نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی یه‌که‌م

مارش 28, 2008

images723.jpgخۆکوشتن
(Suicide)
به‌شی یه‌که‌م
نووسینی : د . ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
سلێمانی

مێژووی ئەم دیاردەیە:
خۆکوشتن لوتکەی تراجیدیاى مرۆڤایەتی. بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ڕەگی داکوتیوە لەلای هۆزە هندییەکانی ئەمەریکای باکور جێی شانازییە خزمەتکارو دیلەکان خۆیان بکوژن پاش مردنی سەرۆکەکەیان. هەروەها لەئەمەریکای ناوەراست پاش مردنی سەرۆک خێل وا پێویست دەکات خێزان وخزم و هاورێیانى سەرۆک خۆیان بکوژن. ئەم شێوازی خۆکوشتنە لاى هەندێ هۆزی هیندستانیش باوبووە تاکو ساڵی (1940 )پاش مردنی پیاو خێزانەکەی وەکو وەفایەک لەکاتی مەراسیمی بەخاک سپاردندا خۆی دەکوشت.لەیاپان دا خۆکوشتنی (هامیکازی) باوە کەتاک لەپێناوی رزگار کردنی ژیانى خەڵکیدا خۆی بەخت دەکات بۆنمونە لە ئابی (1945) داوای خۆبەخشیان کرد بۆ سواربونی بۆمبی گەورە (تۆربید) بۆ لەناو بردنی کەشتی و ژێر دەریاییەکانى دوژمنان ژمارەی خۆبەخشەکان گەیشتە (1228)خۆبەخش وتوانیان (28)کەشتی ئەمەریکی نوقم بکەن و زیان بە (280)کەشتی تر بگەیەنن . جۆرێکی تر لە خۆکوشتن بریتییە لە خۆکوشتنی بیرەوەریانە کەمێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆئەفسانەی (ساموری )کەبەدرێژایی تەمەنی لەپاڵ درەختێکدا دەژیا پاش ووشک بوونی درەختەکە بریاری داخۆی بکوژێت تاکو گیانی لەگەڵ درەختەکەدا یەک بگرێ و پێکەوە بژین هەمان جۆری خۆکوشتن لە هەندێ لە هۆزەکانی ئەسکیمۆدا هەیە ئەویش بە خواردنی خۆڵی سەر گۆڕی مردووەکە تاکو دەمرن بەنیازی یەک گرتن .

ڕەفتاری خۆکوشتن دەکرێت بە پێنج ئاست :
1- بیری خۆکوشتن : تاک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بیرلەوەدەکاتەوە کەخۆی بکوژێت بەڵام ڕەفتاری خۆکوشتنی نییە.

2- هەرشەشە کردن بەخۆکوشتن : لەرێی قسەکردن یان نوسینەوە هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات بەڵام بەکردەوە هیچ ناکات.

3- رەفتاری خۆکوژی: هەڵدەستێت بەهەندآ رەفتار کەدڵنیایە نابێتە هۆی مردن وەکو خواردنی برێک دەرمان کەزیاترە لەبری چارەسەر بەڵام ناگاتە ئاستی خۆکوشتن.

4- هەوڵی خۆکوشتن : زیان بەخۆی دەگەیەنێت دەشآ ببێتە هۆی برینداری بچوک یان گەورە. وەکو بریندارکردنی چەند شوێنێکى خۆی .

5- خۆکوشتنی تەواوەتی : کەسەکە بەتەواوی کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.بەهەررێگەیەک بێت سوتان ، دەرمان خواردن ……..

گەمەی خۆکوشتن : هەڵدەستێت بەخواردنی برێک دەرمان کەدەگاتە ئاستی بکوژی بەڵام دڵنیایە یەکێک فریای دەکەوآ پێش ئەوەی بمرآ گەر فریای نەکەون دەبێتە هۆی مردن.

خۆکوشتنی درێژ خایەن:بریتییە لە خۆکوشتن لەرێی بەکارهێنانی مەی و جگەرە کێشان و ئالوودە بوون بەبەکارهێنانی دەرمان…..
خۆکوشتنی بەکۆمەڵ : لەم حالەتەدا کۆمەڵە کەسێک پێکەوە هەڵدەستن بەخۆکوشتن وەکو ئەو تایەفە ئۆغەندییەى لەسەر مەزهەبی کاسۆلیک بوون لەرێی قەشە (جۆزیف کیبۆتبیرد) وایان دەزانی لەبەرواری (31/12/1999) قیامەت هەڵئەسآ واپێویست دەکات خۆیان ئامادە بکەن بۆبەهەشت . لەمارسی (2000) دا هەمان گروپ (530)لاشەیان لەیەکێک لەکەنیسەکانی (کانونجو)دۆزرایەوە و پاشان گۆری بەکۆمەڵی تر دۆزاریەوە تاکو ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە (1000)خۆکوژ.
لەساڵی (1978)دا شوێن کەوتوانی (جیم جونز) (918)کەسیان خۆیان کوشت بە مادەی سیانید .
هۆکارە ترسناکەکانی خۆکوشتن:
بێگومان ئەگەری خۆکوشتن لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازی هەیە و کۆمەڵآ هۆکار هەن ئەگەری ئەم ترسناکییە زیاد یان کەم دەکەن ،گرنگترینیان بریتییەلە :
1- ڕەگەز: هەوڵی خۆکوشتن لەمێینەدا زیاترە وەک لە نێرینە بەرێژەی سآ هێندە، خۆکوشتنی تەواوەتی لە نێرینەدا زیاترە وەک لە مێینە بەرێژەی چوار هێندە.

2- تەمەن : لەهەمووتەمەنێکدا روودەدات، هەرزەکاری و سەرەتای لاوێتی ترسناکترین قۆناغن، هەروەها لەدوای تەمەنی(65ساڵی)ئەگەری خۆکوشتن زۆر زیاد دەکات بەتایبەتی لەو پیرانەی کەبەتەنیا دەژین ونەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو لەرابردووی خۆیان رازی نین وئومێدیان بە ئایندە نەماوە.
هیچ تەمەنێک لەدیاردەی خۆکوشتن بەدەرنییە بۆ نمونە لەساڵی (1985)لەووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا (278مناڵ) لەنێوان تەمەنی (5 - 14ساڵی)خۆیان کوشتوە.

3- ئایین : گومانی تێدا نییە سەرجەم ئایینەکان پەیامی ژیانیان پێیەو دژی خۆکوشتنن بەپێی ئایینی هندۆسییەکان ئەوەی دەمرآ تەنها لاشەیە گیان نامرآ ، لەتەوراتدا باس لەوە دەکات کەخواوەند مرۆڤی ئازاد کردوە بۆهەڵبژاردن لەنێوان خواردنی بەری درەخی نەمری و بەری درەختی زانیاری بۆ زانینی چاکە وخراپە لەگەڵیدا مردن وبەرپرسیارێتی مرۆڤیش زانیاری هەڵبژارد، لەمەسیحیەتدا باس لەوە دەکات کەهەڵبژاردنی ئەم درەختە هەرەمەکی نەبووە، بەڵکو زەرورییەتێکی مەوزوعیە چونکە مرۆڤ پێویستى بەئازادییەو ئازادیش ئەگەری گوناه کردن دروست دەکات وگوناه کردنیش بنەمایە بۆ مردن بۆیە دەبێ مرۆڤ کار بکات بۆلەناو بردنی گوناهەکانی لەرێی لەناوبردنی مردنەوە. لەئیسلامدا باس لەحەتمیەتی مردن دەکات و هەموو نەفسآ دەبآ بمرآ هەموو مردنآ بەفرمانی خواوەندە و خۆکوشتنیش گوناهێکی گەورەیە . بەپێی ئەو سەرژمێریانەی کە دورکایم تۆماری کردوون رێژەى خۆکوشتن لە کاسۆلیک دا کەمترە وەک لە پرۆتستانت بۆنمونە :
رێژەی خۆکوشتن لە ئیتالیادا (1،7کەس) ، لەئێرلەندا (2،3کەس) لەئیسپانیا (5،9کەس) بۆهەر(100،000کەس) لەم وولاتانەدا مەزهەبی کاسۆلیک باڵا دەستە و لە سوێد رێژەی خۆکوشتن (17،8کەس) ، لە فەرەنسا (15،8کەس) لە دانیمارک (23،3کەس)ە بۆهەر (100،000کەس) لەم وولاتانەدا مەزهەبی پرۆتستانت بالا دەستە هۆی ئەمەش دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی مەزهەبی پرۆتستانت تارادەیەکی زیاتر رێگە بە ئازادی تاک و فکر دەدات. هەندێکى تر هۆکارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ بوونی حالەتی دانپێدانانی گوناە کردن لاى کاسۆلیک کەوا لەتاک دەکات تارادەیەکی کەمتر هەست بە گوناە بکات . ئەوەش تێبینی دەکرێ لەنێوان برواداراندا کەمترە وەک لە بێ بروایان.
.
4- باری خێزانی : لەتاکی رەبەندا زیاترە وەک لە خاوەن خێزان بەدوو هێندە و لەژن و پیاوی تەڵاق دراودا زیاترە وەک لە رەبەن.

5- وەرزی ساڵ : زوربەی حالاتەکانی خۆکوشتن لەوەرزی بەهاردا روودەدەن، لەلایەکی ترەوە نەبوونی تیشکی خۆردەبێتە هۆی خەمۆکی وئەگەری زیاتری خۆکوشتن بۆیە لەناوچە تاریکەکان کە زستانیان درێژە وەکو وولاتانی سکەندەنافیاو بەشێک لە ئەلاسکا رێژەی خۆکوشتن زیاترە .

6- کۆمەڵایەتی و ئابووری: لەهەندێ کۆمەڵگەدا(وەکو یاپان) خۆکوشتن بەجۆرێک لە ئازایەتی دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەندآ کێشە، لەکاتی هەڵکشان و داکشانی ئابووریدا رێژەی خۆکوشتن زۆرتر دەبآو ئەوەی جێى سەر سورمانە سەرمایە ی زۆر و خۆش گوزەرانی باڵا کاریگەری پێچەوانەی هەیە وەکو هەژاری وکەم دەرامەتی لێ دێت، بەپێی هەندێ توێژینەوە رێژەی بەرز بونەوەی خۆکوشتن لە سوید دەگەرێننەوە بۆگەڵآ هۆکار یەکآ لەوانە خۆش گوزەرانی و رەفاهییەتە کەبەهۆیەوە تاک هەست بەبەتاڵی دەکات و بێزاردەبآ لەژیانێکى رێک وپێک و شادمان (خۆکوشتنی بێزاری) . دورکایم دەڵێ: هەر کاتێ یاساکانی وولات ناوەکی بوون و هاووڵاتی نەیدەزانی لەئایندەدا چی روودەدات دەدات ئەگەری زیان گەیاندن بەخۆ زۆر دەبآ.

7 – باری سیاسی : سستمی ووڵات گەر دکتاتۆریانە بێ و ستەم لەهاووڵاتیان بکات وا لەتاکەکان بکات کەتوشی بآ ئۆمێدی ببن وئاسۆی ئایندەیان لا روون نەبێت و نیشتمان بەبەندیخانەیەکی گەورە ببینن ورێی رادەربرینی ئازادیان نەداتآ بێگومان گروپ و کۆمەڵی جیا جیا پەیدا دەبن کەتاکەکان بەئاقارێکى تردا دەبەن و چەمکی مردن و خۆکوشتنی لا ئاسان دەکەن لە ژێر کۆمەلێ ناوی رازاوەدا پەیمانی گەورە وچەوریان دەدەنێ وبەرامبەر دۆزەخی میری بەهەشتیان بۆ ساز دەدەن چ لەم دنیا یان لەودنیا !!

8- جۆری پیشە : هەموو جۆرە پیشەیەک برێک ترسناکی هەیە و بآ کاری لە هەمووی خراپترە وتێبینی کراوە رێژەى خۆکوشتن لەنێوان خاوەن پیشە بەرزەکاندا کەبەرپرسیارێتیان گەورەترە و تایبەتمەندی کارەکەیان وادەخوازآ شێوازێکی تایبەتیان هەبآ لەژیاندا ئەگەری خۆکوشتنیان زیاترە لە خەڵکانی تربۆ نمونە لە پزیشکانی ڤێتێرنەری و دداندا زیاترە وەک لەپیشەکانی تر پاشان دەرمانسازو……..

9- نەخۆشییە دەروونییەکان : گومانی تێدا نییە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا هەیە لەنێوان نەخۆشییە دەروونییەکان و خۆکوشتندا :
ا– خەمۆکی : لە (30% -70%)خۆکوشتنەکان پەیوەندی هەیە بە خەمۆکییەوەو سەرەتای چاک بوونەوە بە قۆناغێکی ترسناک دادەنرێت بۆیە دەبآ زۆر ووریا بین لەکاتی چارەسەردا زانیاری تەواو بە کەس و کاری نەخۆشەکە بڵێین.
ب – سکیتزۆفرینیا : لەماوەی (10ساڵی )یەکەمی نەخۆشییەکەدا نزیکەی (10%)یان هەوڵی خۆکوشتن دەدات و لە نێوان ئەمانیشدا (75%)رەبەنن.
ج – دڵەراوکى : بەنزیکەی (20%)ی هەوڵە سەرنەکەوتووەکانی خۆکوشتن دادەنرێت.
د – ئەو کەسانەی خاوەن کەسایەتییەکی دژە کۆمەڵن (5%)یان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن.
ه – ئەوانەی لەسەر مەی خواردنەوە راهاتوون (15%) هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. لە(80%)ئەمانەش نێرینەن.
ساڵانە لەوولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزیکەی (300،000کەس) دەمرن بەهۆی خۆکوشتنەوە واتە هەر(20خولەک)یەکێک خۆی دەکوژێ

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

لەهاوپۆلی: که‌سێتی

بۆچوونەکان


« شه‌هید | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی دووه‌م / خه‌و چیه‌ ؟ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional