ، دواجاریش کاریگەرى زۆرى لەسەر رەفتارء بیرکردنەوەى مرۆڤ دەبێت… بەڵام زۆرێکى تر لە پێداویستیەکان خۆڕسک نین ، واتا دەستکردى مرۆڤ خۆیاننء لەژێر کارتێکەرى ئیرادەء ویستى مرۆڤ خۆیدایە…
تاکە کەس (فرد) بۆ ئەوەى ژیانێکى ئاسایی بەسەر بەرێت ، رۆژانە پەکى لەسەر تێربوونى ئەو پێداویستیانە دەکەوێت ، پێداویستیەکانیش هەمە چەشنء هەمە جۆرن… (ماسلۆ) پێداویستیەکان بەم شێوەیە لە هەرەمەکەى خۆیدا ریز بەند دەکات:-
1.پێداویستى فیسیۆلۆژى ، کە بریتیە لە هەناسەدان ، خەو خواردنء ، خواردنەوە ، سێکس ، کە مرۆڤ ناتوانێت بەبآ هیچێک لەمانە بژیت ، (ماسلۆ) ئەم پێداویستیانەى لەبنکەى هەرەمەکەیدا جێکردووەتەوەء پانتاییەکى زۆرى بۆ تەرخان کردووە .
2.پێداویستى ئاسایش ، کە بریتیە لە دڵنیاییء پاراستنى سەرو ماڵى تاکە کەسء کۆمەڵگە… (ماسلۆ) ئەم پێداویستیەى لەخانەى دووەمى هەرەمەکەیدا جێکردووەتەوە .
3.پێداویستى خۆشەویستىء پەیوەستبوون (الانتما ْ) ، کە بریتیە لە ئەڤینء سۆزء بەزەیی نێوان مرۆڤەکان ، (ماسلۆ) ئەم پێداویستیەشی لەخانەى سێیەمى هەرمەکەیدا داناوە ء گرنگى تایبەتى پێداوە .
4.پێداویستى رێزلێگرتن ، مرۆڤ لەم رێگەیەوە دەتوانێت مەزنىء شانازىء نەمرى بۆ خۆى تۆمار بکات ، ئەم پێداویستیەش لەخانەى چوارەمدایە لە هەرەمەکەى (ماسلۆ)دا .
5.پێداویستى بەدیهێنانى خود –تحقیق الژات ، داهێنان-الابداع . ئەم پێداویستیە کە لەلوتکەى هەرمەکەدایە ، ئەگەر چى پانتەیەکى کەمى داگیر کردووە و لەدواى هەموو پێداویستیەکانى ترەوە دێت ، بەڵام خواستء پێگەى مرۆڤى لەسەر بەندە ، پێداویستى بەدیهێنانى خود لە دواى تێربوونى هەموو پێداویستیەکانى ترەوە دێتە کایەوە ، بەنامەیەکى دى ، ئینجا چاوەڕوانى ئەوەى لێدەکرێت کە لەهەر بوارێکى وەرزشیء هونەرىء ئەدەبیء زانستی… هتد ، خۆى بدۆزێتەوە و داهێنان بکات .
(ماسلۆ) پێی وایە کە پێداویستیەکانى سەرەوەى هەرەمەکە لە تەمەنى لاوىء هەرزەکاریدا زیاتر دەردەکەوێت ، بۆ نموونە مندالڕ زیاتر پێویستى بە پێداویستی فسیۆلۆژى هەیە وەک لەپێداویستی بەدیهێنانی خود ، بۆیە تێربوونى پێداویستیەکانى سەروەرى هەرەمەکە کاتێکى زۆرترى دەوێت وەک لەپێداویستیەکانى تر ، بەڵام هەمیشە پێداویستیەکانى سەرەوە پەکى لەسەر پێداویستیەکانى بنکەى هەرەمەکە دەکەوێت ، بۆ نموونە لە کۆمەڵگەى ئازادء دیموکراسیدا زیاتر تواناء بەهرەکانى مرۆڤ دەخرێتە گەڕء جێدەستى مرۆڤ دەردەکەوێت وەک لە کۆمەڵگەیەکى تەقلیدی دواکەوتوو کە هەمیشە مرۆڤى گوێڕایەلڕء گۆشە گیرء سەرکوتگەر بەرهەم دەهێنێت .
لەدواى خستنە رووى ئەم زانیارییە کورتء سەرەتاییە لەسەر پێداویستى مرۆڤ لە هەرەمەکەى (ماسلۆ)دا ، بابپرسین: فورسەتى پێداویستى بەدیهێنانى خودء داهێنان لەبوارە جیاجیاکانى وەرزشء هونەرء ئەدەبء زانستء… هتد بۆ لاوى کورد لەسایەی دەسەڵاتى ئێستای حکومەتى کوردستاندا چەندە؟
ئێمە وایدەبینین کە زۆر کەمەء لەئاستى نەبووندایە! چونکە دەسەڵاتى کوردى لەئاستى دابینکردنى پێداویستیە سەرەتاییەکانى ژیانی هاووڵاتیان بەگشتىء لاوان بەتایبەتى زۆر خەمساردو نەکارا بووە ، هەرگیز نەیتوانیوە پێداویستى یەکسانىء دڵنیاییء هەلى کارو نیشتەجآ بوونء خێزان دروستکردنء خزمەتگوزارىء پێداویستى ئاوء کارەباء سوتەمەنى دابین بکات ، کە ئەمانە هەموویان لە هەرەمەکەى (ماسلۆ)دا لەپێش پێداویستى بەدیهێنانى خودء داهێنانەوە دێن .
بە مانایەکى دى ، چوار پێداویستیەکەى سەرەتاى هەرەمەکە ، هۆکارن بۆ هاتنە دى پێداویستى پێنجەمى لوتکەى هەرەمەکە کە بەدیهێنانى خودء داهێنانە .
کاتێک دەسەڵاتى کوردى لەم بوارانەدا کەم تەرخەم بووە ، ئیدی چۆنء بۆچى گلەیی لەناکارىء تەمەڵىء بەدیهێنانى خودء داهێنان لەلاى لاوان دەکات؟ لە بەراوێزى ئەم چەند دێڕەدا دەپرسم: ئەگەر ئێستا (ماسلۆ) زیندوو بوایە دەبوو پێداویستى کارەباء سوتەمەنى لەکام خانەى هەرەمەکەیدا دابنایە؟
من لەو بڕوایەدام دەیخستە ریزى پێداویستى خەوء خواردنء سێکسەوە!

*

لەهاوپۆلی: که‌سێتی

یەک وەڵام بۆ “هه‌ره‌مه‌که‌ی ( ماسلۆ ) و پێداویستییه‌کانی لاوانی کورد”

  1. aram anwaer ahmad | فەرموی:
    02-08, 2008 كاتژمێر 7:22 سپام

    dast osh y bo mamosta samad .deara haramakay maslo zor grna agar ema btwanin la zheai xomanda bakari bhinin. balam dabwaia basy xaly 6 u 7 tt bkrdaia. bahiway sarkawtn

بۆچوونەکان


« که‌سێتی دووره‌په‌رێز | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کۆمه‌ڵناسی چۆن ده‌ڕوانێته‌ به‌کارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ؟ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional