نیسان 15, 2008
لاو له‌نێوان به‌سومبلکردنی ئه‌وین و سنووره تابۆکاندا
نووسینی : هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجی
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئه‌وین و…هاوڕێیه‌تى
نیگایه‌ک ناتوانێ هاوڕێیه‌تى دروست بکات به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌ویندارییه‌وه،که چاو داگرتنێک ،یان زه‌رده‌خه‌نه‌و،به‌عیشوه ڕوانینێک ،یان هه‌ر هه‌رئیشاره‌تێکى تر ئیلهامه‌که‌یه‌تى و،له‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات،یان راِستتره بڵێین:- ئه‌وین له‌یه‌که‌م ئیشاره‌ته‌وه‌کامڵه و،به‌گه‌وره‌ى دێته‌بوون،به‌پێچه‌وانه‌ى هاوڕێیه‌تى یه‌وه که‌ورده‌ورده گه‌شه‌ده‌کات و،متمانه له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت،له‌هاوڕێیه‌تیدا ژیرى له‌ده‌ست ناچێت،وه‌لێ له‌ئه‌وینداریدا مرۆڤه‌کان به‌عه‌قڵ بیرناکه‌نه‌وه‌و،ده‌که‌ونه ژێرکاریگه‌رى سۆزه‌وه،وایان لێدێت ناچارده‌بن چاو پۆشى له‌هه‌ڵه‌و،که‌موکورتى یه‌کان بکه‌ن.چونکه خۆیان داوه‌ته‌ده‌ست دڵ !!
(ڕێسماڵ) ده‌ڵێت:- ( هاوڕێیه‌تى ئه‌وه‌یه که‌مرۆڤ قه‌ناعه‌تى ئه‌وه‌ى لادروستت ببێت ،که‌مرۆڤێکى تر‌ى باش هه‌ڵبژێرێت،وهه‌ست به‌وه‌بکات هه‌سته‌کاندوولایه‌نن) ئه‌م بۆچونه‌ى (جى.ئێم.ڕێسماڵ) له کاتێکدا دروسته ئه‌گه‌رهاوڕێه‌تى له‌نێوانى دووڕه‌گه‌زى پێچه‌وانه‌دا نه‌بێت،واته: له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زه‌کاندابێت ،کچ وکچ ،یان کوڕ‌و کوڕ، ده‌نا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌بێته پێناسه‌ى ئه‌ویندارى ،لێره‌دا وته‌یه‌کى(مۆر)م وه‌بیرهاته‌وه،که‌لاى وایه:( هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا دراوسێى ئه‌ویندارییه) له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌دا یه‌کناگرمه‌وه.چونکه‌هاوڕێیه‌تى و،ئه‌ویندارى دووشتى لێکجودان.ئه‌گه‌رچى(جبران خلیل جبران) ده‌ڵێت :- (سه‌یرکردنێکى ئافره‌ت به‌تیلى چاو به‌سه‌بۆئه‌وه‌ى پیاوبیکاته شادومانترین،یان به‌دبه‌ختترین مرۆڤ).
ئه‌وین و…شێتى
ئه‌وکاته‌ى مرۆڤ بارى ده‌روونى تێکده‌چێت و،ده‌شێوێت ،به‌گوێره‌ى زانستى ده‌رونى (psychology) به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات که‌تووشى نه‌خۆشى ده‌رونى (Psychiatric disease) ببێت ،هه‌ربۆیه زۆرێک له شاره‌زایان و،پسپۆڕان ئه‌وین به هۆکارێکى درووستبوونى نه‌خۆشى ده‌رونى ناوده‌به‌ن ،به‌تایبه‌ت له‌وکاتانه‌دا که ئه‌وینداره‌کان ناگه‌نه ترۆپکى هیواو حه‌زه‌کانیان و،له کۆشکى هاوسه‌رگرتندا یه‌کتر نابیننه‌وه‌و ،له‌یه‌کترى جیاده‌بنه‌وه‌و ،به‌مه‌ش جیابوونه‌وه‌ى سۆزدارى (emotional separation ) و،له‌ده‌ستدانى خۆشه‌ویست (loss of loved person ) ڕووده‌دات و،کاریگه‌رى له‌سه‌مێشک و،ده‌روونى که‌سه‌کان دروست ده‌کات و،دوورنییه ببێته هۆى شێتى ،ئه‌گه‌رچى هه‌ندێک له لێکۆڵیاران پێیان وایه ئه‌وین بۆ خۆى شێتییه .چونکه ئه‌ویندار بیرکردنه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات و،ته‌نها خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست سۆز (emotion) و،جگه‌له‌جوانى و،چاکییه‌کانى یه‌کترى ،هیچ هه‌ڵه‌و که‌مو کورتییه‌ک نابینن و،چاوپۆشى له‌یه‌کتر ده‌که‌ن ،له پێناو مانه‌وه‌یان له ئه‌ویندارى و،به‌رده‌وامبوونى ئه‌وینه‌که‌یان ،که له‌ده‌ستدانى ژیرى خۆکردبێت ،یان سروشتى،به جۆرێک له شێتى داده‌نرێو لێره‌دا پێ ده‌ڵێن شێتى ئه‌وین ،و ڕه‌نگه هه‌موومان ئه‌و ڕووداوانه‌مان بستبێت که ئه‌ویندارێک گوێچکه براوى خۆى و،ئه‌ویندارێکى دى په‌نجه‌ى بڕاوى به ئه‌نگوستیله‌که‌یه‌وه‌و ،ئه‌ویندارێکى دیکه‌ش …… بۆ ئه‌وینه‌که‌ى ناردووه !!!.
ماوه‌ى ئه‌ویندارى به‌ماوه‌ى فه‌نتازى ناوده‌برێت ،که به‌گوێره‌ى ئاماره‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له وشه‌کانى سۆزدارى وه‌ک ( گوڵه‌که‌م - دڵه‌که‌م - گیانه‌که‌م - ئه‌زیزه‌که‌م - ئه‌وه‌نده‌ى خۆتم خۆشه‌وێیت - ………) زیاتر زۆر به‌که‌م و،ده‌گمه‌ن وشه‌ى دیکه به‌کارده‌برێت ،ئه‌مه جگه له ڕووانینى قوڵ بۆ یه‌کترى ،که‌مێشک و،دڵ به‌م وشه‌و سه‌رنجانه زیاتر ده‌کرێته‌وه‌و، مرۆڤ ئاسوده ده‌که‌ن به پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى له پڕیش که‌هیچ ئاماده‌کارییه‌کى بۆ نه‌کرابێت کێشه‌ى فرمانى جه‌سته‌ى و،ده‌رونى دروست ده‌بێت و،دیاره‌ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى که‌سێتى (Personality) که‌سه‌کان و،تواناى خۆڕاگرییان ده‌گۆڕێت و ،هه‌رئه‌مه‌شه وا له (کریستیار ڕه‌نبارى )ده‌کات ،که بڵێت : ( هه‌موو گه‌نجێک ناتوانێت خۆشه‌ویستى بکات .چونکه خۆشه‌ویستى وه‌کو هێڵکارى دڵ وایه‌و ،ئاڵۆز ده‌بێت و،ڕاست ده‌بێته‌وه ،و ڕێگه‌یه‌کى سه‌خته بۆیه هه‌ندێک جار گه‌نجى سویدى کاتێک ئه‌م هێڵکارییه ده‌ست پێده‌کات به‌رگه‌ى ناگرێت و،وازدێنێت )
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى هه‌ندێک ئه‌وینداربوونیان به‌یه‌کترى ده‌گاته ڕاده‌ى ئالووده‌بوون به‌یه‌کترى ،وه‌ک چۆن مرۆڤ به ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ،یان ده‌رمانه پزیشکییه‌کان ئالووده ده‌بێت ،ئه‌وانیش ئاوه‌ها ئالووده‌ى یه‌کتر ده‌بن و،حه‌زده‌که‌ن زۆربه‌ى کاته‌کانى ژیانیان به‌یه‌که‌وه بن ،هه‌تاوه‌کو له‌یه‌کتر بڕوانن و،پێکه‌وه قسه‌بکه‌ن ،هه‌ربۆیه ئه‌وکاتانه‌شى پێکه‌وه‌نین هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێگه‌ى مۆبایل و ،ته‌له‌فۆن و،چات کردنه‌وه گووێیان له ده‌نگى یه‌کتربێت ،یان یه‌کترى ببینن ،که‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و ،ئالووده‌بوون به‌هیچ شتێک باشنییه و،نادروسته.
ئه‌وین و…هاوسه‌رێتى
(مه‌ولانا) ده‌فه‌رموێت: (هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێت ئه‌وین لێکبده‌مه‌وه‌و ،وه‌سفى بکه‌م،که‌خۆم ده‌که‌ومه ئه‌وینه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌بملێى!!).
هه‌ربۆیه ئیدى هیچ له‌باره‌ى ئه‌وینه‌وه‌ناڵێم!!بۆئه‌م به‌شه‌ى نوسینه‌که‌ش ته‌نها بۆچوونى پسپۆران ده‌خه‌مه ڕوو ،باخوێنه‌ر له کۆتایدا خۆى بڕیاربدات.
سه‌ره‌تا بۆچونێکى (تیودۆر لیدز)ى ده‌رونناس وه‌رده‌گرین که‌ده‌ڵێت:- (سه‌رکه‌وتنى زه‌واج له‌پێکهاته‌یه‌ک له‌سه‌قامگیرى و،ڕه‌زامه‌ندى له‌هۆشیارى و،تێگه‌یشتنى ئاکار‌و،سازگارى سۆزدارى و،گه‌شه‌سه‌ندنیدایه).وه‌لێ ئه‌م قسه‌ى (ڕینى یه‌ئه‌له‌ند)ى ده‌رونناس زیاتر په‌یوه‌ندى ئه‌وینمان بۆڕونده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیریدا و،ده‌ڵێت:- (ئه‌گه‌ر ئه‌وین بوونى هه‌بێت،ئه‌وا:ژن و مێردایه‌تى بوونى نى یه به‌ڵکوگیانێکن له‌دووجه‌سته‌داو،له‌باره‌ى ڕۆحه‌وه جیانابنه‌وه‌و،خێزان دروست ده‌که‌ن)ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕاى ئه‌وبۆچونه‌زۆرانه‌ى که‌ده‌ڵێن:- ( ئه‌وین دواى پرۆسه‌ى به‌هاوسه‌ربوون درووستده‌بێت.) و هه‌ندێکیشى بۆچونیان پێچه‌وانه‌یه‌و،لایان وایه که‌هه‌ربه‌هاوسه‌ربوونێک ده‌بێت له‌ئه‌وینه‌وه‌ده‌ست پێ‌بکات.
ئه‌گه‌رچى دژه‌بۆچوون له‌م باره‌یه‌وه‌زۆره،به‌ڵام من پێموایه ئه‌ویندارى به‌رله پرۆسه‌ى به‌هاوسه‌ربوونه‌و،هۆکارێکه بۆله‌یه‌کگه‌یشتنى ڕه‌گه‌زه دژه‌کان،و پاشان درێژه‌ى پێبدرێت بۆهاوسه‌رێتى.
سه‌رچاوه:
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى سود وه‌رگیراوه‌له بابه‌تى (فیسۆلۆژیاى ئه‌وین) ى(ئه‌حمه‌د شاه)ى پزیشکى ڕه‌وانناس.
لەهاوپۆلی: که‌سێتی
« ڕێزگرتن له‌ژیانی هاوسه‌ریدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | رۆحانییه‌ت بۆچی ؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

dast xosh bet, barasty am jore nwsenana zor peweste bo lawakany estay komalgay kwrdy, wakw darwnnasek min lato aprsm aya awendary acheta xanay hazlekrdnewe yan xoshawesty?ay awendary pesh hawsergery pewesta? zor supas ,dwbare dast xosh bet.