نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

سایکۆلۆژیای گه‌نده‌ڵی

شوبات 14, 2008

drsabir.pngسایکۆلۆژیای گەندەڵی
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن
کۆلیژی زانسته‌ مرۆییه‌کان / زانکۆی سلێمانی

کاتێک خەڵکی ئەم دەڤەرە بەگەندەڵ ناوزەند بکەین و کەس نەهێڵینەوە لەوانەیە هەڵەیەکمان نەکردبێت، گەر هەڵەش بێت، گوناهێکی گەورە نییە. جیاواز ییمان: جیاوازییەکە لەپلەکانی گەندەڵ بووندایە نەک لەبوون یان نەبوونیدا، واتا لەگەندەڵ و ناگەندەڵدا نییە. دەشێت کەمێکمان زۆر گەندەڵ و زۆرینەشمان کەم گەندەڵ بێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆرباش لەزیان و مەترسییەکانی گەندەڵی بۆ سەر تاک و کۆمەڵگاو، بۆ ئێستاو ئایندەی نزیک و دوور، تێگەشتووین. لەم ڕووەوە سەیرو سەمەرەیە: ئەوانەی زۆر گەندەڵن و پسپۆڕن لەبواری مافەکانی گەندەڵاندا، بەپێی میکانیزمی خستنەسەر یان بەسەردابڕین (الاسقاط projection ) کە فێڵێکی نەستیی سایکۆلۆژییەو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ویژدانی و ڕزگار بوون لەدڵەڕاوکێ و نائارامی، پەنای دەبرێتەبەر، مامەڵە لەگەڵ گەندەڵیدا دەکەن. ئەو کەسانەی نەستییانە ئەم فێڵە بەرگرییە بەکاردەبەن، زۆر بەتوندی بانگەشەی دژ، بۆ سیفاتێک دەکەن کە بەفیعلی لەناخی خۆیاندایە وەک ئەوەی تووشی هەڵاوسانی ویژدانیی کردبن، دروشمی پاکسازی و ئامۆژگاریی چاکسازییانەی نیمچە گەندەڵ و کەمتر گەندەڵەکان بەرز دەکەنەوە.
چەمکێک کە بەئەندازەیەکی بەرفراوان تەشەنەی کردبێ و نەک هەر بەدیاردە بووبێت. بەڵکو بەزەقترن دیاردە هەژمار بکرێت و هەمووان بەجیاوازی ئاستی سەرنجدان و تێگەشتنمانەوە، هەست بەگەندڵی ئەوانیتر بکەین. ئیدی لێرەدا چ پێویست دەکات بەنموونە هێنانەوە، ڕۆشنایی بخرێتەسەر گەندەڵییە گەورەکان کەپڕیشکی مەترسی و زیانەکانی، بەتوندی بەرمان دەکەوێت ئاستەمە ڕووپۆش بکرێ و بشاردرێتەوە، با لەوانە دەسپێبکەین کە بچوکن و هێشتا ڕۆژگار ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخساندوون ببنە پاڵەوانی ئەو مەیدانە.
خوێندکارێک کە کەلوپەلی خوێندنگە یان زانکۆو کتێبخانەکان دەشکێنێت ودەیدڕێنێت و دەیفەوتێنێت، یان لەتاقیکردنەوەکانیدا قۆپییە دەکات، زۆر چاک دەزانێت ئەوانە لەخزمەتی خۆیدان ونەوەکانی دوای ئەو لێی بێبەش دەبن، ئەوەش دەزانێت کە لەڕێى قۆپییەکردنەوە مەعریفەت و زانیارییەکانی پەرە پێنادات و زیادی ناکات.
مامۆستای پلەدارو خاوەن پۆست لەزانکۆ، ڕۆژنامەنووسێکی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یان فەرمانبەرێکی باڵای فەرمانگەکان کە بەمەبەستی پەرەپێدانی تواناو بەرزکردنەوەی ئاستی پسپۆڕیی، کە بۆ خول و ورکشۆپ دەنێردرێینە دەرەوەی وڵات، بەڵام لەو وڵات و لەو شارەی بۆی نێردراون، گەشت و پیاسە دەکەن و ئەم خزم و ئەو برادەر بەسەر دەکەنەوەو لەهۆڵی خول و ورکشۆپەکاندا تەقەی سەریان دێ و هیچ حاڵی نابن و هەندێکیان خەو دەیانباتەوەو هەندێکیتریش پرخەیان دێت. هەر یەکێکیان لەوەش باش دڵنیایە کە دەبێت گوێڕایەڵ و هۆشڕایەڵی ئەو زانیاری و مەعریفانە بێت کە پسپۆڕانی ئەو دەڤەرەی بۆی چووە، ێری دەکەن و کە هاتیشەوە پێویستە خەڵکانی وڵاتەکەی بەو زانیارییە نوێیانە بەهرەمەند بکات و هەرێمەکەی پەرە پێبدات.
ئێمەى هاوڵاتی کە زیان بەموڵکی گشتی دەگەیەنین و دارو درەختی سروشتی و تازە نێژراوی شاخ و دەشت و سەیرانگاکان دەشکێنین و بەبەرماوەء خاشاک، شوێنی دانیشتنی دوای خۆمان پیس و بۆگەن بەجێ دەهێڵین، زۆرباشیش دەزانین کە ئەوانە موڵکی گشتیین و ژینگەی کوردستانەکەمان پاک دەکەنەوەو ڕەنگە پاش چەند ڕۆژێکیتر هەرخۆمان بێینەوە هەمان جێگاو پێویستە بیپارێزن.
ئێمەی خەڵکی ئەم وڵاتە نێر و مێ، لەگشت بوارو پیشەیەکدا: لەدایک و باوک خوێندنگەو زانکۆ و مەلا و کتێب و ڕۆژنامەو تەلەفزیۆن و گەشتوگەڕان و هەموو سەرچاوەکانی دیکەى مەعریفەوە، گەلێک زانیارییمان وەرگرتوەو زۆر شت دەزانین و بەئاستێکی بیرکردنەوەی باڵا گەشتووین و خۆمان بەپێشکەوتوو دەزانین و لەوەش ناچێت دواکەوتووبین، زۆربەمان هیچ کەموکورتییەک لە تێگەشتن و بیرکردنەوەماندا نییە. بۆیە دەکرێت بڵێین: هۆکاری گەندەڵ بوونمان، لە بێ مەعریفەتی و نەزانینەوە سەرچاوە ناگرێت. سایکۆلۆژیا بەو کەموکورتییەوە گرێی دەدات کە لەویژدانماندایەو لەو ناڕێکییەی ویژداندا دەیبینێتەوە کە بەئاراستەی دروستتدا ڕێکنەخراوە. ڕێکخستنی ویژدان بەووتاری بەهێزی نوێژی هەینی و، بەڕەخنەی نەرمی ڕەخنەگرانی بێئیش و، بەهێرشی زبری چێژنەکردوان یان بێبەشکراوان لەخێرو خۆشییەکانی گەندەڵی و، بەبڕیاری ستوونی سەرەوەو، بە یاساو هەڕەشەی جێ بەجێ نەکردنی یاساکە، لەهیچ شوێنێک بەرقەرار نەبووەو لەلای ئێمەش بەرقەرار نابێت.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: که‌سێتی

بۆچوونەکان


« دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی سێیه‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خێزانی ته‌ندروست Healthy Family »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional