ئه‌پریل 15, 2008
لاو
له نێوان به سمبوڵکردنى ئه‌وین و…سنوره‌تابۆکاندا / به‌شی یه‌که‌م
بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ى یه‌که‌مین وانه‌ى ئه‌وینى فێرکردم!!
نووسینی :
هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجى
پێشده‌ستى…
ڕه‌نگه من و،تۆ وه‌ک یه‌ک بیرنه‌که‌ینه‌وه،هه‌ریه‌که‌و به‌ئاڕاسته‌یه‌کدا بڕوانینه شته‌کان ،وه‌لێئه‌مه به‌ماناى ئه‌وه‌نىیه که‌من گوێ له‌تۆ نه‌گرم و سه‌دله‌سه‌د ڕه‌دتبکه‌مه‌وه، یان تۆ گوێم بۆنه‌گرىو،ڕه‌دمبکه‌یته‌وه .چونکه سروشتى مرۆڤه‌کان به‌وشێوه‌یه‌هه‌ڵکه‌وتووه‌و،(ڤاڵتربنیامین) وته‌نى
کاتێک ئێمه هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بیرده‌که‌ینه‌وه،ماناى وایه هیچ یه‌ک له‌ئێمه‌بیرناکه‌ینه‌وه.)که‌واته‌بابۆچه‌ند ساتێک هه‌وڵبده‌ین له‌یه‌کترى تێبگه‌ین و،گوێ بۆیه‌کترى ڕادێرین.
تێڕوانین و،وردبوونه‌وه‌له‌لاوان،و دووان له‌وباره‌یه‌وه،پێویستى به‌وردکردنه‌وه‌و،ڕۆچونێکى قوڵى بابه‌تىیانه‌هه،نه‌ک هه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه و کورتکردنه‌وه‌ى بۆپنتێک که‌نه‌توانرێ به‌شێکى که‌مى ڕه‌هه‌نده‌کانى کێشه‌ىلاو بگرێته‌خۆى و،ڕێگه چاره‌یه‌ک بێت بۆگرفته‌کان،
له‌ڕوانگه‌ى باوه‌ڕبوونم به‌وه‌ى که‌ئێمه‌ى کورد ئولفه‌تمانگرتووه به‌وه‌ى باسى کێشه‌یه‌کى په‌یوه‌ندى دارده‌که‌ین به‌لایه‌نێکه‌وه بێئه‌وه‌ى پرسێک به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بکه‌ین هه‌تابزانین تاچه‌ند بۆچونه‌کانى ئێمه‌ى پێقبوڵه ،یانتاچه‌ند ڕه‌تیده‌کاته‌وه.
ده‌مه‌وێت له‌باره‌ى ئه‌وینه‌وه شتێک بنووسم ،وه‌لێ نامه‌وێت له‌جه‌مسه‌رێکه‌وه بڕوانمه‌ئه‌وین و،جه‌مسه‌ره‌کانى دىفه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ش هه‌ڵبژێرم که‌له‌گه‌ڵبیرو بۆچون و،ئایدیاکه‌مدا یه‌کده‌گرێته‌وه، وئیدى هیچ حسابێک بۆ ئایدیا و،بۆچونه‌جیاوازه‌کانى دیکه‌نه‌که‌م.ئه‌گه‌رچى ناشمه‌وێت له‌ڕوانگه‌ى دینه‌وه‌ه بڕوانمه ئه‌وین،وهیچ قسه‌یه‌ک له‌وڕوانگه‌یه‌وه بکه‌م.چونکه ئه‌وه‌کارىمن نىیه ئه‌وه‌نده‌ى کارى فه‌قیهه‌کانى دینه.ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر من شتێک له‌و باره‌یه‌وه بڵێم که‌م تا زۆر به‌هه‌ڵه‌دا بچم و ،دروست و،سه‌د له سه‌د ڕاستییه‌کان نه‌پێکم.
وه‌لێ له‌به‌ر دوو هۆکارى گرنگ ئه‌م نووسینه بۆته به‌شێکى گرنگى کتێبه‌که .چونکه ده‌شێت ئه‌وین سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکى ژیانى سێکسى بێت ،که‌له چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگرتندا خۆى ببینێته‌وه ،یان ده‌شێت ئه‌وین بۆخۆى خودى سێکسبێت ،واته ئه‌وین و،سێکس گرێ دراوى یه‌کتربن و،به‌ده‌ستپێکردنى ئه‌وین هاوکات سێکسیش ده‌ست پێ‌بکات ،به‌له چونه نێو که‌ژاوه‌ى هاوسه‌رییه‌وه ،دیارمه‌به‌ستمان له که‌ژاوه‌ى هاوسه‌رى ماره‌کردنى یاساى و، دینییه،که ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ڕۆژئاواییه‌کان ڕاسته و،ئه‌وان پێیان وایه سێکس به‌شێکه له ئه‌وین .
لاو..وئه‌وین
کاتێک باس له‌ئه‌وین ده‌که‌ین ده‌بێت باس له‌لاو بکه‌ین .چونکه‌به‌گشتى لاوه‌کان گرفتارى ئه‌وین ده‌بن،ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌به‌ماناى ئه‌وه‌نىیه که‌جگه‌له‌لاو،ئه‌وا: مرۆڤه‌به‌ته‌مه‌نه‌کان ئه‌وین ناناسن و ئه‌ویندارى ناکه‌ن ،ئه‌م بۆچونه‌شم له‌قسه‌یه‌کى ماکسیم گۆرکى یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت،که‌لاى وایه
ته‌من هى لاوه‌کانه.چونکه‌مناڵ لێىتێناگات و، پیریش په‌یوه‌ندى پێوه‌ى نىیه) ئه‌گه‌رچى ناشێت ئه‌مبۆچونه‌به‌ڕه‌هاى وه‌رگرین.چونکه (ئه‌ریک ئه‌ریکسۆن ) به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌مه‌نى 20-30ساڵى به‌لێهاتوترین قۆناغىتاک ده‌بینێ بۆپێکهێنتنى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ که‌سانى دیکه‌دا،وه‌لێئه‌م بۆچونه‌بۆئێستاى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى ناگونجێت .چونکه هه‌نوکه له‌ته‌مه‌نى 12ساڵىو که‌تریشه‌وه کوڕان وکچان ئه‌وین ده‌ناسن و،ئه‌ویندارى ده‌که‌ن.ئه‌گه‌رچى له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیاندا نه‌گونجاوه ،به‌ڵام ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕوات بمانه‌وێت،یان نا.
پێموانىیه مرۆڤ به‌هه‌ردووڕه‌گه‌زه‌که‌یه‌وه به‌شێکبن له‌بوون،به‌ڵکو خودى بونن ئه‌مه‌ش واده‌کات بڵێین ئه‌وین مرۆڤه‌و ،مرۆڤیش ئه‌وین،که‌واته‌ناگونجێ مرۆڤ و ئه‌وین له‌یه‌کجیابکه‌ینه‌وه، که‌ىمرۆڤایه‌تى له‌نێوچو ئه‌وینیش له‌نێوده‌چێت،وه‌لێ لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوه‌ستین که‌ئایا ئه‌وین بۆخۆى چىیه،خودى ڕۆحه‌یان بارێکىتایبه‌ته که‌به‌سه‌رڕۆحدا دێت ،ده‌شێت کاتىبێت یان هه‌میشه‌ى، له‌ڕاستىدا بۆچونه‌کان له‌م باره‌یه‌وه فره‌ن ،وه‌لێمنپێموایه که‌بارێکىتایبه‌ته‌له‌ڕۆح نه‌ک خودى رۆح بێت.چونکه ئه‌گه‌ر ڕۆح بێت،ئه‌وا: به‌کۆتاى ئه‌وین ده‌بێت خودى ڕۆحیش بسڕێته‌وه،که‌ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه.سه‌ره‌ڕاى بۆچونى خودى ناکرێت لێکدانه‌وه‌کانى دیکه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین،به‌تایبه‌تى بۆچونى سۆفىیه‌گه‌وره‌کان و،عاریفان،به‌نمونه مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى وه‌رده‌گرین،کاتێک به‌ئه‌وین ده‌ڵێت:-( زیندووم که‌ره‌وه) به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات که‌ئه‌وین خودى ڕۆح بێت نه‌ک بارێک له‌ڕۆح.
به‌هه‌رحاڵ له‌م باره‌یه‌وه دژه‌بۆچون زۆره‌و،ناتوانین به‌بنبه‌ست بگه‌ین،وه‌لێ ئه‌مه‌کێشه‌یه‌ک نىیه .چونکه ئه‌وین و،مرۆڤ ئاوێته‌ى یه‌کترن.
(عیزالد ین نسفى) له‌کتێبى(مرۆڤى کامل َ) دا ده‌ڵێت: - ( ئه‌وین ئاورێکه به‌رده‌بێته ئه‌ویندار شوێنه‌که‌یشى دڵه،ئه‌وئاگره له‌ڕێگه‌ى چاوه‌وه ده‌که‌وێته‌نێو دڵ و،له‌دڵا جێخۆشده‌کات ،گڕى ئه‌مئاگره هه‌موو جه‌سته‌ده‌گرێته‌وه و،به‌ره‌ره دڵى ئه‌ویندار ده‌سوتێنێو، پاکى ده‌کاته‌وه)وه‌لێ ڕه‌نگه ئه‌م پێناسه‌یه زیاتر ئه‌وینى ڕونکردبێته‌وه وه له(تۆماس ئا‌ڤ ئاکینۆ) که‌لاى وایه:- ( ئه‌ویندارى ئه‌وه‌یه که ئه‌وینداران یه‌کترى دڵخۆشبکه‌ن) به‌ش به‌حاڵى خۆم له‌گه‌ڵ (تۆماس و عزیزالدین) دا یه‌کناگرمه‌وه ،ئه‌وه‌نده‌ى له‌گه‌ڵ (فرۆید) داهاوڕام که‌ده‌ڵێت:- (ئه‌وین ئاره‌زوویه‌کى ڕاسته‌قینه‌یه به‌ژیان و،په‌روه‌رده‌کردنى ئه‌وکه‌سه یان ئه‌وشته‌یه که‌ئه‌وینمان بۆى هه‌یه)
وه‌ک چۆن به‌ڕه‌هاى نازانین ،که‌ئه‌وین خودى ڕۆحه‌یان بارێکىتایبه‌ته‌که‌به‌سه‌ر ڕۆح دادێت، یان پێناسه‌یه‌کى ته‌واوجێگیرمان بۆئه‌وین نىیه ئاواش ناتوانین به‌ڕه‌هاى ئه‌وین پۆلێن بکه‌ین،به‌نمونه (ئه‌ریک فڕۆم ) ئه‌وین ده‌کاته سێبه‌شه‌وه که‌ئه‌مانه‌ن (ئه‌وینى دایک وباب بۆمناڵ ،ئه‌وین به‌خۆ ئه‌وین به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تى ) هه‌روه‌ها فڕۆم باوه‌ڕى وایه که‌ئه‌وین بۆهه‌موو مرۆڤایه‌تى چوار خاسییه‌تى هه‌یه ئه‌وانیش:- ( سه‌رنجدان ،هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتى ، ڕێزگرتن وناسین) ئه‌مه‌پۆلێنى فڕۆم بوو،وه‌لێ هه‌ندێکى دیکه‌به‌م جۆره‌پۆلێنى ده‌که‌ن:- (ئه‌وینى عیرفانى ،و ئه‌وینى دونیاى ) پاشان لێکدانه‌وه بۆئه‌م دووبه‌شه‌ده‌که‌ن و،پۆلێنیان ده‌که‌نه‌وه،له‌گه‌ڵئه‌وینى عیرفانیدا کێشه‌یه‌کمان نىیه.چونکه ئه‌م ئه‌وینه‌یه‌ک به‌شه ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆگه‌یشتن به‌خوداو،به‌ده‌ره له‌ئه‌وینى مرۆڤ بۆمرۆڤ،ئه‌گه‌ر ئه‌وینى مرۆڤیشى تێکه‌ڵبێت،ئه‌وا: ئه‌وینێکى ڕۆح (گیان) ى ده‌بێت،نه‌ک جه‌سته‌ى و،خه‌یاڵات،وه‌لێ کیشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وینى دونیایداهه‌یه، که‌پۆلێن ده‌کرێت بۆئه‌وینى (ڕوکه‌ش ،ڕاسته‌قینه‌و،ئه‌فڵاتونى) وه‌ئاشکرایه که‌ئه‌وینى ڕوکه‌ش نزمترین پله‌ى ئه‌وینه‌و،ئه‌فڵاتونیش ئه‌وانه‌ن که‌ده‌ستیان به ئه‌ویندار و به‌دڵبه‌ره‌کانیان ڕاناگات،ودووراو دوور ئه‌وین ده‌ناسن،واته‌عیشقه‌که‌یان یه‌کلایه‌نه‌یه،هه‌رچى ئه‌وینى ڕاسته‌قینه‌شه ده‌چێته‌وه سه‌رئه‌وینى عیرفانى ،بابه‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین مه‌به‌ستم له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که ،ئه‌ویندار کاتێک ئه‌وینى به‌رامبه‌ر که‌سێک،یان شتێکى دیارى کراو بۆدروست ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵو ماندوو بونێکى خۆى ده‌خاته‌کار تابه‌ئه‌وینداره‌که‌ى بگات ته‌نانه‌ت فیداکاریش ده‌کات و له‌ڕێى گیان به‌ختکردنه‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وینه‌که‌ى هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتى و، ئه‌وینداره‌که‌ى ده‌کات.
سێکس و …ئه‌وین
ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کان به‌ڕه‌هاى بچه‌سپێنین ،ئه‌وا : ڕه‌نگه به‌هه‌ڵه‌دا یچین.چونکه هه‌نووکه له دوونیاى لێکۆڵینه‌وه‌دا کاربه‌ڕێژه‌و ،ناوه‌ندى ڕێژه ده‌کرێت ،نه‌ک به نموونه‌و به ڕه‌هاى پیشاندان ،هه‌ربۆیه قسه‌کردنمان له‌سه‌ر سێکسکردن له‌ماوه‌ى ئه‌وینداریدا ڕه‌هاى ناگه‌یه‌نێت .
(کریستیار ڕه‌نبارى ) ى سویدى ته‌مه‌ن 34 ساڵ له باره‌ى په‌یوه‌ندى سێکس و،ئه‌وین ده‌ڵێت : (هه‌رپه‌یوه‌ندییه‌کى خۆشه‌ویستى سێکسى له‌گه‌ڵ دا نه‌بێت ، ناوى لێنانێم خۆشه‌ویستى .چونکه سێکس به‌شێکه له خۆشه‌ویستى و، به‌رده‌وامى ده‌داته ئه‌و خۆشه‌ویستییه ، دوواى ئه‌وه له وڵاتى سوید هه‌ر لاوێک ، یان کچێک له ژێر ته‌مه‌نى (15) ساڵییه‌وه سێکس ده‌که‌ن ، جارى واهه‌یه بێئه‌وه‌ى که‌س و،کاریان پێبزانن ، بۆیه له قوتابخانه‌کان وانه‌ى سێکس ده‌ڵێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کچان و،کوڕان ڕ‌ۆشنبیرى سێکسییان هه‌بێت.)
ڕه‌نگه ئه‌م قسانه‌ى ڕه‌نبارى زیاتر کۆمه‌ڵگه‌ى سویدى بگرێته‌وه نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ، ئه‌گه‌رچى به‌هۆى دابه‌زینى ناوه‌ندى ژن هێنان و، ناوه‌ندى ته‌مه‌نى ئه‌ویندارانه‌وه له کوردستانیش ئه‌م حاڵه‌ته ڕووى له زیادبوون کردووه‌و ،بێگوومان به‌رده‌وامیشه ،ئه‌مه ئه‌گه‌ر سێکسکردن له جووتبووندا ده‌بینینه‌وه‌و ،لامان وانه‌بێت جگه له‌و دووکاره‌ى به دوو ئه‌ندامى زاوزێ (زێ و زه‌که‌ر ) ئه‌نجامده‌درێت ،بریتینییه له سێکس .چونکه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى نێر‌و مێیه‌ک پێکه‌وه ده‌یکه‌ن له ماچکردنێکه‌وه هه‌تاوه‌کو کردارى جووتبوونیش ،ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌هاى به سێکس حسابنه‌کرێن ،ئه‌وا به به‌شێک له سێکس ناوزه‌د ده‌کرێن ،وه‌لێ لێره به‌هۆى گرانى مه‌سه‌له‌ى شه‌ره‌فه‌وه په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له ڕێگه‌ى کۆمه‌وه (Anal Sex) ئه‌نجامده‌درێت و،زۆر به‌که‌مى ده‌گونجێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ڕێگه‌ى زێ -وه بێت .چونکه مه‌سه‌له‌ى مناڵ خستنه‌وه‌و ،دڕانى په‌رده‌ى کچێنى لێده‌که‌وێته‌وه ، که ئه‌گه‌ر شتى له‌و جۆره قه‌وما ده‌بێت به زووى و ،بێوه‌ستان مه‌سه‌له‌ى زه‌واج له نێوانیاندا ڕووبدات ، بۆئه‌وه‌ى به‌کاره‌که‌یان نه‌زانرێ و ،کاره‌ساتى لێنه‌که‌وێته‌وه ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ى سویدیدا ئه‌م جۆره سێکس کردنه ئاساییه و،بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌م قسانه ده‌چینه‌وه‌لاى (کریستیار ) که ده‌ڵێت : ( دوواى ئه‌وه‌ى که خۆشه‌ویستى دروست بوو ، بڕیارده‌ده‌ن مناڵیان ببێَت ،ئه‌وه ئه‌گه‌ر حه‌زبکه‌ن ئه‌و گرێبه‌نده هاوسه‌رێتییه دروستبکه‌ن ،له که‌نیسه یه‌کتر ماره ده‌که‌ن )و بۆ سه‌لماندنىئه‌م قسانه خۆى وه‌کو نموونه ده‌هێنێته‌وه‌و ،ده‌ڵێت : (من له‌ته‌مه‌نى (16) ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ کچێک ده‌ژیم تائێستا زۆر یه‌کترمان خۆشده‌وێت و،دوو مناڵیشمان هه‌یه ،به‌ڵام ماره‌م نه‌کردووه له که‌نیسه‌و ،گرێبه‌ندى هاوسه‌رێتیشمان نییه ،که‌چى زۆر ته‌باین له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ) . چونکه به گوێره‌ى کۆمه‌ڵگاکان ڕه‌وشى ژیان ده‌گۆڕێت و،ڕووداوه‌کان کاریگه‌رى له‌سه‌ریه‌کترى درووست ده‌که‌ن ،و درێژه‌دان به‌ئه‌ویندارى و،مانه‌وه تیایدا بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر به گوێره‌ى ڕووداوه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا ،ده‌بێته‌یه‌کێک له هۆکاره‌کانى دروستبوونى په‌یوه‌ندى سێکسى و،ده‌چێته‌پاڵ دابه‌زینى ناوه‌ندى ژن هێنان و،ناوه‌ندى ته‌مه‌ن بۆ ئه‌وین کردن و،به‌هۆى نه‌بوونى ڕ‌ۆشنبیرى سێکسى و،کاریگه‌رى میدیاى جیهانییه‌وه ،ڕۆچوون له‌نێو ئاره‌زوو بازیداو ،هه‌وڵدان بۆ خۆتێرکردن و،گه‌یشتن به سێکس و،چێژ‌و له‌ززه‌ت وه‌رگرتن لێى واى له به‌شێک له کچان کردووه ،په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى ڕه‌دبکه‌نه‌وه له پێناو پاراستنى ئابڕووى خۆیاندا ،که دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌رى دین و،که‌لتور و،مێدیا به‌سه‌رتاکى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردییه‌وه‌و ، ترسان له درووستبوونى پێوه‌ندى سێکسى متمانه‌ى نێوان تاکه‌کان ده‌سڕێته‌وه ،هه‌ربۆیه زۆرێک له‌وانه‌ى ئه‌وین ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن ،که گۆڕ‌انى ئه‌وینى ڕاسته قینه‌و ،بێگه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى بۆ شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانى ئه‌وینى ئه‌وروپى ،جێگه‌ى نیگه‌رانییانه‌و ،پێیانوایه هه‌نگاوى یه‌که‌مه بۆ داکه‌وتنى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى و،هه‌ندێکیشیان لایان وایه که‌تاکه ڕێگه‌ى تێرکردنى سێکسییه‌و ،له ناچاریدا په‌ناى بۆده‌به‌ن ،که‌مێکیشیان باوه‌ڕیان وه‌هایه که ئه‌وینى پاک‌و بێگه‌ردى پڕله جوانى و،ڕێز‌و ڕۆمانسییه‌تو خۆشه‌ویستى هه‌رماوه‌و ،ئاماده‌ن به‌و ماوه‌یه‌دا تێپه‌ڕن تاده‌گه‌نه شه‌وى یه‌کمى هاوسه‌رگرتن .
لەهاوپۆلی: که‌سێتی
« ئایا ده‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ بیرکردنه‌وه‌ی خراپت نه‌بێت ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕێزگرتن له‌ژیانی هاوسه‌ریدا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
