تهمموز 31, 2008
کەسێتى دوورەپەرێز(AVOIDANT PERSONALITY DISORDER
نووسینی : د.دانیال سهعدی حا،د
پزیشکی دهروونی
ئەم کەسێتیە بەوە ناسراوە کە دوورە پەرێزە لەکۆمەڵگا ،هەست بە ناتەواوى وکەمى خۆى دەکات لەچاو ئەندامانى ترى خێزانەکەى وکۆمەڵگاکەیدا!!،زۆر هەستیارە بەرامبەر بەوەى کە بە شێوەیەکى نێگەتیڤى(سلبى)وخراپ حیسابى بۆبکرێ وقلەبەند بکرێت لەلایەن خەڵکانى ترەوە …
دوور دەکەوێتەوە لەهەمووکاروچالاکیەکى کۆمەڵایەتى وهەموو هەڵسوکەوتێک کە پێویستى بە(خەڵک)هەبێت ..
ئەم کەسانە هەمیشە خۆیان بەکەم لەبارابوو لەڕووى کۆمەلڕیەتیەوە دەزانن وخۆیان بە بێسەلیقەوبیئزموون فاشیل دەزانن ووادوزانن کەهەمیشە خەڵکانى ترلەکەمیندان بۆئەمان ودەیانشکێننەوەوتەریقیان دەکەنەوە،ئەمان خۆیان بەکەسێکى ناخۆشەویست وبوغزراوونەویستراوودادەنێن…خۆیان بەبەشێک لە کۆمەڵگەى خۆیان نازانن ،زۆربەى کات بەتەنهان..
کەسێتى تێکچووى دوورەپەرێز لەسەرەتاى تەمەنى هەرزەکارىدا دەردەکەوێت بەڵاََم ئەوەى جێى تێڕامانە لەم جۆرەکەسانەدا ئەوەیە کە لە مناڵیدائەم کەسانە تەریق کراونەتەوەوشکێنراوون(جا ئایا لەلایەن دایکوباوکیانەوە بووبێت ؟!یان لە لایەن براو خوشکەکانینەوە بوبێت؟!یان لەلایەن کەسانى ترى لە خۆیان گەورەترەوە بووبێت؟!)بەڵام لێرەدا پرسیارێکى گرنگ سەر هەڵدەدات:بۆئەم هەستە لە بیروهزرى ئەم جۆرە کەسانەدا دەمێنێتەوەو دەچەسپێت وکار لە پێکهاتەى کەسێتیان دەکات وکەسێتى دوورەپەریزى دروست دەکات کەچى کار لەکەسانى تر ناکات لەگەڵ ئەوەشدا( بەداخەوەدەیڵێم)زۆرێک لەمنالان بەشێوەیەکى(نەزانانە یان لە ئەنقەست!!)لەلایەن گەورەکانەوەدەشکێنرێن وتەریق دەکرێنەوە…بۆیە ئەم بابەتە تاکووئێست جێگاى لێکۆڵینەوەى زاناکانى بوارى دەروونزانیە….
بۆ دیارى کردنى ئەمجۆرە کەسێتیە(هاڤبەندى پزیشکە دەروونیەکانى ئەمریکا AMERICAN PSYCHIATRIC ASSOCIATIONکە ناسراوە بەAPA لە پەڕتووکى بەناوبانگى خۆیاندا کە دەتوانم بڵێم کتێبى مەنهەجى وبنەڕەتى هەموو پزیشکە دەروونیەکانى DSM IV-TR جیهانە کەهەمووتێکچوونە دەروونیەکانى دیارى کردووە وە بۆدەستنیشانکرنى ئەمجۆرە کەسێتیەش چەند خەسڵەتو سیفاتێکى داناوە کە دەڵێت :دەبێت چوار یان زیاتر لەم نیشانانەى خوارەوەیان تیادا بێت ئەوسا بەوکەسە دەترێت تێکچونى کەسێتى هەیە لە جۆرى (دوورەپەرێز) کە ئەوانیش:
1/دوور دەکەوێتەوە لەو کارانەى کە لە گەڵ خەڵکى نردا کۆنتاکى دەبێت ؛واتە زیاتر ئەو کارانەهەڵدەبژێرێت کە بە تەنها دەکرێن چونکە دەترسێت لەوەى ڕەخنەى لێبگیرێت لەوکارەدا بشکێنرێت وتەریق بکرێتەوە…
2/حەزناکات تێکەڵى بکات لەگەڵ خەڵکى تردا هەتاوەکو بەتەواوەتى دلِنیانەبێت (یان دڵنیا نەکرێتەوە؟!)لەوەى کە ئەوکەسانەى تێکەڵیان دەکات خۆشیان دەوێت و لە100% ئەمیان بەدڵە!!…
3/زۆر بە ناڕەحەت دەتوانێت پەیوەندى خۆشەویستى وسێکسى لە گەڵ هیچ کەسێکدا دروست بکات چونکە دەترسێت لەوەى بشکێنرێت وبەکەم بێنرخ بزانرێت وە خۆى بەنزمولاواز دەزانێت لەو بوارەدا….
4/مێشکى بەوە پڕبووە کە ئەم بەکەڵکى ناو کۆمەڵنایەت وناتوانێت لەگەڵ خەڵکیدا هەڵ بکات وە ەم کەسێکى ڕەفزکراوە….
5/بۆهیچ کارێکى تازە ناچێتە پێشەوەچونکە خۆى بە شایان نازانێت بۆ هیچ کارێک کە پەیوەندى بە خەڵکەوە هەبێت…
6/خۆى بە بێسەلیقەو نەزان دەزانێت لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە،خۆى بە شایانى خۆشەویستى کەس نا زانێت و وا دەزانێت لە هەمووکەس کەمترە…
ئەم جۆرە کەسێتیە بەزۆرى لەگەڵ فۆبیاى کۆمەڵداهەن(SOCIAL PHOBIA،واتە ئەم کەسانە بەزۆرى هەردوو بارەکەیان هەیە.
بەشێوەیەکى گشتى ئەم جۆرە کەسێتیەلە گەڵنەخۆشى دڵەڕاوکێ وشڵەژان وڕاڕاییدا(GENERAL ANXIETY DISORDERهەن)….
هۆکارى پەیدابوونى سەرەکى ئەم کەسێتیە نەزانراوە،بەلام هۆکارە بۆماوەیى ودەروونى وکۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵى سەرەکیان هەیە لەپەیدابوونیدا….
چارەسەکردنى پشت دەبەستێت بەبەکارهێنانى هەندێک تەکنیکى تایبەتیى لە چارەسەرى دەروونى لە جۆرەکانى (SOCIAL SKILL TRAINING<،COGNITIVE THERAPY،GROUP THERAPY>…..لەگەڵ چارەسەر بەدەرماندا….
لەهاوپۆلی: کهسێتی
« ئاگاداریهک له ماڵپهڕی دهروونناسییهوه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ههرهمهکهی ( ماسلۆ ) و پێداویستییهکانی لاوانی کورد »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

دةستتان خؤش هةرجةندة لة نوسينةكةدا بريك لاوازم هةست بي كرد لة رووي زمانةواني و تةنانةت زانستيشدا