حوزهیران 16, 2008
دیاردەى گۆشەگیرى
نووسینی :
عهزیز ئالانی
چالاکوان لهبواری پهروهرده
مرۆڤ لە سروشتى پێکهاتەیدا دروستکراوە کە حەزلە ژیانى کۆمەڵایەتى دەکات ،خواستى تیًَکەڵ بوون و ناسینى دەوروبەریەتى دەیەوێت بپرسێ و بپرسێتەوە کە هەرشتێک دێتە ئەندێشەیەوە، یان بۆشاییەک لەدەورو بەرى پڕدەکاتەوە زۆرێک لەزانانى بوارى سایکۆلۆژى و کۆمەڵایەتى مرۆڤ بەبونەوەرێکى شارستانى لە قەڵەم دەدەن ، کەلە بوارو بارى دایە باشترین هەنکاو بنێ بەرەو بنیاتنان و گۆرانکارى کۆمەڵگەى مرۆیى و خۆ گونجاندن لەگەڵ جۆرەها ناوەندى ژینگەیى کلاسیکى هاوچەرخ، بەڵام لەگەڵ بوونى ئەو هەمو ئەدگارە دەگمەن و نایابانەى سروشت و ناخى بونەوەرێکى وەک مرۆڤ هێشتا کەسانێک ڕێدەکەوێت کە هەبن و ئارەزووى ژیانى تەنیایی و دابڕاو لەخەڵکى بکەن ، ڕەنگە بۆ هەندێ کەس و لە هەندێ بارى تایبەتیدا دابڕانێکى سنوردار پەسەند بێت ، بەڵام کاتێک بارەکە دەبێتە سروشتێکى بنەڕەتى و چهەسپاو لەکەسێکدا بەڕادەیەک کەسڵ بکاتەوە لە هەمووشتێکى کە هێماو نیشانەى کۆمەڵایەتى بونى لێبخوێندرێتەوە ،ئەوە بارێکى دەگمەنو مەترسیدارە ،لەوانەیە دەروازەیەکى بەرایش بێ بۆ بەرپابوون و بەرکەوتنى دیاردەو نەخۆشیەدەروونیەکان .
دیارترین نیشانەکانى گۆشەگیرى:
1. هەبونى کەم تەرخەمى و نا ئومێدى و دوورکەوتنەوە لە نیشانە چالاکیەکانى ژیانو گوزەرانى کۆمەڵایەتى ، ئەم جۆرەکەسانە زۆر ساردو سڕن لە مامەڵەکردن و کارلێک کردن لە گەڵ هەموو شتەکانى دەوروبەریاندا لەدواى ئەمیش دیاردەى شەرمکردن و دڵًەراوکێى و بێ وورەیى و بڕوا بە خۆنەبونیان تێدا دیارە ، ئەم کەسانە لە ڕواڵەتدا زۆرمەندو لەسەرخۆ دەردەکەون هەمیشە بێدەنگو کەم قسەن ، بەڵام لە بنەڕەتدا ناخیان پڕە لە پرسیارى هەجۆرو داخراو لەناو سینەیەکى کپ و ماتدا ،لەبەر ئەوە لە جیاتى ڕاستکردنەوەى هاوکێشەى کۆمەڵایەتى خۆیان ،پەنا دەبەن بۆ ڕێگەیەکى تر بە مەبەستى بەتاڵ کردنەوەى گوشارى ناو خوێنى دەرونیان ، ئەویش بریتیە لە گریانو کوروزانەوە لە شوێنە چۆڵو ب]َدەنگەکاندا بەتەنیایى ، هەندێ جار ئەم حاڵەتە بە ڕادەیەک ئاڵۆز ئەبێًت کە ئەو کەسە ناتوانێ وەڵامى پرسیارە زۆرەکانى خۆى بداتەوە …ڕشتەى سروشتى بیرکردنەوەیشى دەئاڵۆزکێنێ و تەنیا نا ئومێدی و تاریکى و بەدبینى لە ئایندەى خۆیدا دەخوێنێتەوە ، کەسێک نیە یان خۆى کەسێکى هەڵنەبژاردوە کە دەستى بگرێو هاوکارى بکات تاکو لەو بارە شلۆقە دەربازر بکات ،بۆیەبەناچارى بناغەى بیرکردنەوەو بڕیاردانى سەربەخۆى، خۆى بە دوور نازانرآ پەنابەرێتە بەر خۆکوژى .
2. ڕووکارى دەرەوەى گەسانى گۆشەگیر دەشێت ئاسایى وەکو رووکارى هەموو کەسێى تردەربکەوێ،بەڵام دەرونزان و چارەسهرسازهە دەروونییەکان تەنها بە تەماشاکردنى ڕوخساریان گەلێک ڕاستییان بۆ دەردەکەوێت بە تەواوەتى دەیناسنەوە ،ڕەنگیان زەردو شڵەژاوە ، ماندو بونو شەکەتیان پێوە دیارە ، زیا لە پێویست پلەى گەرمى لەشیان نا ئاساییەو ئارەقى زۆر دەکەنەوە ، شەرم دەکەنو سڵ دەکەنەوە لەوەى کەزۆر لە خەڵکى نزیک بنەوە ، بەڵام حەزیش ناکەن خەڵکى دەوروبەر بەوە بزانن ، بۆیە جۆرێک لە گوشار کردنە سەر خودیان پێوە دیارە ، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە هەندآ کەس تواناى هزرو بیرو ئەندێشەیان قوڵە بە شێوەیەکى فەلسەفى بۆ ژیان دەڕوانن و بازنەیەکى تایبەتى بۆ خۆیان دروست کردوە ، ئەم کەسانە لە ڕواڵەتدا لاى زۆرینەى خەڵک بەکەسانى گۆشەگیر دەناسرێن ، بەڵام لێرەدا زۆرینەکە بەهەڵە داچوە و ئەو کەسە فەیلەسوفێکى تایبەت بە خۆیەتى،ئەگەر دابڕاون کە نارگیریەکەى ئەویش لە سنور بەدەر بوو، دیسانەوە ئەمیش بە کەسێکى گۆشەگیر دابنرآ و فەلسەفەش دەورى نیە و نابێتە بەڵگەى پاکانە بۆکردنى ، چونکە ئەگەر بیرکردنەوە و فەلسەفە گەرایى لە خزمەتى گیانى خەڵک و ئاسوودەیى دا نەبێت ..چ سودێکى هەیە ؟ ئایا ئەوە هەڵدەگرى مرۆڤێک دوور لە هەموو مافەکانى بپوکێتەوەو ببێتە قوربانى لە پێناو چەند بۆچونێکى تیۆریدا؟ بەداخەوە نەبوونى پرۆگرامێکى بیرکردنەوەى پەسەندو تەوزیف کردنى هزرو تواناى لاوانى هاوچەرخ بە شێوەیەکى لەابار بوەتە مایەى دروستکردنى قەیرانێکى ترسناک لە ناوچونى قوتابیان و لاواندا بە تایبەتى ، وە ناچار بوون هەریەکەیان لە ئاستى خۆیانەوە پرۆگرامێکى ئارەزووکارانە بۆخۆیان دابڕێژن، کە لە ڕاستیدا هەرکەسەو لەلایەن خۆیەوە پڕۆگرام بۆ خۆى دابڕێژێ کەواتە دنیا دەبێتە پشێویو ئاڵۆزى لەوبوارەدا ئەوانەى وادەزانن خاوەن پرۆگرامێکى بیرکردنەوەى ئازادو پەسەندن ناوبەرین بە کەسانى بآ بەرنامە .
3. ژیانى تایبەتى کەسانى گۆشەگیر دنیایەکى پڕلە سەیروو سەمەرەیە ،مرۆڤە گۆشەگیرەکە هەستى پێناکات ،لەولنەش ڕوانین بە شێوەیەکى زۆر بآ باکانە بۆ دەوروبەری خۆیان و بە گومانەوە بۆ تەماشاکردنى خەڵکى ، تێکچونى پرۆگرامێکى خەوتنێکى ڕێکو پێک دیارە خەوتنى ناڕێکیش گولێک لایەنى لابەلایى و ناهەموارى لێدەکەوێتەوە لەوانەش لەش بەبارى و هەستکردن بە شەکەتی بەردەوام خاوخلیچکى و هەڵچونى بآ هۆکارو توشبوون بە سەر ئێشەو کەم بوونەوەى ئارەزوى خواردنوو سنورداربوونى چالاکیە جەستەییو هزرى و دەرونیەکان بە گشتى لە لایەکى ترەوە مرۆڤى گۆشەگیر ڕانەهاتوە لە گەڵ گوزەران کردن لە گەلڕ کەسانى تر بۆیە ناچارە بۆ هەمووشتآ پشت تەنها بە خۆى ببەستآو بۆ بەرگرى کردنیش لەو کارە نالەبارەى دەبیًَت ڕەخنەى کەس قبوڵ نەکات ، لەبەر ئەوە لە ڕواڵەتدا وا دێتە بەرچاو کە کەسێکى توڕەو تۆسنەفیزو لەخۆبایى بوونى تێَدایە ، پڕە بەڵام پوچوو بەتاڵە ، لە زۆربەى کارو بارەکانیدا دەکەوێتە هەڵەوە ، کەچى سودد لەو هەڵانە وەرناگرآ بۆ جارانى دلهاتوى ژیانى خۆى ، توڕەدەبێت بە شتێک کە سایشتەى ئەوە نییە،توڕەنابێت بەو شتانەى کە دەبوایە هەڵوێستى توند بوایە ، بەکورتى: داتاکانى هزرو بیرو کارو ڕەفتار ئاوەژوو دەبنەوە .
4. مرۆڤى گۆشەگیر دەرگاى گۆمەڵایەتیبون بەڕووى خۆیدا دادەخات و حەز ناکات قەوارەى لەشیشی دەربکەوێ ،لە هەموو جۆرە پرسیارو وەڵامێک خۆى دوورە پەرێز دەگرێت .مەترسیەکە لەم خاڵەدا گەورەترە بۆ قوتابیان و خوێندکاران ، چونکە قوتابى گۆشهگیر هەمیشە لە گۆشەو سوچە داخراوەکانى پۆلدا دادەنیشێت وەک هۆکارێک بۆ خۆ پاراستنى لە پرسیارەکانى مامۆستاو کارلێک کردنى لهگهڵ تەورەو ناخى وانەو بابەتەکان ،ئەم دیاردەى خۆپەناگرتنە لە پۆلدا دەبێتەە مایەى دواکەوتنى قوتابى لە خوێندن و فێرنەبوونى زانیارى بە شێوەیەکى پراکتیکى و بگرە تیۆریش .
گۆشەگیر دیاردەیەکە بگرە دواى گۆڕینى مرۆڤ لە بوونەوەرێکى بایەلۆژیەوە بۆ بوونەوەرێکى کۆمەڵایەتى بەرپادەبێت و شتێک نیە کەوەک خەسڵەتێکى بنەڕەتیو بۆ ماوەیى لەگەلڕ مرۆڤدا لە دایک بێت ، وە ئەو کەسە نەتوانێت خۆى لە دەستى ڕزگار بکات ،واى بەباش دەزانین بە کورتى ئاماژە بە هەندآ لە هۆکارەکانى گۆشەگیرى باس بکەین .
هۆیەکانى گۆشەگیرى:
1. سەرەتا یاسمان لەوە کرد کە دیاردەى گۆشەگیر خەسڵەتێکى ئامادەکراوى ناو پاکەت نییە ، تاکو لەگەلڕ لە دایک بوونى مرۆڤ بێتەژیانو سوشتى یەوە .بەڵام دەبآ ئەوەشمان اەیاد نەچێت کە لایەنى بۆ ماوەیى تا ڕادەیەکو لە سنورێکى دیاریکراودا ڕۆڵى خۆى هەیە ،ئەویش نەک لە چەسپادنى زۆرەملێى خەسڵەتەکەدا ، بەڵکو لە گواستنەوەى هۆکارەکاتى مرۆڤەکە بۆ گۆشەگیرى، منداڵ لە دایک و باوک ى خۆیەوە هۆکارەکانى وەرکرتنى ئەم دیاردەیەى کەم تازۆر بۆ دەگوزارێتەوە ، هەروەکو لە هەمان کاتدا دژە هۆکارەکانى هەمان دیاردەش وەک هەر دیاردەیەکى تر بۆى دەگوزارێتەوە ، بەڵام شێوازى دواخراوى ناو خێزانو پەروەردەى نیمچە کراوەى قوتابخانەو پەروەردەى کراوەو پراکتیکیانەى ناو کۆمەڵگە پلەو چەشنى بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردن بۆ مرۆڤەکە دروست دەکەن ، ئەوسا کەسەکە خۆى ئازادە لە هەڵبژاردنو رەفتار پێوەکردنى هەریەکە لە گۆشەکردنى دژەکەیدا ،نابآ باس لەوە نەکەین کە بۆماوەش ، دیسان قاڵبێکى دڕژاو نییە ، یان قاڵبێک نییە بۆ داڕشتنى خشت ، بەو چەشنەى کە هەموو جارآ خشتەکان هەمان چەشنو قەبارەیان هەبێت ، بەڵکو تەمەنى دیک و باوک و بارودۆخى ژینگەى کاتى دروست بوون و گەشەکردنى کۆرپەکە و لایەنەفەلسەجى ڕۆڵیان هەیە ، جگە لەملنەش سستم و شێوازى کارى کرۆمۆسۆمەکان و بەرنامەى خۆراکى و …هتد.لەوەچەو بەرەو تیرەیەکەوە، بگرە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆرێ کەواتە بۆ ماوە دەورى هەیە بەڵام هەڵبژاردنى مرۆڤەکە بڕیارى یەکلاکەرەوە دەدات .
2. هۆکارە جەستەییەکان ،ئەمەیان زیاتر لایەنە فەسلەجىیەکان دەگرێتەوە کە بە زۆرى لە شێوە و کاری هۆرمۆنەکاندایە،
3. خەسڵەتە ڕەفتاریەکانی هەندێ کەس بەهۆى هەبوونى فیزو خۆبەزل زانینەوە ئەو هەستەى لەلادروست دەبێت کە نابێت هەرگیز نشوستى بهێنێت، بەڵکو دەبێت هەمیشە سەرکەوتوو بێت ، ئەمەش لە رووى ژیانى پراکتیکى یەوە مەحاڵە ، لەبەر ئەوە هەر کە لەکارو پرۆژەیەکدا شکستى هێنا ئەوا بە جارێک کوشکى هیواو ئاواتەکانى دادەڕمێ و بۆخۆى بە نائومێدى و هەناسە ساردیەوە لە گۆشەو کەنارێکدا دەستەو ئەژنۆ لێى دادەنیشێ ، ئەم بارەش نەک هەر لە خەسڵەتی لە خۆبایى بووندا دەردەکەوآ بەڵکو لە زۆربەى ڕەفتارە ناهەموارو دزیًَوەکاندا دەردەکەوآ بەرەنجامى نەشیاوى لێ دەکەوێتەوە ، جا زوو بآ یان درەنگ ، ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ .
4. کۆست کەوتن ، مردنى ئازیزو خزمەکانیان ، دووچاربون بە نەخۆشیەکى درێژخایەن ، هەست کردن بە کەمى جەستەیى یان هزرى ، پەیدابوونى کەلەبەرى سۆزو ئەوین …هتد ، گەلێک جار ئەم شتانە دەبنە هۆکار بۆ ئەوەى مرۆڤ گۆشەگیر ببآ ،لە لایەکى ترەوە خۆ بە تاوان زانینو سزا ویژدانییە عاگفی کان و بە ساڵا چونو گوآ لێنەگرتن گەلێک جار بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى مرۆڤ والێ دەکەن کە گۆشەگیرى بۆخۆى بڕیار بدات ، دەبێت ئەو لایەنە ئاماژەپێبکەین کە گۆشەگیرى لە هەموو کاتو شوێنێکدا نا پەسەندو ناهەمواریە ،بکرە بارودۆخى واهەیە کەوا پبَویست دەکات مرۆڤ گۆشەگیر بێت و خۆى پەنا بدات .جگەلەوەش هەموو مرۆڤێک هەر چەندە کراوەو کۆمەڵایەتیش بآ بڕو ڕادەیەک گۆشەگیرى هەر لە ناخدا هەیە ، ئەگەر چى هەر نادیاروو شاراوەش بێت ، چونکە ئەو بیرەش دەبێتە پاڕسەنگێک بۆ هاوسەنگ کردنەوەى زیادەرەوى کردن لە کرانەوەى مرۆڤ دا بە چەشنێک کە قەوارەى خۆى لە دەست نەدات قورسایى خۆى سوکو کەم نەکاتەوە ..جڵەوەى سروشتى سەرکێشیکارانەى بگرێتەوە ، وەک لە کوردەواریدا گوتراوە ((ئەسکوێى ناو هەموو دیزەیەک نەبێ)). لە ڕووە پەسەندەکەیەوە دەرکەوتووە کە هەندێ مرۆڤ تام وچێژێکى دەروونى تایبەت لە گۆشەگیرى سنوردارانەى کاتى دەکەن ، ڕەنگە ئەو بارەش بۆ ئەو کەسانەى وەزیفەو کارو باریان چربوەتەوە لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانو بازرگانە قەرەباڵخە ڕاستەوخۆکانى سەر هێڵى بەرکەوتى نێوان خۆیانو جەماوەر .
5. ترس و دڵەڕاوکێى بەردەوام ،دووهۆکارى ترن بۆ پەرەسەندنى گۆشەگیرى ،ترس ئەو پەردە خالیەیە کە خۆمان دروستى دەکەین لە نێوان قەوارەى خۆمانو واقعى ژیاندا بە بیانوى بەرگرى لە خۆکردن ،ترسى ترسناک ئەوەیە کە ئەم پەردەیە نەمێنآ یا خود وا ئەستور ببآ کە مرۆڤ لە هەمووشتآ دابرآ ، ترس و دڵەڕاوکێى لە سنورى بە جێو ڕەوادا دەبآ هەبن، نەبونیان لەکەیە ، بەڵام زاڵبونیان بەسەر مرۆڤدا ئەمەیان مۆلەکەیە ، ئەو مرۆڤەى لە هەموو شتآ دەترسێو باوەڕو متمانەى بە خۆ نییە ، سڵ دەکاتەوە ، دادەچڵەکآ ، لێوى دەلەرزآ ، تەپەى دڵى دێت و ناوێرآ بڕیار لە سەر هیچ شتآ بدات ، ئەوا پەنا دەباتە بەر گۆشەگیرى و دابڕان و بآ دەنگى ، ئەو بێدەنگى پآ باشترە لەوەى پرسیاربکات کە نەزانآ دەقى پرسیارەکە چۆن دابڕێژآ، وەڵامێکى بدرێتەوە کە بەکامى دلڕى ئەو نەبآ، لەم بارەدا مرۆڤى گۆشەگیر وەک (حازر خۆرى وەک سێبەر) وایە ، دەخوات تەنها بۆئەوەى بژى ، بژى بۆ ئەوەى بە کپى و بێدەنگى ، یان بە مردوویى بمرێت ، ڕەنگەیەکێک لە هۆکارەکانى خۆ سوتاندنى ژنانو خۆ کوشتنى هەندآ کەس ئەم ڕەشبینیو گۆشەگیریە بێت ، کە پاشان گەشەى کردوە بۆ گۆشەگیر بوونى عەقلو دۆگما بوونى:
وێراى ئەمانە هۆکارى کۆمەڵایەتیش زۆرن کە دەوریان هەیە لە کەنارگیرکردنى مرۆڤدا ، ئەمانیش وەک فاکتەرەکانى تر بە پێى قۆناغەکانى تەمەن دەگۆڕێتو پاڵنەرە دەرەکیو ناوەکیەکان کاڵو تۆخى دەکەنەوە ، بۆ نموونە (فشارە کۆمەڵایەتیەکان) و (نەریتەباوە ناپەیەندەکان) لە لایەن خۆیانەوە دەەبنە مرۆڤ ڕوخێن ،یان مرۆڤ یاخى دەکەنو ئارەزووى ژیانى تێدا ناهێلن و لە کۆمەڵگە دوور دەکەونەوە ، بۆ نمونە .بە تۆبزى کار پێکردنو زۆر لێکردن لە کەسێک بۆ ئەنجامدانى کارێک ، کە ڕەنگە ئەو کەسە ئەو کارەى بە لاوە پەسەند نەبآ ، یان ڕقى لێى بآ یان بۆى نەکرێت ،ئەمە سەرەتایەکە بۆ درووست بوونى گۆشەگیر تاکەکەس بۆ بەرانبەر بە تاکە کەس ،پاشان پەرە دەسێنآ و دەبآ بە تاکەکەس بۆ کۆمەڵ و ئەو شتانەى پەیوەندیان بە گشتینەى خەڵکەوە هەیە، هەروەها سەرکوتکردنو لێپرسینەوەى بەردەوام ، یان فەرامۆش کردنو سوپاس نەکردن ، وە بەکارهێنانى توندو تیژى و سزادانى مناڵ لە ماڵەوە یان لە قوتابخانەدا هۆکارن بۆ گەشەکردنى ئەم دیاردەیە لە مرۆڤدا .
ڕێچارە :
بۆ ڕوونکردنەوەى زیاتر پێویستە بزانین کە گۆشەگیرى نەخۆشییەک نیە تاکو چارەى بۆ بدۆزینەوەى ، بەڵکو دیاردەیەکە هەندێ کەس زیادەڕەوى تێدا دەکەن و باش وایە ئەو زیادە ڕەوەیە لابەرنو سنوردارى بکەن ، ئەگینا درێژە دەکێشێو پاشان گۆشەگیرى یەک دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ درووستبونى نەخۆشیە دەروونیو جەستەییەکان .
جا بۆ بەربەستێک دروست بکەین لە بەردەمى گەشەکردنى ناسروشتیانەى دیاردەکەدا ، واباشە پێش هەموو شتآ ڕاوێژ بەکەسێکى شارەزا لە بوارى سایکۆلۆژى و کۆمەڵایەتیدا بکەین، ەک سێک هان بدەین بۆ کرانەوەو خۆشەویستى و پێکەوە ژیان و هەڵبژاردنى هاورێى گونجاو و بانگ کردنیان بۆ سەر زەماوەندو بۆنە کۆمەڵایەتییە خۆشەکان و حساب بۆ کردنیان و خوێندنەوەیان و گۆرینى شوێنى نیشتەجێ بوونەکەى ) و گەشتو گەڕان و سەردان ، تاکو ئەو کەسە ڕانەیات لە سەر دابڕانو کەمترین ماوەى لەبەردەمدا بێت بۆ ئهوەى بەتەنیا بێت و بیر بکاتەوە . چونکە بیرکردنەوەى سەلبى و لە تەنیایدا ئاکامى زۆر خراپى لێدەکەوێتەوە .
لەهاوپۆلی: کهسێتی
« هاوڕێیهتی له زانکۆدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پێناسه جیاوازهکانی سۆسیۆلۆژیای هاوچهرخ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
