مرۆڤ له‌نێوان خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانیدا – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
مرۆڤ له‌نێوان خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانیدا
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
(هه‌موو یه‌کێک له‌ئێمه خاوه‌نی چه‌ند نهێنییه‌کین که‌ته‌نها لای هاوڕێ نزیکه‌کانمان باسیان ده‌که‌ین، هه‌ندێ نهێنی ترمان هه‌یه لای هاوڕێکانیشمان باسیان ناکه‌ین به‌ڵکو ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆماندا باسیان ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ نهێنی ترمان هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خودی خۆشمان‌دا باسیان ناکه‌ین) دیستۆڤسکی.
سروشتی ژیان و به‌ریه‌ککه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێکهاته‌ی سایکۆلۆژی مرۆڤ و قۆناغه جیاجیاکانی گه‌شه‌کردنی، وایسه‌پاندووه مرۆڤ به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، له کاتێک یان چه‌ند کاتێکی ته‌مه‌نیدا دووچاری هه‌ڵه‌کردن و ئه‌نجامدانی کاری نه‌شیاو ببێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجامدانی کاری خێر و چاکه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌ژیاندا دووچاریان دێین و وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه له‌نه‌ست و یادگه‌ی مرۆڤدا ده‌مێننه‌وه.
هه‌موو که‌سێک خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی به‌هێز و لاوازه له‌که‌سێتیدا، که‌س له‌م گه‌ردوونه‌دا نییه که خاوه‌ن که‌ماڵ بێت و بێ که‌مایه‌سی بێت. به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه مرۆڤ هه‌میشه جه‌خت له‌خاڵه لاوازه‌کانی خۆی بکاته‌وه و چاو له‌ئاست خاڵه به‌هێزه‌کانیدا بنوقێنیت. ته‌رکیز خستنه سه‌ر خاڵه لاوازه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌جۆرێک هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌بێت له‌بیرکردنه‌وه و دیدی که‌سه‌که بۆ خودی خۆی یه‌کێکه له‌سه‌ره‌کیترین پێکهێنه‌ره‌کانی گرێی که‌مسه‌ری (عقدة النقص) و لاواز کردنی ئیراده و گۆشه‌گیری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کیشه له‌دروستبوونی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام و که‌مکردنه‌وه‌ی چێژ له‌خۆشییه‌کانی ژیان.
تۆ کاتێک ده‌چیته به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک و له‌خۆت ده‌ڕوانیت، یان کاتێک تێڕامانێک له‌خۆت (ئێستا و ڕابردوو)ت ده‌که‌یته‌وه، نابێت یه‌کسه‌ر به‌خاڵه لاوازه‌کاندا بنیشیته‌وه و له‌به‌ر چاو و دیدگاتدا زه‌قیان بکه‌یته‌وه، به‌جۆرێک خۆت به گوناهبار و ناشیرین بێته به‌رچاو. زۆرترین ناڕازی بوونه‌کانی مرۆڤ له‌ڕابردوویه‌تی، هه‌ڵه‌که له‌وه‌دایه که تۆ به‌بیرکردنه‌وه و دیدی ئێستات بۆ ژیان و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شرۆڤه‌ی ڕابردووت بکه‌یت و قه‌زاوه‌تگێری له‌باره‌یانه‌وه بکه‌یت. ئه‌وه‌ی تۆ له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریتدا ڕه‌فتارت کردووه، له‌لاوێتیدا ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌بنه مایه‌ی ڕه‌خنه و سه‌رزه‌نشتکردنی خود، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانیت توانای بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ر و که‌سه‌کان له قۆناغی هه‌رزه‌کاریتدا هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه. دیستۆڤسکی جوانی پێکاوه کاتێک ده‌ڵێت هه‌موومان هه‌ندێ شتمان هه‌یه که‌له‌گه‌ڵ خۆشمان‌دا باسی ناکه‌ین، مه‌به‌ست له‌مه ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یه که‌ئه‌نجاممانداون له‌ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و پێکهاته‌ی ویژدانماندا یه‌ک ناگرنه‌وه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام بۆمان، بۆیه له‌ڕێی پرۆسه‌ی چه‌پاندنه‌وه له‌هه‌ستمانه‌وه دوور خراونه‌ته‌وه بۆ نه‌ستمان، به‌ڵام ئه‌مه مانای له‌بیرچوونه‌وه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو زۆر هه‌ڵوێست و ڕه‌وشی تایبه‌تی ده‌بنه کۆدی کردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله دۆکۆمێنتکراوانه‌ی له‌نه‌ستماندا هه‌ڵچنراون.
ئێمه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووماندا بژین، ئه‌وه‌نده باشه ئاوڕ له‌ڕابردوومان بده‌ینه‌وه که‌خزمه‌ت به‌ئێستا و ئایینده‌مان بکات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌که ئه‌نجاممانداوه با دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام ناکاته ئه‌وه‌ی تۆ هه‌میشه له‌گێژاوی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووتدا بژیت و ته‌نها جه‌خت له‌م خاڵه لاوازانه‌ت بکه‌یته‌وه. به‌ڵکو ده‌بێت شانازیش به‌خاڵه به‌هێزه‌کانمانه‌وه بکه‌ین. ئه‌و کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت، ئه‌و کاره خێرخوازیانه‌ی ئه‌نجامتداوه، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نانه‌ی خستووته‌ته سه‌ر لێوی منداڵێک، ئه‌و هاوکارییانه‌ی پێشکه‌شی که‌سێکت کردووه، ئه‌و پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌ته، ئه‌و شاره‌زایی و کارامه‌ییه‌ی له‌بوارێکی دیاریکراودا فێریان بوویت، ئه‌و قۆناغانه‌ی خوێندن که بڕیوتن و… تد. تێکڕا ئه‌مانه خاڵی به‌هێزی تۆن، شانازییان پێوه بکه و خۆت به‌که‌م مه‌بینه. هه‌ر تۆ نیت خاڵی لاوازت هه‌بێت له‌ژیانتدا، به‌ڵکو تێکڕا مرۆڤه‌کان وه‌ک تۆن، به‌ڵام ڕه‌نگه جیاوازی له‌جۆر یان زۆر و که‌می هه‌ڵه‌کانماندا هه‌بێت.
که‌واته خۆت ڕابهێنه جه‌خت له‌خاڵه به‌هێزه‌کانی خۆت بکه‌ره‌وه، شانازییان پێوه بکه، زوو بیخه‌ره به‌ر چاو و زه‌ینی خۆت. ئه‌م میکانیزمه واتلێده‌کات شانازی به‌خۆته‌وه بکه‌یت، ئیراده‌ت به‌هێزتر ده‌کات، له‌شه‌رم و گۆشه‌گیری و خۆبه‌که‌مزانین ڕزگارت ده‌کات، زیاتر چێژ له‌ژیان ده‌بینیت و به‌رده‌وام گوڕ و وزه‌ی نوێت پێده‌به‌خشێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ژیان.
کورد جوانی وتووه(به‌دوی چواندا مه‌چۆ)، ڕابردوو به‌تۆ ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بزانه که‌ئێستات پاش چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر ده‌بێته ڕابردوو، بۆیه به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و پێشهاته‌کاندا بکه، باش تاووتوێی پێشهاته‌کان بکه، به‌هێمنی بڕیار بده و گشت لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنه. هه‌تا خاڵه به‌هێزه‌کانی ژیانت زیاتر بن هێنده که‌سێتیت به‌هێزتر و ده‌روونت ئاسووده‌تر ده‌بێت.
كانونی دووه‌م 18, 2012

به ريز ماموستا سامان سوباس بو نوسينه به سوده كانت –نه ك هه له كان به ته نها زور جار مروف به شيمان و نيكه رانه ته نانه ت له كرده وه و هه لويسته جوانه كانى رابوردوى نه ك هه ر هه ست به ئا زار و كه مى ئه كات به لكو هه ست به كيلى و هه لخه له تاوى له ده ستدانى متمانه ش ئه كات بيكومان ئه مه ش له كاتيكايه به رامبه ره كه ت كه له زيانا هه م‌و شتيكى جوانت بيبه خشيو ه هه لويستيك يان كاريكى نه شياو ئه كات به رامبه رت هه ست و ناخت ئه هه زينى توشى ئازاريكى ده رونى كه وره ت ئه كات به راى من ئه م حاله ته يان زور به ئازار تره وه ك بير كردنه وه له هه له كان–خوزكه له دا هاتودا له سه ر به شيمانى له كرده وه راست و جوانه كان بابه تيكت بنوسيايه -سه ركه وت‌و بيت به ريزم
سوپاس ئازیزم سۆلاڤ خان: ڕاسته هه‌ندێجار کاتێک مرۆڤ چاکه له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بکه‌یت به‌ڵام دواجار هه‌ستبکه‌یت که‌سه‌که شایانی ئه‌و چاکه‌یه نه‌بووه، یان شرۆڤه‌یه‌کی خراپ بۆ کرده‌وه چاکه‌که کراوه، ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌موو چاکه‌یه‌ک مرۆڤ ده‌یکات ویژدان ئاسووده و ده‌روون ئارام ده‌کات، جوانترین چاکه‌ش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاکه‌که‌ی نه‌بێت له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه، کورد ده‌ڵێت (چاکه بکه و بیده به‌ده‌م ئاوه‌وه)، دروست وایه مرۆڤ هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بێت له‌هه‌ر چاکه‌یه‌ک که ده‌یکات. سوپاس بۆ وته شیرینه‌کانت، به‌خته‌وه‌ر بیت
swpas kak saman barasty babateky jwant wrwzhand har yak la ema agar henday bir la naxoshiw xala lawazakan akainawa kamek birish la xala bahezakan bkainawa awa hamisha ba chaweky gashawa la zhyan arwanin pewista mrov henday bir la halakany akatawa hawlbdat dwbaray nakatawa chnka mrov ta hala nakat sarkawta nabe wa hamw kawtnekish hastany la dwaya mandw nabit dast xoshit le akam
ده‌ست خۆش بۆبابه‌ته‌كه‌ت زۆربه‌سود بوو
دەست خۆش مامۆستا سامان ی بەڕێز…
سڵاو گوڵستان خان، گۆنا خان، کاکه ڕێبین: سوپاس بۆ ئێوه و سه‌رفرازبن
ده‌ست خۆش ماموستای به‌رێز نووسینه که‌ت جێگه‌ی سه‌رنج و ده‌ست خۆشیه
dast xosh mamostai barez ,mn xwenareki bardawami am malpara baswdam harchana yakam jarma bashdari akam u dast xoshitan le akam ,sarkawtw bn u enshala nmwnatan zor bet.
سوپاس کاکه شاخه‌وان و کاکه سیا، ئێوه‌ش هه‌ر سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ربن
دةستةكانت خوشبيت زورجوان بوو بابةتةكةت بةداخةوواى ليهاتوة كةنةتوانين لاى هيج كةسيك ئةورازةىلة دلمانيايةدةربرين وهةست بةئارامى بكةين