به‌ختت یاره‌ یان بێبه‌ختیت؟

به‌ختت یارە؟ یان بێبەختیت؟
د. فازیل جاف

فەرموون ئەم چیرۆكەی فەیله‌سوفی فەلسەفەی ” تاویزم” ئاسیایی ” لیە تزو” بخوێنەوە:
پیرەمێردێك و كوڕە گەنجەكەی لە دێیەكی دوورە شاردا دەژیان، رۆژێك ئەسپەكەی بەره‌و دەشت غار دەدات و چیتر ناگەڕێتەوە. خەڵكی گوند زۆر نیگەران دەبن دەستە دەستە دێنە لای و نیگەرانی خۆیان پیشان دەدەن.
_ بەڕاستی پێمان ناخۆش بوو، ئای كە بێ بەختی.
_ بەچی دەزانن بێ بەختم؟ كێ دەڵێت بێ به‌ختم؟
پاش چەند رۆژێك ئەسپەكە دەگەڕێتەوە و لەگەڵ خۆی چەند ئەسپێكی کێویی دەهێنێت.
خەڵكی گوند دیسانەوە سەردانی دەكەن، ئەمجارەیان خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن:
- هاتووین بۆ پیرۆزبایی، بەڕاستی ئەمجارەیان بەختەوەری و بەخت یاوه‌رته‌!
- بە چی دەزانن بەختم یاوه‌ره‌؟
پاش چەند رۆژێك كوڕی پیرەمێردەكە، سواری یەكێك لە ئەسپە کێوییەكان دەبێت، هەرچەند دەكات ئەسپە چەمووشەكەی پێ ڕام ناكرێت، لە ئاكامدا دەكەوێت و لاقێكی دەشكێت.
بە هەمان شێوە دراوسێكان دێن بۆ دڵدانەوەی:
- زۆرمان پێ ناخۆش بوو، بەڕاستی تو كەسێكی بەد بەختیت!
- بە چی دەزانن من به‌د بەختم؟
ساڵ هاتوو وساڵ ڕۆیشت، وڵاتی چین تووشی جەنگێكی كتوپڕ هات، هەموو كەسێك ڕاپێچی ئەو جەنگە كرا، بەڵام كوڕی پیرەمێردەكە لە بەر لاقی چاوپۆشی لێكرا. ئەو ڕووداوە لە مەرگ رزگاری كرد.
زۆربەمان رۆژانە باس لە بەدبەختی و بێبەختی دەكەین، بە دەگمەن باس لەوە دەكەین كە بە ختەوەرین، یان بە ختمان یاوه‌ره‌. بە دەگمەن سوپاسی بوون و سروشت و خودا دەكەین، تەنانەت بە دەگمەن سوپاس یەكتر دەكەین، لە كاتێكدا سروشت لەسەر یاسای خۆی دەڕوات، بوون لەسەر نەزم و یاسای بێبەختی و بەدبەختی ناڕوات، بوون لەسەر بنەمای مانا و بەهای خۆی دەڕوات.
ئەوە لە یاد مەكە كە هەرشتێك لە ژیانتدا ڕوودەدات، مانای خۆی هەیە، سروشت دان بە بەختدا نانێت، وشەی بەخت لەفەرهەنگی بوون وسروستدا جێگایان نیە، ئەوان یاسای خۆیان هەیە، وەكو مۆسیقا لەسەر هارمۆنیا و ڕیتمی خۆیان دەڕۆن، گەردوون كۆڕاڵێكە، تێیدا هەموومان بەختمان یارە، لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە كۆمیدیا و تراژیدیادا.
هاتنمان بۆ ئەم دونیایە خۆی لە خۆیدا بەختەوەرییە، واتە نابێت بێبەخت بین، تەنیا ئەگەر لەوە بگەین كە هەرچی ڕوودەدات خۆی لە خۆیدا باشە، لەوە بگەین كە بوونمان گرنگترە لەو شتانەی كە دەیكەین، لەو شتانەی كە دێنە ڕێگامان. كە بەختەوەری لە خۆشی و ناخۆشی و بەرزبوونەوە و دابەزینی شتەكاندا نییە، بگرە لە بوونماندایە. ئەمەش بەو مانایە نایەت كە ئەوەی دەیكەین و ئەنجامی دەدەین گرنگ نییە، كە كردار گرنگ نییە، نەخێر كردار گرنگە، بەڵام بوونمان گرنگترە.
لەم رۆژانەدا چیرۆكی ئەو پێرەمێردەو كوڕەكەیم هاتەوە یاد، كە كاتی خۆی لە كتێبێكدا بە ناوی “هونەری ژیان” خوێندمەوە، كتێبەكە دەربارەی ئاینی بودایی و فەلسەفەی تاویزمە، فەلسەفەی تاویزم پشت بە بوون دەبەستێت، نەك بە كردار، كە تۆ خۆت وەكو مرۆڤ گرینگتریت لەو شتانەی كە دەیكەیت، كە كەسایەتی مرۆڤ گرنگترە لەو شتەی كە دەیكات. ئاسوودەیی خۆت گرنگترە لە دەستكەوت و كراده‌رەكانت. ئەنجامیش لە بەختەوه‌ریدایە، بەختەوەریش لە ئاسووده‌ییدایە لەگەڵ بوونی خۆتدا.
ئەم چیرۆكەم هاتەوە یاد، كە هاوكارێكم لە شوێنێكی دوورەوە هاتبوو بۆ دیدەنی كەسێكی پایە بەرز، كەسەكە لە جێگای خۆیدا نەبوو، گوتی من هەروا بێبەختم، گوتم وامەڵی، ئەمجا هەر پاش ساتێك لە بۆنەیەكی دیكەدا، كە چاوەڕوان نەكراو ئامانجێكی دیكەی بۆ هاتە دی، گوتی ئەمجارەیان بەختم هەبوو… ئەو رۆژە لە هەولێر مایەوە، بۆ سبەینێ دەركەوت كە مانەوەیەكەی سوودبەخش بوو، لەوەشدا هەر بەختی هەبوو، چۆن؟ لێرەدا ئەو بەسەرهاتە ناگێڕمەوە.
سەركەوتن و نوشستی تەنیا رواڵەتی بوونن، هەردووكیان مانا و بەهای خۆیان هەیە. ئەگەر پشت بەبوونی خۆمان ببەستین، دەست لەملی ئاسوودەیی دەكەین، سەنتەری خۆمان دەبێتە سەنتەر بوون، ناخۆشیەكانی ژیان تەنیا نووكە دەرزین، نەك شیر و تیر، پێاهەڵدان و ستایش یان تیر و شیر و توانج كارمان تێناكات، گرنگ ئەوەی تۆ لە سەنتەری بووندای و ئەو شتانەش دەرەكین و لە دەروەی یاساكانی بووندان. بە چی دەزانیت لە مەیاندا بەختت یاوه‌رە؟ بە چی دەزانیت لەو دیكەیاندا بیێبەختیت؟

نیسان 8, 2011

سەرنجەکان

١٤ وەڵام بۆ “به‌ختت یاره‌ یان بێبه‌ختیت؟”
  1. كؤنا فەرمووی:

    دةست خؤش مامؤستاى بةريز

  2. له‌نیا فەرمووی:

    ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌رێز دکتۆر فازیل جاف
    بابه‌تێکی زۆر جوان بوو به‌سه‌رهاتێکی زۆر مانادار بوو په‌ند ئامێز بوو
    سه‌رکه‌وت و بیت (شکست خواردووه‌کان هه‌میشه‌ ده‌ڵێن سه‌رکه‌وتن به‌خت و رێکه‌وته‌ )

    (به‌خته‌وه‌ری به‌بێ بونی کێشه‌ له‌ ژیان دا نابێت ،، به‌لکو به‌خته‌وه‌ری له‌ رێگه‌ی زال بون به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت )
    دوباره‌ ده‌ست و جاوانت خۆش به‌رێزم
    له‌نیا

  3. حسین جلیل / شەقڵاوە فەرمووی:

    دەست خۆش دکتۆر

  4. لوقمان عةبدولا فەرمووی:

    سلاو…
    ئةكةر بي ئةدةبى نةبيت ئةليم ئةو جيرؤكة هى كتيبكى ئةنتؤنى رؤبينزة ئيستا ئةوكتيبة كراوةتة كوردى بةناوى هاوريم بة…
    ئيتر نازانم دكتؤر فازل جؤن ئامازةت بةوسةرجاوة نةداوة؟؟…
    لةكةل ريزى زؤرم بؤ خؤت و بابةتةكةت…

  5. Hawbir ali فەرمووی:

    دةست خوش د.فازيل بو بابةتةكةت بةراستي (بةخت) ئةمروكة بوتة كةورةترين بيانوي ئةم سةردةمةو هةركةسيك لة كارةكانيدا سةركةوتو نةبيت ئةوا راستةوخو دةيكيريتةوة بو بةخت بةبيجةوانةوة ئةكةر سةركةوتو بوو ئةوا بة بةختدار وةسف دةكريت بةلام بةبوجووني من بةخت هيج مانايةكي نية جونكة خواي بةروةردكار دةفةرموي:وعسي أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسي أن تحبوا شيئا وهو شر لكم: بوية ئةتوانين بليين بةخت يان بي بةختي شتيكة لة جيروكة ئةفسانةيةكانةوة بومان ماوةتةوةو دواتر لاي ئيمة بوتة كلتور و دواتر بةشيك لةكةسايةتيمان ئةكةر سةيري كةسة داهينةرةكان بكةين وةكو ئةديسون،ئةنيشتاين لة منداليدا سةركةوتو نةبون بةلام دواتر كة بةردةوام بون و جاوةريي ئةوة نةبون كريي بةختيان بكريتةوة جونكة بروايان بيي نةبوةو بةردةوام بون توانيويانة سةركةوتن بةدةست بهينن

  6. sahnd فەرمووی:

    dast xosh zor xosh bw rast dakai hewadarm sarkawtw bet

  7. وةلام فەرمووی:

    بةريز كاك لوقمان عةبدولا
    سلاو
    من هةر لةسةرةتاوة ئامازةم بة سةرجاوة راستةقينةكةي جيروكةكة كردوة، ئةم بةسةرهاتة يةكيكة لة جيروكةكاني تاويزم، كة بة سةدان وبة هةزارانن، كولتووريكي بةربلاون و وةكو جيروكةكاني هةزار ويةك شةوة دةكيردرينةوة وكةس خاوةنيان نيية، بيرمةندي جيني بة ناوبانك لين تاوناك، لة كتيبة بةناوبانكةكةيدا” هونةر جيزوةركرتن لة زيان” زؤر هونةرمةندانة ئةم جيروكةي لة كةل فةلسةفةي خويدا كونجاند، كتيبةكةي بؤ يةكةم جار لة سالي 1940 دا بلاوكرايةوة، باشان خراية سةر زؤربةي زمانة ئةوروباييةكان. من بو يةكةم جار 1985 بة زماني سويدي خويندمةوة، ئةو دةمة قوتابي بووم لة زانكوي ستوكهولم. ئةو دةمة روبينز كتيبةكةي خؤي هيشتا نةنووسيبوو، ئةويش وةكو ئةمريكييةكي هوليودي، لة ئةدةبياتي ئاسياييةوة وةريكرتووة. من بةش بةحالي خوم، تا بليي ئالودةي كولتووري روحيي ئاسايم و هةول دةدةم لة سةرجاوة راستةقينةكاني خويانةوة ئةو بةرهةمانة بخوينمةوة، نةك لة ريكاي نووسةر وراهينةرة ئةمركاييةكانةوة، كة زؤر جار بة كويرةي بيويست ناتوانن قوول و ووردبين وفراوان بن. خويندنةوةي فيكري ئاسايي لة ريكاي ئةمريكيةكانةوة زؤر سةركةتوو نيية. جوونكة كولتوور روحيي ئاسيا لة كةل ديدي ساكارانةي ئةمريكييةكان ناكونجيت، هةر جونيك بيت ئاكايشم لةو كتيبةي روبينز نيية كة بة زماني كوردي بلاوكراوةتةوة. وا بزانم تةنانةت ناونيشانةكةي بة ئينكليزي بة جوريكي ديكةية، هيواي شاديي وسةكةوتنت بو دةخوازم. فازيل جاف

  8. zanyar فەرمووی:

    dastt xosh bet sarkawtwbe
    babateke pewesta

  9. omed فەرمووی:

    dastakant xosh bet barasty bo am katae mn ber xarawaeaky bash bw dastakant xosh bet

  10. فه‌همی کاکه‌یی فەرمووی:

    من پێم وایه‌ به‌ختیاری و بێبه‌ختی ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتن، ڕێکه‌وتیش یان خۆمان یان که‌سانی دیکه‌، یان سروشت بۆمانی ده‌ڕه‌خسێنێت. تۆ به‌ ئۆتومبێل له‌ ماڵ ده‌رده‌چیت، له‌ پڕ (بۆ نموونه‌) پشیله‌یه‌کت بۆ ده‌رده‌چێت، خێرایی خۆت که‌م ده‌که‌یته‌وه‌ یان تۆتومبێله‌که‌ ڕاده‌گریت، ئه‌مه‌ چوار پێنج چرکه‌یه‌ک دوات ده‌خات، ئه‌و ماوه‌ کورته‌ ده‌شێت ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تۆ له‌ کاره‌ساتێکی پێکدادان ڕزگارت بێت، یان تووشی ببیت، له‌ پاشاندا لێکی ده‌ده‌یته‌وه‌ که‌ تۆ به‌ختت هه‌بوو ئه‌و پشیله‌یه‌ت بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ یان بێبه‌خت بوویت. دیسانه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ جیاواز بن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بۆ تۆ بێبه‌ختی بووه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ گه‌سێکی دیکه‌ به‌ختیاری بووبێت. ئه‌م جۆره‌ چرکانه‌ کاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌وه‌، پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم باران بارینێکی شارباژێڕ له‌ ساڵی 1985سه‌رتاپای ژیانی داهاتووی منی گۆڕی، به‌ڵام من نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌و بارانه‌ نه‌باریبا من ئێستا له‌ کوێ بووم یان ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ ژیاندا مابووم، به‌هه‌ر حاڵ من له‌گه‌ڵ کاک فازڵ هاوبیرم له‌وه‌ی مرۆڤ هه‌وڵ بدات ته‌نانه‌ت ده‌رئه‌نجامی بێبه‌ختییه‌کانیش وه‌رچه‌خێنی بۆ به‌ختیاری، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئیمه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ ڕابوردوو نه‌کۆڵینه‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان دانه‌نێین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ڕۆژ و ساته‌ی تێدا ده‌ژین به‌ خۆشی ڕایبوێرین، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌مه‌ بکه‌ین زۆربه‌ی کاته‌کانمان به‌ به‌ختیاری ده‌ژین. ده‌ست خۆش دکتۆر فازڵ بۆ ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌.

  11. فرمێسک فەرمووی:

    هەمیشە بەخت یارە ، گەر بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەزمونەکانی ژیانی خۆتدا دەکەیت .بێ بەختی هەستێکە خۆت ئەیدەیت بە خودی خۆت ، تا گەشە بکات لە ناوەوەتدا و بڵێی من بێ بەختم .. دەنا دەستکەوتەکانی ژیانی تۆ ، زۆر جار لە نوشستیەوە بووە سەرچاوەکەی ، گەر ڕیگە بدەیت بەخۆت بە سەرەتای دەستەکەوتێکدا بچیتەوە.
    سوپاس بۆ ئەم بابەتە نایابە ی دکتۆر فازیل جاف ، کە خۆم هەمیشە خوێنەری بابەتەکانیم بەتایبەتی ئەندێشەی چاک ، ئە وگۆشەیەی کە بەردەوام دووساڵ دەی نووسی . پڕ بوون لە هێز و ووزە بەخشی بۆ ژیان ..بەهیوام لە سامانی زانستی خۆی بێ بەشمان نەکات.
    فرمێسک مستەفا

  12. ماني فەرمووی:

    خوداي مةزن بةختي بةهةمووكةسيك ياوة بيويستة سوباسي بكةين

  13. سةوزة فەرمووی:

    دةست خؤش بؤ كاك دكتور فازل جاف , بةلام بةختةورى مرؤف لةسةر كارو كاردانةوةى خودى خؤيدا دةوةستيت و ئةنجامةكةى وةردةكريت , هةروةك نيوتن دةليت (بؤ هةموو هيزيكى كار , هيزيكى كاردانةوةى هةية , كة لة بردا يةكسانن ,….) , ئةم ياسايةى نيوتن ئةوة دةسةلمينيت كة كورى ئةم ثيرةميردة كاريكى باشى لةكةل ئةم ئةسبة نةكردوة بؤ ئةوةى ئةسبةكة ريكاى بيبدات كة جيز لة ئةسب سواريةكة وةربكريت ,جونكة خؤى لة خؤيدا ئةسب سوارى هونةريكة كةسى شارةزاو ليهاتووى دةويت , ئةسب سوار دةبيت بةيوةنديةكى خؤشةويستى لة نيوان خودى خؤيى و ئةسبةكة دروست بكات بؤ ئةوة بتوانيت جيز لة ئةسب سواريةكة وةربكريت , ئةم ياسايةى نيوتن ئةوة دةسةلمينيت كة ئةم كةنجة تا جةند لةكةل ئةم ئةسبة كاردانةوةى باشى هةبووة .
    زورجار مروف لة زيانيدا وا دةزانيت هةر كاريك بكات ,ئةنجامى كارةكةى لةسةر بةخت و بىَ بةختى خودى خؤيدا دةبيت , نةخير. ئةنجامى هةر كاريك لةسةر شيوازى هةلس و كةوت و بير و بؤجوونى خودى خؤت دةبيت هةروةك نيوتن دةليت بة هةمان برى كارةكةت ئةنجامةكةى وةردةكريتةوة , بؤ نمونة ئةكةر تؤ لة زيانى رؤزانةتدا لةكةل كةسى بةرامبةرتدا هةلس و كةوتيكى خرابت كرد , بيكومان دةبيت جاوةرىَ ى كاردانةوة خراب بيت ؟ ئةوكات تؤ دةليت بىَ بةختم . بةلام ئةكةر هةلس و كةوتيكى باشت كرد و كاردانةوةى باشى هةبوو ئةوكات دةلىَ ى جى ؟ بة بةختم . بؤية هةر مرؤفيك لةسةر ئةنجامى كارو كاردانةوةى خؤى بة بةخت و بى بةختيةكةى دياريدةكريت .

    سةوزة سعدى

  14. Alan فەرمووی:

    dstakant xoshbet zor baswda hiwadarm bardawambit